سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
نقابة صُحفيي كوردستان
Kurdistan Journalists Syndicate (35) of 2007.

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ گوێره‌ی یاسای ژماره‌(4) ساڵی 1998 و هه‌مواری ژماره‌ (40)ی ساڵی 2004 ، په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زراوه‌، هه‌روا به‌گوێره‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی ژماره‌ 35ی ساڵی 2007 ، سه‌ندیكای رۆرژنامه‌نووسانی كوردستان وه‌كو تاقه‌ ئۆرگانی فه‌رمی میدیاییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی (IFJ)
كۆنگره‌كانی سه‌ندیكا
كۆنگره‌ی دامه‌زراندن له

‌ 1998
كۆنگره‌ی گشتی یه‌كه‌م له ‌13/12/2003 له‌ هۆڵی میدیا له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی 475 رۆژنامه‌نووس
كۆنگره‌ی گشتی دووه‌م له 27/12/2007 له‌ هۆڵی رۆشنبیری له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی 363 رۆژنامه‌نووس
كۆنگره‌ی گشتی سێیه‌م له 21/7/2011 له‌ هۆڵی پێشه‌وا له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی 396 رۆژنامه‌نووس
سه‌ندیكا خاوه‌نی 7 لق و 3 نووسینگه‌یه‌ بۆ رایی كردن و كاروباریی رۆژنامه‌نووسان
1- باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له‌ شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
2- لقی سلێمانی
3- لقی دهۆك
4- لقی هه‌ولێر
5- لقی كه‌ركوك
6- لقی نه‌ینه‌وا
7- لقی به‌غداد
8- لقی هه‌ڵبجه‌
9- نووسینگه‌ی گه‌رمیان
10- نووسینگه‌ی خانه‌قین
11- نووسینگه‌ی سۆران

تاسست نقابة صحفي كوردستان بموجب قانون المرقم(40) لسنة 1998 والمعدل بالقانون (40) لسنة 2004، في برلمان كوردستان،وتعتبر نقابة صحفيي كوردستان الجهة الإعلامية الرسمية الوحيدة في إقليم كوردستان وذلك بموجب قانون الصحافة المرقم(35) لسنة 2007 .علما ان نقابة صحفيي كوردستان عضو في الاتحاد الدولي للصحفيين(IFJ)
مؤتمرات نقابة صحفيي كوردستان
المؤتمر التاسيسي سنة 1998
المؤتمر العام الأول بتاريخ 12\12\2003 في قاعة ميديا في اربيل وبحضور 475 صحفي وصحفية
المؤتمر العام الثاني بتاريخ 27\12\2007 في قاعة الثقافة(روشنبيري)في أربيل وبحضور 363 صحفي وصحفية
المؤتمر العام الثالث بتاريخ 21\7\2011 في قاعة التقدم (پێشه‌وا ) وبحضور 396 صحفي وصحفية
لدى نقابة صحفيي كوردستان سبعة فروع وثلاثة مكاتب للقيام باعمال الصحفيين
1- المقر الرئيس لمجلس نقابة الصحفيين في أربيل عاصمة إقليم كوردستان
2- فرع السليمانية
3- فرع دهوك
4- فرع أربيل
5- فرع كركوك
6- فرع نينوى
7- فرع بغداد
8- فرع حلبجة
9- مكتب كرميان
10- مكتب خانقين
11- مكتب سوران

Kurdistan Journalists Syndicate was established in accordance with Law No. (40) of 1998 and amended by Law (40) of 2004, in the Parliament of Kurdistan, and the Kurdistan Journalists Syndicate is the only official media agency in the Kurdistan Region, according to the Press Law No. Note that the Journalists Syndicate Kurdistan is a member of the International Federation of Journalists (IFJ)
Kurdistan Journalists Syndicate conferences
Founding Conference in 1998
The first general conference was held on 12/12/2003 in the Media Hall in Erbil, in the presence of 475 male and female journalists
The second general conference was held on December 27, 2007 in the Culture Hall (Roshanberi) in Erbil, with the attendance of 363 male and female journalists. The third general conference was held on 7/21/2011 in Al-Takadum Hall (Peshhwa) with the attendance of 396 male and female journalists. The Kurdistan Journalists Syndicate has seven branches and three offices to carry out the work of journalists

