10/07/2026
حه‌سه‌كه.. دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەكانی ڕۆژئاوا
نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی له قامشلۆ، له ڕێكه‌وتی 7/7/2026 بڕی 42 كارتۆن ده‌رمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ ناوەندی تەندروستیی شارۆچکەی زەرگان و ناوەندی تەندروستیی شارۆچکەی تل تەمر دابین كرد.
هه‌ر دوو شارۆچكه‌كه سه‌ر به پارێزگای حەسەکەن له ڕۆژئاوای كوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری و هاوبه‌شانی به‌خشه‌ر له دابینكردنی هاوكاریی مرۆیی، به‌تایبه‌تی ده‌رمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەكانی ڕۆژئاوا به‌رده‌وامه و ئەم هاوکارییانه‌ش بە مەبەستی پشتگیری لە کەرتی تەندروستی، باشترکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی نەخۆشخانەكان پێشكه‌ش كراون، بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکی باشتر بە نەخۆشان پێشکەش بکرێت.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە مه‌به‌ستی باشترکردنی ژیانی هاووڵاتیان و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان، به‌رده‌وام له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاوکاری و پشتگیریی دامەزراوە تەندروستی و مرۆییەکان دەکات.