English with Aso

English with Aso For humanity

19/03/2020

ئیرەیی بە کەس مەبە،چونکە تۆ ئەوەت بینیوە کە خودا پێیداوە
ئەوەت نەبینیوە کە لێی وەرگرتۆتەوە
کەس تاوەنبار مەکە لەسەر تاوانەکانی،چونکە تۆ تاوانەکەیت بینیوە بەڵام ڕەنگە تەوبەی کردبێ و تۆ نەتبینیوە..
ئاوات بە کەس مەخوازە،چونکە تۆ خەندەی سەر لێوەکانیت بینیوە
بەڵام خەمی ناو دڵیت نەبینیوە
ناوەڕۆکی ژیانت بەراورد مەکە بە ڕوکاری ژیانی کەسێکی تر
ڕەنگە ئەوەی کە خۆشبەختی ڕاستەقینەیە تۆ بیت..!

14/03/2020

پابه‌ندبوون به‌ رێنمایه‌كانی وه‌زارتی ته‌ندروستی ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌, پێشگرتن له‌م نه‌خۆشیه‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ی هاولاتی وه‌ستاوه‌ نه‌ك حكومه‌ت مانه‌وه‌ له‌مال واتا ته‌شه‌نه‌ نه‌كردن و خاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌.

به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك 🙏🏻

بابەت / بەیاننامەلەژێر درووشمی "‌تەندروستی مرۆڤ لەئیستادا لەسەروی هەموو شتێکە کەواتە  با خۆمان ببارێزین"بە مەبەستی خۆپار...
10/03/2020

بابەت / بەیاننامە

لەژێر درووشمی "‌تەندروستی مرۆڤ لەئیستادا لەسەروی هەموو شتێکە کەواتە با خۆمان ببارێزین"

بە مەبەستی خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی و سەڵامەتی هاوڵاتیان ، ڕێکخراوی ماکۆس لە سۆنگەی هەست کردن بە بەرپرسیارەتی تەواوی کار و چاڵاکیە مەیدانییەکانی بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگرێت ، جگە لە خوول و چاڵاکی ئۆنڵاین کە بەردەوامیان هەیە ..

داوا لە هەموو بەڕێوەبەر و ئەندامە بەڕێزەکانی ڕێکخراوی ماکۆس دەکەین پابەندی ئەم بڕیارە بن جگە لەبەشی تەندروستیمان کەئەتوانن ھەرچالەکیەک بۆ سودێ ھاوڵاتیانبێ ئەنجامی بدەن .

لێرەدا ڕێکخراوی ماکۆس بە پا ڵپشتی ئەندامە خۆبەخش و دڵسۆزەکانی بۆ خزمەتکردنی هاونیشتیمانیانی خۆی ئامادەی خۆی دووپات دەکاتەوە ، کە هاوکار و هەماهەنگ دەبێت لەگەل حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا .

ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ماکۆس‌

بروا نوشیروان عزالدین
سەرپەرشتیاری گشتی یەکەی ئۆنڵاین

06/03/2020

شەهاب حسێنی لە وەسفی خودا❤

ھەندێک کات بەتەنھا دابنیشەو بانگی خودا بکە،
بانگی خودا بکە بێ ئەوەی شتێکت لێی بوێ،
بێ ئەوەی گلەی بکەی،
بێ ئەوەی بڵێی:
بۆچی....خۆزگە.....ئەگەر
بێ ئەوەی تەواوی ئەوەی کە نیتە بیدەیتە پاڵ ئەو،
بێ ئەوەی تەنانەت بتەوێ تەوبە بکەی،
ھەندێ کات تەنھا بانگی خودا بکە
چونکە ئەو بۆ جوڵاندنی پیتەکانی ناوی
لەسەر زمانی "تۆ" ھەمیشە چاوەڕوان دەبێت
بڕوا بکە خودا دەنگی تۆی خۆش دەوێت...
_____________

05/03/2020

دەبێت جەلادەکەی ناخمان لەناوبەرین و
حەلاجەکەی ناخمان پیرۆز بکەین
خرۆکەی ڕق لە خوێنمان دەربێنین و
خرۆکەی خۆشەویستی تێ بکەین
تا دڵۆپێک ڕق لە گیانمان مابێت،
ناتوانین لە دونیا پشوو بدەین
دەبێت تۆڵە لە ناخمان دەربێنین و
بەخشین لە ناخمان بڕوێنین.

