Halabja Organizations Solidarity Platform

Halabja Organizations Solidarity Platform (HOSP) is a network of NGOs in Halabja for development organizations work and civil society

کوردی| English| عربي🌱🎨 خەڵاتی هاوبەشی زەوی بۆ ساڵی (٢٠٢٦)  دەرفەتێکی جیهانییە بۆ هونەرمەند و داهێنەرانی تەمەن (١٤ بۆ ٣٠)...
30/08/2026

کوردی| English| عربي

🌱🎨 خەڵاتی هاوبەشی زەوی بۆ ساڵی (٢٠٢٦)
دەرفەتێکی جیهانییە بۆ هونەرمەند و داهێنەرانی تەمەن (١٤ بۆ ٣٠) ساڵ بۆ بەکارهێنانی هونەر و داهێنان لە باسکردنی قەیرانی کەشوهەوا و ژینگە.
بەرهەمەکانی وەک وێنەگرتن، فیلم، میوزیک، هونەری دیجیتاڵ و پڕۆژەکانی سۆشیال میدیا وەرگیراون.
🏆 خەڵاتەکە پێکهاتووە لە: (٢٠٠٠/ ٥٠٠٠/ ١٠٠٠٠) دۆلار
📅 دوا وادە پێشکەشکردنی داواکاری: ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦
بۆ زانیاری زیاتر و شێوازی پێشکەشکردنی داواکاری گرتە لەسەر ئەم بەستەرە بکە: https://earthpartner.com/earth-partner-prize/

🎨 Earth Partner Prize 2026
A global opportunity for young artists and creatives aged 14–30 to use art and creativity to share their perspectives on the climate and ecological crisis.
Photography, film, music, performance, fashion, digital art, social media projects and more are welcome.
🏆 Cash prizes: $10,000 | $5,000 | $2,000
📅 Deadline: 7 October 2026
🔗 More information: https://earthpartner.com/earth-partner-prize/

🌱🎨 جائزة Earth Partner لعام 2026
فرصة عالمية للشباب والفنانين والمبدعين الذين تتراوح أعمارهم بين 14 و30 عاماً للتعبير من خلال الفن والإبداع عن قضايا المناخ والأزمة البيئية.
يمكن المشاركة بالتصوير، الأفلام، الموسيقى، الفن الرقمي، مشاريع وسائل التواصل الاجتماعي وغيرها.
🏆 الجوائز: 10,000$ | 5,000$ | 2,000$
📅 آخر موعد للتقديم: 7 أكتوبر 2026
للمزيد من المعلومات: https://earthpartner.com/earth-partner-prize/

NGOs In Halabja

کوردی| English| عربيبانگەواز بۆ پاڵپشتی پڕۆژەی بچووک. (دەنگە جیهانییەکان بۆ ئاشتی – بەخشینی پاڵپشتی پڕۆژەی بچووک دەکات ب...
24/08/2026

کوردی| English| عربي

بانگەواز بۆ پاڵپشتی پڕۆژەی بچووک.

(دەنگە جیهانییەکان بۆ ئاشتی – بەخشینی پاڵپشتی پڕۆژەی بچووک دەکات بۆ بەهێز کردنی لایەنە کۆمەڵایەتییەکانی وەک بوارەکانی ئاشتی، دیموکراسی ،دادپەروەری،و دەرفەتەكە جیهانیە.

💰 بڕی پاڵپشتی: $10,000 – $15,000

📅 دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری:١٥/٩/٢٠٢٦

بۆ زانیاری زیاتر و شێوازی پێشکەشکردنی داواکاری گرتە لەسەر ئەم بەستەرە بکە: https://afsc.org/apply-small-seed-grants

Call for small project support.

(Global Voices for Peace – support small projects to strengthen social aspects such as peace, democracy, justice, and global opportunity

💰 Amount: $10,000 – $15,000

📅 Deadline for submission of applications: 15/9/2026

For more information and to apply, please visit:
https://afsc.org/apply-small-seed-grants

دعوة لدعم المشاريع الصغيرة.

