٨ی مارس / 8th March

Directions

٨ی مارس / 8th March ئەم گروپە دەستەیەکی سەربەخۆیە و ساڵانە کارو چالاکی رۆژی جیهانی ژنان 8ی مارس ڕێکدەخات

نوێنەرانی تۆڕی هەشتی مارس سەردانی رێکخراوی هاریکاری یاساییان کرد  ئەمڕۆ ٢٠٢٧/٨/١٨ ژمارەیەک لەئەندامانی تۆڕی هەشتی مارس ک...
18/08/2026

نوێنەرانی تۆڕی هەشتی مارس سەردانی رێکخراوی هاریکاری یاساییان کرد

ئەمڕۆ ٢٠٢٧/٨/١٨ ژمارەیەک لەئەندامانی تۆڕی هەشتی مارس کەپێکهاتبون لە(بەهار مونزیر، کەژاڵ عەبدولقادر، دڵسۆز زەنگەنە، نیگاڕ تۆفیق، گۆڵاڵە حەمە ڕەشید)، بەمەستی هەماهەنگی زیاتر لەکارو چالاکیەکانی داهاتوودا، سەردانی ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنانیان کرد، کەئەندامی تۆڕی هەشتی مارسن و گوڵی رێزو پێزانین پێشکەشی بەڕێوەبەری رێکخراو (شۆخان ئەحمەد)و (رێزان شێخ دلێر) سەرۆکی بۆردی رێکخراوی ناوبراو، کرا لەپای ئەرک و کارەکانیان بۆ دۆسیە یاسایەکانی ئەو ژنانەی کە توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت.

13/08/2026

کەژاڵ نوری کچانی ئێزیدی دەکاتە شاژن

کەژاڵ نوری ژنە شاعیری کورد، تێکستێکی بەناوی (شاژن) بۆ کچانی ئێزدی نوسیوەو لەلایەن کوردانی ئێزیدی بەشێوازی کلیپ ئامادەکراوەو لەتێکستەکەدا ئاماژە بۆ ئازارو کۆژانەکانی کچانی ئێزیدی دەکات لە ساڵی ٢٠١٤، داعش هێرشی کردە سەر شنگال و ئێزدییەکان ڕووبەڕووی تاوانێکی گەورەو قێزەون بوونەوە، ژمارەیەکی زۆر لە کچ و ژنانی ئێزدیان بەزۆر بردو کڕین و فرۆشیان پێوەدەکراو بەدیاری دەبەخشرانەوەو ئاڵۆگۆڕیان پێ دەکراو بەکۆیلەکران، ئەوەی بەسەر کچانی ئێزدی هات، زامێکی قووڵی مێژووییەو یادکردنەوەی ئێزدییەکان پەیامێکە بۆ پاراستنی کەرامەت، ماف و ژیانی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی جینۆساید و توندوتیژی.

ئەوکاتەی میدیا فرەژنی ئاسایی دەکاتەوە ئایا دەمانەوێت یاسا پارێزگاری لە ژن بکات، یان میدیا یاسا پووچەڵ بکاتەوە؟شەدە بەشیر...
11/08/2026