لە پەرتوکی عەشق واتە ١+١=١

05/03/2020

ئێهـ ..
هیچ کەسێکی تر لەو هەسارەیەدا بۆ تۆ دروست نەبووە، بەڵکو بۆ خودی خۆیان دروست بوونە، خۆشەویستی هەمووی بریتییە لە هەڵبژاردنەکان، هیچ کەسێک پێرفێکت نابێت بۆت،
وە پێم وایە پێویستە بوەستین لە پەروەردە کردنی هەمووان لەسەر ئەو باوەڕەی کە کەسێک لە ناو هەمووان بۆ تۆ دروست بووە، لەبەرئەوەی وا نییە، هیچ کەسێک بۆ تۆ دروست نەبووە، جگە لە خۆت نەبێت، خۆتی کە بۆ خودی خۆت دروست بوویت، نەک کەسێکی تر.

04/03/2020

تۆ مرۆڤیت
مرۆڤ بوون واتا:هەوڵدان،كۆڵنەدان،واتە بەرەنگار بوونەوه
واتە ویژدان
هەرگیز تێك مەشكێ.!
مەڵێ ئەمە كۆتاییە،بڵێ:ئەمە تەنها سەرەتایەكی قورس و ئاڵۆزە بۆ من..! تا دەست پێ بكەم و سەر لە نوێ هەموو شتێك بنیات بنێمەوە
تۆ ئەبێ فێر بیت ئەبێ بەهێز بیت
ئەو دێڕانە واز لێبێنە كە خەمبارت ئەكەن
ئەو هۆنراوانە مەهۆنەوە كە نیگەرانت ئەكەن.!

01/03/2020

جوانترین مرۆڤەکان
ئەوانەن کە بۆشاییەکان بە خەندە و کەلێنەکان بە خۆشى و مەوداکان بە جوانى پڕدەکەنەوە.
ئەوانەن کە هەمیشە لە تاریکترین ساتى تۆدا تروسکەیەکت تێدا دەبینن،
لە ناشیرین جێگەدا جوانیەکت بۆ دەدۆزنەوە،
لە سەختترین کاتەکاندا دەبنە پەنا،ئەوانەن کە هەمیشە لەلات نین،
بەڵام کە لە لای تۆن وات لێ دەکەن کە هەست بە خۆت بکەیت کە هەیت
ئەوانەن کە بـەردەوام جوانترین و باشـترین شت لە تۆ دەبینن.
ئەوانەن کە شتانێکت تێدا دەبینن کە زۆرجار خۆمان نایبینیـن و ئـەوان بـێ دوودڵـى پاڵپشـتیت دەکـەن بـۆ ئـەوەى هەنـگاو بنێیـن.
ئەوانەن کە لەو کاتانەى کە هیچ متمانەت بە خۆت نیە بەڵام ئەوان متمانەى تەواویان پێتە.
ئەمانە جوانترین مرۆڤەکانن،
قەدریان بزانە.

01/03/2020

پەیامێک لە دکتۆر زاکیر نایکەوە بۆ سەرکردە موسڵمانەکانی جیهان:

خوشک و براکانمان لە دەلهی، هیندستان، بەهۆی خۆپێشاندانە ئاشتیخوازانەکانیان دژی یاسای هەموارکراوی وڵاتینامە، ئەشکەنجە دەدرێن، دەکوژرێن و دەستدرێژیی سێکسییان دەکرێتەسەر. موسڵمانان لە دەموچاویان دەدرێت تا خوێن بە دەموچاویان دێتەخوارەوە و ناناسرێنەوە، بەزۆر ناچار بە گوتنەوەی دروشمی هیندوسەکان دەکرێنەوە لەکاتێکدا لەسەر زەوی کەوتوون، لە ئێش و ئازاردا دەتلێنەوە. ڤیدیۆکان دەرخەری ئەم راستییانەن. پیاوانی هیندوس دەبینرێن کە بە هەماهەنگی پۆلیس بەردبارانی موسڵمانان دەکەن و دروشمی جۆراوجۆر دژی موسڵمانان دەڵێنەوە. تووندوتیژی هەموو شوێنێکی گرتووەتەوە.

