Stopac

Directions Website Contact the organization

Stopac STOP Organization for Anti-Corruption was founded in 2013, as a civilian non-governmental nonprofit organization by a group of voluntary of various activis

ئێستا ناوت تۆمار بکە بۆ خولی حەوتەمینی کۆنفرانسی پوینت  عێراق لە هەولێر.لە سەردەمی خێرابوونی گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵای...
30/08/2026

ئێستا ناوت تۆمار بکە بۆ خولی حەوتەمینی کۆنفرانسی پوینت عێراق لە هەولێر.

لە سەردەمی خێرابوونی گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەکنەلۆژییەکان، لەگەڵ زیادبوونی ئاستەنگەکانی بەردەم ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، وەشانی حەوتەمی هەرێمایەتی کۆنفرانسی پوینت، دەرفەتێک بۆ کۆبوونەوە و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و بنیاتنانی میکانیزمەکانی خۆپارێزی دەڕەخسێنێت، کە توانای پاراستنی پەراوێزی ئازادییەکان و مافە مەدەنییەکانی هەبێت، هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کە سنوورە دامەزراوەیی و ناوچەییەکان تێدەپەڕێنن.

پۆینت، تەنیا زنجیرەیەک دانیشتن نییە؛ بەڵکو فەزایەکە داڕێژراوە بەتایبەتی بۆ پشتگیریکردنی چالاکوانانی مەیدانی، ڕۆژنامەنووسان و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ، بۆ فێربوون و پەرەپێدانی تاکتیکی نوێی داکۆکیکردن، و باسکردنی ئەو ئالەنگاریانەی کە ڕووبەڕووی چالاکیە مەدەنییەکان دەبنەوە لە نێوان ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدەن.

لە خولی حەوتەمی خۆیدا، پۆینت بەردەوامە لە پەرەپێدانی داهێنان و دەستپێکردنی دەستپێشخەرییەکان کە باس لە کەموکوڕییەکانی دیموکراسییە لەرزۆکەکان دەکەن.

ئەگەر تۆ چالاکوان، ڕۆژنامەنووس، یان بە سادەیی کەسێکیت کە باوەڕت بە جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ هەیە، بە دیموکراسی وەک پراکتیکێک بۆ گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و ڕێزگرتن لە مافە مەدەنییەکان، و ئارەزووی پەرەپێدانی ئامرازەکانت دەکەیت بۆ بەرگریکردن لە هەموو ئەم بنەمایانە، ئێستا ناوت تۆمار بکە، دیدگاکەت ڕوون بکەرەوە، با دیدارمان لە پوینت بێت .

١٨–٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ | هەولێر

بۆ ناو تۆمارکردن و ئامادەبوون کلیک لەسەر بەستەرەکە بکە
https://forms.gle/AqC7X3vPZSzcfQ8f7

سجّل الآن لحضور مؤتمر بوينت العراق بنسخته السابعة في أربيل

في وقت تتسارع فيه التحولات السياسية والاجتماعية والتكنولوجية، وتزداد التحديات أمام الصحفيين والناشطين ومنظمات المجتمع المدني، تأتي النسخة السابعة الإقليمية من مؤتمر بوينت كمساحة وفرصة للقاء، تبادل الخبرات، وبناء مصدات قادرة على حماية هامش الحريات والحقوق المدنية وعلاقات تتجاوز حدود المؤسسات والمناطق..

بوينت ليس مجرد سلسلة من الجلسات؛ بل مساحة صممت خصيصا لدعم الناشطين الممارسين والصحفيين والمدافعين عن حقوق الانسان للتعلم وتطوير تكتيكات جديدة في مجال المدافعة، ومناقشة التحديات لاتي تواجه العمل المدني، في ظل المتغيرات السريعة التي يشهدها الشرق الأوسط.

في نسخته السابعة، يواصل بوينت تعزيز مساحة الابتكار وإطلاق مبادرات من شانها ان تعالج عيوب الديمقراطيات الهشة

اذا كنت ناشطا او صحفيا او انسانا تؤمن بالشرعة الدولية لحقوق الانسان، وبالديمقراطية كممارسة لانتقال السلطة، واحترام الحقوق المدنية، وترغب بان تطور ادواتك للدفاع عن كل ذلك، سجل الان واشرح ذلك وسنلتقي في بوينت.

