Awati Mindalani Kurdistan Organization AMK-Org

Awati Mindalani Kurdistan Organization AMK-Org Awati Mindalani Kurdistan Organization is an NGO that works in areas of advocacy on Child Rights.

بەردەوام لە چالاکییە مرۆیی و خێرخوازییەکانمان، رێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان بە هاوکاری و پشتگیری دەزگای خێرخوازی دا...
17/03/2026

بەردەوام لە چالاکییە مرۆیی و خێرخوازییەکانمان، رێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان بە هاوکاری و پشتگیری دەزگای خێرخوازی دایکی یەحیا توانی چالاکییەکی مرۆیی ئەنجام بدات بۆ پشتیوانی لە تەندروستی منداڵان.

لە چوارچێوەی ئەم چالاکییەدا، ٤ ئامێری Nebulizer بۆ یارمەتی نەخۆشانی منداڵ و هەروەها Eye Pads بەخشرا بە نەخۆشخانەی راپەرینی فێرکاریی منداڵان، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی باشتر خزمەتگوزاری پزیشکی بگەیەنرێت بە منداڵانی پێویست.

ئێمە باوەڕمان وایە هاوکاری و یەکگرتن دەتوانێت هیوای نوێ بدات بە ژیانی منداڵان و باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستیان.

سوپاسی تایبەت بۆ دەزگای خێرخوازی دایکی یەحیا بۆ ئەم هاوکارییە مرۆیی و بەردەوامیان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا.


#خێرخوازی

#هاوکاری



🔘 کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی ئەمڕۆ دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان کۆتا کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠٢٥ی ئەنجامدا، ...
24/12/2025

🔘 کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی

ئەمڕۆ دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان کۆتا کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠٢٥ی ئەنجامدا، ئەم کۆبوونەوە گرنگە تیشک خرایە سەر پێداچوونەوە و تاوتوێکردنی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە بە درێژایی ساڵ، تیشک خستنە سەر دەستکەوتەکان، هەڵسەنگاندنی تەحەددیاتەکان، و هاوبەشکردنی ئەو تێڕوانینانەی کە لە بەرنامە و دەستپێشخەرییەکانمانەوە بەدەستمان هێناوە. لیژنەکە بیرۆکە و دیدگایان ئاڵوگۆڕ کرد بۆ دڵنیابوون لە پێشکەوتنی بەردەوام و بەهێزکردنی ئەرکەکەمان کە پشتگیریکردن و بەهێزکردنی منداڵان. هەروەها ئەم کۆبوونەوەیە پابەندبوونی بەکۆمەڵمان بە شەفافیەت و هاوکاری و پلاندانانی درێژخایەن دووپاتکردەوە لەکاتێکدا بە ئیرادەیەکی نوێوە بەرەو پێشەوە دەڕۆین بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر و گەشاوەتر بۆ منداڵانی کۆمەڵگاکەمان.

ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان بە شانازییەوە بەشداربووی لوتکەی خۆبەخشانی ساڵی ٢٠٢٥ بوو، ئەم بۆنە گرنگەش بە سەرپەرشتی ...
16/12/2025

ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان بە شانازییەوە بەشداربووی لوتکەی خۆبەخشانی ساڵی ٢٠٢٥ بوو، ئەم بۆنە گرنگەش بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر و بە ڕێکخستنی ڕێکخراوی تەندروستیی ئاشتی ئەنجامدرا. ئەم لوتکەیە بوویە پلاتفۆرمێکی گرنگ بۆ کۆکردنەوەی ڕێکخراوە خۆبەخشەکان، دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان و پسپۆڕان، بۆ گەشەپێدانی گفتوگۆی ئەکادیمی، ئاڵوگۆڕی ئەزموون و پشتیوانی لە پرۆگرامە خزمەتگوزارییەکان لە بواری مرۆڤایەتی.

بەشداربوونی ڕێکخراوەکەمان لەم چالاکییەدا، ڕەنگدانەوەیەکی ڕوون بوو لە هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ پاراستنی مافەکانی منداڵان، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگاداری کۆمەڵایەتی و پشتگیری خۆبەخشین و هاوکاری لە ناو کۆمەڵگا. لە کۆتایی لوتکەکەدا، ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان بە خەڵاتی ڕێزلێنان ـی پێ بەخشرا، ئەم خەڵاتەش وەک سوپاسنامەیەکی فەرمی بوو بۆ کاری دڵسۆزانە، پلان و ستراتیژییەکان و کاریگەری ئەرێنی ڕێکخراوەکەمان لە بواری خزمەتکردنی منداڵان.

