Macos Media

Macos Media پەیجی فەرمی ماکۆس میدیا
(1)

لەساڵی 2008بوو باو باوی خۆ موسەقەف كردن بوو، شێخم نەمابوو نەخزمان لەخاریج بوو پۆزی پێوە لێبدەم نە باسكیلی سیباقیشیان بۆ ...
15/06/2026

لەساڵی 2008بوو باو باوی خۆ موسەقەف كردن بوو، شێخم نەمابوو نەخزمان لەخاریج بوو پۆزی پێوە لێبدەم نە باسكیلی سیباقیشیان بۆ ئەكڕیم لەماڵەوە.

بریای كوڕی كاك عوسمان هات جا ماڵی كاك عوسمان هەر زۆر ڕاقی بوون كاتی خۆی خۆت بریا هات وتی دەورەی هاوینەیی گیتار كراوەتەوە (ڕێكخراو شت هەبوو بە بەلاش ئەیان كردەوە)

یەڵا بە سەرێكی زلەوە بڕۆ بۆ دەورەی گیتار مامۆستا ئەی ویست ئاوازی كراس زەردی كراس زەردم لێ ئاڵاوەی بۆ دەركەم منیش حەزم لە ئاوازەكەی سمێڵ فش بوو ئەوەیی ناو تۆم و جیری ئیتر هەر بۆی ڕاستەكردمەوە منیش سەر زلێكی ناشرین ئەونە خۆر لێیابووم بۆنی سۆندەم لێ ئەهات

هەر خەریبوو تاڵەكانیم ئەچڕان مامۆستاكە شێخی نەمابوو وتی هەستە كاكە بەملی شكاوت ئەو گیتارەت گوو تێكرد ئەو ناڵێم ئاوا لێی مەیە

مامۆستایی داماو وابزانم بە ٣٠ ساڵی تەمەنی دووجار وشەی گەمژەیی بەكار هێنابوو كەچی من وام لێكردبوو بە حەو زمان جنێوی پێ ئەیام

منیش هەر لەكۆڵیان نە ئەبوومەوە ئیتر هاتەوە سەر خۆی و بەهێمنی وتی كوڕە جوان دایباب لەماڵەوە چی ئامێرێك ئەژەنن

ڕاستی من نەمەزانی دایباب یانی چی بەینی خۆمان بێ بە سەگباب تێ ئەگەشتتم ئەمووت كێ سەگبابە مامۆستا ؟

ئەو داماوە ئەی وت نانا عەیبە ئەو وشانە چیە بەكاری ئەهێنێ

داماوە دایباب مەبەستی دایك و باوك بوو ئیتر كە زانی ١٠ ساڵێك لە مرۆڤی جاو پێشكەوتووترم وتی لەماڵەوە چی لێ ئەیەن ؟ باوكت چی لێ ئەیات ؟ منیش هەرچەن بیرمەكردەوە باوكم لەماڵەوە بەس لە سەركۆی برام ئەیا ئێ سەركۆش ئامێری مۆزیقا نەبوو ههههه

وەلحاڵ وتم مامۆستا تەپڵ جا ئەو كاتە مەجمووعەیە مۆزیقا چی هەبوون ڕقیان لە تەپڵ بوو چونكا فەقیر و ڕەش و ڕوت لێیان ئەزانی ئەوان بە ئامێری مۆزیقا حسابیان نەئەكرد وتی نانا ئەوە كەی ئەجهیزەی میویزكە

ئێ منیش بەس ناوی تەپڵم ئەزانی كلارانێتێكم بینی بەدەسی یەكێكەوە وەڵای ڕاستی ئێستاش نازانم كلارنێت چیە بەس ئەها ئاسنەو تەقریبەن فووی پیا ئەكەیت

وتم دەقەینا مامۆستا فێری ئەو جوزەلەیەم بكە مامۆستای چی سوڕانی وتی جا حەیوان ئەوە كەی جوزەلەیە هههههه

ئیتر وەلحاڵ لەو هەموویا دەفێكی یایە دەسم وتی تۆ دەف لێیە وەڵا منیش ئەوت حازفەكەی ماهیر حەسەنم ئاوازەكە گۆرانی یەك بەلار دووبەلار بوایە من ئاوازی سەرخە سەرباڵمی گۆرەی ئینزیباتم ئەخستە سەری خەریكبوو تیپی مۆزیقاكە هەڵوەشێنمەوە