(أصوات عالمية من أجل السلام - تدعم المشاريع الصغيرة لتعزيز الجوانب الاجتماعية كالسلام والديمقراطية والعدالة وتكافؤ الفرص عالميًا)

💰 الدعم: من 10,000 إلى 15,000 دولار أمريكي

📅 آخر موعد لتقديم الطلبات: 2026/9/15

للمزيد من المعلومات وللتقديم، يرجى زيارة:
https://afsc.org/apply-small-seed-grants

American Friends Service Committee
NGOs In Halabja

AFSC is pleased to launch a small seed grants program to catalyze innovative locally driven initiatives that safeguard democracy while advancing peace, justice, and nonviolence.

کوردی| English| عربيڕۆژی ١٩ ئابی ٢٠٢٦، سەکۆی هاودەنگی رێکخراوەکانی هەڵەبجە لەگەڵ رێکخراوی فریاگوزاری ئیسلامی کۆبونەوە بۆ...
19/08/2026

کوردی| English| عربي

ڕۆژی ١٩ ئابی ٢٠٢٦، سەکۆی هاودەنگی رێکخراوەکانی هەڵەبجە لەگەڵ رێکخراوی فریاگوزاری ئیسلامی کۆبونەوە بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بە دۆخی کارکردنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پارێزگای هەڵەبجە لە ئێستادا، و پێکەوە کارکردن بۆ خزمەتکردنی کاییەی ڕێکخراوەیی لە شارەکەدا.

On August 19, 2026, the Halabja Organizations Solidarity Platform held a meeting with the Islamic Relief Organization to discuss the current working conditions of civil society organizations in Halabja Governorate and to explore opportunities for joint efforts to strengthen and support the organizational sector in the city.

في 19 آب 2026، عقدت منصة تضامن منظمات حلبجة اجتماعًا مع منظمة (اسلامیک ریلیف)لمناقشة أوضاع عمل منظمات المجتمع المدني في محافظة حلبجة في الوقت الراهن، وبحث سبل العمل المشترك من أجل خدمة وتعزيز القطاع التنظيمي في المدينة.

Islamic Relief Worldwide -Iraq
NGOs In Halabja

کوردی | English | عربيبانگەواز بۆ کێبڕکێی داهێنانی جیهانی سۆشیاڵ شیفتەرز (٢٠٢٦)  گەنجەکان دەتوانی بەشداری بکەن لەم کێبڕک...
16/08/2026

کوردی | English | عربي

بانگەواز بۆ کێبڕکێی داهێنانی جیهانی سۆشیاڵ شیفتەرز (٢٠٢٦)

گەنجەکان دەتوانی بەشداری بکەن لەم کێبڕکێ جیهانییە کە پشتگیریان دەکات، ئەگەر پڕۆژەیان هەیە بۆ چارەسەرکردنیکێشە کۆمەاڵیەتی و ژینگەییەکان. بەڵام پێویستە تەمەنی لە نێوان (١٨ بۆ ٣٠) ساڵ بێت.

دوا ڕێکەوتی پێشکەشکردنی پڕۆژەکانتان بۆ ساڵی(٢٠٢٦) سەردانی ماڵپەری (Social Shifters Global)بکەن.

بۆ زانیاری زیاتر گرتە لەسەر ئەم بەستەرە بکە: https://www.socialshifters.co/global-innovation-challenge/
Call for Social Shifters Global Innovation Competition (2026)

Young people can participate in this global competition that supports them, if they have projects to solve social and environmental problems. However, age between 18 and 30 years old.

