Genocide and Anfal : جینۆساید و ئەنفال

Directions Contact the organization

Genocide and Anfal : جینۆساید و ئەنفال ‎دەزگای لێکۆڵینەوە بۆ جینۆساید و ئەنفال

‎مؤسسة الدراسات عن الإبادة الجماعية والأنفال

Genocide and Anfal Research Center

ماوەیەكی كەم نیە لەبیری ئەوەدا بووین، بەشێوازیكی نوێ‌ و هاوچەرخ و گونجاو لەگەڵ تەكنۆلۆژیاو زانیاری نوێ‌، بەردەوامی بە كارو نوسین و چاكییەكان بۆ پرسی “جینۆسایدی كورد” بدەین، تا سەرەنجام لەم وێستگەیە گیرساینەوەو بڕیارماندا، ماڵپەڕێكی لەم شێوەی بەردەست درووستبكەین، كە لە قۆناغی یەكەمدا بە هەردوو زمانی “كوردی و عەرەبی”، دەست بە كارەكانی دەكات، بۆقۆناغی دووەم لە هەوڵی ئەوەدا دەبین، شێوەزاری كوردی “كرمانجی” و هاوكات بەزمانی “E” ماڵپەڕەكە دەوڵەمەند بكەین.

ئەركی ئەم ماڵپەڕە بە خۆپارستن لە شێوازی “باو”، هەوڵدان دەبێت بۆ خوێندنەوەی “جینۆساید”و تەواوی رەهەندە فەلسەفی و فیكری و سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و دەروونی و هاوكات كاریگەرییە جۆراو جۆرەكانی، لە سەرئاستی كوردستان بە تایبەت و كۆی وێستگەكانی ئنجامدانی تاوانی جینۆساید لە هەرشوێنێكی دنیابێت.

ئێمە زۆر لەوە دڵنیاین، ئەم كارە هێند ئاسان و سانا نیە، بەڵام بڕوای نەگۆڕو تەواویشمان بەوە هەیە كە هیچ كارو پڕۆژەیەك بێماندووبوون و هەوڵدان، بەرهەم نایەت و ناتوانێ‌ لە سەرپێی خۆی وەك پێویست راوەستێ‌، بۆیە لە سەرەتاوە بڕیارمانداوە بەرگەی زەحمەتی و ماندووبوون بگرین، بۆ ئەوەی ئەو كارەی دەستمان داوەتێ‌ لە ئاستی پێویستا سوودی خۆی بگەیەنێ‌.

گەلی كوردستان لە سەر ئاستی هەرچوار پارچەكەی “باكوور، باشوور، رۆژهەڵات، رۆژئاوا”، بە درێژایی مێژوو روو بە ڕووی تاوانی جینۆساید بوەتەوە، جگە لە خەمڵاندنی ئەرێنیانەی ئێمە بۆ تەواوی ئەو هەوڵ و كۆششانەی بۆ خوێندنەوەو ناساندنی ئەو تاوانە دراوە.

بڕوامان وایە هێشتا زۆر لایەنی شاراوەی ئەم تاوانە لە تاریكیدا ماوەتەوەو كاری لەسەر نەكراوە. بۆیە ماڵپەڕی “جینۆسایدی كورد” لە ئاست ئەم بابەتە بەرپرسیارانە هەموو دەرگاكانی دەخاتە سەرپشت و شوێنی شیاو بۆ هەموو “لێكۆڵینەوە، ووتار، چاوپێكەوتن، ستۆری، بەڵگەنامە، كاری دەنگ و رەنگ، فۆتۆ، كتێب و بڵاوكراوە”و هەربابەتێكی پەیوەست بەم بابەت و پرسە دەخاتە سەرپشت.

چاوەڕوانی هاوكاری و هەماهەنگی ئێوەین، بە هاوكاری ئێوە دەتوانین ببینە بەشێك لە هەوڵەكان بۆ خوێندنەوەو ناساندنی تاوانەكانی جینۆساید دژ بە گەلی كوردو كوردستان لە هەموو پارچەكانی كوردستان.

