ريكخراوى بەخشينى خوێن و ژيان

  • Home
  • Iraq
  • Diyana
  • ريكخراوى بەخشينى خوێن و ژيان

ريكخراوى بەخشينى خوێن و ژيان بە دڵۆپێک خوێن ڕووبارێک ژیان دەبەخشی

رێکخراوی بەخشینی خوێن وژیان
ڕێکخراوێکی مەدەنی ناحکومیە، لە ١٤/١/٢٠١٥ بە فەرمی لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان تۆمارکراوە، کارئاسانی دەکات بۆ نەخۆش و نەخۆشخانەکان بە دابینکردنی خوێنی پێویست لە پێناو پاراستن و رزگارکردنی گیانی هاولاتیان، پردێکی پەیوەندیە لە نێوان نەخۆش و خوێن بەخشان، بە خۆبەخشی لەلایەن زیاتر لە ١٢٠ خۆبەخش لەژێر ناونیشانی کارگێرانی رێکخراو بەرێوەدەبرێت، و دابەش بوون بەسەر ٢٣ شار لە

هەرێمی کوردستان، بە کەرکوکی خۆشەویستیشەوە، زیاتر لە ١٧٠٠ خوێن بەخش هەلگری ناسنامەی ئەندامێتی رێکخراون، زیاتر لە ١٢٠٠٠ خوێن بەخش ناویان تۆمارە لە رێکخراوەکە.
مەبەست
پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروستە، هەروەها هێنانەدی گیانی هاوکاری و خۆبەخشیە لە ڕووداو و نەخۆشیەکان و بەهاناوەچوونی نەخۆش و ئاوارەکان و کەم دەرامەتان، بەشیوەی تیم.

ناونیشان
ئۆفیسی سەرەکی لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆرانە و لە ٢٣ شارو شارۆچکە ستافی کارگێری هەیە

بەشی ژیانەوە
تایبەتە بە گەیاندنی پەیامی هەژار و نەخۆشانی کەم دەرامەت و پێویستدار و هەتیوان بە خێرخوازان و لایەنی پەیوەندیدار.

بوارەکانی کارکردنی
(تەندروستی، هاوکاری مرۆیی)

داهاتی رێکخراو:
جگە لە رسوماتی ناسنامەکان هیچ داهاتێکی دیاری کراوی نیە

ئامانجەکان
1. دروستکردنی تیمێکی فراوان لە پێناو بە هاناوەچوونی ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە خوێنە.
2. دابینکردنی خوێنی پێویست بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا
3. بلاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی بە گشتی و بە تایبەت سەربارەت بە نەخۆشیەکانی خوێن
4. هاندانی کەسانی تر بۆ خوێن بەخشین بەرزکردنەوەی رێژەی بەخشەر لە هەرێمی کوردستان.
5. دروستکردنی هەماهەنگی لە گەل سەرجەم دامەزراوە حکومی و ناحکومیەکان و ئەنجامدانی هەلمەتی خوێن بەخشین
6. دروستکردنی چەند تیمێکی خوێن بەخش بۆ بەهانوەچوونی نەخۆشەکان لە حالەتی لە ناکاوی وەک ( کارەساتی سروشتی، ڕووداوی هاتووچۆ، شەرو جەنگ، .....هتد
7. پشتگیری کردن لە خوێن بەخشان و داکۆکی کردن لە مافی خوێن بەخشان.

26/05/2026
لە چوارچێوەی کارە خێرخوازی و مرۆییە بەردەوامەکانیدا، ڕێبوار عمر کە لە نێو سۆشیاڵ میدیا و لایەنی تەندروستیدا بە "ڕێبوار ک...
12/05/2026

لە چوارچێوەی کارە خێرخوازی و مرۆییە بەردەوامەکانیدا، ڕێبوار عمر کە لە نێو سۆشیاڵ میدیا و لایەنی تەندروستیدا بە "ڕێبوار کیتۆ" ناسراوە، هەستا بە ئەنجامدانی کارێکی نایابی دیکە و بتلێک خوێنی بەخشییە نەخۆشخانە و کەسانی پێویست.

ڕێبوار کیتۆ، کە هەمیشە وەک ڕێبەرێکی بواری تەندروستی و شێوازی ژیانی تەندروست دەردەکەوێت، ئەمجارە تەنها بە ئامۆژگاری نەوەستا، بەڵکو بە کردەیی هەنگاوی نا بۆ هاوکاری کۆمەڵگە.
بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە خوێنی بەپەلە هەیە.
ڕێبوار هاندانی گەنجان و هاوڵاتیان بۆ ئەوەی خوێن بەخشین بکەنە نەریتێکی بەردەوام بۆ ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤەکان ئەرکە

ریکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان

محەمەد هەسنانی بە بەخشینی خوێن ڕۆژی جیهانیی پەرستاران بەرز ڕادەگرێتسۆران - ڕاگەیاندنئەمڕۆ، ١٢ی ئایار، کە لەسەر ئاستی جیه...
12/05/2026