1- The headquarters of the Journalists Syndicate Council in Erbil, the capital of the Kurdistan Region
2- Sulaymaniyah branch
3- Dohuk branch
4- Erbil branch
5- Kirkuk branch
6- Nineveh Branch
7- Baghdad branch
8- Halabja branch
9- Karmian office
10- Khanaqin office
11- Soran's office

هەواڵ و چالاکییەکانی لق و نووسینگەکاننووسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان مەراسیمێکی ماتەمینی بۆ (هەڵکەوت عەزیز) و ...
10/06/2026

هەواڵ و چالاکییەکانی لق و نووسینگەکان

نووسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان مەراسیمێکی ماتەمینی بۆ (هەڵکەوت عەزیز) و (لاناز کوردۆ) سازکرد
لە بارەگای سەرەکی نووسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، مەراسیمێکی ماتەمینی شایستە بۆ ڕێزلێنان لە کۆچی دوایی هەردوو میدیاکار (هەڵکەوت عەزیز) و (لاناز کوردۆ) سازکرا.
مەراسیمەکە بە مۆزیکێکی کپ و غەمگین، داگرتنی مایک و کامێراکان، خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز و خولەکێک وەستان بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆحی پاکی کۆچکردووان دەستی پێکرد.
لە بەشێکی مەراسیمەکەدا، مستەفا محەمەد، سکرتێری نووسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکا، وتاری سەندیکای پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "کۆچی دوایی کتوپڕی کاکە (هەڵکەوت عەزیز) پەیامنێری ڕووداو لە بەغدا، و خانمە میدیاکار (لاناز کوردۆ) لە سلێمانی، دوو کۆستی جەرگبڕن کە تەمێکی قورسیان بەسەر کایەی ڕۆژنامەگەریی کوردییدا کێشا و کەلێنێکی گەورەیان لەناوەندی میدیاییدا دروستکرد.
سکرتێری نووسینگەی ڕاپەڕین وێڕای ئاراستەکردنی هاوخەمی قووڵی سەندیکا بۆ کەسوکار و هاوپیشەکانیان، ئامادەبوونی میدیاکارانی لەم ماتەمینییەدا بە بەڵێنێکی نوێ دانا بۆ درێژەدان بەو پەیامە پیرۆزەی کە ئەو دوو هاوڕێیە تەمەنی خۆیانیان لە پێناودا بەخشی.
لە کۆتاییدا، ئامادەبووان بە دانانی چەپکە گوڵی وەفا لەبەردەم وێنە و مایکەکانیاندا، ڕێزیان لە مێژووی پڕ لە دڵسۆزیی و کاروانی پیشەیی هەردوو ڕۆژنامەنووسە کۆچکردووەکە گرت.

بەرێزان:ئاکۆ محەممەد بەرێوەبەری گشتی تۆری میدیای رووداوماڵباتی رۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز و هەموو هاوکارانیب/ پرسەنامەهەو...
08/06/2026

بەرێزان:
ئاکۆ محەممەد بەرێوەبەری گشتی تۆری میدیای رووداو
ماڵباتی رۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز و هەموو هاوکارانی

ب/ پرسەنامە

هەواڵی کۆچی لەناکاوی رۆژنامەنووسی دیارو کوردپەروەرو پیشەیی و چاونەترس هەڵکەوت عەزیز لە ناخەوە دڵگران و دڵتەنگی کردین بەناوی خۆم و ئەنجوومەن و هەموو ئەندامانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان پرسەی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و لە رێگای ئێوەشەوە ئاراستەی ماڵبات و هەموو هاوکارانی خوالێخشیوو دەکەین. لە دەستدانی هەڵکەوت عەزیز کۆستێکی گەورەبوو بۆ میدیای کوردستانی ئاواتەخوازین ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت
انا لله وانا اليه راجعون

ئازاد حەمەدەمین
نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان
8/6/2026

14/05/2026
09/05/2026

سەرۆکی سەندیکاکانی رۆژنامەنووسانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان، پشتیوانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانن.