زیاتر لە ٢٠ موسڵمان شەهیدکراون (ئەوەندەی دیاربێ، تاوەکو ئێستا نزیکەی ٤٠ موسڵمان شەهیدکراون) و زیاتر لە ١٠٠ (زیاتر لە ٢٠٠) موسڵمانیش بە گولـلە بریندارکراون. زیادەڕۆیی نییە ئەگەر بڵێم ئەم کۆمەڵکوژییە لەلایەن دەوڵەتەوە دەکرێت. دەوڵەت هەوڵی وێرانکردنی هەمەچەشنەیی دەیان ساڵەی نێوان موسڵمانان و هیندوسەکانی هیندستان دەدات. لە شوێنکەوتووانی هەموو دین و نەتەوەکان ئیدانەی ئەم تووندوتیژییە بێمانایەیان کردووە.

ئافرەتێکی موسڵمانی دووگیان بە بێهۆشی لەسەر زەوی دەبینرێتەوە کە لەناو خوێندا گەوزاوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن پیاوانی پۆلیسەوە لێیدراوە کاتێک ویستوویەتی کچەکەی لە قوتابخانەوە بباتەوە. دایکێک ناچاردەکرێت کە تەماشای ماڵەکەی بکات کاتێک هیندوسەکان دەیسوتێنن، لەکاتێکدا منداڵە نۆ مانگانەکەی لەناو ماڵەکەدا بووە! قریشکەی دایکەکە/منداڵەکە عەرش دەهەژێنێ!

دڕندەییەکانی هیندستان رووخسارێکی ناشیرینی ترسناکی مرۆڤایەتی نیشاندەدات، بەڵام زۆر لەوە ترسناکتر ئەو بێدەنگییەیە کە لە جیهانەوە دەیبینین لەبارەی زوڵمی هیندستان لە موسڵمانانی کەمینە. پێغەمبەری سەروەرمان (صلی اللە علیە وسلم) فەرموویەتی، موسڵمانان چەشنی یەک جەستەن، کاتێک پەلێکی/شوێنێکی ئەو جەستەیە دێشێ، تەواوی جەستە ئازاری هەیە (سەحیحی بوخاری - ٦٠١١).

بێدەنگبوونمان لەکاتێکدا زوڵم لە خوشک و برا موسڵمانەکانمان دەکرێت لە هیندستان، بەجێهێشتنیانە، ئەمەش پێچەوانەی فەرموودەی پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم).

ئەی سەرکردە موسڵمانەکان، کە دەسەڵاتتان لەدەستدایە بەرپرسیارێتیتان لەئەستۆیە. با ئەوەمان لەیادنەچێ کە هەریەکێک لە ئێمە لەلایەن اللە-وە موحاسەبە دەکرێین لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی ئەو دەسەڵاتانەی خودا پێی بەخشیوین؛ ئێمە پیویستە ئەوەی لەسەرمانە و لە دەسەڵاتماندایە بیکەین بۆ بەرگریکردن لە مەزڵومان. با وازنەهێنین لە بنەماکانی دادپەروەری و ئاخیرەتمان لەپێناو دونیایەکی تڕۆ و هیچدا نەفرۆشین.

خودا فەرموویەتی، "سوێند بێت بێگومان خودا ئەو کەسە سەردەخات کە پشتگیری ئایین و بەرنامەکەی دەکات و هەوڵی سەرخستنی دەدات، بەڕاستی خودا زۆر بەهێز و باڵادەستە، ئەوانەی کە ئەگەر پایەدارمان کردن لە زەویدا نوێژ و دروشمەکانی بە چاکی رادەگرن، زەکاتیش بەتەواوی دەدەن، فەرمان بە چاکە دەکەن و قەدەغەی خراپە دەکەن، سەرئەنجامی هەموو کارێکیش هەر بۆلای خوا دەگەڕێتەوە".

01/03/2020

•دانیشتوانی گوندێک بۆ نوێژە بارانە چوونە دەرەوە و هەموو دانیشتوان كۆبوونەوە لە ناویاندا تەنها یەكێكیان چەتری هەڵگرتبوو ... بەمە ئەڵێن
بــــــــــــــاوەر!!!
•باوكەكان منداڵەكانیان بەرز دەكەنەوە بۆ ئاسمان منداڵەكان لە خۆشیاندا پێ دەكەنن، هەرگیز كەوتنە زەوی لە خەیاڵیاندا نیە چونكە دڵنیان باوكیان ئەیانگرێتەوە... بەمە ئەڵێن
مـــتـــــمـــــــــانە!!!
•كاتێك شەوان ئەچینە ناو جێگەوە هیچ گەرەنتییەكمان نییە بۆ بەئاگابوونەوە بەڵام هێشتاش بۆ ڕۆژی داهاتوو پلانمان هەیە ...بەمە ئەڵێن
ئــــــــــــــــومـــــــــــێد!!!