ئەوکاتەی میدیا فرەژنی ئاسایی دەکاتەوە

ئایا دەمانەوێت یاسا پارێزگاری لە ژن بکات، یان میدیا یاسا پووچەڵ بکاتەوە؟

شەدە بەشیر

میدیا تەنها ئاوێنەی کۆمەڵگا نییە، هەندێک جار خۆی کۆمەڵگا دروست دەکات و ئاڕاستەشی دەکات، لە کۆمەڵگایەکدا کە هێشتا ژنان لە ژێر فشار و جیاکاریی جێندەریدا دەژین، هەر وتارێک، هەر چاوپێکەوتنێک و هەر ڕاپۆرتێک کە پەیوەندییەکی نایەکسانی نێوان پیاو و ژن وەک (ئاساییکردنەوە، چارەسەر، هۆکاری تەبایی و گوێڕایەڵی ژن بۆ هاوژینەکەی)، یاخود وەک (بابەتێکی سەرنجڕاکێش) پیشان بدات، تەنها زانیاری نادات، بەڵکو دەست بە ئاسایی‌کردنەوەی دیاردەیەک دەکات.
جێی خۆیەتی سەرنج بدەینە مامەڵەکردنی میدیا لەگەڵ بابەتی فرەژنی، لەکاتێکدا بەپێی یاسای ژمارە ١٥ی ساڵی ٢٠٠٨، پیاو ناتوانێت بەئاسانی هاوسەرگیری دووەم ئەنجام بدات، چەند مەرجێک دیاریکراوە کە پێویستەرەچاوبکرێن بۆ ئەوەی دادگا مۆڵەتی بدات ئەوانیش( مۆڵەتی دادوەر، مەرجی ڕەزامەندیی هاوسەری یەکەم، هۆکاری تەندروستی دیاریکراو و توانای دارایی داناوە)، واتە لەهەرێمی کوردستان فرەژنی سنوردارو مەرجدار کراوە، بەڵام کاتێک میدیا بە شێوەیەکی بەردەوام فرەژنی دەخاتە پێش چاوی بینەر، پرسیارێکی گرنگ لەبەردەم دەسەڵاتی میدیادا دروست دەبێت ئەویش ئەوەیە(ئایا میدیا تەنها باس لە دیاردەکە دەکات، یان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەبێتە بەشێک لە پرۆسەی ئاسایی‌کردنەوە و زیادکردنی خواست بۆی؟).

میدیا نابێت ژن بکاتە سەحنەی سەرگرمی

کاتێک فرەژنی دەبێتە بابەتی چاوپێکەوتن، پێویستە میدیا لە خۆی بپرسێت:
ئایا ئەم بابەتە بەپێی چ پێوەرێک و بە چ شێوازێک پێشکەش بکرێت؟،
ئایا کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان باس کراون؟،
ئایا ئەم راپۆرتە پێشکەشی بینەر دەکرێت، بینەر زانیاری ئەوەی هەیە لە هەرێمی کوردستان فرەژنی مەرجی یاسایی هەیە؟،
یان تەنها وەک چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش ئامادەکراوە کە لە کۆتاییدا پیاو قسە دەکات و ژن دەبێتە تەنها کاراکتەرێکی لاوەکی و گوێڕایەڵ و بەکاردەهێنرێت،
ئەگەر میدیا ئەمە بکات، ئەوا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هۆکاری بەرهەمهێنانی کەلتووری نایەکسانیە.
هەردوو کەناڵی ئاسمانی ئاڤامیدیا و ڕووداو، یەکەم جارو دەیەم جاریان نیە تەرویج بەفرەژنی بدەن، راپۆرت و چاوپێکەوتنەکانیان بەجۆرێکە فرەژنی وەک هەڵبژاردەیەکی ئاسایی و سەرنجڕاکێش یان چارەسەرێکی کۆمەڵایەتی پیشان دەدەن، ئەمە هێرش نیە بۆ ئەو دوو دەزگایە بەڵکو پێویستە بخرێنە بەردەم بەرپرسیارەتیەکی پیشەیی و ئەخلاقی، چونکە میدیا نابێت بە هەڵبژاردنی وشە و میوان و چیرۆکەکان، ئەو سنوورە یاسایی و کۆمەڵایەتیانە بشکێنێت و دیاردەکە بکاتە شتێکی ئاسایی و خوازراو، لەکاتێکدا یاسا فرەژنی سنووردارو مەرجدارکردووە.

Shada Basher

ئەمڕۆ (٢٠٢٦/٨/١١)کۆبونەوەی دەستەی بەڕێوەبردنی تۆڕی ٨ی مارس، بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی دەستەکە، بەمەبەستی گفتوگۆکردن...
11/08/2026

ئەمڕۆ (٢٠٢٦/٨/١١)کۆبونەوەی دەستەی بەڕێوەبردنی تۆڕی ٨ی مارس، بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی دەستەکە، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کارەکانی رابردووی تۆڕەکەو دانانی پلان و کاری داهاتووی تۆڕەکەو ئامادەکاری بۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.