ئەمرۆ کۆنگرەی فیدراسیۆنی سەندیکاکانی جیهان لە پاریس کۆتایی هاتکۆنگرەی فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی(IFJ) کە ئەمسا...
07/05/2026

ئەمرۆ کۆنگرەی فیدراسیۆنی سەندیکاکانی جیهان لە پاریس کۆتایی هات

کۆنگرەی فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی(IFJ) کە ئەمساڵ یادی یوبیلی 100 ساڵەی دامەزارندنیشی بوو، لە فەرەنسا رۆژانی 4 تا 7 دەستی بە کارەکانی کرد و ئەمرۆ کۆتایی بەکارەکانی هات، لەماوەی ئەم کۆنگرەیە باس لە پلان و سیاسەتی فیدراسیۆن کرا لەبارەی هەموو کێشەکانی لە دونیادا، پلانی تازە دانرا بۆ سێ ساڵی داهاتوو، دەرەنجام زولیانا لاینز وەکو سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان(IFJ) هەڵبژێردرا، ناصر ئەبوبەکر نەقیبی رۆژنامەنووسانی فەلەستین بە جێگری یەکەم و نەقیبی رۆژنامەنووسانی توونس بە جێگری دووەم هەڵبژێردران، هەروا لیژنەی جێندەری کۆبۆوەو چیمەن صالح لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان وەکو نوێنەری رۆژهەڵاتی ناوەراست لە کارەکانی لیژنەی تەنفیزی جێندەر هەڵبژێردرا.

بەوێنە؛ بەشداریی شاندی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، لە کۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان و یادی سەت ساڵە...
06/05/2026

بەوێنە؛ بەشداریی شاندی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، لە کۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان و یادی سەت ساڵەی دامەزراندنیی فیدراسیۆن.

بەوێنە؛ بەشداریی شاندی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، لە رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەنووسی لە پاریس.
04/05/2026

بەوێنە؛ بەشداریی شاندی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، لە رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەنووسی لە پاریس.

04/05/2026

پاریس: بەشداریی شاندی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، لە چالاکیی رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەنووسی.
ڤیدیۆ: سپێدە حازم

راگەیێندراوی بۆردی داكۆكی لە رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەنووسیبەبۆنەی ٣ــی ئایار رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەنووسی، سەند...
03/05/2026

راگەیێندراوی بۆردی داكۆكی لە رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەنووسی

بەبۆنەی ٣ــی ئایار رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەنووسی، سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پابەندی خۆی بە بنەماكانی داكۆكی لە ئازادیی رۆژنامەنووسی و گوتارێكی میدیایی پرۆفیشناڵی بەرپرسیارانە و دەست گەیشتن بە زانیاری دووپات دەكاتەوە، كە بنەمای هەر سیستمێكی دیموكراسی راستەقینەیە.
بۆردی داكۆكی لە ئازادی و مافی رۆژنامەنووسان، لەو بۆنەیەدا كۆششی رۆژنامەنووسانی كوردستان بەرز دەنرخێنێ، كە بە بەردەوامی لەسەر هێڵی رۆژنامەگەریی پرۆفیشناڵ ‌و پیشەیی كاری رۆژنامەنووسی و میدیایی خۆیان بەڕێوەدەبەن. هەروەها داوا لە سەرجەم لایەن و دامەزراوەكانی فەرمیی دەكەین رێز لە یاسای رۆژنامەگەری ژمارە 35ی ساڵی 2007 ‌و یاساكانی دیكەی هاوشێوە بگرن، كە ئازادیی میدیایی و رادەربڕین لە كوردستان دەستەبەر دەكات.
بۆردی داكۆكی، جەخت لە پێشكەوتنی بواری میدیایی لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە، كە پەیوەندیدارە بە بەهێزبوونی بنەمای پیشەیی رۆژنامەنووس ‌و میدیاكارانی كوردستان.
لە هەمانكاتدا بۆردی داكۆكی لەرۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەنووسی، رایدەگەیێنێت، ژمارەی پێشێلكاری لە ماوەی چارەكی یەكەمی 2026 زۆر كەمترە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو،ئەمە جێی خۆشحاڵییە، بەڵام ئاماژە بە بەرزبوونەوەی گوتاری دژبەیەكی سیاسی و حزبی لە هەندێك كەناڵی تیڤی و سەكۆی ئەلیكترۆنیی میدیایی دەكات، كە بووەتە جێگەی نیگەرانیی هاووڵاتییانی كوردستان. بۆردی داكۆكی داوا لە بەرپرسانی ئەو كەناڵ ‌و سەكۆ میدیاییانە دەكات ، هەرچی زووە بگەڕێنەوە بۆ كاری پیشەیی میدیایی، خۆیان لە جەمسەرگیریی حزبی ‌و سیاسی بەدوور بگرن.
داوا لە هەموو لایەنێكی پەیوەندیدار دەكات بەیەكەوە بەردەوامبن لە داكۆكی ‌و پاراستنی ئازادیی میدیا لە هەرێمی كوردستان، بەوپێیەی دەستەبەریی بنەڕەتیی مافی هاووڵاتییان ‌و ئاییندەی دیموكراسی سەقامگیرە.