تەها سلێمان

سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ماڵپەڕی جینۆسایدی كورد
http://genocidekurd.com/

ئەمڕۆی کوردستانی نوێ لاپەڕە ٩ی جینۆسایدنامەڕۆڵی ڕاگەیاندنی خۆرئاوایی لە خستنەڕوو و ئاشکراکردنی شاڵاوەکانی ئەنفالدا فەیسە...
30/08/2026

ئەمڕۆی کوردستانی نوێ
لاپەڕە ٩ی جینۆسایدنامە

ڕۆڵی ڕاگەیاندنی خۆرئاوایی لە خستنەڕوو و ئاشکراکردنی شاڵاوەکانی ئەنفالدا

فەیسەڵ عەلی

ئێزدی لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا

عامر دۆسکی

https://knwe.org/web/viewer.html?file=https://images.knwe.org/root/root/images/Kurdstani_Nwe_30_8_2026.pdf

ئەمڕۆی کوردستانی نوێ لاپەڕە  ٥ی جینۆسایدنامە خوێندنەوەیەکی ئەکادیمی - فەلسەفی -سۆسیۆلۆژی لە چوارچێوەی زانستی جینۆسایددا ...
25/08/2026

ئەمڕۆی کوردستانی نوێ
لاپەڕە ٥ی جینۆسایدنامە

خوێندنەوەیەکی ئەکادیمی - فەلسەفی -سۆسیۆلۆژی لە چوارچێوەی زانستی جینۆسایددا بۆ کتێبی / جینۆسایدی کورد ... تاوانی ئەنفال

2-2

عەباس عەبدولڕەزاق
‎

سامانی ئاژەڵ و تاوانی جینۆسایدی ئەنفال

تەها سلێمان

https://knwe.org/web/viewer.html?file=https://images.knwe.org/root/root/images/kurdstany_nwe_25_august_2026.pdf

ئەمڕۆی کوردستانی نوێ لاپەڕە  ١٠ی جینۆسایدنامە خوێندنەوەیەکی ئەکادیمی - فەلسەفی -سۆسیۆلۆژی لە چوارچێوەی زانستی جینۆسایددا...
24/08/2026

ئەمڕۆی کوردستانی نوێ
لاپەڕە ١٠ی جینۆسایدنامە

خوێندنەوەیەکی ئەکادیمی - فەلسەفی -سۆسیۆلۆژی لە چوارچێوەی زانستی جینۆسایددا بۆ کتێبی / جینۆسایدی کورد ... تاوانی ئەنفال
2-1
عەباس عەبدولڕەزاق

https://knwe.org/web/viewer.html?file=https://images.knwe.org/root/root/images/kurdstany_nwe_24_august_2026.pdf

ئەمڕۆی کوردستانی نوێ لاپەڕە ٩ی جینۆسایدنامە نەمانی یەکڕیزی ، زەمینە بۆ دووبارە بوونەوەی تاوانەکانی جینۆساید خۆش دەکات دی...
16/08/2026

ئەمڕۆی کوردستانی نوێ
لاپەڕە ٩ی جینۆسایدنامە

نەمانی یەکڕیزی ، زەمینە بۆ دووبارە بوونەوەی تاوانەکانی جینۆساید خۆش دەکات

دیداری : نەرمین عوسمان محمد

جینۆسایدی ئێزدییەکان لە ئاوای کۆچۆ

تەها سلێمان

https://knwe.org/web/viewer.html?file=https://images.knwe.org/root/root/images/Kurdstani_Nwe_16_8_2026.pdf

ئەمڕۆی کوردستانی نوێ لاپەڕە ١٢ ی جینۆسایدنامەنەوت ، یان جینۆساید کامیان بژاردەی کورد بوون ؟لەتیف فاتیح فەرەج بارزانییەکا...
09/08/2026

ئەمڕۆی کوردستانی نوێ
لاپەڕە ١٢ ی جینۆسایدنامە

نەوت ، یان جینۆساید کامیان بژاردەی کورد بوون ؟

لەتیف فاتیح فەرەج

بارزانییەکان ئەنفال نەکراون ؟!