بەیاننامەی تۆڕی ٨ی مارسبە بۆنەی ٣ی ئاب، ڕۆژی یادەوەریی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان٣ی ئاب ٢٠١٤ بە ڕۆژێکی تاریک لە مێژووی هاوچە...
03/08/2026

بەیاننامەی تۆڕی ٨ی مارس

بە بۆنەی ٣ی ئاب، ڕۆژی یادەوەریی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان

٣ی ئاب ٢٠١٤ بە ڕۆژێکی تاریک لە مێژووی هاوچەرخی عێراق و کوردستان، و بە تایبەتی بۆ ئێزیدییەکان، تۆمار کرا. هێرشی داعش بۆ شنگال بووە هۆی کوشتن، ئاوارەکردن و ئەنجامدانی جینۆساید دژی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە، بە تایبەتی دژی ژنان و منداڵانی ئێزیدی. ئەم تاوانانە، کە بە کۆمەڵکوژی ناسراون، هێشتا کاریگەرییە قورسەکانیان لەسەر ژیانی هەزاران قوربانی و خێزانەکانیان بەردەوامە.

تۆڕی ٨ی مارس، لەم ڕۆژەی یادەوەرییەدا، بە ڕوونی و بێ‌دوودڵی کۆمەڵکوژی و هەموو تاوانەکانی داعش دژی ئێزیدییەکان مەحکوم دەکات و پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ ماف، داواکاری و دادخوازیی قوربانیان و ڕزگاربووان دووبارە دەکاتەوە.

ئێمە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە ژنانی ئێزیدی تەنها قوربانیی کۆمەڵکوژی نەبوون؛ بەڵکو بوونەتە دەنگی بەرخودان، خۆڕاگری و داواکاریی دادپەروەری. ئەو ژنانەی لەو تاوانانە ڕزگاریان بووە، مافیانە بە کرامەت، ئاسایش و ئارامی بژین، و دەبێت پشتیوانیی یاسایی، دەروونی، کۆمەڵایەتی و ئابووریی درێژخایەن بۆیان دابین بکرێت.

تۆڕی ٨ی مارس پێداگری دەکات کە یادەوەریی کۆمەڵکوژی بەبێ دادپەروەری تەواو نابێت. ناساندنی کۆمەڵکوژی و دانپێدانان بە قوربانیبوونی ئێزیدییەکان هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام هەنگاوی کۆتایی نییە. دەبێت لێپرسینەوە، دادگایی‌کردن و سزادانی تاوانباران بە شێوەیەکی جیدی، دادپەروەرانە و بەپێی ستانداردەکانی دادپەروەریی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت.

تۆڕی ٨ی مارس داوا دەکات:

یەکەم: گەڕاندنەوەی هەموو ئەو ئێزیدییانەی هێشتا ونن و دابینکردنی زانیاریی ڕوون و پشتیوانیی پێویست بۆ خێزانەکانیان.

دووەم: دابینکردنی دادپەروەری و لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی بەشدارییان لە کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی دژی ئێزیدییەکان کردووە، بەبێ هیچ جۆرە بێ‌سزاییەک.

سێیەم: دابینکردنی پشتیوانیی تایبەت و درێژخایەن بۆ ژنانی ئێزیدیی ڕزگاربوو، بە تایبەتی لە بوارەکانی داد، تەندروستیی دەروونی، خوێندن، کار و ژیانی سەربەخۆ.

چوارەم: پاراستنی ماف و کرامەتی ئێزیدییەکان و دڵنیابوون لەوەی شنگال و ناوچەکانی ژیانی ئێزیدییەکان ببنە شوێنێکی سەلامەت بۆ ژیان، گەڕانەوە و ژیانێکی شایستە.