بۆردی داكۆكی لە ئازادی ‌و مافی رۆژنامەنووسان
3ی ئایاری 2026

شاندی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە پاریسەشاندێکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە سی و...
02/05/2026

شاندی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە پاریسە

شاندێکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە سی و دووەمین کۆنگرەی فیدرارسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان و یادی سەت ساڵەی دامەزراندنی فیدراسیۆن ( یۆبیلی زێڕین ) گەیشتە پاریس.

شاندی سەندیکا پێکهاتووە لە، ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان، ئەکەد موراد، ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکا و هەردوو خانمە رۆژنامەنووس چیمەن ساڵح و سپێدە حازم، لە شاندی سەندیکان.

بەشداریکردنی شاندی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان وەک ئەندامێکی کارای فیدراسیۆنەکە، لە سی و دووەمین کۆنگرەو یادی سەت ساڵەی دامەزراندنی فیدراسیۆن، رۆڵ و کاریگەریی خۆی هەیە لە داڕشتنەوەی سیاسەتی میدیایی فیدراسیۆنەکەدا.

کۆنگرەکە رۆژی ٤ـی ئایار دەستپێدەکات و رۆژی ٧ـی ئایار کۆتاییدێت، لە کۆنگرەکەدا بەرنامەو پلانی سێ ساڵی داهاتووی فیدراسیۆن تاوتوێ دەکرێت، هەروەها سەرۆک و ئەندامانی باڵای ئەنجوومەنەکە هەڵدەبژێردرێن.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، وەک ئەندامێکی کارای فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان، کە ئۆفیسی سەرەکیی لە برۆکسلە، بەردەوام لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکاندا هاوشانی سەندیکاکانی جیهان بەشداری لە چالاکیی و کۆبوونەوەکاندا کردووە، بۆ باشتکردنی یاساکان و پرۆژە میدیاییەکان بەپێی ستانداری جیهانی و کردنەوەی خولی سەلامەتی پیشەیی بۆ رۆژنامەنووسانی کوردستان.

لە کۆنگرەکانی ساڵانی پێشووشدا، کە لە وڵاتانی وەک، فەرەنسا، مەغریب، تونس، سەلتەنەی عوممان، بەڕێوەچوون، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بەشداریی کارای کردووە، هەروەها بە سوود وەرگرتن لە پرۆژە و بیرۆکەکانی فیدراسیۆن بۆ خزمەتی ژینگەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان دا.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان، ساڵی ١٩٢٦ لە پاریس دامەزراوە و یادی سەت ساڵەشی لە پاریس دەکاتەوە، ١٣٨ سەندیکا لە جیهان تێیدا ئەندامن و ٦٠٠ هەزار رۆژنامەنووس ئەندامی فیدراسیۆنن.

Address

Azadi Neighborhood Opposite Azadi Park Near Nanakali School
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 14:00
Wednesday 09:00 - 14:00
Sunday 09:00 - 14:00

Telephone

+9647511378007

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان:

Share