Kurdistan Innovation Institute

Kurdistan Innovation Institute KII is an innovation Institute with the mission to support innovators and researchers.
(1)

19/05/2026
18/05/2026

کوردی | English
‏‎هەنگاوێکی کرداری بەرەو تەندروستیی دیجیتاڵ و زیرەکتر لە کوردستان.
‏‎ئینستیتیوتی داهێنانی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی - وزارة الصحة حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی سیستەمی تۆماری تەندروستیی ئەلیکترۆنی شفا (Shifa EHR System) لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا دەخاتە کار.
‏‎شفا، کە لەلایەن داهێنەرانی کورد پەرەپێدراوە و دامەزرێنەرەکەی داهێنەری کورد کاک یاسر بامەڕنییە، بە پاڵپشتی ئینستیتیوتی داهێنانی کوردستان بەرەو جێبەجێکردنی کرداری و بەکارهێنان لە نەخۆشخانە هاتووە.
‏‎ئەم سیستەمە بۆ دروستکردنی تۆمارێکی یەکگرتوو و پارێزراوی نەخۆش دیزاین کراوە، بە ئامانجی خێراکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی، زیادکردنی وردیی زانیارییە پزیشکییەکان، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاغەز، و بەهێزکردنی بەڕێوەبردنی زیرەکی نەخۆشخانەکان.
‏‎وەک د. کاروان یاسین، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا ئاماژەی پێ کرد، سیستەمێکی وەک شفا دەتوانێت ساڵانە هەزاران کاتژمێری کاری ستافی نەخۆشخانە وکات بۆ نەخۆشان بگەرێنێتەوە، و ملیۆنان دۆلار پاشەکەوت بکات، لە ڕێگەی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاغەز، خێراکردنی دەستگەیشتن بە زانیاریی نەخۆش، و پاڵپشتی بەڕێوەبردنی زیرەکتری نەخۆشخانە
‏‎هەروەها، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی گرنگیش واژۆ کرا بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی زیاتر لە بواری داهێنان، هاوبەشکردنی زانیاری، و پەرەپێدانی چارەسەرە کردارییە لە بواری تەندروستی.
‏‎لە داهێنانی کوردییەوە بۆ کاریگەریی ڕاستەقینە لە نەخۆشخانەکان! ئەمە نموونەیەکە لەوەی چۆن پاڵپشتی داهێنەران وا دەکات تا چارەسەرەکانیان ببنە کاریگەریی ڕاستەقینە

A practical step toward smarter digital healthcare in Kurdistan.
Kurdistan Innovation Institute (KII), in collaboration with the KRG Ministry of Health, officially launched the Shifa Electronic Health Record (EHR) System at Rozhawa Emergency Hospital.
Developed by the Shifa Technology team, founded by Kurdish innovator Kak Yasir Bamarni, and supported by KII, Shifa enables unified, secure patient records and supports faster, more accurate, less paper-based healthcare.
As Dr Karwan Yaseen highlighted, Shifa can annually save thousands of staff working hours, valuable patient time, and millions of dollars.
The event also included signing an important MoU to strengthen collaboration with KII in innovation, knowledge sharing, and digital health solutions.

14/05/2026
کوردی | Englishخۆشحاڵین بە بەردەوامبوونی پێشکەوتنی سیستەمی شیفا لەگەڵ داهێنەرمان کاک یاسر بامەڕنی لە Rozhawa Emergency H...
14/05/2026

کوردی | English

خۆشحاڵین بە بەردەوامبوونی پێشکەوتنی سیستەمی شیفا لەگەڵ داهێنەرمان کاک یاسر بامەڕنی لە Rozhawa Emergency Hospital-Erbil نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا -هەولێر

بە پاڵپشتی KII، ئەم پڕۆژەیە ئامانجی باشترکردنی سیستەمی تەندروستی هەیە لە ڕێگەی دیجیتاڵکردن، خێراترکردنی کارەکان، و باشترکردنی بەڕێوەبردنی زانیاریی نەخۆشەکان.