محەمەد هەسنانی بە بەخشینی خوێن ڕۆژی جیهانیی پەرستاران بەرز ڕادەگرێت

سۆران - ڕاگەیاندن

ئەمڕۆ، ١٢ی ئایار، کە لەسەر ئاستی جیهان وەک ڕۆژی پەرستاران ناسێنراوە، ساڵانە بە کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆر یادی ئەو توێژە پزیشکییە دەکرێتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، محەمەد هەسنانی، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ڕێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان، بە شێوازێکی جیاواز و مرۆیی بەشداریی لەم یادەدا کرد.
دەقی هەواڵەکە:
ناوبراو بە مەبەستی ڕێزلێنان لە ماندووبوونی پەرستاران، هەستا بە بەخشینی خوێن و وەک پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی "فریشتە سپییەکان"ی کرد. هەسنانی ئاماژەی بەوە کرد کە پەرستاران کۆڵەکەی سەرەکی کەرتی تەندروستین و ئەم هەنگاوەی ئەویش تەنها وەک وەفایەک بووە بۆ خزمەتە بەردەوامەکانیان.

رێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان
١٢ـی ئایاری ٢٠٢٦

پەیامی ڕێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی تالاسیمیاکۆمەڵگەی بەڕێز، مرۆڤدۆستانی ئازیز،ئەمڕۆ، ٨ی ئایار، ڕۆژی...
08/05/2026

پەیامی ڕێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی تالاسیمیا

کۆمەڵگەی بەڕێز، مرۆڤدۆستانی ئازیز،
ئەمڕۆ، ٨ی ئایار، ڕۆژی جیهانی تالاسیمیایە. ئەم یادە تەنها بۆنەیەک نییە بۆ ناساندنی نەخۆشییەکە، بەڵکو بانگەوازێکی مرۆییە بۆ هەموومان تا ئاوڕێکی جدی لەو ئازیزانە بدەینەوە کە ژیانیان گرێدراوی میهرەبانی و بەخشندەیی ئێوەیە.

نەخۆشانی تالاسیمیا قارەمانی بێدەنگی جەنگی مانەوەن.
ئەوان بۆ بەردەوامیی ژیانیان، مانگانە پێویستیان بە خوێن هەیە. هەر دڵۆپە خوێنێک کە ئێوە دەیبەخشن، تەنها شلەیەکی سوور نییە، بەڵکو ترپەیەکە بۆ دڵێکی ماندوو، هیوا و زەردەخەنەیەکە بۆ منداڵێک، و دڵنیاییەکە بۆ دایک و باوکێک کە چاوەڕێی مانەوەی کۆرپەکەیانن.

لەم ڕۆژەدا، ڕێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان جەخت لەسەر ئەم خاڵانە دەکاتەوە:
• بەخشینی خوێن ئەرکێکی مرۆییە: داوا لە هەموو هاووڵاتیانی تەندروست دەکەین کە بەردەوام بن لە بەخشینی خوێن، چونکە تەنها سەرچاوەی ژیانی ئەم نەخۆشانە، خوێنی ئێوەی بەڕێزە.
• پشکنینی پێش هاوسەرگیری: بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون، تکا دەکەین پشکنینی پزیشکی بە جدی وەربگیرێت بۆ ئەوەی نەوەکانمان لە ئازاری تالاسیمیا بەدوور بن.
• پشتیوانی دەروونی: با هەموومان پێکەوە ژینگەیەکی پڕ لە هیوا و پشتیوانی بۆ تووشبووان فەراهەم بکەین، تا هەست بکەن لەم جەنگەدا تەنها نین.
ئێمە لە ڕێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان، بەڵێن نوێ دەکەینەوە کە هەمیشە پردێکی متمانە بین لە نێوان بەخشەرانی خوێن و ئەوانەی پێویستیان پێیەتی. سوپاس بۆ هەموو ئەو دڵە گەورانەی کە بە بەخشینی خوێن، ژیان دەبەخشنەوە.
بە دڵۆپێک خوێن ڕووبارێک ژیان دەبەخشی

ڕێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان
٨ی ئایاری ٢٠٢٦

مەروان دەسکۆ خوێن دەبەخشێتە بانکی خوێنی سۆرانئەمڕۆ، مەروان دەسکۆ بە مەبەستی هاوکاریی نەخۆشان و بەشداری لە کارە مرۆییەکان...
05/05/2026

مەروان دەسکۆ خوێن دەبەخشێتە بانکی خوێنی سۆران
ئەمڕۆ، مەروان دەسکۆ بە مەبەستی هاوکاریی نەخۆشان و بەشداری لە کارە مرۆییەکاندا، سەردانی بانکی خوێنی سۆرانی کرد و بتڵە خوێنێکی بەخشی.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەرز ڕاگرتنی کەلتووری خوێنبەخشین و هاوکاریکردنی ئەو کەسانەیە کە پێویستیان بە خوێن هەیە.
خودا پاداشتی خێری بداتەوە ان شاءاللە

رێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان

سوپاس و پێزانین بۆ هاوکار و خوێن‌بەخشی ڕێکخراوەکەمان (ڕەبیح ئیحسان) کە جارێکی تر لە بانکی خوێنی سۆران ئەرکی مرۆیی خۆی جێ...
02/05/2026

سوپاس و پێزانین بۆ هاوکار و خوێن‌بەخشی ڕێکخراوەکەمان (ڕەبیح ئیحسان) کە جارێکی تر لە بانکی خوێنی سۆران ئەرکی مرۆیی خۆی جێبەجێ کرد و بە بەخشینی بتڵێک خوێن، بووە هۆکاری پاراستنی گیانی هاوڵاتیان

نموونەیەک لە مرۆڤدۆستی و بەخشینپڕۆفیسۆر دکتۆر یادگار ڕەسوڵ، ئەو مامۆستایەی زانکۆ کە تەنها وانەی زانست ناڵێتەوە، بەڵکو وا...
02/05/2026

نموونەیەک لە مرۆڤدۆستی و بەخشین
پڕۆفیسۆر دکتۆر یادگار ڕەسوڵ، ئەو مامۆستایەی زانکۆ کە تەنها وانەی زانست ناڵێتەوە، بەڵکو وانەی ژیان و مرۆڤدۆستیش بە کردەوە نیشانی کۆمەڵگە دەدات. وەک ئەندامێکی چالاک و دڵسۆز لە ڕێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان، هەمیشە پێشەنگ بووە لە کارە خێرخوازییەکاندا.

بەهۆی ئەو ڕۆحە بەرزە و خەمخۆرییە بەردەوامەی بۆ ژیانی هاوڵاتیان، شەرەفی وەرگرتنی یەکەمین تابلۆی مرۆڤدۆستی پێبەخشراوە.

ئەمڕۆش، لە درێژەی ئەو کاروانە پڕ لە مۆڕاڵەدا و لەپێناو بەدەستهێنانی ڕەزامەندی پەروەردگار و هەستکردن بە لێپرسراوێتی بەرامبەر بە نیشتیمان و مرۆڤایەتی، جارێکی دیکە خوێنی خۆی بەخشی. ئەم هەڵوێستە سەلمێنەری ئەوەیە کە پۆست و ناونیشانی زانستی، کاتێک جوانتر دەبن کە خزمەت بە ڕوحی مرۆڤەکان بکەن.

رێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان
١ـی٥ـی٢٠٢٦

26/04/2026

"کەرکوک و خەمێکی تر.. خوایە ڕەحم بە قوربانیانی ڕووداوەکەی ئەمڕۆ بکەیت و سەبووری خێزانەکانیان بدەیت."

دیارییەک لە گەوهەری ژیانلە دەمارەکانتدا ڕووبارێک دەڕوات،بۆ تینوویەکی بێهێز، ئاواتی ژیان دەبات.دڵۆپێک خوێن کە ئەمڕۆ دەیبە...
25/04/2026

دیارییەک لە گەوهەری ژیان

لە دەمارەکانتدا ڕووبارێک دەڕوات،
بۆ تینوویەکی بێهێز، ئاواتی ژیان دەبات.

دڵۆپێک خوێن کە ئەمڕۆ دەیبەخشی بەو پەڕی جوانی،
دەبێتە تیشکی ڕووناکی بۆ چاوێکی نوقمی گریانی.

مەپرسە کێیە؟ لە کوێیە؟ ڕەنگی چییە؟
مرۆڤایەتی گەورەترین ئایین و ڕێگەی بێ‌کۆتایییە.

تۆ بە بێدەنگی دەبیتە پاڵەوانێکی نادیار،
ژیان دەگەڕێنیتەوە بۆ جەستەیەکی ماندوو و بێقەرار.

خوێن بەخشین تەنها نیشانەی میهرەبانی نییە،
بەڵکوو باڵاترین جۆری خۆشەویستی و خوداناسییە.

هونەر سۆفی هەسنانی

بەرێز : سۆران عمرخوێن بەخش و ئەندامی چالاکی رێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان لە شاری کۆیەلە بانکی خوێنی کۆیە خوێنی بەخشیجۆری...
17/04/2026

بەرێز : سۆران عمر
خوێن بەخش و ئەندامی چالاکی رێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان لە شاری کۆیە

لە بانکی خوێنی کۆیە خوێنی بەخشی
جۆری خوێن +B

١٧ـی٤ـی٢٠٢٦

Address

Diyana
OGBL

Telephone

009647510117173

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ريكخراوى بەخشينى خوێن و ژيان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to ريكخراوى بەخشينى خوێن و ژيان:

Share