پێنجەم: جێبەجێکردنی بەڵێنە یاسایی و سیاسییەکان بەرامبەر بە قوربانیانی کۆمەڵکوژی و ڕزگاربووان، و دڵنیابوون لە بەشداریی کاریگەری ژنانی ئێزیدی لە بڕیاردان و دیاریکردنی داهاتووی خۆیان.

شەشەم: دامەزراندنی میکانیزمێکی بەهێز بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی کۆمەڵکوژی و هەموو جۆرەکانی جیاکاری، ڕق و نەفرەت لەسەر بنەمای ناسنامە، ئایین و باوەڕ.

پەیامی کۆتایی

٣ی ئاب بۆ ئێمە تەنها ڕۆژی یادەوەری نییە؛ ڕۆژی بەرپرسیارێتییە.

بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر قوربانیان،
بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر ژنانی ڕزگاربوو،
بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر نەوەکانی داهاتوو.

ئێمە دووبارە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە:

- کۆمەڵکوژی نابێت لەبیر بکرێت.
- قوربانیان نابێت لەبیر بکرێن.
- تاوانباران نابێت بێ‌سزا بمێنن.
- هیچ کۆمەڵەیەکی مرۆڤایەتی نابێت جارێکی تر بە هەمان چارەنووس ڕووبەڕوو ببێتەوە.

تۆڕی ٨ی مارس

٣ی ئاب ٢٠٢٦
ڕۆژی یادەوەریی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان

بەیاننامەی هاوپەیمانیی ژنانی کوردستانبە پشتیوانی و پشتگیری:• تۆڕی ٨ی مارس• دەستەی داکۆکیکردن لە داکۆکیکاران• تۆری هاوبەش...
16/07/2026

بەیاننامەی هاوپەیمانیی ژنانی کوردستان
بە پشتیوانی و پشتگیری:
• تۆڕی ٨ی مارس
• دەستەی داکۆکیکردن لە داکۆکیکاران
• تۆری هاوبەشی رێکخراوەکان وژمارەیەک لەکەسایەتی چالاکوانی بواری ژنان
سەبارەت بە هەوڵەکانی کپکردنی دەنگی داکۆکیکردن و ئازادی و مافەکانی ژنان بەرامبەر بە سەرۆکی هاوپەیمانی ژنانی کوردستان و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی.
بۆ ڕای گشتی ،
پێویستە لە سەرەتادا ڕاستیی ئەو ڕووداوە وەک خۆی بخەینە ڕوو کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرامبەر بە سەرۆکی هاوپەیمانی ژنانی کوردستان و سەرۆکی رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی ، خانمى چالاکوان و پارێزەر «بەهار عەلی» ڕوویدا، دوور لەو چەواشەکاری و تۆمەتە بێبناغەیانەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکرانەوە:
لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٧/١٢، بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکی و یاسایی دادگاوە کە تێیدا بەهار خان ئامادە نەبووە، بڕیارێکی غیابیی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە. دواتر لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٧/١٥، کاتێک لە بڕیارەکە ئاگادار کراوەتەوە، خۆی بە شێوازێکی تەواو ئارەزوومەندانە و یاسایی، بە هاوڕێیەتیی تیمی پارێزەران چووەتە بنکەی پۆلیس و دوای ڕوونکردنەوەی بابەتەکە، دادوەر دەستبەجێ بڕیاری ئازادکردنی داوە. ئەمە ڕاستیی بەسەرھاتەکەیە و هیچ پەیوەندییەکی بەو بابەتە چەواشەکارانەی میدیاکانەوە نییە.
ئێمە لە هاوپەیمانیی ژنانی کوردستان، لە کاتێکدا بەردەوامین لە تێکۆشان بۆ چەسپاندنی بنەماکانی سەروەریی یاسا، دادپەروەری و پاراستنی مافەکانی ژنان، ڕایدەگەیەنین کە ئەم هێرشە چەواشەکارییانە بەشێکن لە کەمپینێکی نەخوازراو بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ئازادی ژنان و شێواندنی مێژووی تێکۆشەرانی ئەم بوارە.
لەم چوارچێوەیەدا، هاوپەیمانی ژنانی کوردستان جەخت لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دەکاتەوە:
1. بەپێی پەیرەوی ناوخۆ و ماندێتی ناوخۆیی هاوپەیمانی ژنانی کوردستان، پاراستنی پێگە، کەرامەت و ئاسایشی مەعنەویی سەرجەم ئەندامان، بەتایبەتی سەرکردایەتی هاوپەیمانی، ئەرکێکی بنەڕەتییە. هەر پێشێلکارییەک بەرامبەر هەر ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنجام بدرێت، ڕاستەوخۆ بە هێرش بۆ سەر قەوارە، پرەنسیپەکانی هاوپەیمانی و خەباتی ژنانی کوردستان دادەنرێت.
2. ئێمە بە توندی سەرکۆنەی ئەو شێوازە کارکردنە ناپڕۆفیشناڵەی هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن و پەیجی سۆشیاڵ میدیا دەکەین، کە بەبێ بەدواداچوونی ڕاستی و تەنیا بۆ مەرامی تەسکی میدیایی، هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە و هەوڵی ناوزڕاندنی کەسایەتیی چالاکوانانی مەدەنی دەدەن.
3. مێژووی خەباتی ژنان لە کوردستان هەمیشە پڕ بووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتی گەورە، بەڵام ژنانی ئێمە لە هیچ قۆناغێکی سەختدا پاشەکشەیان نەکردووە. ئەم جۆرە فشار و کۆسپانە ناتوانن ئیرادەمان لاواز بکەن، بەڵکو پێداگیریمان زیاتر دەکەن لەسەر بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان.
هاوپەیمانیی ژنانی کوردستان پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ سەرۆکی هاوپەیمانی، خاتوو بەهار علی، ڕادەگەیەنێت و جەخت لە بەردەوامی و داکۆکیکردنی بێوچانی خۆی دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی کەرامەت و مافەکانی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی هەر هەوڵێکی چەواشەکاری. بەو هیوایەی کوردستانێک ببینین کە تێیدا یاسا سەروەر بێت و مافی ژنان بە تەواوی بەرپا و پارێزراو بێت.
هاوپەیمانیی ژنانی کوردستان
هەولێر، تەمموز، ٢٠٢٦