ئەم پڕۆژەیە نموونەیەکی باشە بۆ ئەوەی بزانین چۆن داهێنانی ناوخۆیی دەتوانێت کاریگەری پراکتیکی لە بواری تەندروستی کوردستان دروست بکات.

شایەنی باسە سیستەمی Shifa هەفتەی داهاتوو بە فەرمی دەست بەکار دەکات بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی. هەروەها چەندین پڕۆژەی دیکەی هاوبەش لەگەڵ نەخۆشخانەکان بە زوویی ڕادەگەیەنرێن

Advancing healthcare through innovation.

We are pleased to see the continued progress of the Shifa System in collaboration with Yasir Bamarni and Rojhawa Emergency Hospital.

Supported by KII, Shifa aims to strengthen the healthcare system through smarter digital management, improved workflow efficiency, better patient data handling, and more connected healthcare services across departments.
A strong example of how local innovation can create practical impact in Kurdistan’s healthcare sector.

Worth mentioning, the Shifa System is expected to officially go live next week in the attendance of Health Minister Dr. Saman Barzanji. More collaborative healthcare innovation projects with hospitals will also be announced soon.

کوردی | Englishئەمڕۆ تیمی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر (مقدم کامل حمید، بەرپرسی مەشق و خولەکان و قسیم محمد حسن،...
12/05/2026

کوردی | English
ئەمڕۆ تیمی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر (مقدم کامل حمید، بەرپرسی مەشق و خولەکان و قسیم محمد حسن، ڕاهێنەری بەرگری شارستانی)سەردانی KIIیان کرد.
تیمی بەرگری شارستانی ئامێرەکی کوژاندنەوەی ئاگرییان هێنابوو کە لە ئەزموونی مەیدانیانەوە دروستکراوە، بۆ ئەوەی لەلایەن ئەندازیارانی KII دیزاین و کاراییەکەی باشتر بکرێت.
لەگەڵ پەرەپێدان، تاقیکردنەوە و بەرهەمهێنانی ئەم ئامێرە، دەتوانێت وەک چارەسەرێکی کاریگەر بۆ کوژاندنەوەی ئاگری بچووک لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی بەکاربهێنرێت، بە شێوەیەک کە خێرایی و کاریگەریی وەڵامدانەوە بەرز دەکات، یارمەتی پاراستنی ژیانی مرۆڤ دەدات و زیانەکانی لەسەر ژینگە کەم دەکاتەوە.

Today, a delegation from the Erbil Civil Defense Directorate (Lieutenant Colonel Kamil Hamid Ahmed, Head of Training and Courses, and Qasim Mohammad Hassan, Civil Defense Trainer) visited KII.

The civil defense team brought a fire extinguisher device developed through their field experience, for KII engineers to further improve its design and efficiency.

With further development, testing, and manufacturing, this device can serve as an effective solution for handling small-scale fires by civil defense teams, enhancing response speed and efficiency, supporting the protection of human lives, and reducing environmental damage.

کوردی | Englishبنیاتنانی کولتووری داهێنان تەنها بە بیرۆکە دروست نابێت، بەڵکو پێویستی بە هاوکاری، بینینی دوورمەودا و باوە...
11/05/2026

کوردی | English

بنیاتنانی کولتووری داهێنان تەنها بە بیرۆکە دروست نابێت، بەڵکو پێویستی بە هاوکاری، بینینی دوورمەودا و باوەڕبوون بە توانای گەنجانی کوردستان هەیە تا ببنە دروستکەر و بەرهەمهێنەر، نەک تەنها بەکارهێنەری تەکنەلۆژیا.

