Nishtman Strategy Institute

Nishtman Strategy Institute دامەزراوەی ستراتیژی نیشتمان

هەڵسەنگاندنێک بۆ رووداوە سەرەکەییەکانی سەدەی بیستەم  لە کوردستان (١٩٠٧-١٩٢٧) Bijarteka bûyerên sereke yên ku di sedsala ...
04/08/2026

هەڵسەنگاندنێک بۆ رووداوە سەرەکەییەکانی سەدەی بیستەم لە کوردستان (١٩٠٧-١٩٢٧)

Bijarteka bûyerên sereke yên ku di sedsala 20an de li Kurdistanê pêk hatine (1907-1927)

03/08/2026

دامەزراوەی ستراتیژیی نیشتیمان، مەریەم موئەیەد لە پارتنەر ستۆدیۆتان پێدەناسێنێت.
لێرەدا مەریەم باس لە یەکێک لە پڕۆژە تەلارسازییەکانی ستۆدیۆکە دەکات بە ناوی “مزگەوتی گەورەی کوردستان”، هەروەها وردەکارییەکانی نەخشەسازی و واتاکانی پشت پڕۆژەکە دەخاتە ڕوو.
نەخشەسازی ئەم مزگەوتە، جگە لە ڕەهەندە ڕۆحییەکەی، پارێزگاری لە ڕەگەزەکانی کولتووریی و مێژووش دەکات.

ئەمجارە لە بڕگەی ڕانان و ڕەخنەدا، ئازاد وەڵادبەگی خوێندنەوە بۆ پەرتووکێک دەکات، کە لەلایەن د.حەمیدرەزا موحەمەدی و حوسێن ...
02/08/2026

ئەمجارە لە بڕگەی ڕانان و ڕەخنەدا، ئازاد وەڵادبەگی خوێندنەوە بۆ پەرتووکێک دەکات، کە لەلایەن د.حەمیدرەزا موحەمەدی و حوسێن خالدی بە فارسی نوسراوە.
ئەم پەرتووکە بە گشتی باس لە گرنگیی جیۆپۆلیتیکی کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، و لە ٨ بەش پێکدێت کە لێرەدا پوختکراون.

بۆ بینینی تەواوی ئەم خوێندنەوەیە، سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://nishtmansi.com/book-review/a4bu21giamsbvmx2k

28/07/2026

بۆ دیاریکردنی کاریگەری چالاکی و کارلێکی کۆمەڵایەتی لەنێو ئەو منداڵانەی کە زمانگیریان هەیە، عومەر کەریم (دەرچووی بەشی پەروەردە لە زانکۆی سەڵاحەدین) توێژینەوەیەکی نیمچە-تاقیکاری ئەنجامدا.

لێرەدا، عومەر مێتۆد و دەرئەنجامەکانی دەخاتە ڕوو.

لە بەشی چوارەمی ئەم زنجیرەیەدا، لینا وانجێلی باس لە بەئاسایشکردنی شوناسی کوردی دەکات لە ئێران؛ لە شۆڕشی ١٩٧٩وە، تا خۆپێش...
27/07/2026

لە بەشی چوارەمی ئەم زنجیرەیەدا، لینا وانجێلی باس لە بەئاسایشکردنی شوناسی کوردی دەکات لە ئێران؛ لە شۆڕشی ١٩٧٩وە، تا خۆپێشاندانەکانی ٢٠٢٢ و رووداوەکانی ٢٠٢٦.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://nishtmansi.com/research-articles/a4bu21giams3b3pr8

⁨ ⁨ لە ڕاپرسییەکی هاوبەشی نێوان دامەزراوەی ستراتیژی نیشتمان وخوێندکارانی زانکۆی کوردستان-هەولێر، لەبارەی دیموکراسی و پێش...
26/07/2026

⁨ ⁨ لە ڕاپرسییەکی هاوبەشی نێوان دامەزراوەی ستراتیژی نیشتمان وخوێندکارانی زانکۆی کوردستان-هەولێر، لەبارەی دیموکراسی و پێشکەوتن لە هەرێمی کوردستاندا، بۆچوونی ٨٤١ خوێندکارمان وەرگرت. ئەم ئامارانە، کۆکراوەی هەڵسەنگاندنی گشت بەشداربووانن بۆ پێشکەوتن.

