Nawen Institute

Nawen Institute Nawan Institute for International Relations
پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندی

لەڕووی پڕۆتۆکۆڵەوە، نووری مالیکی لەشوێنی محەمە شیاع سودانی وەستاوە، ئەوەش پەیامە پێش ئەوەی هەڵەبێت
08/04/2023

لەڕووی پڕۆتۆکۆڵەوە، نووری مالیکی لەشوێنی محەمە شیاع سودانی وەستاوە، ئەوەش پەیامە پێش ئەوەی هەڵەبێت

08/09/2022

ـ 🇬🇧 دوازدە زانیاری لەسەر شاژنە ئەلیزابێسی دووەم(1926 ـ 2022)

🔹پاشای بەریتانیا پاشای دەستووری 53 وڵاتە

🔸لەدایکبوون: لەندەن 21ی نیسانی 1926

🔹تەمەنی: 96 ساڵ

🔹مردن: سکوتلەندا 8ی 9ی 2022

🔸چوونە سەر تەختی پاشایەتی: 6ی شوباتی 1952

🔹منداڵ: چوار ئەوانیش: تشارلز شازادەی وێڵز، شازادە خاتوون ئان، شازادە ئاندرۆ دۆقی یورک، شازادە ئیدوارد

🔸زۆررترین ماوە لەدەسەڵات بووە لە مێژووی بەریتاینا کە 70 ساڵ و 7 مانگە

🔹واژۆی لەسەر زیاتر لە چوار هەزار بڕیاری شاهانە کردوە

🔸42 جار سەردانی دەرەوەی وڵاتی کردووە و 100 وڵاتی بینیوە

🔹لەگەڵ شازادە فلیپ 73 ساڵ هاوسەربوونە کە درێژترین ماوەی هاوسەرگیری شاهانەیە

🔸14 سەرۆک وەزیرانی ڕاسپاردوە بۆ بەڕێوەبردنی حکومەت یەکەمیان وینستون چەرچل لە 1952 و دواهەمینیان لیز ترەس بووە

🔹خاوەنی 500 ملیۆن یۆرۆ بووە

15/08/2022

هۆشیار زێباری: شەڕی ناوخۆ بە بڕیاری بارزانی و تاڵەبانی نەبوو

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە توێتێكدا:“شەڕی ناوخۆ بە بڕیاری سەرکردایەتی ڕوونادات، شەڕی ناوخۆی کورد لە ساڵی ١٩٩٤ بە بڕیاری مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی دەستی پێنەکرد بەڵكو ڕووداوی توندوتیژی كەسی و جیاواز لەلایەن سەرکردە مەیدانییەکانەوە هۆکار بوو بۆ ئەو شەڕە، چەقبەستوویی سیاسی ئێستای نێوان لایەنە شیعەکان، (چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر)، گەیشتووەتە لوتکە و دەبێت ڕێگری لێ بکرێت، با سوود لە مێژوو وەربگرین".

05/06/2022

کوردستان لەبەردەم دوابڕیاردایە!!

مه‌لا به‌ختیار- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی

ساڵەهایە، بۆ بەرژەوەندی هاوبەش، یەکێتی و پارتی و گۆڕان، لە حکومەت و پەرلەماندان. بەڵام لە ڕووی سیاسییەوە، لەدوای کشانەوەی یەکێتی لە هاوپەیمانی ستراتیژی و جیابونەوەی گۆران لە یەکێتی، هەرسێ لایەنەیان، نیوانیان لە گرێژنەی هاوپەیمانی دەرچووە. ئەمە لە کاتێکدا، هەرسێ لایەن مەدەنین و دەیانتوانی لەژێر ساباتی سیستەمێکی دیموکرات و کۆمەڵێکی مەدەنیدا، ئەرکی هاوبەش ڕاپەڕێنن. بەڵام ئەو هەلەیان لەدەستدەدا!
یەکێتی، ئامانجێتی هاوسەنگی سیاسی_ حوکومڕانی بگێڕێتەوە، بەڵام دابەزینی رێژەی دەنگەکانی، وەکو هێزی دووەمی لێکردووە.

پارتی، لەدوای دواکۆنگرەیانەوە، ئامانجیانە بتوانن هێندە دەنگ بهێنن، بە تەنها حکومەت پێك بهێنن.. لە دواهەڵبژاردنی عێراقدا، پارتیش دوروبەری دوو بەرامبەری یەکێتی، رێژەی دەنگی دابەزی.
بزوتنەوەی گۆرانیش، دوای ئەوەی لە یەکەمین تەوژمی سەرهەڵدانیدا(٢٥) کورسی هێنا، بەرە بەرە دۆخی کوردستان پێچەوانەی ئامانجەکانیان، رێژەی دەنگی ئەمانیش داکشاندە خوارەوە. سەرەنجام، نەتوانیان لەناو ئۆپۆزسێوندا بمێننەوە، نە توانیشیان لەناو حکومەتدا، رێژەی دەنگەکانیان بپارێزن.
لایەنەکانی ئۆپۆزسێون (نەوەی نوێ، یەکگرتوی ئیسلامی، کۆمەڵی دادگەری) تا رادەیەك بەرچاویان رۆشنترە، چۆن چۆنی پێگەی بەرهەڵستیان بپارێزن.. گەرچی ئەمانیش کەوتونەتە ناو هەڵچون و داچونی رای گشتیەوە.