ئەسعەد جەباری - دڵشاد مەجید

https://knwe.org/web/viewer.html?file=https://images.knwe.org/root/root/images/Kurdstani_Nwe_9_8_2026.pdf

خەلافەتی دیجیتاڵی و سەکۆکانیپڕوپاگەندە دژی ئێزدییەکاند. فەرمان حسێن دەروێشسەرهەڵدانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش لە ساڵی ٢٠١٤...
04/08/2026

خەلافەتی دیجیتاڵی و سەکۆکانی
پڕوپاگەندە دژی ئێزدییەکان

د. فەرمان حسێن دەروێش

سەرهەڵدانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش لە ساڵی ٢٠١٤و
دەستبەسەرداگرتنی ڕووبەرێکی فراوان لە خاکی عێراق و سوریا، هەروەها دروستکردنی دەوڵەتی ئیسلامی لە(عێراق وشام) تەنیا شکستی ناوبەناو لە هاوکێشە سەربازی و جیوپۆلیتیکییەکاندا نەبوو، بەڵکو ئاماژەیەکی مەترسیدار بوو بۆ لەدایکبوونی فۆرمێکی نوێ لە تاوانی ڕێکخراو کە تێیدا تەکنەلۆژیای پۆست-مۆدێرن لە خزمەت عەقڵییەتێکی توندڕەوی چەرخە دواکەوتووەکان گۆڕدرا.

مۆدێرنەکردنی ئامرازەکانی پەیوەندی و گەشەکردنی بەپەلەی سەکۆ دیجیتاڵییەکان، گۆڕانکاریی جەوهەرییان لە داینامیکی تاوانە ڕێکخراوەکاندا دروستکرد، تاوانی جینۆسایدی ئێزدییەکان خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی بوو لەم پێناوەدا، چونکە بۆیەکەمجارڕێکخراوێکی توندڕەو، توانی بەستنەوەیەکی دەقیق لە نێوان توندڕەوی و فەزای سایبەریدا دروست بکات.

​ئەو وێنەیەی کە تاوانی سڕینەوەی بەکۆمەڵ یان جینۆساید وەک داڕمانی کاتیی شارستانییەت و دوور لە مۆدێرنە دەبینێت، تێگەیشتنێکی ڕووکەشە وتاڕادەیەکیش هەڵەیە، چونکە لە بنەڕەتدا تاوانی جینۆساید لە سەدەی بیستەم و بیست و یەکەمدا بەردەوام کەڵکی لە کەرەستە مۆدێرنەکان لەوانە سیستەمی بیرۆکراسی، شەمەندەفەرو پاس و ڕادیۆو هتر،، وەرگرتووە(هەروەک لە هۆلۆکۆست و ڕواندا بینرا) بەڵام لە کاتێکدا ئەلقاعیدە ئینتەرنێتی بەشێوازێکی کاتی بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی دەنگی بەکارهێنا، داعش شارستانییەتێکی دیجیتاڵیی توندڕەوی مۆدێرنی بەرامبەری دامەزراند.

​لە جینۆسایدی ئێزدییەکاندا، فەزای سایبەری بووە ژینگەی سەرەکی بۆ ڕێکخستن و کڕین و فڕۆشتن و پڕوپاگەندەی سیستماتیک، تەکنەلۆژیا بووە ئامرازێکی تێچوو-کەم، کارا و خێرا بۆ بەکاڵاکردنی خێرای قوربانییان وپەرەپێدانی بەکۆیلەکردن، هەوڵ دەدەم بەکورتی شیکردنەوەبکەم بۆ سێ پایەی سەرەکییەکان وئاڵۆزییەکانی ئەم دەوڵەت یان خەلافەتە دیجیتاڵییە بخەمە ڕوو.

بازاڕی ئەلیکترۆنیی و(سەبایا):

​شێوازی نەریتیی بەدیلگرتنی زۆرەملێ لە مێژوودا پێویستی بە گۆڕەپانی فیزیکی، کۆبوونەوەی ناوچەیی و بەڵگەنامەی کاغەزی بوو، بەڵام داعش لە ڕێگەی بەرنامە ئەلیکترۆنییەکانی وەک تێلێگرام (Telegram) واتسئەپ (WhatsApp) و فەیسبووک (Facebook) ئەم پرۆسەیەی گواستەوە بۆ سەر تۆڕی ئینتەرنێت، کە تێیدا بازاڕێکی دیجیتاڵیی بۆردڕێژکراو و پارێزراو بە سیستەمی کۆدین بۆ بەکاڵاکردن و بازرگانیکردن بە (سەبایا)وە لە سەدان و هەزاران ژن و کچی ئێزدی دروستکرا، ​ئەم کارگێڕییە دیجیتاڵییەش لەسەر چەند پایەیەکی بەڵگەدار داڕێژرابوو:

ٲـ داتابەیس و فۆتۆگرافیی قوربانییان: چەکدارانی ڕێکخراوەکە کەناڵ و گرووپی تایبەتییان لەسەر تێلێگرام دروستکردبوو، کە تێیدا وێنەی ژنان و کچانی ئێزدییان بڵاودەکردەوە،لەگەڵ هەموو وێنەیەکدا، زانیاریی وردی وەک تەمەن، بارودۆخی جەستەیی، شوێنی ئێستای ڕاگرتن و نرخی دیاریبکراو ئاماژەی پێدرابوو، ئەمەش مۆدێلێکی دیجیتاڵیی مۆدێرن بوو بۆ بەکاڵاکردنی مرۆڤ.

ب ـ کارت و ناسنامەی ئەلیکترۆنیی خاوەندارێتی: بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دزین یان هەڵهاتنی قوربانییەکان، داعش سیستەمێکی دیجیتاڵیی کارگێڕیی دروستکردبوو، قوربانییان خاوەنی ناسنامەی دیجیتاڵی بوون لەنێو گرووپەکاندا، کە کڕیارەکان دەیانتوانی لە ڕێگەی نامەی ڕاستەوخۆوە پرۆسەی مامەڵەکردن و کڕینەکە ئەنجام بدەن.

ج ـ دراوی ئەلیکترۆنی و حەواڵەکردنی نێودەوڵەتی: بەکارهێنانی دراوە دیجیتاڵییەکان یان سیستەمی حەواڵەکردنی خێرا کە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنە مۆبایلییەکانەوە بەڕێوەدەچوون، وایکرد بازاڕی (سەبایا) سنوورە جوگرافییەکان ببڕێت، کڕین و فڕۆشتنی کچێکی ئێزدی لە شنگال یان ڕەقە لە ماوەی کاتژمێرێکدا لە ڕێگەی پەیامێکی دیجیتاڵییەوە یەکلا دەکرایەوە.

​ئەم بە دیجیتاڵکردنەی بازاڕی (سەبایا) تەنیا کارئاسانیی لۆجستیکی نەبوو، بەڵکو تێکدانی هەستی بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی تاوانبارانیشی لێکەوتەوە، کاتێک قوربانییەکە لە پشت شاشەیەکەوە دەکرێتە کاڵا، داڕمانی ئەخلاقیی تاوانبارەکە خێراتر دەبێت چونکە پرۆسەکە شێوەی کڕینی هەر کاڵایەکی سەربەخۆ لە ئینتەرنێتدا وەردەگرێت.

​ئاوێتەکردنی تەکنیکی هۆڵیوودی وتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان:

​لەکاتێکدا لە جینۆسایدی ڕواندادا "ڕادیۆی هەزار گرد" (RTLM) و لە هۆلۆکۆستدا ڕۆژنامە و فیلمەکان ئامرازی سەرەکیی پڕوپاگەندە بوون، داعش تەکنیکەکانی پۆست-مۆدێرن و هۆلیوودی لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئاوێتە کرد بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدیۆلۆژیای جینۆسایدوکۆمەڵ کوژکردن و سڕینەوەی ئێزدییەکان.

دەوڵەتی ئیسلامی کە دەزگای میدیایی بە شێوازێکی کارگێڕیی هاوچەرخ ڕێکخستبوو، دامەزراوەکانی وەک مەڵبەندی میدیایی ئەلحەیات (Al-Hayat Media Center) یان ئەلعەزائم ستافێکی شارەزای بواری مۆنتاژ، دیزاینیان لەخۆدەگرت، سەرئەنجام ​پڕوپاگەندەی دیجیتاڵیی دەوڵەتەکە بەم شێوازانە کاری دەکرد:

شەرعاندنی دیجیتاڵی و شێواندنی دەقی: داعش لە ڕێگەی گۆڤارە ئەلیکترۆنییەکانی وەک (دابق Dabiq)و پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکانییەوە، فەتوا و دۆکیۆمێنتی ئایدیۆلۆژیی بە فۆرماتی PDF و گرافیکی بەرزی کوالیتی بڵاودەکردەوە، لە ژمارەی ٤ و ١٥ی گۆڤاری دابقدا، وتاری تایبەت بەناونیشانی(دابەشکردنی کەنیزەکەکان)بڵاوکرایەوە کە تێیدا لە ڕووی تیۆرییەوە ئێزدییەکانیان وەک (موشریک) پۆلێن دەکرد، تا تاوانباران لە سەراسەری جیهاندا هەمان ئایدیۆلۆژیا بە چەند چڕکەیەک دابەزێنن وبڵاوەبکات.