ئێمە سوپاسی تایبەتی پارێزگاری هەولێر دەکەین بۆ سەرپەرشتی و پشتگیرییان، هەروەها بۆ ڕێکخراوی ئاشتی بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ئەم چالاکییە بە شێوەیەکی پیشەیی. هەروەها سوپاس بۆ هەموو ڕێکخراوە هاوبەشەکان و خۆبەخشانی بەڕێز کە بە بەشدارییان ئەم لوتکەیەیان کرد بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵانی کوردستان.

کوردی | Englishڕۆژی ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەڕێز (سیف الدین خلیل) کارگێڕی ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان لەلایەن دەزگای خ...
21/09/2025

کوردی | English
ڕۆژی ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەڕێز (سیف الدین خلیل) کارگێڕی ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی لە هەولێر پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا، بەڕێز کارگێڕی ڕێکخراو مێژوو و چۆنیەتی هاتنە کایەی ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان و کار و پڕۆژە ئەنجامدراوەکان و پلانی پڕۆژەکانی داهاتووی باسکرد، وە هەروەها سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکان و پڕۆژە تەندرووستییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانیش لای خۆیانەوە وێڕای ستایشکردن و دەربڕینی پاڵپشتی تەواوەتی خۆیان بۆ ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان، چەند پێشنیارێکیان خستەڕوو بۆ بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی ڕێکخراوەکەمان، وە ئامادەییان دەربڕی بۆ ئەم هەماهەنگییە.

ئێمە زۆر سووپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەین بۆ ئەم پاڵپشتییە و ئومێدەوارین لە داهاتوویەکی نزیک بەرهەمی باش پێشکەش بە کۆمەڵگاکەمان بکەین.

ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
هەولێر

On September 18, 2025, Mr.Saifadin Khaleel, the administrator of Awati Mindalani Kurdistan Organization, welcomed by Barzani Charity Foundation in Erbil.

In the meeting, Mr. Administrator of the organization explained the history and how the organization came into being and the work and projects carried out and future projects, despite of appreciation and supporting our organization by the supervisors of projects and health projects of Barzani Charity Foundation, they also recommended some useful suggestions to promote and improve our organization, they offered assistance and guidance for that purpose.

We would like to thank Barzani Charity Foundation for this support and hope we can offer good projects to our community in the near future.

Awati Mindalani Kurdistan Organization
September 21,
Erbil

سێیەمین سیمپۆزیەمی ئاواتی منداڵانی کوردستان | دهۆک ٢٠٢٥لە ڕۆژی ١٥ ــی ٩ ــی ٢٠٢٥ بە شانازییەوە سێیەمین سیمپۆزیەمی زانستی...
15/09/2025

سێیەمین سیمپۆزیەمی ئاواتی منداڵانی کوردستان | دهۆک ٢٠٢٥

لە ڕۆژی ١٥ ــی ٩ ــی ٢٠٢٥ بە شانازییەوە سێیەمین سیمپۆزیەمی زانستی ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان بە هەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستیی دهۆک و نەخۆشخانەی هێڤی منداڵان لە شاری دهۆک سەبارەت بە :
" کێشە باوەکانی غازات و گریانی منداڵان لە کۆمەڵگا " بەڕێووەچوو.

بەشداربووان و پانێلەکان:
ئەم کۆبوونەوە زانستییە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆری پزیشکی پسپۆڕ لە بوارەکانی منداڵان، پەرستار و کارمەندانی تەندروستی ئەنجامدرا. سیمینار و پانێلە جۆراوجۆرەکان باسی ڕێگا زانستییەکانی چارەسەری غازات و گریانی منداڵان و گرنگی پێگیری پزیشکی کرد.