تەواوی لایەنەکان، بە چوار بەرنامەی جیاواز چونەتە بەغداد. لەوەش دژوارتر، پارتی بە رەسمی و رێکەوتن لە بەرەی سێقۆڵیدا (کورد، سوننە، شیعە) یەکێتیش بەرەسمی و بەبێ رێکەوتن، لە بەرەی شیعەی چوارچێوەی هاوئاهەنگییە. بەو دۆخە سیاسیەوە، هەم هێزە کوردستانییەکان لایەنی کەمی رێکەوتن لە ناویاندا نییە. هەم لە بەغدادیش، کەوتونەتە ناو گێژاوی لایەنەکانی شیعە و سوننە.. واتا: تابلۆی سیاسی کوردستان_ عێراق، وەکو خۆڵبارینی وڵاتەکە، مەودای بینینی باش دیار نییە!! شیعەکان ناکۆکی تایفی و بنەماڵەی و سیاسی و حوکومڕانیان لە نێواندایە.

کورد.. ناکۆکی سیاسی و بەرژەوەندی حوکومڕانیان لەنێواندایە، بەداخەوە ناکۆکیە ئایدیۆلۆژیەکانی نێوان (یەکێتی و پارتی و گۆڕان) کاڵبونەتەوە. بەڵکو ئایدیۆلۆژیەت کەمترین باوی هەیە!!
ساڵانی رابردوو، سەرەڕای هەموو ناکۆکی و کێشەکان، هێزە کوردستانیەکان، لە دەرفەتەکانی دۆخی ناوچەکەو عێراقدا، هەرچی چۆنێك هەبووە، کایە سیاسیەکانی دەکرد. بەڵام عێراق، ئەگەر ئەمجارە حکومەت پێکەوە بنێ.

ئەگەر لەسەر سەرۆك کۆمار و هەڵبژاردنی کوردستانیش رێك بکەون (کە هیوادارم رێك بکەوون) زۆر ناخایەنێ، لەسەر کێشەی نەوت وگاز.. هەروەها بودجە و موچە.. جگە لە گرفت گەلی دیکە، هەرێم و بەغداد، دەگەنە بنبەستی سیاسی. کە دوور نییە عێراق، لە دۆخێکی وادا، لە خۆی راببینێ، لە بەشێکی بەرچاوی بەڵێنەکانی بەرامبەر هەرێم هەڵگەرێتەوە بە مادەی (١٤٠) یشەوە ! بەتایبەتی دۆخی نێونەتەوەیی و ئیقلیمیش مایەی مەترسین بۆ کورد!!

کەواشبێ یەکێتی و پارتی، لەبەردەم دوڕیانێکی ئاڵۆزدان. هەدوو لایەن، ئەگەر نەرمی بنوێنن.. لە ناوەڕاست رێگەدا رێك بکەوون..

بێگومان، بەشێکی مەترسییەکانی هاوکێشە سیاسییەکانی ناو عێراق و ئیقلیم، دەرهەق بە رۆژگار دەرەوێننەوە. ئەگەرنا، هەردوو لایەن سووربن لەسەر بڕیارەکانی پێش هەڵبژاردنی عێراق، کە دەرکەوت، بۆیان ناچێتەسەر، لە حاڵەتی وادا، هەردوولایەن خۆیان دەخەنە بەردەم بەرپرسیارێتیەکی گەورەی مێژووییەوە، لە بەرامبەریشدا، ئەگەر خەڵك لە هەلێکدا، دژیان رانەپەڕێ، بێگومان، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی کوردستاندا، پتر لە هەڵبژاردنەکەی عێراق، (بەتایبەتی کێشەی موچە ئێستا گرێدراوەتە چارەسەری کێشەی نەوت و گازەوە) خەڵك لە یەکێتی و پارتی دەتەکێتەوە. ئەمەش هاوتا کردنی سندوقەکانی دەنگدانە، بە راپەڕینی بێدەنگی جەماوەر!!