دەی هەرچۆن بوو تۆزێ فێری دەف بووم شتێكی تریش هەبوو فوو پیا ئەكرد بەقەر لەفەیەكی گەز ئەبوو

دەی زۆر هیلاك بووم ڕۆژێك چووم پیشانی جەماعەتی گەڕەكم یا ئایی لەو ڕۆژە ڕەشە هەر حەیام چوو ئەونەیان پێ ڕابواردم من نەمەزانی ئەم ژینگەی كۆڵانەی ئێمە دراوەكەیی كە تۆ پێی سەرنج ڕاكێش ئەبیت ئەوەیە یاریزانی چاك بیت یان دەس و مشتی دالاسیكت ڕێك بێ و لە قۆچەقانێ بزانی لە شەڕا ئازابی

ئەو شتەی بەهایی پێ بەخشیم لە دەورەی مۆسیقاكە لێرە هیچ قیمەتێكی نەبوو ئەو هموو ماندووبوونەم هیچ دەرچوو

جا بەهای ئینسان شتێکی جێگیر نییە بەڵکو «ڕێژەییە» تۆ لە هەموو ژینگەیەکدا هەمان نرخ و شکۆت نییە گەورەترین شکستی ئینسان ئەوەیە کە «مروارییەکەی» بەرێتە بازاڕی «خەڵوزفرۆشان» و چاوەڕێ بێت بە گران لێی بکڕن.

هەموو ژینگەیەک تەنها یەک جۆر دراو ئەناسێت لە ناو هۆڵێکی وەرزشیدا (قاعە) هەزار دەفتەر دۆلار ناتوانێت هێندەی بوونی س*س پاكوو جسمێكی گەورە سەرنج ڕاكێشت بكات لەوێ تەنها (جسمێكی جوان و گەورە) دراون. بەڵام لە و جادانە ئەو دراوە بەهای نامێنێت و «ئاسنی سارد و سەیارەی گرانبەها» ئەبێتە پێوەر.


بۆیە پێش ئەوەی بچیتە ناو هەر ژینگەیەک بپرسە دراوی ئەم شوێنە چییە؟ ئەگەر تۆ مەعریفە و ئەخلاقت پێیە و چوویتە ژینگەیەک کە تەنها «پارە و پۆز» ئەناسێت تۆ وەک مایەپووچێک سەیر دئەکرێیت. مەبە بە قوربانیی ئەو ژینگەیەی کە ئەو دراوەی تۆ پێیتە لای ئەوان قەدەغەیە یان بێ‌بایەخە.

کاتێک تۆ ئەچیتە ناو حەوزێکەوە ئەبێت بزانیت ئاوی تیایە یان قوڕ! ئەگەر تۆ جلی سپیی و جوانت لەبەر بێت و باز بیەیتە ناو حەوزێکی قوڕاوی پاشان دەست بکەیت بە گریان چونکە جلەکانت پیس بوون تۆ کێشەی عەقڵت هەیە نەک حەوزەکە! قوڕەکە کار و سروشتی خۆی ئەکات کە پیسکردنە.

ژینگەی (پارە و پۆز)یش کارگەی پیسکردن و بێبەهاکردنی مەعریفەیە. پێش پێنانە ناو هەر کۆڕێک سەیری ترازووەکەیان بکە ئەگەر پێوەرەکەیان ڕووکەش بوو کاتی خۆت مەکوژە بە گۆڕینی مێشکیان تەنها شوێنەکە چۆڵ بکە.

وەرگیراوە....

12/06/2026

ئامۆژگاری بۆ #ئافرەتان 😌

12/06/2026

مێسنجەر لای من کار ناکات ئەی لای ئێوە؟

11/06/2026

تاکۆتایی سەیری بکە 😃

فێربوون بۆ لایک و کۆمێنت وێنەی ئافرەتی خەڵک دەهێنن ئەم شتە قۆڕانەی لەسەر دەنووسن، بە گێلمان دەزانن 🙂 ئاخر ئافرەتی لەو مو...
11/06/2026

فێربوون بۆ لایک و کۆمێنت وێنەی ئافرەتی خەڵک دەهێنن ئەم شتە قۆڕانەی لەسەر دەنووسن، بە گێلمان دەزانن 🙂 ئاخر ئافرەتی لەو مواسەفاتە هی میسیارە یان هی ئەوەیە حەوت گەڕەک شەڕی لەسەر بکات!