​بەرهەمهێنانی وێنەو ڤیدیۆیی(4K): دەوڵەتەکە هەستا بە بەرهەمهێنانی ڤیدیۆی کوالیتی بەرز لە پرۆسەی جینۆسایدو کۆمەڵکوژکردنی پیاوانی ئێزدی و ڕاگواستنی ژنان، و بڵاوکردنەوەیان لە ڕێگەی تویتەرو یوتیوب وسەکۆکانی تری بڵاوکردنەوە، ئەم ڤیدیۆیانە دوو ئامانجیان پێکەوە دەپێکا:

۱ـ​ تۆقاندنی دەستەجەمعی: شکاندنی ئیرادەی قوربانییان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەرگری.

۲ـ ڕاکێشانی چەکداری نوێ: ڕەواجدان بە جەنگەکە وەک سەرکەوتنێکی ئایدیۆلۆژی بۆ گەنجانی توندڕەوی ڕۆژئاواوناوچەکانی تری جیهان.

لەلایەکیترەوە ئەندامانی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بەکاردەهێنا بۆ شەڕی دەروونی، لە ڕێگەی ناردنی وێنەی قوربانییەکان بۆ خێزانەکانیان یان بڵاوکردنەوەیان لە پلاتفۆرمە گشتییەکاندا بۆ بەردەوامیدان بە تراوما گشتیەکە لەناوکۆمەڵگەی ئێزدییان.

​بێدەنگی و بەرپرسیارێتیی ئەخلاقیی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا:

​دیجیتاڵبوونی تاوانی جینۆساید، پرسیارێکی هەنووکەیی لەسەر بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی و یاسایی کۆمپانیا گەورەکانی مۆنۆپۆلی تەکنەلۆژیا وەک تویتەر، فەیسبووک، یوتیوب و تێلێگرام دروست دەکات، لە سەردەمی تاوانەکەدا ئەم پلاتفۆرمانە بۆ ماوەیەکی درێژ نەیاندەویست یان نەیاندەتوانی ڕێگری لە بەکارهێنانی کەناڵەکانیان بگرن وەک بازاڕی بەکۆیلەکردنی مرۆڤ.

​ئەم سستییە لە ڕەفتاردا لە چەند ئاستێکدا دەرکەوت:

ٲـ دواکەوتنی ڕێکارە ژمارەیییەکان: ​ڕێکارە ژمارەیییەکانی سەکۆ فەزاو پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان لەسەر پایەی زۆرکردنی بەشداریکردن و کارلێک دارێژراون، وێنە و دیمەنە دڵڕەق وتوندوتیژییەکان و سەختەکان هاوبەشیکردنێکی زۆریان دەهێنایە ئاراوە، ئەمەش وایکردبوو کە ڕێکارە ژمارەیییەکان بۆ بڕە کاتێکی دیاریکراو ئەم ناواخنانە بەرەو پێش ببەن، پێش ئەوەی بەدەست لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت.

​ب ـ بۆشایی لە چاودێریکردنی زمانە ناوچەیییەکان: کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان زیاتر تەرکیزیان لەسەر ناوەڕۆکی زمانی ئینگلیزی بوو، بەکارهێنانی زمانی عەرەبی و ئاماژە ناوچەیییەکان وایکردبوو کە کۆنتڕۆڵکردنی ناوەڕۆکی بازاڕی (سەبایا)و کۆیلایەتی بە هێواشی بەڕێوە بچێت.

ج ـ ​ سڕینەوەی بەڵگەکان: کاتێک کۆمپانیا دیجیتاڵییەکان لە دواییدا هەستان بە پاککردنەوەی ئەکاونتەکان، لە زۆر بارودۆخدا کەناڵەکانیان بە تەواوی سڕییەوە بەبێ ئەرشیفکردن، ئەمەش بووە هۆی لەناوبردنی بەڵگەی دیجیتاڵیی تاوانکاری، کە دەکرا لە دادگا نێودەوڵەتییەکاندا بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی جینۆساید بەکاربهێنرێن.

​دیجیتاڵبوونی جینۆسایدی ئێزدییەکان سەلماندی کە تەکنەلۆژیا لە خۆیدا بێلایەن نییە، بەڵکو کارەکتەرێکە کە دەکرێت بڕیار لەسەر ئاسایش یان وێرانکاری بدات، دەوڵەتی ئیسلامی داعش توانی ئینتەرنێت لە کەرەستەیەکی زانیارییەوە بگوێزێتەوە بۆ ژینگەیەک کە تێیدا تاوانی (سەبایا)و دەستدرێژی و ڕەگەزپەرستی لە ڕووی لۆجستیکییەوە بە شێوازێکی بێوێنە ڕێکبخرێت.

​سەرەڕای نەمانی جوگرافیای فیزیکیی دەوڵەتی ئیسلامی، شوێنەوارەکانی دیجیتاڵبوونی ئەم تاوانە تا ئێستاش بەردەوامن، هەزاران وێنە و داتای جینۆسایدی ئێزدی لە ئەرشیفە دیجیتاڵییە شاراوەکاندا ماونەتەوە کە بەردەوام کەرامەتی قوربانییان دەڕوشێنن، تێگەیشتن لە تاوانی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە سەدەی ٢١دا، بەبێ لەبەرچاوگرتنی فەزای سایبەری ودیجیتاڵی ناکامڵ دەبێت، ئەم ئەزموونە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە شەڕی دژی جینۆساید لە سەردەمی نوێدا، پێویستە بەر لەوەی لە سەنگەرە فیزیکییەکاندا یەکلا ببێتەوە، لە ناو تۆڕ و سەکۆ دیجیتاڵییەکاندا کۆنتڕۆڵ و بەربەست بێت.

دەوڵەت و ​خەلافەتی دیجیتاڵی بە تەنیا ڕابردوویەک نییە بۆ بەڵگەنامەکردن، بەڵکو هۆشدارییەکی مۆدێرنە بۆ داهاتوو کە چۆن فەزای سایبەری ئەگەر چاودێری و بەرپرسیارێتیی یاسایی لەسەر نەبێت، دەکرێت ببێتە هۆی گەورەترین تاوانی مرۆیی و بە دیجیتاڵکردنی تاوانی جینۆساید.

کوردستانی نوێ لاپەڕە ٣ی جینۆسایدنامە لە ٤٣مین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەکاندا لە یادەوەرییەوە بۆ دادپەروەری عەدالەت عوم...
04/08/2026

کوردستانی نوێ
لاپەڕە ٣ی جینۆسایدنامە

لە ٤٣مین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەکاندا
لە یادەوەرییەوە بۆ دادپەروەری

عەدالەت عومەر

ئایا تاوانی دژی بارزانییەکان جینۆسایدە ، یان ئەنفال

تەها سلێمان

https://knwe.org/web/viewer.html?file=https://images.knwe.org/root/root/images/Kurdstani_Nwe_4_8_2026.pdf

ئێزدییەکان لەنێوان جێهێشتن و بوون بە قوربانیدا​ئێزدییەکان جێهێڵران!​ئەگەر لە زوومی ڕاستیی ڕووداوەکانەوە سەیری جینۆسایدی ...
03/08/2026

ئێزدییەکان لەنێوان جێهێشتن و بوون بە قوربانیدا

​ئێزدییەکان جێهێڵران!
​ئەگەر لە زوومی ڕاستیی ڕووداوەکانەوە سەیری جینۆسایدی ئێزدییەکان بکەین، بێگومان دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە ئێزدییەکان لە ساتەوەختێکی زۆر جەرگبڕ و مەترسیداردا بەجێهێڵران.
​کاتێک شەپۆلی مەترسییەکانی داعش ڕووی لە ناوچەکە و شەنگال کرد، ئەو هێزانەی بەرپرس بوون لە پاراستنی ناوچەکە، بەشێوەیەکی ناڕێکخراو و بەبێ بوونی هیچ بەرپەرچدانەوەیەکی ئەوتۆی سەربازی کشانەوە. ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی هاووڵاتییانی مەدەنیی ئێزدی بەبێ بوونی هیچ ڕێنماییەک بۆ چۆڵکردن، لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدا بمێننەوە.

​کشانەوە و جێهێشتنی هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە بووە هۆی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان، کە لە ئەنجامدا هەزاران ژن و منداڵ و هاووڵاتیی سڤیل کۆمەڵکوژ کران، بەشێکیشیان ڕفێنران و وەک کۆیلە لە بازاڕەکاندا فرۆشران. ئەم ڕووداوە ژیانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیی ئێزدییەکانی گۆڕی و بۆ هەمیشە لەگەڵ مێژووی پێش ڕووداوەکەدا جیای کردنەوە.
​بۆ هەتوانکردن و ساڕێژکردنەوەی برینی کوردانی ئێزدی، پێویست بوو هەر لە سەرەتاوە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو فەرماندە و یەکە سەربازییانە بکرابێت کە بێ گوێدانە هیچ بەهایەکی مرۆیی و سەربازی، بوونە هۆکاری ئەو ڕووداوە ترسناکە.

​لە کۆتاییدا، ڕووداوی جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدی یەکێکە لە تاوانە ترسناک و شۆکهێنەرەکان لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەگشتی و بەرامبەر بە مێژووی کورد بەتایبەتی. پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی زیاتر کار بۆ ناساندنی ئەم کەیسە و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان بکات.

​علی دەروێش
٣-٨-٢٠٢٦
- ساڵەیادی جینۆسایدی، کوردانی ئێزیدی.

كچانی قۆچانسەرجەمیان فرۆشران و رفێنران و دزران، ژمارەی ئەو کچۆڵە و کچەعازەبە کوردانەی بەر غەدری زەمانە کەوتن لە ناوچەی ق...
03/08/2026

