27/09/2025
سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بەسەرکەوتوویی PharmaDev 2025 ی ئەنجامدا
لە مەراسیمێکی تایبەتدا و لە ڕۆژی پێنجەمی پڕۆگرامی PharmaDev کە سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان ڕێکیخستبوو بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی دەرمانسازان، کۆتایی هات بە پڕۆگرامێکی ڕاهێنانی چوار ڕۆژە کە بەخۆشحاڵییەوە نزیکەی 500 پزیشکی دەرمانساز سوودیان لێبینی.
لە مەراسیمەکەدا بەئامادەبوونی بەڕێز د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز د. بارێف زاهیر، نەقیبی دەرمانسازانی کوردستان، وە ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانانی حکومی و پزیشکانی دەرمانساز، لە پانێڵێکی تایبەت، تیشک خرایە سەر بەربەستەکانی بەردەم پیشەی دەرمانسازی و چارەسەرییان، کە بەڕێوەچوو بە بەشداری هەریەکە لە بەڕێزان د. عدنان بورهان، جێگری نەقیبی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، د. هونەر کمال، ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی\زانکۆی هەولێری پزیشکی، محمد سیان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی کەوکەب و بازرگانی بواری دەرمان، وە د. مامەند رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان.
پاشان ڕێزلێنانی تایبەت بەڕێوەچوو بۆ ئەو دەرمانسازانەی کە چەندین ساڵە ئەزموونیان هەیە و شوێن پەنجەیان دیاربووە لە مێژووی تەندروستیی کوردستان، لێرەوە سوپاسی تایبەت ئاڕاستەی گشت دەرمانسازان دەکەین بۆ ئامادەبوونیان، هەروەها سوپاسی سپۆنسەرەکانی فارمادێڤ دەکەین کە پێکهاتبوون لە (گروپی کەوکەب، پایۆنیر، زاویتا فارما، نۆڤۆ نۆردیسک، سیلڤەر ستۆن و گیگانتس).
_______________
Kurdistan Pharmacists Syndicate successfully held PharmaDev
In a special ceremony, the fifth day of the PharmaDev program organized by the Kurdistan Pharmacists Syndicate, on the occasion of World Pharmacists Day, ended with a four-day training program that was happily benefited by almost 500 pharmacists.
The ceremony was attended by Dr. Saman Barzanji, Minister of Health of the Kurdistan Regional Government; Dr. Baref Zahir, Head of Kurdistan Pharmacists Syndicate, and a significant number of government guests and pharmacists, in a special panel, focused on the obstacles facing the pharmaceutical profession and their solution, which was held with the participation of dears Dr. Adnan Burhan, Deputy Head of Kurdistan Pharmacists Syndicate; Dr. Hunar Kamal, Dean of College of Pharmacy/Hawler Medical University; Mr. Muhamed Seyan, CEO of Kawkab Group, Dr. Mamend Rashid, member of the council of the Kurdistan Pharmacists Syndicate.
Then, special awards were given for the pharmacists who have many years of experience and have made a mark in the history of health in Kurdistan. We would like to thank all the pharmacists for their presence, and the sponsors of the event, which were (Kawkab Group, Pioneer, Novo Nordisk, Silver Stone, Zawita Pharma and Gigants).