10/06/2026

🥺

ئەمڕۆ بەیانی هەڵکەوت عەزیز ئەم نووسینەی خوارەوەی پۆست کردووە👇ئەم دوو زانیارییە هەیە لەسەر مووچەی مانگی 6 و مانگەکانی دیک...
08/06/2026

ئەمڕۆ بەیانی هەڵکەوت عەزیز ئەم نووسینەی خوارەوەی پۆست کردووە👇

ئەم دوو زانیارییە هەیە لەسەر مووچەی مانگی 6 و مانگەکانی دیکەش حەزمکرد بیزانن

١- لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ی عێراق، مووچەی هەرێمی کوردستانیش خەرجدەکرێت

٢- حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بە عێراقی گوتووە مانگانە ناتوانن 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ بدەن، بۆیە بڕیاردراوە لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەم پرسە یەکلایی بکرێتەوە. بەپێی بەدواداچوونەکان چاوەڕوان دەکرێت بڕیارەکە بەم شێوەیە بێت، بە چاودێری دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی کوردستان، مانگانە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندە داهاتی ناوخۆی کۆکردەوە نیوەی دەداتە وەزارەتی دارایی عێراق .

07/06/2026

تازه باسی ژنانمان دەکرد 😂

05/06/2026

باشە پەیامنێر بۆچی وا لە بەساڵاچوان ناهێنن!

😌ئەمنیش کتێبێکم لە ‹پێشانگەی کتێبی کوردی›دەبێ، لە هەولێر.نە پێویست دەکات ئێوەی چاو و دەروونتان ماندوو بکەن، نە منیش ئەم ...
05/06/2026

😌ئەمنیش کتێبێکم لە ‹پێشانگەی کتێبی کوردی›دەبێ، لە هەولێر.

نە پێویست دەکات ئێوەی چاو و دەروونتان ماندوو بکەن، نە منیش ئەم هەموو وشەیە لە هەمبێزی ڕۆمانێکەوە ڕیز بکەم. ڕۆمانەکە دەربارەی دوکاندارێکی هەولێرییە، لە ‹گەڕەکی قەزازەکان›ی سلێمانی دوکانێکی بەهارات دادەنێت. شەوێک لەپڕ بابەتێک لە فەیسبووک دەخوێنێتەوە، گوایە گەر پیاو نووکتەباز و قسەخۆش بێت، ئەوا ژنان لە دەوری خڕدەبنەوە. نووکتە بۆ موشتەرییەکانی دەگێڕێتەوە، بەڵام ناتوانێت بە نووکتە بێتامەکانی سەرنجی هیچ ژنێک ڕابکێشێت.
بۆیە بڕیاردەدا ‹پلانی بی› بخاتە گەڕ: چەندین کتێب دەخوێنێتەوە دەربارەی سودەکانی بەهارات: ‹هێل› و ‹مێخەک› و ‹ڕێحانە›، ‹زیرە› و ‹زەنجەفیل› و ‹ڕازیانە›. دەیەوێت گەر هەر ژنێک پێی بخاتە ناو دوکانەکەی و هەر جۆرە بەهاراتێکی بوێت، ئەوا بە شێوەیەکی زانستی سودەکانی بخاتە مشتی و سەرنجی بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.
مەبەستم/ وای دابنێن ‹ڕۆمانی زەردەچەوە›م نووسیوە و ئێوەش کڕیوتانە و خوێندوەتانەوە. مەبەستی ڕۆمانەکە سودەکانی بەهاراتە، بۆیە ئێوەی بەڕێز دەتوانن لە ژێری دەسکرد ناوی بەهاراتەکان بنووسن و سودەکانیشی بخوێننەوە. ئاو بێنە و دەستان بشۆ.

تاسان تاسان✍️

Address

Kurdistan
Irbil
46003

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Macos Media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share