19/06/2026
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان ئۆفیسی چەمچەماڵ ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی بەرز ڕادەگرێت
بە مەبەستی پیرۆزبایی و دەستخۆشی، شاندێکی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان ئۆفیسی چەمچەماڵ بە سەرپەرشتی م. هاوڕێ عەلی ل. سەنتەر
سەردانی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی یان کرد.
لەم بەسەرکردنەوەیەدا، بە گەرمی پیرۆزبایی (سی و هەشتەمین) ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ڕابیتەیان کرد و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی کارمەندان و تەواوی خۆبەخشانی ڕێکخراوەکە کرد. هەروەها ستایشی ئەو خزمەتە بەردەوام و پڕبایەخەیان کرد کە پێشکەشی مرۆڤایەتی دەکەن، وەک لایەنێکی متمانەپێکراو و دڵسۆز لە گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری بە دەستی هەژاران و کەم دەرامەتان لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان.