Rekxrawe Sarwary Halabja

Directions Website

Rekxrawe Sarwary Halabja منظمةمجدحلبجةمنظمة غير حكومية لمساعدات الانسانية

24/10/2026

هۆڵندا🇳🇱
کۆڕی پرسە
" شاهۆ غەفار ئەمین"
ڕزگار بووی چەکی کیمیاوی هەڵەبجە یە ، و پاش 36 ساڵ ململانێی نەخۆشی ئیفلیجی لە وڵاتی هۆڵندا کۆچی دوایی کرد.

کۆڕی پرسەکەی لە شاری ڕۆتردام لەم کات و شوێنەیە:
ڕۆژی یەکشەممە: 2026.10.25
کات: 12:00 - 18:00
ئەدرەس:
Vredehofplaats4
3062vA Rotterdam
پرسەی ژنان و پیاوانە.
ئامادەبونتان سەبووری خەمی خانەوادەی کۆچکردووە.

کۆچکردوو خەڵکی گوندی بەڵخە ی شارۆچکەی بیارەیە..
ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت بێت

لله ما أعطى ولله ما أخذ ، وكلُّ شيءٍ عندهُ بأجلٍ مُسمّى ولا نقولُ إلّا ما يُرضي اللهوإنا لله وإنا إليه راجعون  قال الله ...
22/10/2026

لله ما أعطى ولله ما أخذ ، وكلُّ شيءٍ عندهُ بأجلٍ مُسمّى ولا نقولُ إلّا ما يُرضي الله

وإنا لله وإنا إليه راجعون

قال الله تعالى : [ يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَّرْضِيَّة فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي ] .
لەگەڵ ڕازی بوون بە قەدەری خودای گەورە هەواڵی مەرگی برای پێغەمبەر ئاساو صبری ئەیوبی برای ئارام گرمان دوای (٣٦) ساڵ لە نەخۆشی و ئاوارەیی و تەنیایی ئەم شەو شەوی جومعە لەهۆڵەندا گیانی سپارد

سبەی هەینی لەهۆڵی مزگەوتی شەهیدان تەعزیەیی
پیاوان
ژنان لەهۆڵی ئەختەر خان دەبێت

سەردان و دیدارلەمیانەی سەردانەکانماندا بۆ شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێز کاک  حاجي ازاد عبدالوهابسە...
22/09/2026

سەردان و دیدار

لەمیانەی سەردانەکانماندا بۆ شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان
سەردانی بەڕێز کاک حاجي ازاد عبدالوهاب
سەرۆکی ڕێکخراوی مرۆڤدۆستان مان کرد

سەرلەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ( ٢٠ - ٩ - ٢٠٢٦)

وەک سەرۆکی ( ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجە)
سەردانی زۆر بەڕێز کاک حاجی ئازاد عبدالوهاب
سەرۆکی ڕێکخراوی مرۆڤدۆستان مان کرد لە نوسینگەی
بەڕێزیان
شایەنی باسە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێزیان کرد لەپای دڵسۆزی و خزمەتی بەردەوامیان
بۆ خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتی سنووری پارێزگای هەڵەبجە

سەردان و دیدارلەمیانەی سەردانەکانماندا بۆ شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان سەردانی برای بەڕێزمان پارێزەر Hawre Ehsa...
22/09/2026

سەردان و دیدار

لەمیانەی سەردانەکانماندا بۆ شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان
سەردانی برای بەڕێزمان پارێزەر Hawre Ehsan
جێگری مانگی سوری عێراقی و سەرپەرشتیاری لقەکانی
مانگی سوری عێراقی لەهەرێمی کوردستان کرد

سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە ( ٢٠ - ٩ - ٢٠٢٦)
وەک سەرۆکی ( ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجە)
سەردانی نوسینگەی هەولێری لقی مانگی سوری عێراقیمان کرد
لەلایەن برای بەڕێزمان پارێزەر (هاوڕێ إحسان) زۆر
بەگەرمی پێشوازیمان لێکرا
هاوکات سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی برای بەڕێزمان کرد کە هەردەم هاوکار و پشتیوانی سنوری
پارێزەگای هەڵەبجە یە
وە کۆتا کاری دڵسۆزانەشیان ڕەمەزاندی وەرگرتنی
مانگی سوری عێراقیە کە نوسینگەی هەڵەبجە کەپێشتر
سەربە لقی پارێزگای سلێمانیە بکرێتە لقێکی سەربەخۆ

سەردان و دیدارلەمیانەی سەردانەکانماندا بۆ شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان سەردانی نوسینگەی کوردستانی  ( Huda par )...
22/09/2026

سەردان و دیدار

لەمیانەی سەردانەکانماندا بۆ شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان
سەردانی نوسینگەی کوردستانی ( Huda par ) مان
کرد لە شاری هەولێر

پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە ( ١٩ - ٩ - ٢٠٢٦) وەک
سەرۆکی (ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجە) بە یاوەری برای بەڕێزم( DrOmiad Shwany ) سەردانی نوسینگەی برایانی (Huda par ) مان کرد لە شاری هەولێر
شایەنی باسە بەڕێزیان زۆر بەگەرمی پێشوازیان لێکردین
وە سوپاسی پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرۆکی ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجە کرد
کە هەرکات بەڕێزتان و شاندی یاوەریان سەردانی
پارێزەگای هەڵەبجە یان کردبێت هاوکاریان بوون
لە هەموو ڕوویەکەوە

هاوکات بێجگە لە بەڕێزان مامۆستا Abdussamed Yalçın م. مجاهد بەڕێزان ( مامۆستا عمر دامەزرێنەری دێرینی هدی پار و مامۆستا محمد بەرپرسی کەناڵێکی نوێی کوردی) ئامادەی دیدارەکە بوون

( ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجە)هاوکاری مانگانەی سەرجەم خێزانە هەژارو و کەم دەرامەتەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە داش دەکاتسەرل...
31/08/2026

( ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجە)

هاوکاری مانگانەی سەرجەم خێزانە هەژارو و کەم دەرامەتەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە داش دەکات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ( ٣١ - ٨ - ٢٠٢٦)
لەهۆڵی تایبەتبەچالاکیەکانی
( ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجە) هاوکاری مادی مانگانەی منداڵانی ئازیز و خێزانە هەژارو و کەم دەرامەتەکانی ( هەڵەبجە و خورماڵ و سیروان و بیارە) مان دابەشکرد

دووبارە زۆر سوپاس بۆ سەرجەم خێرخوازان و هاوکارە بەڕێزەکانم

Parwn Xan
@أبرز المعجبين
Adil Kochary
Barzan Mohamad

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجەسوپاس و پێزانینی خۆی  ئاراستەی سەرۆکی                     (  ...
04/08/2026

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە
سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی ( ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجە ) دەکات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ( ٤ - ٨ - ٢٠٢٦)

لەلایەن برای بەڕێزمان کاک Dana Hamasharif

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە
سوپاس و پێزانینی بەڕێوەبەرایەتیەکەیانی ئاراستە
کردین وەک سەرۆکی ( ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجە)
لەپای هاوکاری و هەماهەنگیمان لەگەڵ بەڕێزیان
بۆ کەسانی هەژارو کەمدەرامەت و خاوەن پێداویستی تایبەت
زۆر سوپاس بۆ بەڕێزیشیان

سوپاس بۆ خوداو پاشان بۆ سەرجەم خێرخوازانئەمڕۆ پێش وادەی خۆی هاوکاری مانگانەی منداڵانی ئازیز و خێزانە هەژارو و کەم دەرامە...
29/07/2026

سوپاس بۆ خوداو پاشان بۆ سەرجەم خێرخوازان

ئەمڕۆ پێش وادەی خۆی هاوکاری مانگانەی منداڵانی ئازیز و خێزانە هەژارو و کەم دەرامەتەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دا دابەشکرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم ( ٢٩ - ٧ - ٢٠٢٧)

لەهۆڵی تایبەت بە چالاکییەکانی ( ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجە)
پێش وادەی خۆی هاوکاری مانگانەی منداڵانی ئازیز و خێزانە هەژارو و کەم دەرامەتەکانی ( هەڵەبجە و خورماڵ و سیروان و بیارە) مان دابەشکرد
کە پێک هاتبوون لە ( ١٠٠) خێزان بۆ هەر خێزانێک بڕی
( ١٠٠٠٠٠) سەد هەزار دینار

دووبارە زۆر سوپاس بۆ سەرجەم خێرخوازان و هاوکارە بەڕێزەکانم
Parwn Xan
Adil Kochary
Barzan Mohamad
Usif Muhamd

سوپاس بۆ خوداو پاشان بۆ سەرجەم خێرخوازانتوانیمان پێنج ڕۆژ پێش وادەی خۆی هاوکاری مانگانەی منداڵانی ئازیز و خێزانە هەژارو ...
25/06/2026

سوپاس بۆ خوداو پاشان بۆ سەرجەم خێرخوازان

توانیمان پێنج ڕۆژ پێش وادەی خۆی هاوکاری مانگانەی منداڵانی ئازیز و خێزانە هەژارو و کەم دەرامەتەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دابەش بکەین

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ( ٢٥ - ٦ - ٢٠٢٦)

لەهۆڵی ( ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجە) هاوکاری
مانگانەی منداڵانی ئازیز و خێزانە هەژارو و کەم دەرامەتەکانی ( هەڵەبجە و خورماڵ و سیروان و بیارە)
مان دابەشکرد

