21/09/2026
🏛️ ڕاگەیەندراوی فەرمی | بەشداریی دووەمین شاندی ڕێکخراوی (K.M.S.O) لە کۆماری گەلی چین لە خولی ئاستبەرز و ستراتیژیی «سیستەمی تەندروستی گشتی بۆ وڵاتانی لەپێشکەوتندا»
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراوەکەمان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کەرتی تەندروستی و گواستنەوەی ئەزموونە جیهانییەکان، نوێنەرایەتی ڕێکخراوی زانستی پزیشکی کوردستان (K.M.S.O) لە عێراق بەشداری کرد لە خولی ڕاهێنانی نێودەوڵەتی و مەیدانیی «سیستەمی تەندروستی گشتی بۆ وڵاتانی لەپێشکەوتندا» لە کۆماری گەلی چین.
شاندی نوێنەرایەتی ڕێکخراوەکەمان لەم خولە نێودەوڵەتییەدا پێک هاتبوو لە ئەحسەن حەمید جەمال (ناسراو بە حەسەن شێخ جەمال بەرزنجی)، دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی K.M.S.O، بە یاوەری محەمەد عومەر، یاریدەدەری سەرۆکی ڕێکخراو.
ئەم بەرنامە ستراتیژییە بە هاوکاری و پشتیوانی دارایی وەزارەتی بازرگانی کۆماری گەلی چین (CHINA AID) و بە ئامادەیی و ڕێکخستنی زانستیی زانکۆی پزیشکی باشوور (Southern Medical University) بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژی تەواو (لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ تا ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥) بە شێوازی ئامادەبوونی مەیدانی، وانەی ڕووبەڕوو و بەسەرکردنەوەی ڕاستەوخۆ بەڕێوەچوو.
📚 تەوەر و وانە زانستییە سەرەکییەکانی خولەکە:
لە ماوەی ئەم خولە چڕەدا، زنجیرەیەک وانەی ئەکادیمی و سیمیناری زانستی بە شێوازی ئامادەبوونی ڕاستەوخۆ لە لایەن پڕۆفیسۆران و شارەزایانی نێودەوڵەتییەوە پێشکەش کران، لەوانە:
1. سیاسەتەکانی تەندروستی و چاودێری پزیشکی چین (China's Healthcare Policies): ڕوون کردنەوەی نەخشەڕێگا و شێوازی گەشەپێدانی خێرای سیستەمی تەندروستی لە هەرێمی گوانگدۆنگ.
2. تەندروستی جیهانی و دیپلۆماسیی تەندروستی (Global Health & Diplomatic Strategies): تەوەرەکانی پەیوەست بە دەستپێشخەری "پشتێنە و ڕێگا" (Belt and Road Initiative)، هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و ئیدارەدانی تەندروستی لەسەر ئاستی جیهان.
3.چاودێری و وەڵامدانەوەی نەخۆشییە وا بڕ و گواستراوەکان (Surveillance & Response to Infectious Diseases): شیکردنەوەی میکانیزمەکانی پێشبینی و ڕێگری لە نەخۆشییە گواستراوەکان.
4.بەڕێوەبردنی باری لەناکاو لە تەندروستی گشتیدا (Emergency Management of Public Health Incidents): ستراتیژەکانی ئامادەیی و بەگەڕخستنی تیمی فریاگوزاری لە کاتی قەیرانە تەندروستییەکاندا.
5.پێشگیری لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان (Prevention & Management of Non-Communicable Diseases): بەرنامەکانی ئاگادارکردنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە مزمنەکان.
6.تەندروستی دایک و منداڵ و ڕێنماییەکانی خۆراک (Maternal/Child Health & Dietary Guidelines): نوێترین ڕێنماییە زانستییەکان بۆ پێشخستنی تەندروستی خێزان.
7.پزیشکی نەریتی چینی (TCM) لە تەندروستی گشتیدا: شێوازی تێکەڵکردن و سوودوەرگرتن لە پزیشکی کۆن لە سیستەمی چاودێری هاوچەرخدا.
8.ئاسایشی بیۆلۆجی و تەکنەلۆجیای تاقیگە (Biosafety Knowledge & Lab Construction): بنەماکانی سەلامەتی بیۆلۆجی و دروستکردنی تاقیگەی پێشکەوتوو.