Please visit the website for the date of submission of your projects for the year (2026).

for more information, click here: https://www.socialshifters.co/global-innovation-challenge/

دعوة للمشاركة في مسابقة Social Shifters العالمية للابتكار (٢٠٢٦)
يمكن للشباب المشاركة في هذه المسابقة العالمية التي تدعمهم، إذا كانت لديهم مشاريع لحل المشكلات الاجتماعية والبيئية. ويشترط أن تتراوح أعمارهم بين ١٨ و٣٠ عامًا.

يرجى زيارة الموقع الإلكتروني لمعرفة موعد تقديم المشاريع لعام ٢٠٢٦.

للمزيد من المعلومات، انقر هنا:
https://www.socialshifters.co/global-innovation-challenge/

کوردی |English| عربيبانگەواز بۆ پێشکەشکردنی داواکاری – میدیاکارڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت (WEO) هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی پر...
10/08/2026

کوردی |English| عربي

بانگەواز بۆ پێشکەشکردنی داواکاری – میدیاکار
ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت (WEO) هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی پرۆژەی "پەرەپێدانی تێڕوانینی گشتی سەبارەت بە ڕێکخراوەکانی مافی ئافرەتان لە ڕێگەی توێژینەوە و پەیوەندی ستراتیژی لە عێراق"، لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین، نەینەوا، هەولێر، و سلێمانی. ئامانجی پڕۆژەکە بەهێزکردنی خۆڕاگری و بینینی ڕێکخراوەکانی مافی ئافرەتانە (WROs) لە عێراق لە ڕێگەی دروستکردنی گێڕانەوەی بەڵگەدار، بەرەنگاربوونەوەی تێڕوانینە زیانبەخشەکان، و پەروەردەکردنی پشتیوانی گشتی بۆ بەشداریکردن و سەرکردایەتیکردنی ئافرەتان.
ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت بانگهێشتی میدیاکاران دەکات بۆ بەشداریکردن لەم پڕۆژەیە. چوار میدیاکار، یەکێک بۆ هەر پارێزگایەک هەڵدەبژێردرێت و کار لەگەڵ سێ ڕێکخراوی مافی ئافرەتان دەکات لە پارێزگاکەی. میدیاکارە هەڵبژێردراوەکان بەیەکەوە لەگەڵ ڕێکخراوە
هەڵبژێردراوەکانی مافی ئافرەتانی پارێزگاکەیان کاردەکەن بۆ پێکهێنانی تیمێک و بەشداری دەکەن لە چالاکییەکانی پڕۆژەکە تا تشرینی دووەمی ٢٠٢٦. چالاکییەکانی پڕۆژەکە بریتین لە وۆرک شۆپێکی ستراتیژی دوو ڕۆژە، پەرەپێدانی پلانێک دیاریکراو بۆ گەیاندنی پەیامێک، تاقیکردنەوەی پێشەکی پەیامەکان، جێبەجێکردنی هەڵمەتی هۆشیاری بۆ گەیاندنی پەیامەکان، و کۆبوونەوەی گشتی کۆتایی. هەر تیمێک تەوەرەیەک دیاریدەکات بۆ پلانی ستراتیژی خۆی ، پەیام و ناوەڕۆکی هەڵمەتەکان پەرەپێدەدات، هەڵمەتی هۆشیاری جێبەجێ دەکات، هەروەها گێڕانەوەی ئەرێنی سەبارەت بە مافەکانی ئافرەت و ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی مافی ئافرەتان بەرەوپێش دەبات. میدیاکاران هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ هەڵمەتی داکۆکیکردنەکە، ڕێژەی بەشداربووان، بەرهەمە میدیاییەکان، بەربەستەکان، هەروەها لە گفتوگۆکان بەشداریدەکەن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کۆبوونەوەی گشتی کۆتاییدا.
میدیاکارە ئارەزومەندەکانی پارێزگاکانی سەلاحەدین، نەینەوا، هەولێر، و سلێمانی بانگهێشت دەکرێن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە:
لینکی پێشکەشکردنی داواکاری: https://ee.kobotoolbox.org/x/hawG1nz1
دوا وادەی پێشکەشکردن: ١٥ی ئابی ٢٠٢٦
------------
Call for Applications – Media Professionals