بە گشتی، نمرەی زیاتر و ئەرێنیتر دەدەن بەو خزمەتگوزارییانەی کە دەتوانن بیبینن و بەکاری بهێنن، وەک قوتابخانەکان، ڕێگاوبان، کارەبا و ئاو، و کەرتی تەندروستی. لە هەمان کاتدا، هەڵسەنگاندنەکان نزمترن بۆ کۆڵەکە نیشتمانییە ئابوورییە گەورەکان: دابینکردنی هەلی کاری درێژخایەن بۆ گەنجان، نیشتەجێبوونی گونجاو (کڕینی خانوو)، و هەمەجۆرکردنی ئابووری لە دەرەوەی کەرتی نەوت و بیناسازی.

⁨ لە ڕاپرسییەکی هاوبەشی نێوان دامەزراوەی ستراتیژی نیشتمان وخوێندکارانی زانکۆی کوردستان-هەولێر، لەبارەی دیموکراسی و پێشکە...
23/07/2026

⁨ لە ڕاپرسییەکی هاوبەشی نێوان دامەزراوەی ستراتیژی نیشتمان وخوێندکارانی زانکۆی کوردستان-هەولێر، لەبارەی دیموکراسی و پێشکەوتن لە هەرێمی کوردستاندا، بۆچوونی ٨٤١ خوێندکارمان وەرگرت.

ئەم ئامارانە، کە کۆکراوەی هەڵسەنگاندنی گشت بەشداربووانن بۆ دیموکراسی، ئاماژە بەوە دەدەن کە خوێندکاران ئازادی زیاتر دەبینین لە توانای بەشداری سیاسی، بەڵام نمرەی کەمتر دەدەن بە سەربەخۆیی دامەزراوەکان، دەسهەڵاتی بەرپرسیارانە و سەروەری یاسا.⁩

دەرئەنجامە سەرەکەییەکانی نوێترین ڕاپرسیمان! بە ئاڕاستەکردنی ٢٠ پرسیار، داوا لە خوێندکاران کرا کە پێوەرەکانی دیموکراسی و ...
22/07/2026

دەرئەنجامە سەرەکەییەکانی نوێترین ڕاپرسیمان!

بە ئاڕاستەکردنی ٢٠ پرسیار، داوا لە خوێندکاران کرا کە پێوەرەکانی دیموکراسی و پێشکەوتن لە ٠ بۆ ١٠ هەڵبسەنگێنن. ئامارەکان ئاماژە بە دابەشبوونێکی جوگرافیی ڕوون دەکەن لە تێڕوانینەکاندا.

21/07/2026

خوێندکارانی کورد چۆن هەڵسەنگاندن بۆ پێشکەوتن و دیموکراسی دەکەن؟ ئەمە پرسی سەرەکی نوێترین ڕاپرسیمانە.

بە بەکارهێنانی تاقیکردنەوەی ئەکادیمی جیاواز، ئامارەکان شی کراونەوە و دەرئەنجامە سەرەکییەكانی ئەم ڕاپرسییە دەرچوون.لێرەدا؛ هیادایە دەیانخاتە ڕوو.

لە کۆتایی ئەم مانگەدا، ڕاپۆرتێکی ئاماری-چۆنیەتی لەسەر ماڵپەڕەکەمان بەردەست دەکەین، و لە چەندەها بڵاوکراوەی داهاتوودا بە وردی تیشک دەخەینە سەر ئامارەکان.

20/07/2026

لە ڕاپرسییەکی هاوبەشی نێوان دامەزراوەی ستراتیژی نیشتمان وخوێندکارانی ماستەر لە زانکۆی کوردستان-هەولێردا، لەبارەی دیموکراسی و پێشکەوتن لە هەرێمی کوردستاندا، بۆچوونی ٨٤١ خوێندکارمان وەرگرت.

لێرەدا، هیدایە مێتۆدۆلۆژیای ڕاپرسییەکە و جۆری پرسیارەکان شی دەکاتەوە. لە ڤیدیۆی داهاتوودا، دەرئەنجام و ئامارە سەرەکییەکان
دەخەینە روو.

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Nishtman Strategy Institute posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share