یەکێتی لاوانی کوردستان - Kurdistan Youth Federation

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • یەکێتی لاوانی کوردستان - Kurdistan Youth Federation

یەکێتی لاوانی کوردستان - Kurdistan Youth Federation منظمة شبابية

 #پرسەنامەبەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی(ڕابیعەسان ئەحمەد) داپیرەی هاوڕێ ڕەهێڵ عەبدوڵا جێگری سکرتێری رێکخراوەکەمان، پێگەیشت,...
29/05/2026

#پرسەنامە

بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی(ڕابیعەسان ئەحمەد) داپیرەی هاوڕێ ڕەهێڵ عەبدوڵا جێگری سکرتێری رێکخراوەکەمان، پێگەیشت, بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەكەیان دەكەین، ھیوادارین ئەمە كۆتا ناخۆشیان بێت.

یەكێتی لاوانی كوردستان
مەكتەبی سكرتارییەت
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٦

پـیـرۆز بـێـت یەکی ئایار، جەژنی کرێکارانی جیهان. #بەڵێ بۆ خەباتی چینی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە پێناو مافەڕەواکانیان.  #...
01/05/2026

پـیـرۆز بـێـت یەکی ئایار، جەژنی کرێکارانی جیهان.

#بەڵێ بۆ خەباتی چینی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە پێناو مافەڕەواکانیان.
#نا بۆ حکومڕانی نادادپەروەرانە.

کادرێکی یەکێتی لاوان پلەی دووەمی بەدەستهێنا لەسەر ئاستی عێراقبەرپرسی لیژنەی ناوشار سەر بە لقی خانەقینی یەکێتی لاوانی کور...
25/04/2026

کادرێکی یەکێتی لاوان پلەی دووەمی بەدەستهێنا لەسەر ئاستی عێراق

بەرپرسی لیژنەی ناوشار سەر بە لقی خانەقینی یەکێتی لاوانی کوردستان (هاوڕێ محمد شەفیق) لە پاڵەوانی دەستشکانەوە کە لەسەر ئاستی عێراق ئەنجامدرا لە بەغدا پلەی دووەمی بە دەستهێنا لە پاڵەوانییەکەدا.

پاڵەوانییەکە لە لایەن لیژنەی هێزی سترۆنگ مان و دەستشکانەوەی عێراق سازدرا.

بۆ هاوڕێ ئەمیر خانەقینی سکرتێری ڕێکخراوەکەمان پرسەنامەخۆمان بەهاوبەشی خەم و کۆستی گەورەتان دەزانین ودڵگران و خەمباربووین...
05/04/2026

بۆ هاوڕێ ئەمیر خانەقینی سکرتێری ڕێکخراوەکەمان
پرسەنامە
خۆمان بەهاوبەشی خەم و کۆستی گەورەتان دەزانین ودڵگران و خەمباربووین بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان.

بەناوی مەکتەب و ئەندامانی سکرتارییەتی یەکێتی لا،انی کوردستان ، پرسەوسەرەخۆشی خۆمانت ئاراستە دەکەین و هیوای دڵنەوایی و سەبوری بۆ تۆ و تەواوی خانەوادەکەتان دەخوازین.

ڕووحی باوکی بەڕێزتان شاد و پرسەمان قبوڵ بکەن .

مەکتەبی سکرتارییەتی
یەکێتی لاوانی کوردستان

 #پرسەنامەبۆ بەڕێز هاوڕێ سمکۆ ڕەشید  سکرتێری پێشووتری یەکێتی لاوانی کوردستان.​بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوا...
03/04/2026

#پرسەنامە

بۆ بەڕێز هاوڕێ سمکۆ ڕەشید سکرتێری پێشووتری یەکێتی لاوانی کوردستان.

​بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

​بۆ بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری وەک بنەماڵەکەی ئێوە، کە مێژووتان پڕە لە سەروەری و قوربانی و تێکۆشان لەپێناو خاک و نیشتماندا، ئەم کۆستە غەمێکی قووڵە و لە ناخەوە دڵگران بووین. ئێمە لە کاتێکدا هاوبەشی خەم و ناخۆشیتانین، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی یەک بە یەکی ئەندامانی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و ئومێدەوارین ئەمە دواکۆسپ و ناخۆشیتان بێت و هیوای ئارامی و دڵنەواییتان بۆ دەخوازین .