ئاگاداریی گرنگ - کردارە زیانبەخشەکان:
لە کۆنفرانسەکەدا جەختی تایبەت کرایەوە لەسەر مەترسییەکانی چارەسەری نازانستی و نەشیاو کە هێشتا لە هەندێک خێزاندا بەکاردێت:

🚫 شەق شەق کردنی سکی منداڵ
🚫 داخ کردنی بەزۆر لە سکی منداڵ
🚫 بەکارهێنانی دەرمانی نادروست
🚫 چارەسەری بەبێ بنەمای زانستی

پەیامە زانستییەکان:
پزیشکان و پسپۆڕان گرنگیان لەسەر ئەم خاڵانە دانا:

• گرنگی ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشک پێش بەکارهێنانی هەر دەرمانێک
• پەیڕەوکردنی ڕێنماییە زانستییەکان لە چارەسەری نەخۆشییەکاندا
• دوورکەوتنەوە لە چارەسەرییەک کە بەڵگەی زانستی نییە
• گرنگی خوێندنەوە و ئاگاداری دایک و باوکان

ئامانجی ڕێکخراوەکەمان:
ئەم سیمپۆزیەمە بەشێکە لە هەوڵەکانی بەردەوامی ئێمە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگاداری کۆمەڵایەتی سەبارەت بە تەندروستی منداڵان و پشتگیریکردنی ڕێگا زانستییەکانی چارەسەری. ئێمە باوەڕمان وایە کە بە دابینکردنی زانیاری دروست و پێوەربەند دەتوانین ژیانی منداڵانی کوردستان باشتر بکەین.

سوپاسگوزاری:
سوپاسگوزاری تایبەتمان لە هەموو پزیشک و پسپۆڕ و بەشداربووان کە ئەم کۆبوونەوە زانستییە کە بە زانست و ئەزموونەکانیان پاڵپشتیان لەم هەوڵە گرنگەمان کرد.

تکایە دایکان و باوکان !!
تەندروستی منداڵەکانتان گرنگترین سەرمایەی خێزان و نەتەوەیە. تکایە هەمیشە ڕاوێژی پزیشک بکەن و پەیڕەوی چارەسەری پشت بە زانست بەستوو بکەن.

#کوردستان

---

🎈 ١ ـی حوزەیران – رۆژی جیهانی منداڵان 🎈لە لایەن ( ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان )ـەوە، پیرۆزبایی خۆمان دەردەبڕین لەم...
01/06/2025

🎈 ١ ـی حوزەیران – رۆژی جیهانی منداڵان 🎈

لە لایەن ( ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان )ـەوە، پیرۆزبایی خۆمان دەردەبڕین لەم ڕۆژە بۆ هەموو منداڵانی خۆشەویستی کوردستان و جیهان!

ڕۆژی منداڵان تەنها یادێکی ساڵانە نییە، بەڵکو هۆکارێکە بۆ نوێکردنەوەی بەرپرسیارێتیمان بۆ پاراستن و پەروەردەی ڕاستەقینەی منداڵ.

مافەکانی منداڵان لە بنەڕەتدا لە پەیماننامەی نێودەوڵەتیی مافەکانی منداڵان لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا (UNCRC) دیاریکراوە، کە زۆرینەی وڵاتانی جیهان پەسەندیان کردووە. ئەم مافانە بریتین لە:

1. مافی ژیان و گەشەسەندن:
- مافی ژیان (پاراستن لە کوشتن).
- مافی تەندروستی (توانای بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، خواردنی پاک، ئاوی سەلامەت و ژینگەیەکی تەندروستی).
- مافی پەرەسەندنی فیزیکی، دەروونی، ڕۆحی، کۆمەڵایەتی و ڕەوشەنایی (پەرەسەندنی کەسایەتی).

2. مافی پاراستن (پاراستن لە زیان و توندوتیژی):
- پاراستن لە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی، ئازاردان، مامەڵەی خراپ، بێبەرگری و بێکەسی، بەکارهێنان (کارکردنی منداڵان) و توندوتیژی سێکسی.
- پاراستن لە کاری سەربازی (قەدەغەی بەشدارکردنی منداڵان لە شەڕ).
- پاراستن لە زیانەکانی شەڕ (کاتێک ڕوویدەدات).
- پاراستنی منداڵانی بێ بەرگری (وەک کۆچبەران، ئاوارەکان، کەسانی بێ دەسەڵات).

