Medya Medical Organization

Medya Medical Organization Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Medya Medical Organization, Non-Governmental Organization (NGO), Irbil.
(1)

بینینی دیمەنی سروشت، تێپەڕاندنی ئازار و خەم خێراتر دەکات. چاوەکانت بە سەوزایی ئاشنا بکەرەوە ، سروشت باشترین چارەسەرە ، ه...
20/04/2026

بینینی دیمەنی سروشت، تێپەڕاندنی ئازار و خەم خێراتر دەکات. چاوەکانت بە سەوزایی ئاشنا بکەرەوە ، سروشت باشترین چارەسەرە ، هەمیشە بێبەرامبەریشە!

20/04/2026

لە ڕێکەوتی ١٦/ ٤/ ٢٠٢٦
(پرۆژەی من و ژینگەکەم لەگەڵ کتێب)
بۆ بە کلتورکردنی خوێندنەوە، ئاشناکردنی قوتابییان بە کتێب و بەرزکردنەوەی ئاستی قوتابییان
هەڵساین بە بە نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی کتێبخانە بۆ قوتابخانەی (دیاربەکر)ی بنەڕەتی لە سنوری پارێزگای هەولێر

‏On April 16, 2026
‏Reading Culture Project, for introducing students to books and raising the level of students
‏We have reconstruction and provided a library in (Diarbakr) basic school in Erbil

دابڕانمان لە سروشت، هۆکاری سەرەکی خەمۆکی هاوچەرخە. گەڕانەوە بۆ خاک، گەڕانەوەیە بۆ خۆمان!
19/04/2026

دابڕانمان لە سروشت، هۆکاری سەرەکی خەمۆکی هاوچەرخە. گەڕانەوە بۆ خاک، گەڕانەوەیە بۆ خۆمان!

ماڵ، هەستێکی جیاواز دەدات کاتێک وەک سروشت هەناسە دەدات!  ڕووەک زیاد بکە لە ماڵەکەت، پەنجەرەکان بکەوە، و با تیشکی خۆر بمێ...
15/04/2026

ماڵ، هەستێکی جیاواز دەدات کاتێک وەک سروشت هەناسە دەدات! ڕووەک زیاد بکە لە ماڵەکەت، پەنجەرەکان بکەوە، و با تیشکی خۆر بمێنێتەوە، کەرەستەی سروشتی و بۆنی وەک نەعناع یان دار بەکاربێنە، ئەم وردەکارییە بچووکانە ئارامی و هاوسەنگی دەهێنن بۆ ژیانی ڕۆژانەت.

ئەو ڕۆژانەم بیرە کە لەگەڵ مەڕەکانم بە چیاکاندا دەڕۆیشتم، دوور لە ژاوەژاوی شارۆچکەکان، لەو ساتە بێدەنگانەدا، هەناسەم قوڵت...
14/04/2026

ئەو ڕۆژانەم بیرە کە لەگەڵ مەڕەکانم بە چیاکاندا دەڕۆیشتم، دوور لە ژاوەژاوی شارۆچکەکان، لەو ساتە بێدەنگانەدا، هەناسەم قوڵتر دەبوو، و دڵم هەست بە سووکی دەکرد، وەک ئەوەی زەوی خۆی بەشێک لە بارەکەی هەڵبگرێت.
ئێمە ئەو کاتە زانستمان نەدەزانی، بەڵام ئێستا دەڵێن درەختەکان سوڕی خوێن ئارام دەکەنەوە، هەوا لێدانەکانی دڵ نەرم دەکاتەوە.
وە باوەڕم پێیەتی، چونکە لەو شوێنە بەرزانەدا، کاتێک سەیری ئاسمان و دۆڵە فراوانەکانم کرد، هەستم بە شتێکی گەورەتر لە خۆم کردو دڵم بەبێ ماندووبوون، ئارامی خۆی دۆزیەوە...

لەکوردستاندا شوان و ڕێبواران مەودایەکی دووریان بەناو شاخ و دۆڵەکاندا تێپەڕاندووە و پشتیان بە هێمنی سروشت بەستووە بۆ بیرک...
11/04/2026

لەکوردستاندا شوان و ڕێبواران مەودایەکی دووریان بەناو شاخ و دۆڵەکاندا تێپەڕاندووە و پشتیان بە هێمنی سروشت بەستووە بۆ بیرکردنەوەی ڕوون و بڕیاری دروست لەو دیمەنە بێدەنگانەدا، دوور لە ژاوەژاو و فشار، خەڵک نەک تەنها ئاراستەی گەشتەکەیان دۆزیەوە بەڵکو ڕوونی لە بیرکردنەوەکانیاندا دۆزیەوە.
ئەمڕۆ، زانست ئەم ئەزموونە ڕوون دەکاتەوە کە ژینگەی سروشتی ، تەرکیز دەگەڕێنێتەوە و ڕێگە بە مێشک دەدات باشتر کار بکات.
لەبەر ئەوە سروشت هەمیشە زیاتر بووە لە دیمەن، ڕێبەرێکی بێدەنگ بووە ، شێوەی بیرکردنەوە، بڕیاردانی ئاسان کردووە!

لە کوردستاندا زۆرجار دەگوترێت کاتێک چیاکان بێدەنگ دەبن، مێشک ڕوونتر قسە دەکات، چونکە خەڵک لەمێژە ڕوویان لە سروشت کردووە ...
09/04/2026

لە کوردستاندا زۆرجار دەگوترێت کاتێک چیاکان بێدەنگ دەبن، مێشک ڕوونتر قسە دەکات، چونکە خەڵک لەمێژە ڕوویان لە سروشت کردووە بۆ وەرگرتنی وەڵامەکان!
گەورەکانمان ژاوەژاوی ژیانی ڕۆژانەیان بۆ چیاکان بەجێدەهێشت، دەیانزانی کە لە نێوان درەختەکان و ئاسمانی کراوەدا، بیرکردنەوەیان جێگیر دەبن و وەڵامەکان ئاسانتر دێن، زانست ئێستا پشتگیری ئەم ژیرییە کۆنە دەکات و نیشانی دەدات کە سروشت دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە و سەرنج دەگەڕێنێتەوە و یارمەتی مێشک دەدات ڕوونتر بیربکاتەوە.
تەنانەت پیاسەکردنێکی سادە لە لادێ ئەمڕۆ ئەم ڕاستییە دەردەخات کە ئارامی سروشت ڕێگە بە مێشک دەدات پشوو بدات!

Address

Irbil

Telephone

+9647513332021

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Medya Medical Organization posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share