13/10/2026
بە مەبەستی پەرەپێدانی ڕۆحی خوێندنەوە و هۆشیاری قوتابییان، بۆ پێنجەمین خول، پڕۆژەی قوتابخانەی پێشەنگ دەستپێدەکەین.
📚 ئەمڕۆ، 13/10/2026 پڕۆژەکەمان لە دواناوەندی ڕیفڕاندۆمی کچان بە ئەنجامدانی سیمینارێک دەستپێکرد.
💐 سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی و دەستەی کارگێڕی دواناوەندی ڕیفڕاندۆم دەکەین بۆ هاوکاری و پێشوازییە گەرمەکەیان.
بە هیوای ئەوەی ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێکی کاریگەر بێت بۆ دروستکردنی نەوەیەکی خوێنەر، هۆشیار.