📌 وێستگە مەیدانییە سەرەکییەکانی گەشتە زانستییەکە:
لە پەنای وانە تیۆرییەکاندا، شاندی نوێنەرایەتی ڕێکخراوی K.M.S.O زنجیرەیەک بەسەرکردنەوەی مەیدانی و کۆبوونەوەی ئاستبەلارزی بۆ ناوەندە تەندروستی و زانستییە دیارەکانی وڵاتی چین ئەنجام دا:
1. کۆڕبەندی سەرۆکایەتی زانکۆی پزیشکی باشوور (Southern Medical University): بەشداریی ڕاستەوخۆ لە ڕێوڕەسمی کردنەوە و سیمینارە زانستییەکان بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر Ma Li (جێگری سەرۆکی زانکۆی SMU) و د. Chen Jun (ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی نێودەوڵەتی).
2. نەخۆشخانەی نانفانگ (NanFang Hospital): بەسەرکردنەوەی مەیدانی بۆ بەشە جیاوازەکانی نەخۆشخانەکە و ئاشنابوون بە سیستەمی ئیدارەدانی چاودێری پزیشکی هاوچەرخ لە شاری گوانگژۆ.
3. ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و بەرگری لە نەخۆشییەکانی گوانگژۆ (Guangzhou CDC): ئاشنابوون بە میکانیزمە مەیدانییەکانی چاودێریکردنی نەخۆشییە وا بڕ و گواستراوەکان، و بەسەرکردنەوەی سیستەمی ئاسایشی بیۆلۆجی و تاقیگە پێشکەوتووەکان.
4. شاری پیشەسازی دەرمانسازی Hengqin (Hengqin TCM Industrial Park): سەردانی مەیدانی بۆ ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان و لێکۆڵینەوە لە ئەزموونی چین لە تێکەڵکردنی پزیشکی نەریتی چینی (TCM) لەگەڵ سیستەمی پزیشکی هاوچەرخدا.
5. مەڵبەندی تەندروستی کۆمەڵگەیی Hengqin (Hengqin Community Health Center): ئاشنابوون بە شێوازی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییە سەرەتاییەکان لەسەر ئاستی گەڕەک و کۆمەڵگەکان.
6. مەڵبەندی تەندروستی Yinghong و گوندی Lianzhang (Lianzhang Village, Yingde): بەسەرکردنەوەی ڕاستەوخۆی سیستەمی تەندروستی لە ناوچە گوندنشینەکان و لەنزیکەوە بینینی نەخشەڕێگای وڵاتی چین بۆ بوژاندنەوەی تەندروستی ڕووندێتی (Rural Revitalization).
7. گەشتی زانستی و دیپڵۆماسی بۆ شاری بەیجینگ (Beijing Trip): گەشتێکی مەیدانی ۳ ڕۆژە بۆ پایتەختی چین (بەیجینگ) بە مەبەستی ئاشنابوون بە ناوەندە بڕیاربەخشەکان و مێژوو و کەلتووری وڵاتەکە.
8. سەردانی ناوەندە کەلتووری و مێژووییەکان: سەردانی مەیدانی بۆ مۆزەخانەی گوانگدۆنگ (Guangdong Museum)، باخی یون تای (Yun Tai Garden)، و ئەکادیمیای چێن (Chen Clan Academy) بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە کەلتوورییەکان.
🎯 ئامانج و دەستکەوتەکانی بەشداریبوونمان:
ئامانجی سەرەکی نوێنەرایەتی ڕێکخراوی K.M.S.O لەم بەشدارییە مەیدانییەدا، ڕاگواستنی دواین ئەزموون و نوێکارییەکانی وڵاتی چین بوو لە بواری بەڕێوەبردنی باری لەناکاو، کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان، گەشەپێدانی تەندروستی گشتی و سیستەمی چاودێری سەرەتایی، تا بەشێوازێکی زانستی بخرێنە خزمەت کەرتی تەندروستی لە عێراق - هەرێمی کوردستان.
لە کۆتایی بەرنامەکەدا، بڕوانامەی فەرمیی تەواوکردنی خولەکە (Certificate of Completion) لە لایەن وەزارەتی بازرگانی کۆماری گەلی چینەوە بەخشرا بە نوێنەرانی ڕێکخراوەکەمان.
📜 پەیامی پێزانینی تایبەت:
پڕ بە دل سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆمان ئاراستەی کۆنسوڵخانەی گشتی کۆماری گەلی چین لە هەولێر دەکەین بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانیان و ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە زانستییە بەنرخە، هەروەها دەستخۆشی تایبەت لە سەرۆکایەتی زانکۆی پزیشکی باشوور (Southern Medical University) و ڕێکخەرانی خولەکە دەکەین بۆ پێشوازییە گەرمەکەیان و بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی بەرنامەکە.