3. مافی گەشەسەندن:
- مافی خوێندن (خوێندنی سەرەتایی و بەرپرسیارەتی، خوێندنی ناوەندی ، هەروەها هەل بۆ خوێندنی باڵا و پیشەسازی).
- مافی یاریکردن، پشوودان و بەشداریکردن لە چالاکییە کولتووری و هونەرییەکان.
- مافی پەیوەندی بە کولتوور و زمانی دایکییەوە.
- مافی بەدەستهێنانی زانیاری و ماددەی ڕۆشنبیری گونجاو (وەک کتێب، میدیای منداڵان).

4. مافی بەشداریکردن :
- مافی دەربڕینی بیر و بۆچوون (بە پێی تەمەن و گەورەبوونی).
- مافی ئازادی بیرکردن، ویستن و ئاین.
- مافی کۆبوونەوە و پێکهاتنی کۆمەڵگەی ئاشتیانە (وەک کۆمەڵە قوتابییەکان).
- مافی بەشداریکردن لە بڕیاردانەکانی کە کاریگەرییان لەسەر منداڵ هەیە (مافەکەیان هەیە گوێیان لێبگیرێت و بیروڕایان وەربگیرێت).

5. مافی منداڵانی تایبەت:
- مافی منداڵانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بۆ پەرەسەندن و بەشداریکردنی تەواو لە کۆمەڵگا.
- مافی منداڵانی کەمایەتی و ڕەگەزی.

🌟 ئێمە وەک رێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان، بە پشتگیری ئەم مافانە، بەردەوام دەبین بە چالاکیەکان، بڵاوکردنەوەی زانیاری، هاوکارییە فەرمیەکان و پرۆژەی گەشەپێدان خزمەت دەکەین بۆ داهاتویەکی باشتر بۆ هەر منداڵێک لە کوردستان. 🌱📘



#کوردستان


کوردی | Englishرێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان بەشداربوو لە هەڵمەتی ( نەخێر بۆ جگەرەکێشان و ماددە هۆشبەرەکان لە هەرزەک...
19/02/2025

کوردی | English

رێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان بەشداربوو لە هەڵمەتی ( نەخێر بۆ جگەرەکێشان و ماددە هۆشبەرەکان لە هەرزەکاران و گەنجان ! ) کە لەلایەن Kurdistan Foundation ئەنجامدرا ، کە زۆربەی ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەشداربوون ، ئێمەش بەشدارئەبین لە کەمپەینەکە و دووپاتی ئەکەینەوە ئەڵێین نەخێر ! بۆ جگەرەکێشان و ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان

Awati Mindalani Kurdistan organization participated in the campaign (No to Smoking and Drugs among Adolescents and Youth!) conducted by ( Kurdistan Foundation) , which most of the local and international organizations participated. for smoking and drug addiction

کوردی | English» بەرەو باشترکردنی خۆراک لە قوتابخانەکاندالە ڕێکەوتی ١٩ــی ٢ــی ٢٠٢٥ سەرۆکی ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کورد...
19/02/2025

کوردی | English

» بەرەو باشترکردنی خۆراک لە قوتابخانەکاندا

لە ڕێکەوتی ١٩ــی ٢ــی ٢٠٢٥ سەرۆکی ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان بەڕێز ( د.نزار رمضان) بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسی سەنتەری پەرستاری و مامانی بەڕێز ( م. ئیڤا سەیید) لە بەڕێوبەرایەتی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ بەڕێزان د.شیلان و د.بەشدار کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، کە تێیدا گفووگۆ کرا سەبارەت بە (باشترکردنی خۆراک لە قوتابخانەکاندا) کە وەکو پرۆژەیەک پێشنیار کرا بۆ وەزارەتی پەروەردە.

» Toward making food better at schools

On February 19, 2025, Head of Awati Mindalani Kurdistan Organization (Dr. Nazar Ramadhan) with the Head of Nursing and Midwifery Delelopment Centre (Mrs. Eva Said) held a meeting with Dr. Shilan and Dr. Bashdar at planning management of Ministry of Education on (Toward making food better at schools) which was proposed as a project to the Ministry of Education.

