24/11/2025
👇🏻…زیاتر لە ۱٠٠٠ پارچە جل دابەشکرا
تیمی ڕێکخراوی ڤێرسا لە شاری کۆیە، بەشێک لەو کۆمەکەی کە له کەمپەینی کۆکردنەوەی جل و بەرگ دەستی کەوتبوو بەخشیە نەخۆشخانەی کشتی کۆیە ..
لەلایەن تیمی بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەی کۆیە پێشوازی لە تیمی ڕێکخراوی ڤێرسا کرا کە پێک هاتبوو لە (هەژیر حمدامین ) بەڕێوەبەری پەیوەندیه نێودەوڵەتیەکان و هاوکاری مرۆیی ڕێکخراوی ڤێرسا و (سیاکێو ئەحمەد کوردە) سەرپەرشتیاری لقی ڕێکخراوی ڤێرسا لەکۆیە، کۆمەڵێک ئەندامی چالاک.
دوای گفتۆ کردن لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانە " هەژیر حمدامین" ڕێز و سڵاوی سەرۆکی ڕێکخراوی ڤێرسا ( شاباز عوزێری ) پێگەیاندن و بەڵێنی پێدان لەمەولا وەک ڕێکخراوی ڤێرسا هاوکاریەکان چڕتر بکرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی کۆیەو تێکڕا شاری کۆیە.
مانگی دووی ئەمساڵ لەلایەن (سیاکێو ئەحمەد کوردە) سەرپەرشتیاری لقی کۆیەی ڕێکخراوی کۆیەو زیاتر لە ۲٥ ئەندام لەو لقەدا، هەستان بەسازدانی کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیری ناوبراو دوای ئامادەبونی هەزاران لەخەڵکی کۆیە، شاباز عوزێری شاعیر و ڕۆژنامەنوس و سەرۆکی ڕێکخراوی کۆیە کەمپینی کۆکردنەوەی جل و بەرگ و دابەشکردنی بەسەر کەسانی کەمدەرامەت لەقەزاکە ڕاگەیاند.
دوای کۆکردنەوەی سەدان پارچە جل و ڕێکخستن و کۆکردنەوەیان، بەشێکی بەسەر کەسانی کەمدەرامەت و هەژاردا دابەشکران و ئەمڕۆش بەشێکی دیکە بەخشرایە نەخۆشخانەی کۆیە، بەو ئامانجەی ئەو نەخۆشە کەمدەرامەتانەی سەردانییان دەکەن، لەو جل و بەرگانە سودمەند بن.
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ڤێرسا