سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان / لقی هەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان / لقی هەولێر

سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان / لقی هەولێر Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان / لقی هەولێر, Non-Governmental Organization (NGO), Erbil/Doctors Street, Irbil.

پەڕەى فەرمیى لقـى هەولێرى ســـەندیکاى دەرمانســـــــــازانى کوردســـــــتان
لێرە، نوێتـــــرین بڕیار و گشتاندن و چالاکییـەکانى سەندیکای دەرمانســــــازان بڵاو دەکرێنەوە.

17/02/2026
پرسە و سەرەخۆشیی لقی هەولێری سەندیکامان ئاراستەی هاوپیشەمان دەرمانساز "د. حسن خەسرۆ اکرم " دەکەین لەبەر کۆچی دواییی  #با...
12/02/2026

پرسە و سەرەخۆشیی لقی هەولێری سەندیکامان ئاراستەی هاوپیشەمان دەرمانساز "د. حسن خەسرۆ اکرم " دەکەین لەبەر کۆچی دواییی #باوکی
لە خوای گەورە داواکارین جێگای کۆچکردوو، فیردەوسی بڵند و باڵا بێت و سەبووریی خانەوادە و کەسوکاری بدات.

"انا للە وانا الیە راجعون"
لقی هەولێری سەندیکای دەرمانســـــــــازانی کوردستان
‌۲۰۲٦/۲/۱۲

پرسە و سەرەخۆشیی لقی هەولێری سەندیکامان ئاراستەی هاوپیشەمان دەرمانساز "د. ئاڤان عباس حسن " دەکەین لەبەر کۆچی دواییی  #دا...
07/02/2026

پرسە و سەرەخۆشیی لقی هەولێری سەندیکامان ئاراستەی هاوپیشەمان دەرمانساز "د. ئاڤان عباس حسن " دەکەین لەبەر کۆچی دواییی #دایکی
لە خوای گەورە داواکارین جێگای کۆچکردوو، فیردەوسی بڵند و باڵا بێت و سەبووریی خانەوادە و کەسوکاری بدات.


"انا للە وانا الیە راجعون"
لقی هەولێری سەندیکای دەرمانســـــــــازانی کوردستان
‌۲۰۲٦/۲/۷

بۆ گشت دەرمانخانە و کۆگاکانى دەرمان لە سنوورى پارێزگاى هەولێربە مەبەستى ئاگاداربوون و پابەندبوون پێوەى، تکایە بەوردى ناو...
01/02/2026

بۆ گشت دەرمانخانە و کۆگاکانى دەرمان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر

بە مەبەستى ئاگاداربوون و پابەندبوون پێوەى، تکایە بەوردى ناوەڕۆکى گشتاندنمان بخوێننەوە.

25/01/2026

لێدوانی (د. ڕەنج محمــــــــد عبدالرحمن) سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای دەرمانســـــــــازانی کوردستان سەبارەت بە کەمپینی هاوکاریی سەندیکامان بۆ خوشک و برایانمان لە ڕۆژاڤا کە هاواهەنگـــــــــــــی کەمپینی (هەولێر) بوو کە لە لایەن پارێزگای هەولێرەوە ڕاگەیەنرابوو لەگەڵ دەزگاری خێرخوازیی بارزانی سەرپەرشتی کارەکانی لۆجیستیک و بارکردن و گواستنەوەی بۆ کرابوو.
کەمپینەکەمان دووەم ڕۆژی وەرگرتنی هاوکارییە دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانی لە کۆمپانیا و کۆگاکانی دەرمان و دەرمانحانەکان و بەڕێ کرد و بەردەوام دەبێت.
لێرەوە سوپاس و پێزانین پێشکەشی تەواوی ئەو لایەن و شوێنە دەرمانســــــــازییانە ئەکەین کە بەدەم بانگەوازیی کەمپینی لقی هەولێری سەندیکامانەوە هاتن و بەخشندەیی و بەتەنگەوەهاتنەکەیان بەرز دەنرخێنین و ناوی لایەنەکان و بڕی هاوکارییەکانیان بڵاو دەکەینەوە و سوپاس و پێزانینی لقی هەولێری سەندیکایان پێشکەش دەکەین.

داوا لە هەموو کۆمپانیاکان و کۆگاکانی دەرمان و دەرمانخانەکان دەکەین کە نیازی پێشکەشــــــــکردنی هاوکارییان هەیە بۆ کەمپینەکە، ئەوا پەیوەندیی بە لیژنەی سەندیکامانەوە بکەن کە لە پارکی شـــــــــــانەدەر، سەرپەرشتیی وەرگرتنی هاوکارییەکان دەکەن.

