لەبارەی ئێمەوە
بە درووشمی "گەورەی گەلێک ئەو کەسەیە کە خزمەتیان دەکات"
''دەزگای خێرخوازی حاجی ادریس سورچی – HISCF'' بۆ باشکردن و خزمەتکردنی تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگاکەمان. لە لایەن ''حاجی ادریس سورچی''-یەوە کە خاوەندارییەتی دەکات، دامەزرێندراوە.
لە ساڵی 2012 مۆڵەتی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرت و ساڵی 2014 بەفەرمی دەستی بەکارەکانی کرد. بارەگای سە
رەکی لە شاری هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان-ە.
''دەزگای خێرخوازی حاجی ادریس سورچی – HISCF'' دامەزراوەیەکی ناحکوومی، قازانج نەوویست و خێرخوازییە. ئەرکی سەرەکی: چاودێریکردن و یارمەتیدانی هەژار و کەم دەرامەتانە. یارمەتییەکانی وەک: هاوکاری دارای، خۆراک و پێداویستییەکانی ناوماڵ، لە خۆدەگرێت.
دەزگای "حاجی ایدریس''، لە سەرووی جیاوزای: نەتەوەی، ئیتنیکی، ئایینی، ڕەگەزی و هزری. هاوکاری دەگەیەنێتە هەموو کەسێکی لێ قەووما و زیان لێکەوتوو.
جگەلە کۆمەک و هاوکاری هەژاران. دەزگا، لە سێکتەرەکانی وەک: پەروەردە، تەندرووستی، ژینگە، گەشەپێدانی گەنجان و لە خۆگرتنی منداڵانی ئۆتیستیک، کاردەکات. "دەزگای حاجی ادریس". کۆمەک و هاوکاری بۆ بنەماڵەی "شەهیدان" و "هێزەکانی پێشمەرگە"-ی کوردستان-ی بە ئەرکی خۆی زانیووە.
لەماوەی دەستبەکاربوونی دەزگا تاکو ئێستا، کاروچالاکییەکانمان گەواهیدەری ڕێبازو ئامانجەکانمانە.
Alerts
Be the first to know and let us send you an email when Haji Idrees Surchi Charity Foundation posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.