09/10/2026
🎓 پەیامێک بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراوی زانکۆ و پەیمانگاکان
پێشەکی پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێ دەکەم بۆ گەیشتن بە قۆناغێکی نوێی تەمەن و ژیانتان بەو هیوایەی ببن بە پسپۆڕی داهێنەرێکی سەرکەوتوو لەو بواری هەڵتان بژاردووە! 🌟
بەر لە هەموو شتێک پێویستە بزانن زانکۆ تەنیا گۆڕینی شوێنی خوێندن نییە؛ بەڵکو دەستپێکی گۆڕانکارییە لە بیرکردنەوە، کەسایەتی، هاوڕێ یەتی و ڕەفتارەکانتان.
📍 بۆیە دەڵێین زانکۆ قوتابخانە نییە!؟
🔹 بەرپرسیارێتیی کەسی دەگۆڕێت و زیاد دەبێت.
ئازادیی زانکۆ دەرفەتێکی گەورەیە بۆ خۆ پێگەیاندن، بەڵام پێویستی بە خۆڕێکخستن و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی دروست هەیە. لە زانکۆدا کەس بەدوای ئەرک و خوێندنەکانت دا ناگەڕێت؛ خۆت بەرپرسیاری و پێویستت بە بەرنامە داڕێژەر و ڕێکخەری کات و ژیان و خوێندنت دەبیت.
🔹 پشت بەخۆبەستن
خۆت بەرپرسیاری لە دابەشکردنی کات، گەڕان بەدوای سەرچاوەی زانستی و بەردەوامبوون لە خوێندن و و هەوڵدان بۆ تێگەیشتن و بەشداری کردن لە گفتوگۆی ناو کلاسەکان و خۆ ئامادەکردن بۆ پیشە و کەسایەتی دواڕۆژت.
🤝 مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڕێیانی زانکۆ
زۆربەی کاتەکان درێژترین تەمەنی هاوڕێیەتی هاوڕێیانی زانکۆن کە دروست یەکتریان هەڵبژاردووە.
🔹 خۆ گونجاندن و ئامادەکردن بۆ جیاوازییەکان
زانکۆ شوێنی کۆبوونەوەی کلتوری، بیروڕا و کەسایەتییە جیاوازەکانە. بۆیە جیاوازییەکان بە دەوڵەمەندی ببینە و ڕێز لە تایبەتمەندیی کەسانی تر بگرە.
بۆیە
🛑 پێویستە بە وریایی هاوڕێ هەڵبژێریت
تێکەڵی دەستە داخراوەکان نەبین؛ هاوڕێی ئەو کەسانە بیت کە پشتیوانت دەبن و هانت دەدەن بۆ پێشکەوتن و گەشەپێدان.
💡 زانکۆ ناوەندی خۆپێگەیاندنە
🔹 بە تایبەت پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی،
زمانی ئینگلیزی بکە بە یەکێک لە ئەولەویەتەکانت. ڕۆژانە ڕاهێنانی لەسەر بکە، چونکە زمانی ئینگلیزی یەکێکە لە گرنگترین دەروازەکانی زانست و دەرفەتە نێودەوڵەتییەکان و ئاسانکاری دەرفەتی کار بۆ دوای زانکۆ.
🔹 بەشداریی چالاکانە بکە لە پڕۆژە پەروەردەی، مدنی، کلتوری و ڕۆشنبیری یەکان. ئەمانە دەرفەتێکن بۆ بەدەستهێنانی شارەزایی لە کارکردنی بە تیم، پەیوەندی و سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن.
✨ لەکۆتایی دا
زانکۆ تەنیا قۆناغێک نیە بۆ وەرگرتنی بڕوانامە؛
زانکۆ سەرەتای دروستکردنی ئایندە و کەسایەتیی تۆیە.
دەرفەتەکان بقۆزەرەوە، لە هەموو ئەزموونێک فێربە و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو ئامانجەکانت بچۆ. 🚀
هیوای سەرکەوتن و داهاتوویەکی پڕشکۆتان بۆ دەخوازین. 🌹
✍️پارێزەر ژووان عبدالرزاق
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سکۆلەر بۆ پەروەردە
#زانکۆ #خوێندکار #خوێندن #سەرکەوتن #پەروەردە #داهاتوو #سکۆلەر #پارێزەر #ژووان