حەشارگەكەی كۆشكی سپی کە ترەمپ خۆی لێ حەشاردا بەپێی ڕاپۆرتی واشنت پۆست هەینی ڕابردوو لەكاتی خۆپیشاندانەكانی كۆشكی سپیدا ت...
05/06/2020

حەشارگەكەی كۆشكی سپی کە ترەمپ خۆی لێ حەشاردا

بەپێی ڕاپۆرتی واشنت پۆست هەینی ڕابردوو لەكاتی خۆپیشاندانەكانی كۆشكی سپیدا ترەمپ پەنای بۆ حەشەرگاكەی ژێر زەمینی كۆشكی سپی بردووە و مەترسی ئەوەی هەبووە خۆپیشاندەران بگەنە ناو كۆشكی سپی.

حەشارگەی peoc..

حەشارگەی كۆشكی سپی دەكەوێتە بەشی پشتەوەی كۆشكی سپی بە peoc ناودەبرێت و توانای خۆراگری هەیە بەرامبەر هێرشی ئەتۆمی و كیمیاوی و لە ڕێگەی ئاسانسێرەوە بۆی دادەبەزیت

ئەم حەشارگەیە ساڵی ١٩٣٩ لەكاتی جەنگی جیهانی دووەمدا دروست كراوە و لە ١١ سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١ جۆرج بۆش كاتێك دوای هێرشەكە گەڕایەوە واشنتن پەنای بۆ ئەم حەشارگەیە برد و كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمەریكای تێدا ئەنجامدرا.

د. سەنگەر سەید قادر

کێن ئەو کەسانەی دەبێ لەماڵەوە بمێننەوە؟ #پابەندین
26/03/2020

کێن ئەو کەسانەی دەبێ لەماڵەوە بمێننەوە؟
#پابەندین

به‌ریتانیا دیپلۆماتێكی به‌هۆی كۆرۆنا-ه‌وه‌ له‌ده‌ستدالوقمان غه‌فوورستیڤن دیك جێگری باڵێۆزی به‌ریتانیا له‌ بۆدابست-ی هه‌ن...
26/03/2020

به‌ریتانیا دیپلۆماتێكی به‌هۆی كۆرۆنا-ه‌وه‌ له‌ده‌ستدا
لوقمان غه‌فوور

ستیڤن دیك جێگری باڵێۆزی به‌ریتانیا له‌ بۆدابست-ی هه‌نگاریا گیانی له‌ده‌ستدا به‌هۆی تووشبوون به‌ كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دیك له‌ته‌مه‌نی 37 ساڵیدا پاش چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كه‌ ئه‌مڕۆ 26ی مارچ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ دیك كه‌ یه‌كێك بوو له‌ دیپلۆماته‌ دڵسۆزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ر بۆیه‌ دۆمێنێك راپ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌بۆنه‌یه‌وه‌ وتی:"هاوڕێیه‌كی دڵسۆز و كه‌سێكی به‌توانامان له‌ده‌ستدا".

دیك له‌ساڵی 2008ه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كارده‌كات، پێشتر كاری دیپلۆماتی له‌ ریاز-ی سعودیه‌ و كابۆل –ی ئه‌فگانستان كردووه‌ و له‌ پایزی رابردووه‌وه‌ له‌ بۆدابست ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه‌ ئه‌ویش دوای دوو ساڵ له‌ خوێندنی زمانی هه‌نگاری به‌شێوه‌یه‌كی چڕوپڕ.

هه‌فته‌ی پێسشوو له‌ دوای گه‌شتێكی بۆ مه‌كسیك و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بۆدابست، له‌ نامه‌یه‌كیدا له‌ سۆشیال میدیاوه‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووه‌. تا رۆژانی دوایی هه‌فته‌ی پێشوو چاره‌سه‌ری بۆ كراوه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی بۆدابست، به‌ڵام له‌ناكاو دۆخی ته‌واو تێكچووه‌ و له‌ژێر چاودێری ورددا بووه‌.

دایكی و باوكی هه‌ریه‌ك له‌ كارۆل و ستیڤن بۆ ئیندیپێندنت ده‌ڵێن:"كوڕه‌ به‌تواناكه‌مان له‌ده‌ستدا و به‌راستی دنیا له‌ كاره‌ساتدایه‌".

كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن له‌ ڤایرۆسه‌ درمییه‌كان و ئه‌توانن ببنه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌، له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس "سارس"ی ئاساییه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ كه‌ بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ئه‌م ڤایرۆسه‌ به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه‌، تا له‌ ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 26ی ئادار له‌ به‌ریتانیا 9529 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه‌ بوون و 456 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
14/03/2020

ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

ده‌قی وتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: بەناوی خوای گەورە و میهرەبان ها

11/03/2020
رێنمای خۆپارێزی لە کۆڕۆنا
11/03/2020

رێنمای خۆپارێزی لە کۆڕۆنا

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و پوتین ده‌ستی پێكرد
05/03/2020

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و پوتین ده‌ستی پێكرد

برادۆست میدیا کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دەستی

Address

اربيل بختياري
Irbil
066

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Nawen Institute posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Nawen Institute:

Share