Kurdistan Astronomical Organization

Kurdistan Astronomical Organization Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Kurdistan Astronomical Organization, Community Organization, Irbil.

قۆناغە سەرەكییەكانی مانگ گیرانی تەواوی 2025.9.7 لە دەستپێكی قۆناغی (مانگ گیرانی نیمچە سێبەر – Penumbra Lunar Eclipse) و ...
08/09/2025

قۆناغە سەرەكییەكانی مانگ گیرانی تەواوی 2025.9.7 لە دەستپێكی قۆناغی (مانگ گیرانی نیمچە سێبەر – Penumbra Lunar Eclipse) و قۆناغی (مانگ گیرانی نیمچەیی – Partial Lunar Eclipse) و تا گەیشتن بە قۆناغی (مانگ گیرانی تەواو – Total Lunar Eclipse) و كۆتاییهاتنی لە ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا.

رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان / بەشی وێنەگرتن و روانگەكاریی فەلەكیی

=============================================================

المراحل الرئيسية لخسوف القمر الكلي في 2025.9.7، بدءاً من مرحلة (خسوف القمر شبه الظل -Penumbra Lunar Eclipse ) ومرحلة (خسوف القمر الجزئي - Partial Lunar Eclipse) وصولاً إلى مرحلة (خسوف القمر الكلي - Total Lunar Eclipse ) وانتهاءه في سماء مدينة (أربيل) في ( إقليم كردستان العراق).

المنظمة الفلكية الكوردستانية / قسم التصوير والمراقبة الفلكية

پێنج قۆناغی هەرە سەرەكی لە قۆناغەكانی مانگ گیرانی تەواوی 2025.9.7 لە ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا.* هەولێر، پاڕكی منارە * ف...
08/09/2025

پێنج قۆناغی هەرە سەرەكی لە قۆناغەكانی مانگ گیرانی تەواوی 2025.9.7 لە ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا.

* هەولێر، پاڕكی منارە
* فۆتۆ: ئەژی چەتۆ و هەرێم كاكل

رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان / بەشی وێنەگرتن و روانگەكاریی فەلەكیی

پۆستەری دیاردەی مانگ گیرانی تەواوی سبەی لە ئاسمانی هەرێمی کوردستاندا.——————————————-بیرۆکەو جێبەجێکردنی: ئەژی چەتۆ
06/09/2025

پۆستەری دیاردەی مانگ گیرانی تەواوی سبەی لە ئاسمانی هەرێمی کوردستاندا.
——————————————-
بیرۆکەو جێبەجێکردنی: ئەژی چەتۆ

https://www.facebook.com/share/p/1DxLrEzEHz/
20/05/2025

https://www.facebook.com/share/p/1DxLrEzEHz/

*** دەرچەیەكی خەرمانەیی مەزن لە باشووری خۆردا دروستبوو! ***

پێشبینییە فەلەكییەكان ئاماژەیان بەوە داوە كەوا لەماوەی نێوان 20 تا 22 ئەم مانگەدا، رەنگە چەند (گێژەڵووكەیەكی موگناتیسی زەمینی – Geomagnetic Storm) لە پۆلێنی ناسراو بە (G1) رووبدات لە دەرەنجامی بەركەوتنی بەرگی موگناتیسی هەسارەكەمان بە بارستەی مەزنی (بای خۆر – Solar Wind) ئەمەش دوای دەركەوتنی (دەرچەیەكی خەرمانەیی مەزن – Coronal Hole) لەنێو بەرگەهەوای خۆردو ئێستا زۆربەی نیوەگۆی باشووری خۆری گرتۆتەوە.

(دەرچە خەرمانەییەكان – Coronal Holes) یەكێكە لە دیاردە ناوازەكانی خۆرەو بریتییە لە ناوچەیەكی كراوەی نێو كایەی موگناتیسی خۆر كە تیایدا بڕێكی یەگجار زۆر مەزنی (بای خۆر) بۆ نێو بۆشایی ئاسمانەوە سەربەست دەبن و پاشان بەبەر هەسارەكانی نێو سیستەمی خۆردا دەكەون.

لەنێو گرتەكانی تیشكی سەرووی وەنەوەشەییەوە، ئەم دەرچەیە لەسەر شێوەی ناوچەی تاریك بەدیار دەكەون، چونكە بارستەی پلازمایی هەرە گەرم و رووناك تیایدا دەرناكەوێ، بۆیە، ئەم دەرچانە بە تاریكی خۆیان نیشان دەدەن.

ئەم دەرچە خەرمانەییە نوێ نییە، بەڵكو بە شێوەیەكی نیمچە خولیی و لە شوباتی رابردووەوە هەر 28 رۆژ جارێك روانگەكراوەو بینراوە كاتێك لەگەڵ خۆردا دەخوولێتەوە و لەشێوەیەكی نزیك لە دەرچوونی ئاو لەنێو (رەشاش) ی ئاوی گەرماوەكاندا، ئاوا بای خۆر لە دەوروبەری بۆشایی ئاسماندا پەرش و بڵاو دەبێتەوە.

ئەم جۆرە تەوژمانەی (بای خۆر) پێشتر ببوونە هۆی دەركەوتنی دیاردەی (شەفەقی پۆلیی – AURORA) بە شێوەیەكی زۆر بەرچاو و بەربڵاو لە ئاسمانی (ویلایەتە یەگكرتووەكانی ئەمریكا)، بە تایبەتی لە مانگی (ئادار) ی رابردوودا.