لقی هەولێری سەندیکای دەرمانســـــــــازان، بە مەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاریی "دەرمان و پێداویستیی پزیشکی" بۆ خوشک و برا هاو...
23/01/2026

لقی هەولێری سەندیکای دەرمانســـــــــازان، بە مەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاریی "دەرمان و پێداویستیی پزیشکی" بۆ خوشک و برا هاوزمانەکانمان لە #ڕۆژاڤا، بەشـــــــدار دەبێت لە گەورەترین کەمپینی پارێزگای هەولێر لە پارکی شانەدەر.
بۆ ئەو مەبەستەش، لیژنەیەکی لە پزیشکە دەرمانســـــــازە بەڕێزەکان پێکهێناوە بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکان.
داوا لە هەموو "کۆمپانیاکانی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی" دەکەین، بەخشندەیی و میهرەبانی خۆیان پیشان بدەن بە بەخشین.
هیوادارین بەخشینەکانتان ئەم گرووپە دەرمان و پێداویستییە پێویستانە بگرێتەوە:
١. دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان "شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ، پەستانی خوێن)
۲. ئازارشکێنەکان
۳. ژیناو(مغذی)، پاککەرەوەکان(معقم)، گۆز
٤. شیر

➣ بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان پەیوەندی بە ئەندامانی لیژنە دانراوەکەی سەندیکای دەرمانســـــــــــازانەوە بکەن کە بریتین لەم پزیشکە دەرمانســــــــــازانەی خوارەوە:

۱. د. ساڤا احمد حسن (07501820238)
۲. د. ئایە محمد عمر (07508675084)
۳. د. رحمە قەیسەر (07512852265)
٤. د. مروان عبدالرحمن (07502154242)
٥. د. دابان امیـــــــــن (07704498663)
٦. د. دیار سعـــــدی (07504488559)
۷. د. سەربەست غازی ( 07504623216)
٨. د. سەرهەنگ خلیل (07504682835)
۹. د. چــــالاک کـــــریم (07504730877)
۱۰. د. مینا یونس (07517404001)
۱۱. د. بەیار ئارام (07504412015)
۱۲. د.سوورێن ئازاد (07503507412)

➢ تێبینی: شوێنی کەمپینەکە "پارکی شانەدەر" دەبێت و لە بەیانییەوە دەست پێ دەکەین.

هەواڵی کۆچی دواییی هاوپیشەی دەرمانسازمان، دەرمانسازی دێرین (د. ئارام طاهر عبداللە) ڕادەگەیەنین. پرسە و سەرەخۆشیی لقی هەو...
15/01/2026

هەواڵی کۆچی دواییی هاوپیشەی دەرمانسازمان، دەرمانسازی دێرین (د. ئارام طاهر عبداللە) ڕادەگەیەنین.
پرسە و سەرەخۆشیی لقی هەولێری سەندیکامان ئاراستەی خانەوادەکەی دەکەین.
لە خوای گەور داوا دەکەین جێگەی بەهەشتی باڵا بێت و سەبووریی خانەوادە و کەسوکاری بدات.

"انا للە وانا الیە راجعون"
لقی هەولێری سەندیکای دەرمانســـــــــازانی کوردستان
‌٢٠٢٦/۱/۱٦

پرسەکەی لە مزگەوتی "جودت اسعدی"یە ڕۆژی جومعە

بۆ  #ئاگاداریی پزیشکانی دەرمانســـــازی بەڕێزدوای ســـــڵاو و ڕێز...بە سەرجەم پزیشکە دەرمانســــــازەکانی سنووری لقی هەو...
10/01/2026

بۆ #ئاگاداریی پزیشکانی دەرمانســـــازی بەڕێز

دوای ســـــڵاو و ڕێز...
بە سەرجەم پزیشکە دەرمانســــــازەکانی سنووری لقی هەولێری سەندیکامان ڕادەگەیەنین کە لە سبەینێ یەکشەممەوە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١/١١ دەست دەکەین بە #نوێکردنەوەی مۆڵەتی دەستـــــــدانە پیشەی دەرمانســـــــــازی (مۆڵەتی دەرمانخانە و کۆگای دەرمان) و پێدانەوەی #ناسنامە.

ماوەکە سنــــووردارە و پێویستە تا ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/١١، هەموو دەرمانســــــازەکان ئامادە بن!
هەر دەرمانســـــازێک لە ماوەی ڕاگەیەنراوی دیاریـــــــــکراودا ئامادە نەبێت بە بێ هۆکارێکی ڕەوا کە سەندیکا باوەڕی پێ بهێنێت، ئەوا دەستـــــــــدانە پیشەی دەرمانسازیی ڕادەگیرێت، مەگەر پاش دانی دوو ئەوەندەی پارەی مزەی نوێـــــــکرنەوە، ئەمەش به پێی یاسای سەندیکای دەرمانســـــــــازان.