WEO is implementing the “Enhancing Public Perceptions of WROs through Research and Strategic Communication in Iraq” project in Salahaddin, Ninawa, Erbil, and Sulaymaniyah governorates. The project aims to strengthen the resilience and visibility of WROs by generating evidence-based narratives, countering harmful perceptions, and fostering broad-based public support for women’s engagement and leadership.
WEO is inviting media professionals to participate in the project. Four (4) media professionals, one from each targeted governorate, will be selected to work closely with three selected WROs in their respective governorates. Selected media professionals will work with WROs from their respective governorates to form WRO–Media Teams and participate in project activities through November 2026, including the two-day Strategy Workshop, development and pre-testing of a Strategic Messaging Plan, digital campaign implementation, and the Public Townhall Meeting. Each team will select a theme, develop and disseminate relevant campaign messages and content, test them with community members, and promote positive narratives around women’s rights and the role of WROs. Media professionals will monitor campaign reach and engagement, document media outputs, report challenges, share key media insights, and participate in stakeholder discussions during the Public Townhall Meeting.
Interested media professionals from Salahaddin, Ninawa, Erbil, and Sulaymaniyah are invited to submit their applications through the following: Application Link: https://ee.kobotoolbox.org/x/hawG1nz1
Application Deadline: August 15th, 2026
------------
دعوة لتقديم – الإعلاميون/ات
تنفذ منظمة تمكين المرأة (WEO) مشروع "تعزيز الصورة العامة لمنظمات حقوق المرأة من خلال البحث والتواصل الاستراتيجي في العراق"، في محافظة صلاح الدين، نينوى، أربيل، والسليمانية. يهدف المشروع إلى تعزيز صمود وظهور منظمات حقوق المرأة في العراق من خلال إنتاج سرديات قائمة على الأدلة، والتصدي للتصورات السلبية والضارة، وتعزيز الدعم المجتمعي الواسع لمشاركة النساء وأدوارهن القيادية.
منظمة تمكين المرأة تدعو الإعلاميون/ات للمشاركة في هذا المشروع. سيتم اختيار أربعة الإعلاميون/ات من كل محافظة، للعمل مع ثلاث منظمات حقوق المرأة المختارة في محافظاتهم. سيعمل الإعلاميون/ات مع المنظمات لتشكيل فرق و عمل معًا في أنشطة المشروع حتى تشرين الثاني 2026. تشمل أنشطة المشروع ورشة عمل استراتيجية لمدة يومين، ووضع خطة الرسائل الاستراتيجية، والاختبار المسبق للرسائل، وتنفيذ الحملة توعية، والاجتماع العام الختامي. سيختار كل فريق موضوعًا لخطة رسائل الاستراتيجية، وسيعمل على تطوير رسائل ومحتوى حملة، وتنفيذ حملات توعية، وتعزيز روايات إيجابية حول حقوق المرأة ودور منظمات حقوق المرأة. ستدعم الإعلاميون/ات في تقيم الحملة وتفاعل الجمهور، وتوثيق مخرجات الإعلامية، والإبلاغ عن التحديات، ومشاركة أهم الرؤى الإعلامية، والمشاركة في مناقشات أصحاب المصلحة خلال الاجتماع العام الختامي.
منظمات حقوق المرأة المهتمة من صلاح الدين، ونينوى، وأربيل، والسليمانية مدعوة إلى تقديم طلب عبر الرابط التالي:
رابط التقديم: https://ee.kobotoolbox.org/x/hawG1nz1
آخر موعد للتقديم: 15 آب 2026

Women Empowerment Organization
NGOs In Halabja

بۆ/ سەرجەم تۆڕ و ڕێکخراوەکانی تۆمارکراو لە فەرمانگەکەمانبابەت/ ئاگادارکردنەوەپاڵپشت بە یاسای ژمارە (١) ی ساڵی/ ٢٠١١ (یاس...
06/08/2026

