��� ���
ڕێکخراوی گەڵاسەوزەکان ، ڕێکخراویکی سەربەخۆی بێلایەنی قازانج نەویستە، کاردەکات بۆ پارێزگاری سروشت و ژینگە بەگشتی و هۆشیار کردنەوەی چین و توێژەکانی کۆمەلگا بۆ باشترکردن و سەوزکردنی ژینگە لەپێناو بونیادنانی ژیانێکی تەندروست بۆ کۆمەڵگا بە ھاوکاری ھەرتاکێک بەبێ گوێدانە جیاوازی ڕەنگ و ڕەگەز و ناسنامە و ئاین، دروشمی ڕێکخراو بریتیە لە ( #گەڵاسەوزەکانبۆپارێزگ
اری_ژینگە) بە مانای ھەر تاکێک رۆلێ گەڵایەکی سەوز دەگێرێت بۆ پارێزگاری ژینگە
ئامانجەکانی ڕێکخراوی گەڵاسەوزەکان
یهكهم: ئامانجه گشتییهكان
١) بە ھەماھەنگی و شانبهشانی دهزگا حوکومی و ناحوکومی و ڕێکخراوەکانی دیكهی کۆمەڵەگای مەدەنی کاردەکات بۆ ژیاندنهوه وپهرهپێدانی بەھا جوانەکانی كۆمهڵگا لهبوارهجیاجیاكاندا بەگشتی و بواری ژینگەپارێزی بەتایبەتی.
٢) بەرەوپێشبردنی گیانی بهرپرسیارێتی مرۆڤ بەرامبەر ژینگە له نێوان تاكهكانی كۆمهڵگا وبهگهڕخستنی توانا جۆراوجۆرهكانیان بۆ بەشداریکردنیان لە ژینگەیەکی ژینگەیەکی تەبدروست
٣) ھاندان و برەودان بە کاری خۆبهخشانه وخێرخوازی بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژینگە و سروشت .
٤) دەستنیشانکردنی گرفتەژینگەییەکان لەسەر ئاستی ناوچەیی و ھەرێمی بە ھاوکاری پسپۆران و شارەزا و پێشکەشکردنی ڕاوئژکاری بێبەرامبەر بە دامەزراوە حکومی و ناحوکەمیەکان
دووهم: ئامانجه تایبهتییهكان و میكانیزمی كاركردن:
١) بەستنی كۆنگره، كۆنفرانس، سازدانی كۆڕ وسیمینار، ۆرك شۆپ، كردنهوهی خولی هۆشیاری ژینگەی تاک بەرامبەر ژینگە.
٢) پهرهپێدانی ئاستی زانستی وهزری لاوان وئاراستهكردنیان بهمهبهستی پاراستن و خزمەتی گیانداران وبەهاناوەچونمان لەم پێناوەشدا ڕێکخستنی وانەی ژینگەی لە ناوەندەکانی خوێندن.
٣) برەودان بە کلتوری دار چاندن بە شێوەیەکی سیستماتیک و زانستیانە و ھەوڵدان بۆ دابینکردنی نەمام لەو پێناوەدا
٤) ئامادەکردنی پرۆپۆزەڵ و ئانجامدانی پرۆژەی لە بواری دووبارە بەکارهێنانەوەی شمەك، بەتایبەتی پلاستیك لە پێناو پارێزگاری ژینگە و سەرچاوی سروشتی .
٥) ئەنجامدانی ڕاپرسی لە ئاستی ناوچەیی و ھەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی گرفتە ژینگەییەکان بەشێوەیەکی ئەکادیمی و ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان.
٦) ئەنجامدان و بەشداریکردن لە هەڵمەتی پاكکردنەوە ژینگە لەسەر ئاستی تاك و بەکۆمەڵ.
٧) ھەوڵدان بۆ برەودانی ئاکارە جوانە ژینگەییەکانی کۆمەڵگەدا بە هەڵواسینی پۆستەری تایبەت بە ڕێکخراو لە شوێنەگشتیەکانی شار
٨) سودوەرگرتن و بەکارھێنانی ڕاگەیاندن ( بینراو، بیستراو، خوێندراو) لە پێناو بلاوکردنەوەی ھۆشیاری ژینگەیی
جوتیار عزیز
Jutyar Aziz
سەرۆکی ڕێکخراوی گەڵا سەوزەکان
بۆپاراستنی ژینگە
������