یەکێتی لاوانی کوردستان
مەکتەبی سکرتارییەت
3 ی نیسان 2026

نـەورۆز و سەری ساڵی نوێی 2726 پیرۆز بێت.Newroz pîroz beیەكێتی لاوانی كوردستان
20/03/2026

نـەورۆز و سەری ساڵی نوێی 2726 پیرۆز بێت.
Newroz pîroz be
یەكێتی لاوانی كوردستان

هەڵەبجە … تاوانی سەدەی بیستەمحلبجة… جريمة القرن العشرين
16/03/2026

هەڵەبجە … تاوانی سەدەی بیستەم
حلبجة… جريمة القرن العشرين

 #خانەقینپاڵەوانی دەستشکانەوە سازدرالیژنەی خانەقین سەربە لقی خانەقینی یەکێتی لاوانی کوردستان پاڵەوانی دەستشکانەوە سازدا ...
02/03/2026

#خانەقین
پاڵەوانی دەستشکانەوە سازدرا

لیژنەی خانەقین سەربە لقی خانەقینی یەکێتی لاوانی کوردستان پاڵەوانی دەستشکانەوە سازدا بە بەشداری ژمارەیەک وەزرشوانی شارەکە.

لە کۆتایی پاڵەوانییەکە خەڵات دابەشکرا بەسەر براوەکاندا.

 #خانەقین یەکێتی لاوانی کوردستان فیستیڤاڵی شیعری کەزێ سازدا لە خانەقین.یەکێتی لاوانی کوردستان – لقی خانەقین، بە هاوکاری ...
13/02/2026

#خانەقین
یەکێتی لاوانی کوردستان فیستیڤاڵی شیعری کەزێ سازدا لە خانەقین.

یەکێتی لاوانی کوردستان – لقی خانەقین، بە هاوکاری لیژنەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری کۆمیتەی ڕێکخستنی خانەقینی حزبی شیوعی کوردستان، فیستیڤاڵی شیعری “کەزێ” سازدا، بە بەشداری ژمارەیەک شاعیری ناوچەی گەرمەسێر.

فیستیڤاڵەکە بەرێوەچوو بە ئامادە بوونی شاندێکی سەرکردایەتی و مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان، هەروەها بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری خانەقین و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و رۆشنبیرانی شارەکە ئامادەی فیستیڤاڵەکە بوو.

هەروەها هاوڕێ وسام سەبتی سکرتێری لقی خانەقینی یەکێتی لاوانی کوردستان وتەیەکی پێشکەشکرد وتێدا وتی: هەڵبژاردنی ناونیشانی کەزێ بۆ فیستیڤاڵەکەمان بەمەبەستی ڕێزگرتنە لە خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمانە لە ڕۆژاڤا، بە تایبەت قارەمانێتی ئافرەتانی کورد کە جوانترین و باشترین وێنەکانی ئازایەتییان پێشاندا لە بەرگری و ڕووبەڕوو بونەوەی تیرۆر .
ژنی کورد سەلماندی کە ئازادی بە ئیرادە و خۆڕاگری دەستدەکەوێت.

یەکێتی لاوانی کوردستان بەشداریکرد لە دەستپێشخەرییەکی هەرێمایەتی بۆ پاڵپشتیکردنی پرسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان و ئیدانەک...
24/01/2026

یەکێتی لاوانی کوردستان بەشداریکرد لە دەستپێشخەرییەکی هەرێمایەتی بۆ پاڵپشتیکردنی پرسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان و ئیدانەکردنی هێرشەکانی سەر ڕۆژ ئاوای کوردستان.

شاندێکی یەکێتی لاوانی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێ ئەمیر خانقینی سکرتێری یەکێتی لاوانی کوردستان و هاوڕێ قانع کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەت، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی گەلی کورد لە باکور و ڕۆژئاوای کوردستان، بەشداری چەند چالاکییەکیان لە باکووری کوردستان و تورکیا کرد.

لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە بەردەم وەزارەتی دادی تورکیا لە ئەنقەرە بەیاننامەیەک خوێندراوە بە زمانی تورکی و عەرەبی و تێدا ئیدانەی هێرش و پەلاماری ڕۆژئاوای کوردستان کرا.

هاوکات پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەڵان کرا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە باکوری کوردستان و تورکیا، هەروەها داوای ئازادکردنی بەڕێز ئۆجەڵانکرا.

ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی شاندێک لە ڕێکخراوە چەپ و پێشکەوتنخوازەکان و چالاکوانان و لاوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ڕێکخرابوو.

لە چوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانی شاندەکەدا، کۆمەڵێک دیدار و کۆبونەوەی جیاجیا لەگەڵ سەرکردایەتی و پەرلەمانتارانی دەم پارت بەڕێوەچوو، و سەردانێک رێکخرا بۆ گوندی بنەماڵەی بەڕێز ئۆجەڵان کرا .

Address

اربيل
Irbil

Telephone

+9647702154672

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when یەکێتی لاوانی کوردستان - Kurdistan Youth Federation posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share