بۆ/ سەرجەم تۆڕ و ڕێکخراوەکانی تۆمارکراو لە فەرمانگەکەمان
بابەت/ ئاگادارکردنەوە

پاڵپشت بە یاسای ژمارە (١) ی ساڵی/ ٢٠١١ (یاسای رێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان – عێراقدا) (ماددەی چواردەم/ سێیەم).
ئاگاداری سەرجەم تۆڕ و رێکخراوەکانی تۆمارکراو لە فەرمانگەکەمان دەکەینەوە کە فەرمانگەکەمان لەڕێکەوتی (١٠-٨-٢٠٢٦) دەستپێدەکات بە وەرگرتنی ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی سەرجەم تۆڕ و رێکخراوەکان لەماوەی (١)

یەک مانگ لە (١٠-٨ تاکو ٢٠٢٦/٩/۱٥) بەم خشتەی خوارەوە :
١-رێکخراوەکانی سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ڕێکەوتی وەرگرتن (١٠-٨ تاکو ٢٠٢٦/٨/١٩).

٢- رێکخراوەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە
ڕێکەوتی وەرگرتن (٢٠-٨ تاکو٢٠٢٦/٨/٣٠).

٣- رێکخراوەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ
ڕێکەوتی وەرگرتن (٣١-٨ تاکو ٢٠٢٦/٩/١٠).

٤- رێکخراوەکانی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
ڕێکەوتی وەرگرتن (١٠ /٩ تاکو ٢٠٢٦/٩/١٥).
لە كاتى پێشكەشكردنى راپۆرتی ساڵانەی دارایی رێكخراو یان تۆر، پێویستە ئەم پێداویستیانەى خوارەوەى لەگەڵدا بێت و هاوپێچ بكرێت و ڕەچاوى ئەم خاڵانە بكرێت:
1. پێویستە فۆرمی ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی رێکخراو/تۆر تایبەت بە فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی پڕبکرێتەوە، وە هاوپێچی بکات لەگەڵ نوسراوێکی فەرمی.
2. وێنەیەک لە بریاری کارگێری و بروانامەی تۆمار.
3. دەرخستەی ئەژمێری بانکی لە ماوەی (١/١/ ٢٠) تاکو(٣١/١٢/ ٢٠) بەناوی ڕیکخراو یان تۆر لەگەڵ هاوپێچ بکرێت وە سەرجەم لاپەرەکانی مۆرکرابێ بە مۆری بانک (بۆ هەرئەژمێرێکی بانکی کە ئاماژە پێکراوە لە فۆرمەکە)

4. نوسراوی پاکانەی باج بۆ ئەو کارمەندانەی لێبرینی راستەوخۆ ( استقطاع مباشر) دەیانگرێتەوە.

5. پڕکردنەوەی (بەڵێننامە) لە فەرمانگەی دادنووس( کاتب عدل) تایبەت بە ڕاستی و دروستى زانیاری هاتوو لە ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی پێشکەشکراو.
ئەوخاڵانەی کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت:
1. لەکاتی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی، ( ڕێکخراوەکانی کوردستانی/ تۆر) پێویستە سەرۆکی رێکخراو/تۆر یان یەکێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێری سەردانی فەرمانگە بکات، سەبارەت بە ( رێکخراوی عێراقی /رێکخراوی بیانی) پێویستە بەڕێوەبەری ژمێریاری یان بەڕێوەبەری هەرێمی یان کارمەندێکی ڕێگەپێدراوی رێکخراو سەردانی فەرمانگە بکات.
2. سەرجەم پاشکۆ و هاوپێچەکانی ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی بە کلێشەی رێکخراو/تۆر بێت و سەرجەم لاپەڕەکانی ڕاپۆرت بە مۆری رێکخراو یان تۆر مۆرکراو بێت.

3. ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی بە (١) وێنە پێشەکەش بکرێت و لەناو زەرفێکی مۆرکراو دابێت ( بە مۆری رێکخراو/تۆڕ).

4. لەسەر بنەمای نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتی دیوان ژمارە (٢٧٨٢) لەرێکەوتی (٨/٣/٢٠٢٦) ( رێکخراوەکان تەنها لە ئەگەری پێویستی بەخشەرەکان و بانکەکانی پەیوەندیدار بەپارەدارکردنی پڕۆژەکانیان) ڕاپۆرتی ساڵانەی داراییان لەلایەن ژمێرکارانی یاسایی مۆڵەت پێدراو لە هەرێمی کوردستان پەسند بکرێت.

5. هێنانی وێنەیەک لە ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی بە شێوەی PDF لەسەر CD یاخود فلاش میمۆری(USB Flash ).

6. ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی رێکخراو/تۆر پێویستى بە مۆری سەندیکاکان نیە.

7. کاتی وەرگرتنی ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی ڕێکخراوەکان/تۆڕ رۆژانە لە کاتژمێر (٩:٣٠) ی بەیانی تاوەکو (١٢:٣٠)ی دواى نیوەڕۆ دەبێـت لە فەرمانگەکەمان، (جگە لە رۆژانی پشوو).

فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان - دائرة المنظمات غير الحكومية
NGOs In Halabja

📢 بانگەواز بۆ ناردنی دەربڕینی ئارەزوومەندی هاوبەشێتی لەگەڵ ڕێکخراوی (فریاگوزاری ئیسلامی لە سەرانسەری جیهان).ڕێکخراوی فری...
06/08/2026

📢 بانگەواز بۆ ناردنی دەربڕینی ئارەزوومەندی هاوبەشێتی لەگەڵ ڕێکخراوی (فریاگوزاری ئیسلامی لە سەرانسەری جیهان).

ڕێکخراوی فریاگوزاری ئیسلامی بانگەواز دەکات بۆ هەموو ڕێکخراوە ناوخۆییە ناحکومییە شیاوەکان، کە ئارەزوومەندی خۆیان بنێرن بۆ بەشداریکردن لە دەرفەتەکانی هاوبەشێتی لەگەڵ ڕێکخراوی فریاگوزاری ئیسلامی لە پارێزگای هەڵەبجە.

ڕێکخراوە هەڵبژێردراوەکان بە پێی مەرج و پێوەرەکانی ناو بەڵگەنامەی وردی دەربڕینی ئارەزوومەندی هەڵدەسەنگێندرێن، و بۆ قۆناغی داهاتووی پرۆسەی هەڵبژاردن پەیوەندییان پێوە دەکرێت.

🗓️ دوا کاتی ناردنی داواکاری:
١٥ی ئابی ٢٠٢٦، کاتژمێر ٤:٠٠ دوای نیوەڕۆ

بۆ زانیاری زیاتر گرتە لەسەر ئەم بەستەرە بکە:
https://www.facebook.com/share/p/1Cy23JUCoS/?mibextid=wwXIfr

📢 Call for Expressions of Interest (EoI) – Partnership Opportunity

Islamic Relief Worldwide (IRW) – Iraq invites eligible local non-governmental organizations (NGOs) to submit Expressions of Interest (EoI) for potential partnership opportunities in Halabja Governorate.

Shortlisted organizations will be evaluated against the criteria outlined in the detailed EoI guidelines and will be contacted for the next phase of the selection process.

🗓️ Submission Deadline: 15 August 2026 at 4:00 PM

For more information Check on this link: https://www.facebook.com/share/p/1Cy23JUCoS/?mibextid=wwXIfr

📢 دعوة لتقديم إبداء الاهتمام- فرصة شراكة

تدعو منظمة الإغاثة الإسلامية العالمية في العراق المنظمات غير الحكومية المحلية المؤهلة إلى تقديم إبداء الاهتمام للمشاركة في فرص الشراكة المحتملة في محافظة حلبجة.