*** نوێترین لێكۆڵینەوە: دارو درەختەكان بەشێوەیەكی زۆر سەیر بە خۆرگیرانەوە كاریگەر دەبن! ***چەند لێكۆڵینەوەیەكی زۆر نوێ ك...
18/05/2025

*** نوێترین لێكۆڵینەوە:
دارو درەختەكان بەشێوەیەكی زۆر سەیر بە خۆرگیرانەوە كاریگەر دەبن! ***

چەند لێكۆڵینەوەیەكی زۆر نوێ كە لە رێگەی چەند پسپۆڕێكی (زانكۆی ئیندیانا) وە ئەنجامدراوە دەریخست كەوا كەوا دارو درەختەكان بە شێوەیەكی بەرچاو كارلێك دەكەن لەگەڵ سەرهەڵدانی هەر گۆڕانكارییەكی لەناكاوی ئاستی رووناكی و گەرمیی لەكاتی روودانی خۆرگیراندا، بۆ نموونە، تێبینیكرا كەوا هەندێ درەخت وەك ئەوەی لە كاتی پشوودابن ئاوا هەڵسووكەوتیان كردو لە كاتی دووبارە گەڕانەوەی رووناكیی خۆر، دووچاری (شۆك) دەبوونەوە بە جۆرێك كە بۆ ماوەی چەندینی كاتژمێر كاریگەریی جێدەهێشت لەسەر كردارە (بایۆكیمیاییەكان) و دەبووە هۆی پەكخستنی (كاتژمێری بایۆلۆژیی) ئەو درەختانە.

لە لێكۆڵینەوەیەكی دیكەدا، كاریگەریی خۆرگیران لەسەر درەختەكانی وەك (میمۆزا و ئۆكالیس و پاقلەو دەرە، كە ئەوانەن بە وشكاوەتییەوە كاریگەر دەبن، دەریخست كەوا (میمۆزا) گەڵایەكانی خۆی لەكاتی خۆرگیراندا داخست، وەك ئەوەی لەكاتی ئاوابوونی خۆردا ئەنجامی دەداو (ئۆكالیس) یش بە گۆڕانی پلەی گەرمییەوە كاریگەربوون لە جیاتی گۆڕانی ئاستی رووناكیی، ئەمەش سەلماندی كەوا ئەو دارو درەختانەی خاوەن هەمەچەشنیی جیۆلۆجین بە شێوەی جیاجیا بە دیاردەی خۆرگیرانەوە كاریگەر دەبن.

*** دەرچەی گازیی بەهێز لە تەنێكی نامۆو لە هەمان كاتدا ناوداردا روانگەكرا ***(تلسكۆبی ئاسمانیی وێب) هەڵسا بە ئەنجامدانی ی...
14/05/2025

*** دەرچەی گازیی بەهێز لە تەنێكی نامۆو لە هەمان كاتدا ناوداردا روانگەكرا ***

(تلسكۆبی ئاسمانیی وێب) هەڵسا بە ئەنجامدانی یەكێ لە روانگەكردنە فەلەكییە هەستیارەكانی بۆ یەكێ لەو تەنە ئاسمانیانەی كە ناسراون بە (سێنتاورییەكان - Centaurs ) و ئەمەیان بە 29P/Schwassmann-Wachmann 1 یان (P29) ناسراوە كە یەكێكە لە چالاكترینی (سێنتاورییەكان).

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە (P29) ، فەلەكناسان هەڵسان بە بەكارهێنانی (شیكەرەوەی شەبەنگیی نزیك لە ژێرەوەی سوور - NIRSpec) و پێشتریش، لەسەر زەوی و لە رێگەی تلسكۆپە رادیۆییەكانەوە روانگەی تەنی سێنتاوری ناسراو بە (P29) كرابوو و زانایان توانیان دەرچەیەكی گازیی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆنیی (CO) لەو تەنەوە ببینن كە ئاراستەكەی بەرەو زەوی بوو.

ئەمجارەیان (تلسكۆبی وێب) هەڵسا بە شیكردنەوەی زۆر وردتر بۆ پێكهاتەی ئەو دەرچە گازییە و توانی دوو دەرچەی دیكەی گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن (CO2) بدۆزێتەوە كە بۆ هەردوو ئاراستەكانی باكوور و باشووریدا دەردەچوون و هێندەی پێنەچوو دەرچەیەك دیكەی گازی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن (CO) ی دۆزییەوە كە ئاراستەی ئەویش بەرەو باكووری تەنە ئاسمانییەكە بوو.

بوونی بڕێكی زۆری گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن (CO2) لەنێو تەنی سینتۆریی (P29) ئاماژەیەك دەدات بەوەی رەنگە ئەم تەنە ئاسمانییە لە چەندین پارچەی پێكەوە لكاو پێكهاتبێت.

لە رووی زانستییەوە، (سینتۆرییەكان) تەنی سەهۆڵین و بە شێوەیەكی بەربڵاو لەنێوان خولگەكانی هەردوو هەسارەی (موشتەری) و (نیپتۆن) دا بە دەوری خۆردا دەخولێنەوەو دوورییەكانیان لە خۆر لە نێوان (5 تا 30) یەكەی فەلەكییە، (1 یەكەی فەلەكیی = نێوەندی دووریی نێوان زەوی و خۆر) و لە راستیدا (تێكەڵە – Hybrid) ن لەنێوان (هەسارۆكە – Asteroid) و (كلكدار – Comet) و كاتێك لە خۆردا نزیك دەكەونەوە، پلەی گەرمیان بەرز دەبێتەوەو كرداری بە هەواداچوون روودەدات و جۆرە كلكێكی گازیی كاتیان بۆ دروست دەبێت.

سەرچاوە: NASA

Address

Irbil
-

Telephone

+9647504539694

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdistan Astronomical Organization posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share