بەیانی هەمووتان باش❤😍گوڵەکانی پەیجی

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی زمانی دایکەڕۆژی جیهانی زمانی دایکڕۆژێکی دانراوی جیهانیە کە دەکاتە 21ی فێبریوەری هەموو ساڵێک. ڕۆژی جیها...
21/02/2020

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی زمانی دایکە

ڕۆژی جیهانی زمانی دایک
ڕۆژێکی دانراوی جیهانیە کە دەکاتە 21ی فێبریوەری هەموو ساڵێک. ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بۆ ئەوە دانراوە کە ببێتە هۆکارێک بۆ بەرەوپێشبردنی زمانەوانی و جیاوازی کەلتوری و فرە زمانی. بۆ یەکەم جار لە لایەن رێکخراوی یونسکۆ لە 17ی نۆڤێمبەری 1999 راگەیاندرا. و لە ساڵی 2008 بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسرا. بیرۆکەی ناساندنی ئەو رۆژە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی دەستپێشخەری ولاتی بەنگلادیش. لە رۆژی 21ی فێبریوەری رۆژی بەرەنگاربوونەوەی بەنگلادیشیەکانە دژی ناساندنی زمانی بانگلا.

International Mother Language Day (IMLD) is a worldwide annual observance held on 21 February to promote awareness of linguistic and cultural diversity and promote multilingualism. First announced by UNESCO on 17 November 1999, it was formally recognized by the United Nations General Assembly in a resolution establishing 2008 as the International Year of Languages.The idea to celebrate International Mother Language Day was the initiative of Bangladesh. In Bangladesh the 21 February is the anniversary of the day when Bangladeshis fought for recognition for the Bangla language.

پیاوی مەرد ماموستا یاسر‌ مامۆستا لە زانکوی سلاحەدین کولێژی پەروەردە .کوردی / عربيدوای ئەوەی (بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی ...
12/02/2020

پیاوی مەرد
ماموستا یاسر‌
مامۆستا لە زانکوی سلاحەدین کولێژی پەروەردە .

کوردی / عربي

دوای ئەوەی (بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی ئیسلامی) بە هەڵەی تەکنیکی و بێ ئاگاداری من بڕی (۷٫۰۰۰٫۰۰۰) حەوت ملیۆن دیناری عێراقی یان خستبووە سەر ئەژماری Master Card م، منیش دەست بەجێ ئەو بڕە پارەیەم بۆیان گەڕاندەوە، و ئەوان سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستە کردین.

بعدما قام (مصرف كوردستان الدولي الٳسلامي) ٳیداع مبلغ قدره (۷٫۰۰۰٫۰۰۰) سبعة ملایین دینار عراقي سهوا و لٲسباب فنیة بدون علمي علی حساب ال Master Card الخاصة بي، قمت بٳسترجاع المبلغ مباشرة لهم، فقدموا لنا كتاب الشكر و التقدیر.

لە شاری مورمانسکی رووسیا، لە 2ی کانوونی یەکەم تاوەکو 11ی کانوونی دووەم، خۆر هەڵنایەت و بەردەوام شەو دەبێت.جیا لەوەی خۆر ...
10/02/2020

لە شاری مورمانسکی رووسیا، لە 2ی کانوونی یەکەم تاوەکو 11ی کانوونی دووەم، خۆر هەڵنایەت و بەردەوام شەو دەبێت.