سيتم تقييم المنظمات المدرجة في القائمة المختصرة وفقًا للمعايير المحددة في إرشادات إبداء الاهتمام، وسيتم التواصل معها للانتقال إلى المرحلة التالية من عملية الاختيار.

🗓️ آخر موعد لتقديم الطلبات:
15 أغسطس 2026، الساعة 4:00 مساءً

للمزيد من المعلومات، تفضل بزيارة هذا الرابط: https://www.facebook.com/share/p/1Cy23JUCoS/?mibextid=wwXIfr

Islamic Relief Worldwide -Iraq
NGOs In Halabja

دەرفەتی هاوکاری دارایی بۆ ڕێکخراوە خۆجێییەکان لە سەرانسەری جیهاندا | تاوەکو ٥٠,٠٠٠ دۆلارتیمی (Oneness Revival Team - ORT...
27/07/2026

دەرفەتی هاوکاری دارایی بۆ ڕێکخراوە خۆجێییەکان لە سەرانسەری جیهاندا | تاوەکو ٥٠,٠٠٠ دۆلار

تیمی (Oneness Revival Team - ORT) بە فەرمی دەرگای پێشکەشکردنی بۆ خولی بەخشینی ساڵی ٢٠٢٦ بۆ ڕێکخراوە ناحکومییە خۆجێییەکان (NGOs)، ڕێکخراوە بنکەییەکان (CBOs) و ڕێکخراوە بێ‌لایەنەکان کردەوە، کە پشتگیری دارایی لە نێوان ٢٥,٠٠٠ بۆ ٥٠,٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکی پێشکەش بەو ڕێکخراوانە دەکات کە کاریگەری ماناپڕ لە کۆمەڵگەکان دروستدەکەن.

ئەم هاوکارییە دارییە پشتگیری ئەم بوارانە دەکات:

🌱 گەشەپێدانی کۆمەڵگە
🏥 تەندروستی
📚 پەروەردە و فێرکردن
🌍 بەردەوامی ژینگە
💼 بەهێزکردنی ئابووری
🤝 کاریگەری کۆمەڵایەتی
🗓 کۆتا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن: ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦ (کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە بە کاتی خۆجێیی)
پێش پێشکەشکردن، دڵنیابە لەوەی ڕێکخراوەکەت ئەم بەڵگەنامە پێویستانەی هەیە:
✅ بڕوانامەی تۆمارکردن
✅ پێناسەی ڕێکخراو (Organization Profile)
✅ پەیڕەوی ناوخۆ (Constitution)
✅ پێشنیازی پڕۆژە / کورتەی بیرۆکە (Project Proposal/Concept Note)
✅ بودجەیەکی واقیعی
✅ بەڵگەنامە داراییەکان
✅ بەڵگەی کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە
🔗 بەستەری پێشکەشکردن: https://www.africaeuropeinnovation.net/funding-opportunity/oneness-revival-team-ort-ngo-grant-application-2026/

کوردی |English| عربيهەردی ئەحمد “لە  ئایەندەیەکی نزیکدا کاردەکەین بۆ دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئەو ڕێکخراوانەی کە سزای...
21/07/2026

کوردی |English| عربي

هەردی ئەحمد “لە ئایەندەیەکی نزیکدا کاردەکەین بۆ دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئەو ڕێکخراوانەی کە سزای دواکەوتنیان بەسەردا سەپێنراوە لە فەرمانگەی باج”.

