11/07/2026
یەکەم کۆچکردنی مانگی تەمووز بۆ ئینگلتەرا
ڕۆژی چوارشەممە کۆمەڵێک کۆچبەر گەیشتنە شاری دۆڤەری ئینگلتەرا.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە :ئەوان یەکەم کۆمەڵە کۆچبەر بوون کە لە مانگی تەمموزدا لە فەرەنساوە ئاوەکانیان بەزاند و لەناو کەشوهەوایەکی گەرو وشکدا گەشتنە سنووری بەریتانیا ، دوای ئەوەی لەلایەن پاسەوانانی سنوورەوە لە کەناڵی ئینگلیزی وەستێنران.
بەپێی ئامارەکانی بەردەستی دەزگای لوتکە:تا ئێستا لەم ساڵدا نزیکەی ١٢ هەزار کەس دوای پەڕینەوە بە شێوەیەکی نایاسایی گەیستوونەتە فەرەنسا ، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو لە هەمان ماوەی ساڵدا زیاتر لە ٢١ هەزار کەس بوون.
بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە:زۆربەی ئەوانەی کەناڵەکە دەبڕن لە وڵاتانەوە هاتوون کە شەڕیان بەسەردا دێت یان لەلایەن ڕژێمە سەرکوتکەرەکانەوە بەڕێوەدەبرێن، زۆربەیان بە هیوای ئەوەن بچنە ناو ئەو وڵاتەوە بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان . هەریەک لە وڵاتانی ئێریتریا، ئەفغانستان، سودان، ئێران و سۆماڵ لە ساڵی کۆتایی هاتنی مانگی ئازاری 2026 دا پێنج وڵاتی سەرەکیی ڕەچەڵەکی بوون.
هەر بە پێی ئامارەکانی بەردەستی دەزگای لوتکە: نزیکەی 12%ی ئەو کۆچبەرانەی لە نێوان مانگی یەکی ساڵی 2025 و ئازاری 2026 گەیشتوونەتە بەریتانیا منداڵ بوون (تەمەنی خوار 18 ساڵ). نزیکەی 15% ژن و کچ بوون.
بەپێی ئامارەکانی بەردەستی دەزگای لوتکە:لە ئەمساڵ تا ئێستا یازدە کەس لەسەر ڕێڕەوی کۆچ لە نێوان بەریتانیا و کیشوەری ئەوروپا و فەرەنسا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگایی لوتکە:دوایین قوربانی کە ژنێکە، مانگی ڕابردوو لەناو کەشتییەکی قەرەباڵغدا بە مردوویی دۆزرایەوە. لەگەڵ ئەوەی قاچاخچییەکان خەڵکی زیاتر دەخەنە سەر بەلەمەکان و لە ئاوە قووڵەکانەوە دەڕۆن لە هەوڵێکدا بۆ خۆدزینەوە لە دەورییەی هێزەکانی سنوورەکە، ئەو پەڕینەوەیە کوشندەتر بووە. لە مانگی نیساندا چوار کەس لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە بەلەمێک گیانیان لەدەستدا.