سکرتاریەتی یەکگرتووی خوشکان : Kisl

سکرتاریەتی یەکگرتووی خوشکان : Kisl پەیجی فەرمی (یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان) ناو: یه‌کگرتووی خوشکانی ئیسلامیی کوردستان (ی. خ. ڕ. ک).
شوێن: سلیمانی /کوردستان/ عێراق.

26/05/2026
26/05/2026

"ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ" (سۆڕەتی حەج - ئایەتی ٣٢).
جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت
هیوادارین ئەم جەژنە دڵخۆشی بخاتە نێو ژیانتانەوە و هەمیشە بە هزرێکی گەش و دڵێکی پڕ لە ئومێدەوە بەرەو داهاتوویەکی ڕوونتر هەنگاو بنێن.
جەژنتان پیرۆز

ڕێکخراوی یەکگرتووی خوشکان سەردانی  پارێزگاری هەڵەبجە دەکات ********** وەفدێکی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ڕێکخراوی یەکگرتووی خوش...
22/05/2026

ڕێکخراوی یەکگرتووی خوشکان سەردانی پارێزگاری هەڵەبجە دەکات
**********
وەفدێکی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ڕێکخراوی یەکگرتووی خوشکان کە پێکهاتبوون بەڕێزان (م. نیگا سعید ل. لق و سەرچنار احمد ڕاوێژکاری سکرتاریەت و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و شنۆ محمود کارگێڕی پەیوەندییەکان) سەردانی بەڕێز “نوخشە ناصيح “پارێزگاری هەڵەبجە یان کرد .
لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێ کراو
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا باس لە کاروباری ڕێکخراوەیی تایبەت بە ئافرەتان کرا.
هەرلەودیدارەدا تیشک خرایە سەر کێشەی ژنان و شارەکە و ئاماژە بەوەشکرا کە هەندێ گرفت پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە .

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان  چەپکە گوڵی پیرۆزبایی   لەخوشکی ئازیزمان ( خاتوو ڤیان مەحمود) دەکەین. بەبۆنەی بەدەستهێنانی...
21/05/2026

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
چەپکە گوڵی پیرۆزبایی لەخوشکی ئازیزمان ( خاتوو ڤیان مەحمود) دەکەین. بەبۆنەی بەدەستهێنانی ماستەر لەبواری ڕاگەیاندا بەناوی (ڕۆڵى کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان لە چارەسەرکردنى دیاردەی ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمى کوردستاندا) .
هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و پلەی باڵاتریان لە بواری زانستی و ئەکادیمیدا بۆ دەخوازین بۆخزمەتکردنی کۆمەڵگەی کوردی.

سکرتاریەتی یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان

وەفدێکی سکرتاریەت سەردانی لقی خوشکانی شارەزوور دەکات—له‌ پێناو لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کار و چالاکییەکان، (م تریفە جلال...
19/05/2026

وەفدێکی سکرتاریەت سەردانی لقی خوشکانی شارەزوور دەکات

له‌ پێناو لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کار و چالاکییەکان، (م تریفە جلال )سکرتێری یەکگرتووی خوشکان و (م سومەیە محمود -م نەجیبە مجید) ئەندامانی سکرتاریەت سەردانی لقی خوشکانی شارەزووری کرد.
لە دیدارێکی هاوبەشدا، گفتوگۆیەکی چڕ و بەپێز دەربارەی دۆخی خوشکان و چۆنیەتی پەرەپێدانی کارەکانیان بەڕێوەچوو. لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، وەفدی میوان بە ڕێزەوە گوێبیستی سەرنج، پێشنیار و ڕاو بۆچوونەکانی خوشکانی لقەکە بوون، بەمەبەستی سوودوەرگرتن لێیان بۆ داڕشتنی چالاکیەکانی داهاتوو و بەهێزکردنی ڕەوتی کار و چالاکییەکانیان لە دەڤەرەکەدا.
٢شەممە ٢٠٢٦/٥/١٨

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی خێزانەوە، لقی خوشکانی شارەزوور کۆڕێکی تایبەتی بۆ بەڕێز (م تریفە جلال )سکرتێری یەکگرتووی خوشکان لە ش...
19/05/2026

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی خێزانەوە، لقی خوشکانی شارەزوور کۆڕێکی تایبەتی بۆ بەڕێز (م تریفە جلال )سکرتێری یەکگرتووی خوشکان لە شارۆچکەی هەڵەبجەی تازە ڕێکخست، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە خێزانەکانی دەڤەرەکە.
لە کۆڕەکەدا، سکرتێری یەکگرتووی خوشکان تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی خێزان لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروستدا و ڕایگەیاند:
"خێزان یەکەمین قوتابخانەی پێگەیاندنی مرۆڤە؛ پاراستنی هاوسەنگی و شیرازەی خێزان، ئەرکێکی سەرەکییە کە لە ئەستۆی ڕێکخراوەکەماندایە بۆ پاراستنی نەوەکانمان لە تەحەدییەکانی سەردەم."