کۆبونەوەی دەستەی بەڕێوەبردنی تۆڕی هەشتی مارس، رۆژی ٢٠٢٦/٧/٥ لەرێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، تایبەت بوو بەهەڵوێست و کاروچال...
05/07/2026

کۆبونەوەی دەستەی بەڕێوەبردنی تۆڕی هەشتی مارس، رۆژی ٢٠٢٦/٧/٥ لەرێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، تایبەت بوو بەهەڵوێست و کاروچالاکی دوو هەفتەی رابردووی تۆڕەکەو دانانی پلان و دەستیشانکردنی هەنگاوی داهاتووی تۆڕەکە.

هەڵمەتی هۆشیاری تۆڕی ٨ی مارسکۆتایی بهێنە بەلۆمەکردنی قوربانیپۆشاکی کەسێک، ئەو شوێنەی بۆی دەچێت، یان چۆنیەتی رەفتارکردنی،...
04/07/2026

هەڵمەتی هۆشیاری تۆڕی ٨ی مارس

کۆتایی بهێنە بەلۆمەکردنی قوربانی
پۆشاکی کەسێک، ئەو شوێنەی بۆی دەچێت، یان چۆنیەتی رەفتارکردنی، هەرگیز بیانویەک نیە بۆ دەستدرێژیکردنە سەری.
لۆمەکردنی قوربانی دەبێتە هۆی بێدەنگکردنی رزگاربوان و پاراستنی دەستدرێژیکاران. لەبری ئەوەی بپرسیت "بۆچی جێی نەهێشت؟" بپرسە "بۆچی دەستدرێژیکارەکە ئەمەی کرد؟".
لەگەڵ رزگاربووان بوەستە، نەک دژیان.