خۆشحاڵ بووین بە کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێز کاک شڤان مەحمود، سکرتێری یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان و شاندی یاوەری،بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەلی هاوکاری لە پشتیوانیکردنی قوتابیان و گەنجە داهێنەرەکان لە سەرانسەری کوردستان.
لە دانیشتنەکەدا باس لە بەهێزکردنی هاوهەنگی نێوان KII و تۆڕەکانی لاوان، فراوانکردنی تاقیگەکانی داهێنان لە قوتابخانە و زانکۆکان، پەرەپێدانی کاری تیمی و دروستکردنی تواناکان، هەروەها گرێدانی گەنجە بەهرەدارەکان بە ژینگەی داهێنان کرا.
هەردوو لا جەختیان لەسەر گرنگی داهێنان و فێربوونی پراکتیکی لە قۆناغی زووەوە کرد، هەروەها گفتوگۆ لەسەر چالاکی و بەرنامەی داهاتوو بۆ چالاککردنی گەنجان لە سەرانسەری کوردستان کرا.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا ڕێککەوتین لەسەر ئامادەکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ بنیاتنانی کولتوورێکی بەهێزتری داهێنان بۆ نەوەی داهاتووی کوردستان.

Building a culture of innovation takes more than ideas. It takes coordination, long-term investment, and a shared belief that Kurdistan’s youth can become creators, not only consumers of technology.
We were pleased to meet with Mr. Shwan Mahmood, Secretary of the Kurdistan Democratic Students and Youth Union and his delegation, to discuss opportunities for collaboration in empowering students and young innovators across Kurdistan.
The discussion focused on strengthening coordination between KII and youth networks, expanding innovation labs in schools and universities, supporting teamwork and capacity building, and connecting talented students with KII’s innovation ecosystem.

Both sides also highlighted the importance of integrating innovation, entrepreneurship, AI, and practical learning into the educational journey from an early stage, while exploring future initiatives and activities that can engage youth across Kurdistan.
The meeting concluded with plans to continue discussions and draft an MoU aimed at building a stronger innovation culture for the next generation in Kurdistan.

10/05/2026

کوردی | English

نە لە ناو تاقیگەیەکی گەورە، نە لە ناو کۆمپانیایەکی جیهانی!بەڵکو بە هۆی ئیرادەی داهێنەرانی گەنج کە دەیانویست خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان ئاسانتر و نزیکتر بکەنەوە بۆ خەڵک.
ئەمڕۆ، نوڤا وەک داهێنانێکی کوردی لە بواری تەندروستی و زیرەکی دەستکرد گەشە دەکات، بۆ ئەوەی بە زمانی خەڵک قسە بکات، گوێ بگرێت و ڕێنمایی تەندروستی پێشکەش بکات.
داهێنانێکی گەورە بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک

Not in a giant laboratory, nor within the walls of a global tech company… but through the determination of young innovators seeking to make healthcare support more accessible for Kurdish community.
Today, Nuva stands as a growing Kurdish AI healthcare innovation, designed to speak, listen, and provide health guidance in people’s own language.

07/05/2026

⁨ بەشداریکردن لە شەشەمین کۆنفرانسی داهێنان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر⁩

06/05/2026

داهێنەرە گەنجەکانمان زۆر دڵخۆشن بە تاقیگەی داهێنان!

04/05/2026

يقدم معهد كردستان للابتكار (KII) رسالته ورؤيته ورحلة الدكتور آزاد نجار التي امتدت 25 عامًا في تطوير القلب الاصطناعي، وشهادة الدكتوراه الفخرية التي منحت من قبل جامعة مالاردالن في السويد.

03/05/2026

They started with a sketch.
Then a circuit.
Then something that almost worked.

It failed. They adjusted the design. Tested again.
Measured, rewired, rethought.

Now it responds, moves, solves a problem.

This is how students learn engineering, coding, and design.
Not from memorising, but from building.

and this how KII together with minstry of aducation create the feature innovators in Kurdistan.

Address

1050, Italian City 2
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:30 - 17:00
Tuesday 08:30 - 17:00
Wednesday 08:30 - 17:00
Thursday 08:30 - 17:00
Saturday 08:30 - 17:00
Sunday 08:30 - 17:00

Telephone

+9647509003055

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdistan Innovation Institute posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Kurdistan Innovation Institute:

Share