جیا لەوەی خۆر لەو شارە هەڵنایەت، کەش و هەوایەکی ساردی دەبێت، بەردەوام بەفر دەبارێت؛ لەگەڵ ئەوەش، خەڵکی بەردەوامن لە ژیانکردنی ئاسایی خۆیان

لە دادگاکانی کوردستانکۆمەڵێك کچی زۆر گەنجی لێیە، بە ژورەکاندا دێن و دەچن و مامەڵە دەکەن بۆئەوەی خەرجی مانگانەی دوای جیاب...
09/02/2020

لە دادگاکانی کوردستان

کۆمەڵێك کچی زۆر گەنجی لێیە، بە ژورەکاندا دێن و دەچن و مامەڵە دەکەن بۆئەوەی خەرجی مانگانەی دوای جیابوونەوە لەمێردەکانیان وەرگرن .
هەیە منداڵێکی بچووکی پێیە، ژنی لێیە داوادەکات مێردە پێشوەکەی بەند بکرێ، چونکە خەرجی دوای جیابوونەوەی نەداوە، زۆربەی کچەکان دایك و باوکیان لەگەڵەو بەدوایاندا ڕادەکەن بۆ سکاڵاکردن لەوکەسەی ڕۆژێك هاوبەشی ژیانی بووە.

لەبەرامبەردا دادگا کۆمەڵێك گەنجی ماندوی لێیە کە بەهۆی ژیان و نەبوونی کارو قەرزی زۆرەوە گیرۆدەن، سکاڵایان لەدژ کراوە لەدادگا ئامادەبێت چونکە دەبێت ئیتر لە هاوبەشی ژیان و منداڵەکەی جیابێتەوە..

پرسیارەکە ئەوەیە :
بۆچی دۆخەکە گەشتە ئەم قۆناغە ؟

" فەرمان بەکر "

ڤیونا سیمپسۆن ئەو دایکە میهرەبانەیە کە ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە بۆ ڕزگارکردنی گیانی منالەکەی. پاش ئەوەی شەپۆلێکی تەرزە ...
06/02/2020

ڤیونا سیمپسۆن ئەو دایکە میهرەبانەیە کە ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە بۆ ڕزگارکردنی گیانی منالەکەی.
پاش ئەوەی شەپۆلێکی تەرزە بارین شاری بریزبن باکوری ئوسترالیای گرتەوە، ڤیونا سیمپسۆنی دایک لەگەڵ منداڵەکەی بۆ ماڵەوە دەگەرایەوە. باران و تەزرەی زۆر دەستی پێکرد. ناوبراو هیچ رێگایەکی نەدۆزیەوە بۆ ئەوەی خۆی و منداڵەکەی رزگار بکات لەو تەرزەیە. ڤیونا ناچاربوو خۆی بەسەر منداڵەکەی دابدات و پشت لە تەرزەکە بکات بۆ ئەوەی منداڵەکەی هیچی بەسەر نەیەت.

دیمەنێک لە شاری ووهانی چین. کەسێک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر شەقامێک مردووە، کەسێکی دیکەش بە بایسکیلێک بە تەنیشتی دەڕوا ...
05/02/2020

دیمەنێک لە شاری ووهانی چین. کەسێک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر شەقامێک مردووە، کەسێکی دیکەش بە بایسکیلێک بە تەنیشتی دەڕوا و بوێری ئەوەی نییە سەیریشی بکات

کۆرۆنا ڤایرەس:دواین ئامار و هەوال- ژمارەی تووشبووان ١٧،٤٠٨ کەس.- لەم ژمارەیە (٢،٢٩٨) بە ڕێژەی (٪١٣) تووشبوویان حاڵیان لە...
03/02/2020

کۆرۆنا ڤایرەس:
دواین ئامار و هەوال

- ژمارەی تووشبووان ١٧،٤٠٨ کەس.
- لەم ژمارەیە (٢،٢٩٨) بە ڕێژەی (٪١٣) تووشبوویان حاڵیان لە مەترسیدایە.
- ٣٦٢ کەس مردوون.
- ٥٠٨ کەس چاکبوونەتەوە.

- ٢٧ وڵات تا ئێستا ڤایرەسەکەی تێدا بڵاو بۆتەوە. ئەوانیش (صین، یابان، تایلەند، سەنگافۆر، کۆریای باشوور، هۆنک کۆنگ، ئوسترالیا، ئەمەریکا، ئەڵمانیا، تایوان، ماککاو، مالیزیا، ڤێتنام، فەڕەنسا، ئیماڕات، کەنەدا، هیندستان) بە ڕیزبەندی لە زۆرەوە بۆ کەم.

- ڕێژەی گواستنەوە: هەر کەسێك ٣-٤ کەس تووش دەکات!
- ڕێژەی مردن ٪٢
- ڤایرەسەکە ٢-١٤ ڕۆژ پێش دەرکەوتنی نیشانە لە تووشبووەکەدا دەتوانرێ بگوازرێتەوە!