كچانی قۆچان

سەرجەمیان فرۆشران و رفێنران و دزران، ژمارەی ئەو کچۆڵە و کچەعازەبە کوردانەی بەر غەدری زەمانە کەوتن لە ناوچەی قۆچان لە هەرێمی خۆراسان، ژمارەیان 250 تا 400 مرۆڤ دەبوون.. ئەوە یەکەمجار نەبوو، دڵنیام دواهەمین جاریش نابێت شەرەف و ناموسی کوردان بە دەستی بێگانە ئەتک بکرێت، لەیادتانە کچان و ژنانی کوردانی ئێزدی لە ساڵی 2014، بە كەنیزەك كران، پاش ئەوەی زیاتر لە 70 جاری تریش دەست بۆ شەرەفی کوردان برابوو!!... بەسەرهاتی (کچانی قۆچان- دختران قوچان)، ساڵی 1905 لەدواساتەكانی حوكمی قاجاری ئێران رویدا، كاتێك والی خۆراسان ئاصف الدولە باجێکی زۆر دەخاتە سەر خەڵک، ئەو خەڵکەش بۆئەوەی ماڵو مناڵیان لەبرسا نەمرن، کچۆڵەو کچەکانیان بە بازرگانانی ئەرمەن و ئۆزبەك و تورکمان دەفرۆشن، تا باجەکەی والی پێبدەن، ئەم کارەساتە بەشی هەرەزۆری کوردانی قۆچانی گرتەوە!! لەسەر فرۆشتن و رفاندنی کچانی قۆچان، لێکۆڵینەوەیەکی ورد کراوە بە ناوی (حکایت دختران قوچان: ئەفسانە نجم‌ ئا‌بادی) ئەم برینە زۆر بەسوێیەو ساڕێژ نابێت، جا مێژووی هاتنی ئەمانیش بۆ خۆراسان خۆی چیرۆک و بەسەرهاتێکی ترە...
پێش ئەوەی باسی کوردانی خۆراسان بکەین، دەبێت بزانین خۆراسان دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران، دراوسێی تورکمانستان و ئەفگانستانە، كەواتە هاوسنوری كوردستانی گەورە نیە، ئەی كورد چۆن گەیشتنە ئەوێ، تا ئێستاش بە سەدان هەزار کوردی عەیار 24 لە هەر سێ پارێزگاکەی ئێستای هەرێمی خۆراساندا دەژین كە قۆچانیش سەر بە پارێزگای مەشهەدی ئێستایە، بە ناوی خۆراسانی ڕەزەوی؟ ئەمانە چۆن کوردبوونی خۆیان پاراست؟؟
ساڵی 2016 تیمێكی رۆژنامەوانی لە سلێمانیەوە چوینە پارێزگای مەشهەدو لەوێ سەردانی (رۆژنامەی خۆراسان) مان كرد، چەند كوردێكی خۆراسانیم بینی لەو رۆژنامەدا كاریان دەكرد، بە كرمانجیەكی پوخت دەدوان، پرسیاری هاتن و گەیشتنی كوردم بۆ خۆراسان لێكردن: وتیان كوردانی خۆراسان لە سەدەی حەڤدەھەمدا، کە شا عەباسی سەفەوی دەیان هەزار خێزانی لە کوردستانی ئێرانەوە گواستەوە بۆ خۆراسان، مەبەستی پاراستنی سنورەکانی ئێران بوو لە هەڕەشەکانی ئۆزبەک و تورکمان.. بە تێپەڕبوونی کات، چەندین شار و شارۆچكەی خۆراسان لە هەردوو سەدەی هەژدە و نۆزدەدا بوون بە ناوچەی کوردنشین، تا لە هەندێک سەرچاوەی مێژووییدا، بە (کوردستانی ڕۆژهەڵات) یان (کوردستانی باکوری ڕۆژهەڵات) ناوبراوە، لەوانەش ناوچەی قۆچان، بۆیە هەرەزۆری ئەو کچانەی فرۆشران و دزران، کورد بوون.. چونكە پێش سێ سەدە شا عەباس لە ئەردەڵان و کرماشان و مهاباد و ورمێوە رایگواستین بۆ ئەمسەری ئێران، ئنجا وەک پاسەوانی سنوور بەکاری هێناین، چونكە زۆر ئازابووین لە شەڕ و بەرگریی بووینە گورزێكی ئێرانی، وەك تۆڵەیەك بۆ جەنگاوەریمان کچان و ژنانمان كڕین و فرۆشیان پێوەكرا و لەشەڕو هەڵمەتەكاندا ئەتککران، ئێستاش وەک بەیت و بالۆرە لە ئەدەبیاتی کوردانی خۆراسان ئەم روداوانە بەگۆرانی دەوترێنەوە، گۆرانی «دختر قوچانی» نمونەی زیندووی ئەو ئازارەیە..
ئەم سەدان هەزار کوردەی خۆراسان نە توانەوە، نە ئاڵای سپیان هەڵکرد، تەنها بە شیعر و گۆرانیش باسی خۆیان نەکرد، بەڵکو وەک پارچەیەکی زیندووی کوردستانی گەورە، بە شێوەزارێکی کرمانجی پاکوپوخت و ڕەوان زمانیان پاراست، کولتور و جلوبەرگی فۆلكلۆری کوردانەیان نەدۆڕاند، لە ماوەی 400 ساڵدا، ڕۆژبەڕۆژ كوردبوونیان پتەوترکرد و ئێستاش مایەی پرسیاری هەموو جیھانن، چۆن تۆپەڵێک کورد لە دووری هەزاران میل لە خاکی باپیرانیان، دوای چوار سەدە هێشتا هەر کوردن، کەچی لە ناو خاکی کوردستانی ئازاددا، لە ھەرێمی کوردستاندا، زۆڵەکورد هەیە، شەرم لە کوردبوونی خۆی دەکات..
ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت.

كاروان ئەنوەر

«سێگۆشەی خڕ» ناونیشانی گۆشەیەکی ھەفتانەیە رۆژانی دووشەممان لە رۆژنامەی (کوردستانی نوێ) بڵاودەبێتەوە.

کوردستانی نوێ لاپەڕە ٩ی جینۆسایدنامەچەکدارانی داعش ، چ تاوانێکیان دژی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە ئەنجامدا ؟ ڕاپۆرتی : فوئا...
03/08/2026

کوردستانی نوێ
لاپەڕە ٩ی جینۆسایدنامە

چەکدارانی داعش ، چ تاوانێکیان دژی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە ئەنجامدا ؟

ڕاپۆرتی : فوئاد عوسمان

جینۆسایدی ئێزیدییەکان لە سەکۆی نێودەوڵەتیدا

تەها سلێمان

https://knwe.org/web/viewer.html?file=https://images.knwe.org/root/root/images/kurdstany_nwe_3_august_2026.pdf

Address

Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
46002

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Genocide and Anfal : جینۆساید و ئەنفال posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Genocide and Anfal : جینۆساید و ئەنفال:

Shortcuts

Share