کوردی | English « ناساندنی رێکخراو لە پێشانگای پزیشکی پەیمانگای پیرمام » لە رێکەوتی ١٧ــی ٢ــی ٢٠٢٥ رێکخراوی ئاواتی مندا...
17/02/2025

کوردی | English

« ناساندنی رێکخراو لە پێشانگای پزیشکی پەیمانگای پیرمام »

لە رێکەوتی ١٧ــی ٢ــی ٢٠٢٥ رێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان بەشداربوو لە پێشانگای هەلی کاری پزیشکی و پیشەیی پەیمانگای پیرمام کە ئامانجی ڕێکخراو لە بەشداربوونی چاڵاکییەکە سەبارەت بە “ ناساندنی رێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان ” بوو لەگەڵ ڕوونکردنەوەی ئامانجەکان و بنەمای کارکردنمان بۆ قوتابیان و بەشداربووان ، پاشان پرسیار و وەڵام دانرابوون سەبارەت بە بواری منداڵان ، وە ئامادەبووان دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بۆ چالاکیەکە و خۆیان تۆمارکرد بۆ ئەندامبوون لە رێکخراو ، وە لە کۆتایشدا لە لایەن پەیمانگای پیرمامەوە قەڵغانی ڕێز و سوپاسنامە بەخشرا بە رێکخراو.

On February 17, 2025, Awati Mindalani Kurdistan Organization participated in the exhibition of Pirmam Institute. The aim of the event was to “introduce Awati Mindalani Kurdistan Organization”. Finally, Pirmam Institute presented a shield of honor and a certificate of appreciation to the organization

کوردی | English"خۆراکی تەندرووست: منداڵی تەندرووست"‎ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٣-٠٢-٢٠٢٥، تیمێکی ڕێکخروەکەمان هەستان بە ئەنجامدانی س...
13/02/2025

کوردی | English

"خۆراکی تەندرووست: منداڵی تەندرووست"

‎ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٣-٠٢-٢٠٢٥، تیمێکی ڕێکخروەکەمان هەستان بە ئەنجامدانی سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی "خۆراکی تەندرووست" بۆ قوتابخانە و باخچەی (بان)ی تایبەت لە شاری هەولێر، وەک یەکێک لە ئامانجەکانی ڕێکخراو لە بواری پەرەپێدانی پەروەردەی تەندرووستی بۆ منداڵانی وڵاتەکەمان.

‎لەسەرەتادا لایەنی زانیاری مامۆستایان دەربارەی بابەتەکە هەڵسەنگێندرا و پاشان بابەتی ئاماژەپێدراو بە شێوەیەکی زانستی ڕوونکرایەوە.

‎لە کۆتایشدا چالاکییەک لەگەڵ مامۆستایانی بەژداربوو ئەنجامدرا، بەمەبەستی دڵنیابوون لەگەیشتنی پەیامی سیمینارەکە.

"Healthy food: Healthy Child"

Today on 13-02-2025, our organization team conducted a seminar entitled "Healthy Food" for BAN private school and kindergarten in Erbil, as one of the organization's goals in the field of promoting health education for children in our region.

At he beginning, teachers' knowledge about the topic was assessed, then the topic was explained in a scientific manner.

Finally, an activity was held with the participating teachers, in order to ensure that the message of the seminar reached.

‎ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان ڕێکخراوێکی ناحکوومییە، لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستا و دەرچووی زانکۆ دامەزرێندراوە لە ساڵی ٢٠٢٣، ئامانجمان جەختکردنەوەیە لەسەر مافەکانی منداڵان و ئەو مافانەی لە ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی منداڵان باسکراون بە تایبەتی مافە تەندرووستییەکان.

Awati Mindalani Kurdistan Organization is an NGO, that founded in 2023 by a number of University lecturers and alumni. Our aim is to emphasize childrens’ rights and rights that are mentioned in UNCRC، especially righ to health.
‎‏e.mail: [email protected]
‎‏Phone: +964 750 651 5139

ئەمرۆ رێکەوتی ٦ ـی ٢ ـی ٢٠٢٥ تیمێکی رێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان سەردانی پێشانگای میدیکۆی تەندروستییان لە شاری هەول...
06/02/2025

ئەمرۆ رێکەوتی ٦ ـی ٢ ـی ٢٠٢٥ تیمێکی رێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان سەردانی پێشانگای میدیکۆی تەندروستییان لە شاری هەولێر کرد ، لەمیانەی سەردانەکەدا چاوپێکەوتنێکی بەرهەمدار ئەنجامدرا لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) کە ئامانجمان هەماهەنگی و پێکەوە کارکردنمان بێت لە داهاتوودا و خزمەت بکەین بە منداڵانی گەلەکەمان .

ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان ، پلانی درێژخایەنی هەیە بۆ جێبەجێکردنی چەندان پرۆژەی بەسوود بۆ منداڵانی کوردستان لە بواری هەمەچەشن.

Today, February 6, 2025, a team of Awati Mindalani Kurdistan Organization visited the Medico Health Exhibition in Erbil, and a productive meeting was held with the representative of the World Health Organization (WHO)

Awati Mindalani Kurdistan Organization has a long-term plan to implement several useful projects for Kurdistan children in various fields.

کوردی | Englishڕاگەیندراوێک بۆ ڕای گشتی"بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان"ئێمە وەک ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان بۆ د...
20/01/2025

کوردی | English

ڕاگەیندراوێک بۆ ڕای گشتی

"بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان"
ئێمە وەک ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە مافی منداڵانی کوردستان، هاوخەمی قوڵی خۆمان دەردەبڕین بۆ کەس و کاری ئەو مندالانەی بوونەتە قوربانی پەلاماری سەگە هارەکانی ناو کۆڵانەکان و شارەکان.

داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کە هەر ئامراز و ئاژەڵێک لە هەر بار و دۆخێکدا ببێتە هەڕەشە بۆ سەر منداڵان، چارەسەر بکرێت، وە هیچ بیانووێک نابێت ببێتە ڕێگر لەبەردەم چارەسەرکردنی ئەو بابەتە.

بەداخەوە، کۆمەڵیک چالاکوانی مافی ئاژەڵان، لێرە و لەوێ بێ ویژدانانە دەستی تۆمەت بۆ منداڵان درێژ دەکەن وەک ئەوەی دەستیان بۆ دڕندەیەک درێژکردبێت. منداڵ، ئەو پەپوولەیەی کە هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەکانی گەشەکردنی هزری و جەستەییدایە و لە ڕووی ئاینی و یاساییشەوە تایبەتمەندیێتی لەبەرچاو گیراوە.

لەلایەکی دیکە، چاڵاکوانانی مافی ئاژەڵان پێدەچێت هیچ زانیارییەکیان دەربارەی سەگە هارەکان نەبێت، کە دەشێت بەبێ بوونی هیچ مەترسیێکی دەستکردی مرۆڤەکان لەسەریان، هێشتا هێرشکار و پەلاماردەربن.

لە کۆتاییدا هیوادارین، چاڵاکوانان پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ بار و دۆخەکاندا بکەن، بەبێ ئەوەی بکەونە ژێر کاریگەری هیچ ویستێکی ناڕوون، وە هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەست بکەن بە چارەسەری پێویست بۆ ئەو بابەتە، بۆ ڕێگرییکردن لە ڕووداوی کارەستباری مرۆیی هاوشێوە.

ڕێکخراوی ئاواتی منداڵانی کورساتان
٢٠-١-٢٠٢٥
هەولێر

A statement to the public

"In the name of God, the Beneficent, the Merciful"

We, as Awati Mindalani Kurdistan Organization for the Protection of Kurdistan Children's Rights, express our deepest condolences to the families of the children who have been attacked by rabid dogs in the streets and cities.

We ask the relevant authorities to resolve any tools and animals that pose a threat to children in any situation, and no excuse should prevent this issue from being resolved.

Unfortunately, some animal rights activists here and there unscrupulously reach out to children as if they were reaching out to a beast. A child is a butterfly that is still in the early stages of cognitive and physical development and has religious and legal characteristics.

Meanwhile, animal rights activists seem to have no clue about rabid dogs, which can still be aggressive without any artificial threat from humans.

Finally, we hope that activists will deal with the situation professionally, without being influenced by any vague intention, and that the relevant parties will take the necessary measures to prevent similar humanitarian disasters.

Awati Mindalani Kurdistan Organization
20-1-2025
Erbil

Address

Kasnazan
Irbil
44001

Telephone

+9647506515139

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Awati Mindalani Kurdistan Organization AMK-Org posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Awati Mindalani Kurdistan Organization AMK-Org:

Share