هەواڵ و زانیارییە نوێیەکان:
- ٢/٢/٢٠٢٠ دکتۆرەکان لە تایلەند دەڵێن کە دەرمانێکیان دۆزیوەتەوە کە نەخۆشێکیان پێ چارەسەر کردووە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا.

- ٢/٢/٢٠٢٠ یەکەم حاڵەتی گیان لەدەست دان لە دەرەوەی وڵاتی صین و لە فلیپین تۆمار کرا کە پیاوێکی ٤٤ ساڵی خەڵکی وهان بووە لە ٢٥/١/٢٠٢٠ لە نەخۆشخانە داخڵ بووە.

- ٢/٢/٢٠٢٠ نۆیەم حاڵەتی تووش بوو بە ڤایرەسەکە لە کالیفۆڕنیا تۆمارکرا.

- ٢/٢/٢٠٢٠ وڵاتی صین شارێکی تری گەورەی ٩ ملیۆن سەرنشینی داخست! بە ناوی وێنژوو کە زۆرترین ژمارەی تووشبووی تێدایە دوای وهان.

- لە ٣٠/١/٢٠٢٠ کۆرۆنا تووشبوانی سارسی تێ پەڕاند کە سارس (٨،٠٩٦) کەسی تووش کردبوو لە جیهاندا!

- ٣٠/١/٢٠٢٠ ئەمەریکا یەکەم حاڵەتی گواستنەوەی تۆمار کرد لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ!

ڤایرۆسی کۆرۆنا چەنێک مەترسیدارە؟: بە ٣ دیاریکەر دەبێ:
- ڕێژەی گواستنەوە:
- ڕێژەی مردن:
- دیاریکردنی ئەوەی ئایا تووش بوویەک نیشانەی نەبێ دەتوانێ بیگوازێتەوە:

ڕێژەی گواستنەوەی کۆرۆنا لە ئێستادا ١.٥ بۆ ٣.٥ وە کە بە نزیکەیی هەر نەخۆشێک ئەتوانێ ٣-٤ کەسی تر تووش بکا ئەم ڕێژەیە زۆر زۆرە لە چاو پەتای ئاسایی ئینفلۆنزا کە ١.٣یە و بۆ نەخۆشی سارس ٢ بووە ڕێژەکە.

خۆشبەختانە ڕێژەی مردن لە چاو سارس و مێرسدا کەمترە لە کۆرۆنا ڤایرەس ٪٢ وە ڕێژەی مردن لە کاتێکدا لە سارس ٪١٠ و مێرس ٪٣٤ بوو.

بە داخەوە کە ڤایرۆسەکە لە ٢-١٤ ڕۆژ ئەکرێ بگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لە کاتێکا هیچ نیشانەی نییە تووشبووەکە!

- تەمەنی تووشبووان لە نێوان ٢-٧٤ ساڵدایە و ٪٧١ی تووشبووان نێرینەن.

- نیوکلیک ئەسیدی ڤایرەسەکە لەسەر دەسکی دەرگای تووشبوویەک دۆزراوەتەوە! ئەمەش وا دەکات زیاتر بترسین لە بڵاو بوونەوەی.

ئەمە دواترین هەواڵ و زانیاری بوو لەسەر کۆرۆنا هیوادارم نەگاتە خۆمان وە گەر مەجالم هەبوو چۆنیەتی خۆ پاراستن و چارەسەرە پێویستەکانتان بۆ پۆست دەکەم.

حوزەیفە حامد

02/02/2020

ئێوارەیەک بە بە هەموو خەلکی ئەم شارە ئەلێم ژیان جوانە ئەگەر مرۆڤەکان بە جوانی سەیری ژیان بکەن
ئێوارەیەک بە هەموو منالانی شار ئەلێم بە دڵی خۆتان یاری بکەن هەڵە بکەن چونکە ئەو هەڵانەی ئیستا ئاسانە بۆتان لە گەورەبووندا بچوکترین هەڵە گەورەترین باجی بۆ ئەدەی
ئەم ئێوارەیە بە هەمووتان ئەڵێم ژیان خەونیکی کورتە با هەموومان ئەم خەونە کورتە بە میهرەبانیەوە ببینین با لەو خەونە کورتە جێگەیەکیش نەمینێ بۆ رق و کینە..

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when English with Aso posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share