18/05/2026

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی خێزانەوە، لقی خوشکانی شارەزوور کۆڕێکی خێزانی تایبەتی بۆ بەڕێز م “تریفە جلال”سکرتێری یەکگرتووی خوشکان لە هەڵەبجەی تازە ڕێکخست، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە خوشکان و برایان.
لە کۆڕەکەدا، سکرتێری خوشکان تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی خێزان لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست دا

ڕۆژی جیهانی خێزان و خێزانە لەبیرکراوەکانلەکوردستان بەهۆی شەڕی ناوخۆو شەڕی دراوسێکان لەلایەن حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی عێ...
17/05/2026

ڕۆژی جیهانی خێزان و خێزانە لەبیرکراوەکان

لەکوردستان بەهۆی شەڕی ناوخۆو شەڕی دراوسێکان لەلایەن حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی عێراق و کارەساتی کیمیاباران وئەنفال و، ڕووخانی لادێکان و د کۆچی زۆرەملێ و کۆڕەو و، دواتریش شەڕی ناوخۆی نێوان حزبە چەکدارەکانی حوکمڕانی کوردستان دواتر شەڕی داعش، هەموو دەرهاوێشتە کۆمەڵایەتیەکانی ئەم کارەساتانە ….هتد..، ژمارەی شەهیدەکان زۆرن لەم چەند دەیەیی ڕابردوو، بۆیە زۆرن ئەو خێزانانەی پیاو کەکۆڵەکەی زۆرینەی خێزانی کوردەوارییە نەماوەو، دواتر هاوسەرەکە (بەزۆری)یان گەورە کچێک دەبێتە هەڵگری ئەو بەرپرسیاریەتییە قورس و بەئازارە، بەڵام ئازایانەو لێبڕاوانە و زۆرینەی هەرە زۆریان بێدەنگ وبێ قسە و دروشم زۆر ئازایانە خێزانەکانیان ڕاگرتووە بە (قەزازی، درومان، دروێنەو کرێکاری ناوکێڵگەکوشتوکاڵیەکان، خزمەتگوزاری ناو قوتابخانەو نەخۆشخانەکان، نانکردن و ئیشکردنی ناوماڵان، ومامۆستایی و دوو دەوامکردن …هتد.
حەزم کرد لەم سەروبەندی باسی رۆژی جیهانی خێزانەدا سڵاوێک بنێرم بۆ هەموو ئەو ژن وکچانەی کە کۆڵەکەی ئەو خێزانانەن (کەپێک نەهاتووە لەژن ومێرد ومناڵەکان)، بەڵام زۆرترین کەسە بەهەست و بەهێزو مرۆڤدۆستە گەورەکان لەوخێزانانەوە هەڵکەوتوون.
ئەوژنانەی کە تەنانەت لەو دنیا ئەیانەوێ پێش پێغەمبەری خوا (سڵاوی خوای لێبێت) بچنە بەهەشت وەک خوای گەورە هەواڵی بە پێغەمبەرداوە.

هەزار سڵاوتان لێبێت، لەخۆتان و لەتاک تاکی ناو خێزانتان، خوا خۆی پشتیوانتان بێ و پارێزراوبن لەم دنیا پڕ قەیران و ئاڵۆزی و مادیگەراییەدا.

لە بۆنەو یاد و کۆروکۆبونەوەکان ئەم خێزانانە لەبیر مەکەن.

ناسک توفیق

{خێزانی هۆشیار ، بناغەی کۆمەڵگەیەکی تەندروست }لەسەروبەندی یادی ڕۆژی جیهانیی خێزاندا، سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت بەشدار...
16/05/2026

{خێزانی هۆشیار ، بناغەی کۆمەڵگەیەکی تەندروست }

لەسەروبەندی یادی ڕۆژی جیهانیی خێزاندا، سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت بەشداربوون لە چالاکییەکی تایبەت و ناوازەی لقی سلێمانی ڕێکخراوی یەکگرتووی خوشکان کە پانێڵێک بوو بۆ خێزانەکان، لە ژێر دروشمی (خێزانی هۆشیار، بناغەی کۆمەڵگەیەکی تەندروست)
• تەوەری یەکەمی پانێڵەکە: لەلایەن بەڕێز (د. فەهمی عەلی عەزیز)، پسپۆڕی دەروونی، کە تیشکی خستە سەر لایەنە دەروونییەکانی پەیوەندیی خێزانی و ڕێگاکانی دروستکردنی خێزانێکی بەختەوەر.
• تەوەری دووەم: لەلایەن بەڕێز (د. تەهە زەڵمی)، زانای ئاینی، کە تێیدا باسی لە پێگەی خێزان لە ڕوانگەی شەریعەت و بەها ئاینییەکانەوە کرد.

م “تریفە جلال”سکرتێری یەکگرتووی خوشکان لەگەڵ م “نەجیبە مجید” لێپرسراو بەشی کارگێڕی، لەگەڵ کارمەندان و شۆفێرانی ڕێکخراوەک...
16/05/2026

م “تریفە جلال”سکرتێری یەکگرتووی خوشکان لەگەڵ م “نەجیبە مجید” لێپرسراو بەشی کارگێڕی، لەگەڵ کارمەندان و شۆفێرانی ڕێکخراوەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای دەستخۆشی لە ماندووبوونی بەردەوامی ستاف و کارمەندان، گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدانی کارەکان، باشترکردنی هەماهەنگی و چارەسەرکردنی گرفتە کارگێڕییەکان کرا، بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری لە چالاکییەکانی داهاتوودا.

Address

As Sulaymaniyah
SHAQAMYQANAT.XWARFLKAIDASTAKA

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سکرتاریەتی یەکگرتووی خوشکان : Kisl posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share