رۆژی ٢١/٧/٢٠٢٦ سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە، سەردانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کرد، و لەگەڵ (هەردی ئەحمد) جێگری سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کۆبویەوە و گفتوگۆکرا سەبارەت بە ڕەوشی کارکردنی ڕێکخراوەکان بەگشتی و ڕێکخراوەکانی پارێزگای هەڵەبجە، کە نزیکەی (١٠٠) ڕێکخراو لە پارێزگای هەڵەبجە لە فەرمانگە تۆمارکراون.

هەر لە سەردانەکەدا سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە بڕیاری کارگێڕی دەرهێنا.

Hardi Ahmad “We will work in the near future to issue an amnesty decision for those organizations that have been punished for lateness in the tax department”.

On 21/7/2026, Halabja Organizations Solidarity Platform visited the Department of Non-Governmental Organizations of the Kurdistan Regional Government, and met with (Hardy Ahmad) Deputy Head of the DNGOs and discussed the working situation of organizations in general and organizations in Halabja province. which about (100) organizations in Halabja province are registered in the office.

During the visit, the Halabja Organizations Solidarity Platform issued an administrative decision.

هردي أحمد: "سنعمل في القريب العاجل على إصدار قرار عفو عن المنظمات التي عوقبت لتأخرها في سداد الضرائب".

في٢٠٢٦/٧/٢١، زارت منصة تضامن منظمات حلبجة دائرة المنظمات غير الحكومية في حكومة إقليم كردستان، والتقت بنائب رئيس الإدارة، هردي أحمد. في الاجتماع ناقشوا الوضع الحالي للمنظمات بشكل عام والمنظمات في محافظة حلبجة، حيث تم تسجيل حوالي (١٠٠) منظمة من محافظة حلبجة في الدائرە.

خلال الزيارة، أصدرت منصة تضامن منظمات حلبجة قرارًا إداريًا.

NGOs In Halabja
فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان - دائرة المنظمات غير الحكومية

کوردی |English| عربيگفتوگۆیەکی پڕ زانیاریو ئیلهام بەخش لە نێوان ڕێکخراوی نوێ و ڕێکخراوی ئارامی هەڵەبجە سەبارەت بە ئەنجام...
16/07/2026

کوردی |English| عربي

گفتوگۆیەکی پڕ زانیاریو ئیلهام بەخش لە نێوان ڕێکخراوی نوێ و ڕێکخراوی ئارامی هەڵەبجە سەبارەت بە ئەنجامدانی چالاکی بە سەرچاوەی ناوخۆیی و بەردەوام لەلایەن خودی ڕێکخراوەکانەوە، هەروەها گفتوگۆ لە بارەی گرنگیدان بە کاری هاوبەش لە نێوان ڕێکخراوەکانی ناو سەکۆی هاودەنگی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە .

لەکۆتاییدا ڕێکخراوی ئارامی هەڵەبجە چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەش بە (قەیسەر ڕەحمان) کرد لە ڕێکخراوی نوێ.

An informative and inspiring discussion was held between the Nwe Organization and the Arami Halabja Organization regarding the implementation of activities using local and sustainable resources generated by the organizations themselves. The dialogue also focused on the importance of collaborative efforts among the organizations within the Halabja Organizations Solidarity Platform.

To conclude the meeting, the Arami Halabja Organization presented a congratulatory bouquet of flowers to Qaisar Rahman of the Nwe Organization.

أُجريت حلقة نقاشية مثمرة وملهِمة بين منظمة (نوي) ومنظمة (أرامي حلبجة) حول تنفيذ الأنشطة بالاعتماد على الموارد المحلية والمستدامة من قبل المنظمات نفسها. كما ركز الحوار على أهمية العمل المشترك والتعاون بين المنظمات ضمن 'منصة تضامن منظمات حلبجة'.

وفي ختام اللقاء، قدمت منظمة أرامي حلبجة باقة زهور تهنئة للسيد (قيصر رحمان) من منظمة نوي.

NWE ORG halabja
NGOs In Halabja

Address

Halabja
46018

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Halabja Organizations Solidarity Platform posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share