18/07/2024
ئەمەریکا هەناسەپلاسی دەعوەت دەکات.
لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندیەکان و ئەو متمانەی ئەمەریکا بە ڕێکخراوەکەمان رێکخراوی هەناسەپلاسی نێودەوڵەتی بۆ ژینگەپارێزی هەیەتی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوەتی بەرپرسانی هەناسەپلاس دەکات.
دوای چەندین دیداری بەرهەمدار و ئالوگۆڕی بیروڕا، هەردوولا، چەندین پڕۆژەی ژینگەپارێزییان گەلالە و تاوتوێ کرد. تا گەیشتە ئاستی جێبەجێ کردنی کرداری پڕۆژەکان.
هەر بۆ ئەم مەبەستە و بۆ زیاتر شارەزابوون، سەرەتا رێزدار شەهوان بارزانی سەرۆکی رێکخراوی هەناسەپلاس بەفەرمی داوەت کرا تا سەردانی ئەو ولاَتە بکات.
بەپێی بەرنامەی داڕێژراو، بڕیارە لەم یەک دوو رۆژەی داهاتوودا ڕێزدار شەهوان سەفەرەکەی ئەنجام بدات.
ح. میر
18ی تەمووزی 2024
The organization headquarters in the United States has extended an invitation to the President of Hanasa Plus, Shahwan Barzani, along with four other professors from Kurdistan, to participate in a week-long training program in Moorhead, Minnesota, focused on Earth Partnership. Additionally, the purpose of the visit is for President Shahwan to engage with partner organizations and community leaders in Moorhead, MN. This opportunity presents a promising avenue for Hanasa to expand its organizational reach and for President Shahwan to cultivate meaningful connections with American non-profit entities.