09/04/2026
ڕاستگۆیی لە ئیسلامدا .. وانەیەك لە منداڵێكەوە
چۆن دەبێت موسوڵمان کحول بخوات؟!
کاتێک کوڕەکەم تەمەنی حەوت ساڵان بوو، لە وڵاتێکی ڕۆژاواییدا بووین. کوڕەکەم پیاوێکی بینی کە جلوبەرگی ئیسلامی پۆشیبوو و لە قاوەخانەیەکدا (کە دەکرا بە ڕوونی لەسەر شەقامەوە ببینرێت) دەیخواردەوە. کوڕە حەوت ساڵانەکەم لێی پرسیم: "باوکە، ئەمە موسوڵمان نییە؟" وتم: "بەڵێ." وتی: "تۆ نەتگوت خواردنەوەی کحول حەرامە؟" وتم: "بەڵێ." وتی: "ئەی بۆچی دەیخواتەوە؟"
وتم: "خۆ من نازانم، با لێی بپرسین." وتی: "نەخێر، نەخێر." وتم: "وەرە با بپرسین." من پارێزەری موسوڵمانان نیم، بەدرێژایی ژیانم پارێزەر نیم. وتم: "وەرە با بپرسین." چووینە ژوورەوە. ئەو پیاوە عەرەبی قسە دەکرد، موسوڵمانێکی نەتەوە عەرەب بوو و جلوبەرگی عەرەبی پۆشیبوو. پێم وت: "کوڕەکەم پرسیارێکی هەیە." وتی: "فەرموو کوڕم." بەڵام کوڕەکەم پرسیاری نەکرد، شەرمی کرد.
پیاوەکە وتی: "چی هەیە؟" پێم وت (ئەو پیاوە بەتەمەن بوو): "ببوورە مامە گیان، بەڵام ئێمە دەڕۆیشتین و کوڕەکەم بوتڵێکی لەسەر مێزەکە بینی. لێی پرسیم: 'باوکە، ئەم بوتڵە چییە؟'" من هیچی ترم پێنەوت. پێم وت: "ئەم بوتڵە چییە؟"
باوەڕ بکەن کاردانەوەی كەسەكە زۆر جوان بوو. زۆر جوان! ڕۆیشت بوتڵەکەی گرت و خستییە ژێر مێزەکە. پاشان قسەی لەگەڵ کوڕەکەم کرد، نەک لەگەڵ من. پێی وت: "کوڕم، ئەم کارەی من دەیکەم هەڵەیە." نایاب بوو! من سوپاسم کرد و ڕۆیشتین.
دەزانی ئەم هەڵوێستە... من بە ملیۆنێک دینار دەیكڕم. لە ڕووی پەروەردەییەوە، بە ملیۆنێک دینار دەیكڕم. واتە، هەڵوێستێک باشترە لە هەزاران ئامۆژگاری. منیش لە هەردوو لایەنەوە سوودم وەرگرت.
د. جاسم المطوع
دادوەر و ڕاهێنەری پەروەردەیی