18–20 أيلول/سبتمبر 2026 | اربيل

للتسجيل والحضور اضغط على الرابط :
https://forms.gle/AqC7X3vPZSzcfQ8f7

29/08/2026
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی ستۆپ، لەکاتێدا نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانیدا بەڕێژەی 10% دابەزیوە بەهای بەنزین لە هەرێمی کوردستا...
09/08/2026

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی ستۆپ، لەکاتێدا نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانیدا بەڕێژەی 10% دابەزیوە بەهای بەنزین لە هەرێمی کوردستان 30% بەرزبووەتەوە.

رێکخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و پەرەپێدان کە رێکخراوێکی ناحکومی و سەربەخۆیە، لە راپۆرتێکیدا باسی شکستی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی بەنزین دەکات و دەڵێت، لە کاتێکدا نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانیدا بەڕێژەی 10٪ دابەزیوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین بە رێژەی سەروو 30٪ بەرزبووەتەوە، ئەمەش نیشانەی نەبوونی پەیوەندییە لە نێوان تێچووی راستەقینە و نرخی فرۆشتن.

لەبارەی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی، رێکخراوەکە باسی لەوەکرد، سیستەمی کارتی ئەلیکترۆنی، دابەشکردنی 40 لیتر بەنزین بە 750 دینار بۆ هەر 11 رۆژ جارێک، نەبووەتە چارەسەر، ئەم سیستەمە تەنیا 20%ـی پێداویستی رۆژانەی شوفێران پڕ دەکاتەوە، ئەوەی دیکە ناچارن پەنا بۆ بازاڕی ئازاد ببەن، کە نرخەکەی دوو هێندەیە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، حکومەتی هەرێم لە تاقیکردنەوەی رێکخستن و کۆنتڕۆڵکردنی نرخی سووتەمەنیدا سەرکەوتوو نەبووە.

لیکی رووماڵی میدیاکان بۆ دواین راپۆرتی رێکخراوی ستۆپ لە بارەی کێشەی بەنزین لە کۆمێنتە :

ڕێکخراوی ستۆپ: لە ۲٨ی تەموزەوە سەرەڕای بەڵێنەکانی حکومەت، نزیکەی ٣۰٪ بەهای بەنزین بەرزبوتەوە
08/08/2026

ڕێکخراوی ستۆپ: لە ۲٨ی تەموزەوە سەرەڕای بەڵێنەکانی حکومەت، نزیکەی ٣۰٪ بەهای بەنزین بەرزبوتەوە

ڕێکخراوی ستۆپ

لە هەڵەبجە؛ ڕێکخراوی ستۆپ بەدواداچوون بۆ لێکەوتەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر و پەکخستنی پەرلەمان لەسەر ئیدارە خۆجێییەکان دەکا...
08/08/2026

لە هەڵەبجە؛ ڕێکخراوی ستۆپ بەدواداچوون بۆ لێکەوتەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر و پەکخستنی پەرلەمان لەسەر ئیدارە خۆجێییەکان دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٦/٨/۲، ڕێکخراوی ستۆپ لە پارێزگای هەڵەبجە، گفتوگۆیەکی کراوەی لەژێر ناونیشانی «کاریگەری حکومەتی کاربەڕێکەر و پەکخستنی پەرلەمان لەسەر ئیدارەی خۆجێییەکان» ڕێکخست.
ئەم گفتوگۆیە بە بەشداری ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نوێنەرانی دامەزراوە حکومییەکان و کەسانی پسپۆڕ و پەیوەندیدار بەڕێوەچوو. تیایدا کاریگەریەکانی پەککەوتنی دامەزراوەی یاسادانان و درێژەکێشانی تەمەنی حکومەتی کاربەڕێکەر، لەسەر شەفافیەت، لێپرسینەوە و ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە ئیدارە خۆجێییەکاندا گفتوگۆی لەبارە کرا، لەگەڵ ڕۆڵی ڕێکخراوەکان لەم دۆخەدا.

ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پڕۆژەی (بەهێزکردنی لێپرسینەوە و سەروەری یاسا لە هەرێمی کوردستان) دێت، کە بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی (NED)ی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت.

https://stopmd.org/detail/34

#هەڵەبجە #دیموکراسی #لێپرسینەوە

ڕێکخراوی ستۆپ بەشداری لە کۆبونەوەیەکی دەستەی نەزاهەی عێراق  دەربارەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردبەمەبەستی هەڵسە...
05/07/2026

ڕێکخراوی ستۆپ بەشداری لە کۆبونەوەیەکی دەستەی نەزاهەی عێراق دەربارەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کرد

بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و خستنەڕووی هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق لە چوارچێوەی هەڵمەتی (بەرەبەیان)، دەستەی نەزاهەی فیدڕاڵی، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەشێک لە
ڕێکخراوە تایبەتمەندەکانی بواری ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەسەر ئاستی عێراق ئەنجام دا؛ نوێنەری ڕێکخراوی ستۆپ لە هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەشداری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێدانی ڕۆڵی زیاتر بە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پرۆسەکەدا کرایەوە. بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکوومییەکان لە دەستەی نەزاهەی عێراق، بەڵێنی دا ئاستی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوەکان لەم چوارچێوەیەدا فراوانتر بکەن و کۆبوونەوەکانیش بەردەوام بن.

ڕێکخراوی ستۆپ بەشداری لە ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی دارایی دەکاتلەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئا...
25/06/2026

ڕێکخراوی ستۆپ بەشداری لە ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی دارایی دەکات

لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕۆژی ٢٣ی ٦ی ٢٠٢٦، نوێنەری ڕێکخراوی ستۆپ لە شاری هەولێر بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی پەرتووکی (کاروچالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی لە ساڵانی (٢٠١٩ تا ٢٠٢٥)، تیمی ڕێکخراومان لە داهاتوو شیکاری بۆ بەشەکانی ڕاپۆرتەکە دەکات.

نوێنەری ڕێکخراوی ستۆپ لە بەغدا بەشداری کۆنفرانسی کۆتایی پڕۆژەی شەرەکەی کردلەسەر داوەتنامەی ڕێکخراوی مەسەلە و هاوبەشەکانی...
18/06/2026

نوێنەری ڕێکخراوی ستۆپ لە بەغدا بەشداری کۆنفرانسی کۆتایی پڕۆژەی شەرەکەی کرد

لەسەر داوەتنامەی ڕێکخراوی مەسەلە و هاوبەشەکانی، نوێنەری ڕێکخراوی ستۆپ لە بەغدا بەشداری لە کۆنفرانسی کۆتایی پڕۆژەی شەراکە بۆ داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ و پرسە ژینەگەییەکان کرد.
جەخت لەبەردەوامی هەماهەنگی دامەزراوە حکومی و پەرلەمانی و کۆمەڵگەی مەدەنی کراوەیە، بۆ هێنانەدی کەشێکی باشتر بۆ ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی ستانداردە ژینگەییەکان بۆ ژیانێکی تەندروست بۆ هاوڵاتیان.

ڕێکخراوی ستۆپ بەشداری دیبەتێکی لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان کرددەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ گفتۆگۆیەکی کراوەی لەبارەی بەرب...
18/06/2026

ڕێکخراوی ستۆپ بەشداری دیبەتێکی لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان کرد

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ گفتۆگۆیەکی کراوەی لەبارەی بەربەستەکانی بەردەم کارەکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بەبەشداری نوێنەرانی بەشێک لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ئەنجامدا، لەچالاکیەکە نوێنەری ڕێکخراوی ستۆپ بەشداربوو، سەرنجی لەبارەی دواین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ستۆپ بەناونیشانی حکومڕانی لە بۆشایی یاسایی خستە ڕوو، هاوکات گفتوگۆ زیاتر لەسەر هەوڵی کۆمەڵگەی مەدەنی لەبارەی زیاترکردنی فشارەکان کرا.

بە سوپاسەوە تۆڕی نیریج کە دامەزراوەیەکی دیارە و کار لەسەر ڕۆژنامەوانی بنکۆڵکاری دەکات، پوختەیەکی دواین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ...
10/06/2026

بە سوپاسەوە تۆڕی نیریج کە دامەزراوەیەکی دیارە و کار لەسەر ڕۆژنامەوانی بنکۆڵکاری دەکات، پوختەیەکی دواین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ستۆپ ـ یان لە ژێر ناونیشانی "حکومڕانی لە بۆشایی یاسایی" وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی و بڵاویان کردوەتەوە.

تحذر دراسة لمنظمة "ستوب" وهي احدى أبرز المنظمات المدنية في كردستان، من مخاطر تحول حكومة تصريف الأعمال في الاقليم الفيدرالي والمستمرة منذ ثلاث سنوات، إلى "أمر وا

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Stopac posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Stopac:

Shortcuts

Share