دووبارە زۆر سوپاس بۆ سەرجەم خێرخوازان و هاوکارە بەڕێزەکانم

Parwn Xan
Adil Kochary
Barzan Mohamad

سەرەتا سوپاسی بێ پایایان بۆ پەروەردگارپاشان سوپاسبۆ تاک تاکی خەڵکی سنوری سەرچاوەی زەڵم و ئەحمەد ئاواو خورماڵ و سەرجەم بە...
17/06/2026

سەرەتا سوپاسی بێ پایایان بۆ پەروەردگار

پاشان سوپاس

بۆ تاک تاکی خەڵکی سنوری سەرچاوەی زەڵم و ئەحمەد ئاواو خورماڵ و سەرجەم بەشدار بوانی دەڤەرەکانی تڕ و
هەموو وەحدەی ئیداری سنوری پارێزگای هەڵەبجە

بەڕاستی حەقی خۆیەتی سوپاسی خودای گەورە بکەین
کە میلەتێکی وأمان هەیە لە لوتکەی خوڕەوشتی بەرزی و خەم خۆری و بەدەمەوە چون
بەڕاستی ئەوەی لەم دەڕۆژەدا بینرا لە هاوخەمی و خەم خۆری خەڵکی ئەم بەدەڤەرە بەسەر جەم چین و توێژەکانیەوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەوکچە گەشتیارە بەڕەگەزعەرەبە ی کەوتە ناو ئاوی زەڵم کەم وێنە بوو
بۆیە جێگای خۆیەتی سوپاسی خودای لەسەر بکرێت و
ستایش بکرێت

وە بەهەمان شێوەی سوپاسی ئەم دەڤەرە و وەحدەی ئیداری بەڕاستی جێی نیگەرانی و نەنگی بوو کە یەک شتمان نەبیست لەحکومەتی عێراقی کە لەم بابەتەدا
هاوکار ببوبێت لەکاتێکدا کە بەڕەگەز عەرەبیش بوو

هەر بەو بۆنەیەوە وەک

(ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجە)

پاش سوپاسێکی بێ پایانمان دەستی تاک بەتاکی ئەو
جەماوەرە کەم وێنەو ماندوو نەناسە ماچ دەکەین
خودای گەورە لەهەموو دەردوو بەڵایەک بەدورمان
بگرێت و وەئەگەر شتێکیش مان بەسەردا هات لەناو
خەڵکێکی ئاوا کەم وێنەو خەم خۆردا بێت

لە کۆتایدا دەڵێم تەنها پەروەردگار دەتوانێت پاداشتتان
بداتەوە

إقبال غفار امين
سەرۆکی
ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجە
چوارشەمە رێکەوتی ١٧ - ٦ - ٢٠٢٦
هەڵەبجەی شەهید

أولاً، الشكر والثناء اللامحدود لله سبحانه وتعالى.
ومن ثم نتقدم بالشكر والتقدير إلى جميع أهالي حدود سرچاوة زەڵم وأحمد آوا وخورمال، وإلى كافة المشاركين من مناطق أخرى وجميع الوحدات الإدارية ضمن حدود محافظة حلبجة.
حقاً، من الواجب علينا أن نحمد الله تعالى ونشكره على نعمة وجود شعب يتصف بأسمى معاني الشهامة والإنسانية والتكافل والتعاضد.
إن ما شهدناه خلال هذه الأيام من تضامن وتعاطف وحرص من أهالي هذه المناطق، بمختلف فئاتهم وشرائحهم، في البحث عن جثمان السائحة العربية التي سقطت في مياه زەڵم، كان موقفاً نادراً ومشرفاً يستحق كل التقدير.
ولهذا فإن المقام يقتضي أن نشكر الله سبحانه وتعالى ونثني عليه على هذه النعمة، كما نتقدم بالشكر والعرفان لأهالي هذه المناطق ووحداتها الإدارية.
وفي المقابل، كان من المؤسف والمثير للقلق أن لا نسمع أو نلمس أي دور يُذكر من الحكومة العراقية في هذا الملف، رغم أن الضحية كانت من القومية العربية، وكان من المفترض أن يكون هناك حضور ومساندة أكبر في مثل هذه الظروف.
وبهذه المناسبة، فإننا في منظمة مجد حلبجة، وبعد شكرنا اللامحدود، نقبل أيدي فرداً فرداً من ذلك الجمهور النادر الذي لا يعرف التعب ولا الكلل.
ونسأل الله تعالى أن يبعد عنا وعنكم كل سوء وبلاء، وإذا ما واجهتنا محنة أو مصيبة، فنسأل أن نكون بين أناس أوفياء ومخلصين ومتعاطفين كهؤلاء.
وفي الختام أقول: إن الله وحده القادر على أن يجازيكم ويكافئكم على ما قدمتموه.
إقبال غفار أمين
رئيس منظمة مجد حلبجة
الأربعاء 17 / 6 / 2026
حلبجة – مدينة الشهداء

Address

Halabja

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rekxrawe Sarwary Halabja posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share