∎ #تێبینی:
دەوامی سەندیکا: هەموو ڕۆژێک، جگە لە ڕۆژانی شەممە و پێنجشەم، لە کاتژمێر ٤ بۆ ٧ی ئێوارە.

پرسە و سەرەخۆشیی لقی هەولێری سەندیکامان ئاراستەی هاوپیشەمان دەرمانساز "د. شێرکۆ یونس ئاغا عوزێری" دەکەین لەبەر کۆچی دوای...
02/01/2026

پرسە و سەرەخۆشیی لقی هەولێری سەندیکامان ئاراستەی هاوپیشەمان دەرمانساز "د. شێرکۆ یونس ئاغا عوزێری" دەکەین لەبەر کۆچی دواییی #هاوسەری
لە خوای گەورە داواکارین جێگای کۆچکردوو، فیردەوسی بڵند و باڵا بێت و سەبووریی خانەوادە و کەسوکاری بدات.

"انا للە وانا الیە راجعون"
لقی هەولێری سەندیکای دەرمانســـــــــازانی کوردستان
‌٢٠٢٦/۱/۲

پــــەیـــــامــــی پیـــــــرۆزبــــایـــی...بە بۆنەی هاتنی ســــــەری ســـــاڵی نوێی زایینی، سەندیكای دەرمانسازانی كور...
31/12/2025

پــــەیـــــامــــی پیـــــــرۆزبــــایـــی...

بە بۆنەی هاتنی ســــــەری ســـــاڵی نوێی زایینی، سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان / لقی هەولێر، پیرۆزبایی لە سەرجەم گەلی کوردســــتانی ئازیز و بە تایبەت پزیشـــــکانی دەرمانسازی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکات.

هیوادارین ساڵی نوێ ببێتە هۆکاری دەستپێکێکی نوێ لە کاری پیشەییماندا و زیاتر و وردتر داکۆکیکار بین لەسەر جێبەجێــــــــکردنی ئەرکی پیشەییی دەرمانسازیی خۆمان.

سەندیکای دەرمانســــــازانی کوردستان/لقی هەولێر
٣١/١٢/٢٠٢٥

پــــەیـــــامــــی پیـــــــرۆزبــــایـــیبە بۆنەی   و   سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان / لقی هەولێر پیرۆزبایی لە سەرجە...
24/12/2025

پــــەیـــــامــــی پیـــــــرۆزبــــایـــی

بە بۆنەی و
سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان / لقی هەولێر پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برا پزیشکە دەرمانسازە کریستیانەکان دەکات و ئەم یادە ئایینییە پیرۆزە بەرز دەنرخێنێت و هیوای جەژنێکـــــــی پڕ لە خۆشی و شــــــــــادی و ئاشتـەوایییان بۆ دەخوازێت.
ئۆمێــــــدەوارین جەژنی کریسمس و ساڵی نوێ، ببێتە مایەی یەکتر-قبووڵکردن و لێبوردەییی زیاتر لە نێوان تەواوی نەتەوە و چین و توێژەکان.


سەندیکای دەرمانســــــازانی کوردستان/لقی هەولێر
٢٤/١٢/٢٠٢٥

پرسە و سەرەخۆشیی لقی هەولێری سەندیکامان ئاراستەی هاوپیشەمان دەرمانساز "د. ابراهیم عبداللە محمود" دەکەین لەبەر کۆچی دوایی...
25/10/2025

پرسە و سەرەخۆشیی لقی هەولێری سەندیکامان ئاراستەی هاوپیشەمان دەرمانساز "د. ابراهیم عبداللە محمود" دەکەین لەبەر کۆچی دواییی #دایکی
لە خوای گەورە داواکارین جێگای کۆچکردوو، فیردەوسی بڵند و باڵا بێت و سەبووریی خانەوادە و کەسوکاری بدات.


"انا للە وانا الیە راجعون"
لقی هەولێری سەندیکای دەرمانســـــــــازانی کوردستان
۲٥/۱۰/٢٠٢٥

Address

Erbil/Doctors Street
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 16:00 - 19:00
Tuesday 16:00 - 19:00
Wednesday 16:00 - 19:00
Thursday 16:00 - 19:00
Sunday 16:00 - 19:00

Telephone

+9647506402727

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان / لقی هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان / لقی هەولێر:

Share