رەزامەندیی هۆشیارانەبریتیە لەتوانایی بەردەوام بوون، یان پەشیمان بوونەوە لەپەیوەندییەک، گرێبەستێک یان هەر مامەڵەیەک لەلای...
02/07/2026

رەزامەندیی هۆشیارانە
بریتیە لەتوانایی بەردەوام بوون، یان پەشیمان بوونەوە لەپەیوەندییەک، گرێبەستێک یان هەر مامەڵەیەک لەلایەن لایەنەکانی مامەڵەکەوە. رەزامەندی هۆشیارانە دەبێت ئەم خاڵانەی تێدابێت، ئینجا دادەمەزرێت: توانایی وتنی "نەخێر" بەبێ بوونی فشار. ئامادەیی عەقڵی "لەژێر فشاری دەروونی نەبێت، یان نەخۆشی دەرونی نەبێت".تەمەنی لە١٨ساڵ زیاتر بێت. ئاگادار بێت لەدەرئەنجامەکانی پەیوەندی یان مامەڵەکە.
هەرکاتێک گومانت هەبوو، بوەستەو بپرسە.


عبدالطیف سەلەفی سزای کارگێڕی وەرگرت! ئەمڕۆ ١/٧/٢٠٢٦ فەرمانی وەزاری لە لایەن بەڕێز دکتۆر( ئارام محمد قادر) دەرچوو سەبارەت...
01/07/2026

عبدالطیف سەلەفی سزای کارگێڕی وەرگرت!

ئەمڕۆ ١/٧/٢٠٢٦ فەرمانی وەزاری لە لایەن بەڕێز دکتۆر( ئارام محمد قادر) دەرچوو سەبارەت بە دۆسیەی د. (عبداللطیف احمد مصطفی) مامۆستای زانکۆ لە کۆلیژی- زانستە ئیسلامییەکان لە زانکۆی سلێمانی، بڕیارەکە بەپێی نوسراوی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ژمارە ( ٢١/ ٨٩٠ ) لە ڕێکەوتی ٢٤/٦/٢٠٢٦ و دوابەدوای نوسراوی ژمارە ١٣٣٥ لە ڕیکەوتی ٢٨/٦/٢٠٢٦ هەروەها ئاماژە کراوە بە نوسراوی دووهەمی زانکۆی سلێمانی ژمارە ٢٨/٩٣٤ کە تایبەت بوە بە لێکۆڵینەوە دۆسیەی ناوبراو لە دوای دروست بوونی لیژنەی تایبەت کە بەڕێز داواکاری گشتی لە ناو لیژنەکەدا بووە. لە ناو فەرمانە وەزاریەکەدا بەڕێز وەزیر بڕیاری پێدانی سزای عەزلکردنی داوە کە پاڵپشتە بە یاسای بەرەزفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە ١٤ی ساڵێ ١٩٩١.
تۆڕی ٨ مارس دەستخۆشی لە بەڕێز وەزیری خوێدنی باڵا و ئەو لیژنانە دەکات کە کاری جدیان لەم دۆسیەدا کردووە ، شایەنی باسە تۆڕی ٨ مارس لە ڕۆژی ٢٥ی ٦ ی ٢٠٢٦ یاداشتێکی چڕو پڕی پێشکەشی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا کرد کە تێیدا چەند خاڵێکی گرنگی لە خۆ گرتوو. لێرەوە جارێكی تر دەستخۆشی دەکەین و بە هیوای ئەوەی دادپەروەری لەم دۆسێیانەدا کە کۆمەڵگا توشی دڵەڕاوکی و بی متمانەی دەکات لە ناو دامودەزگاکانی حکومەت و ئەهلیەکاندا بە ئەنجامی مرۆڤدۆستانەو کەشێکی مەدەنی بچێتە پێشەوە
تۆڕی ٨ مارس
١/٧/٢٠٢٦
زانیاری : تۆڕی ٨ مارس پێکهاتوە لە ٢٥ ڕێکخراوی ژنان، کۆمەڵگای مەدەنی، داکۆکیکاران، مافناس، کەسانی ئەکادیمی، میدیاکار

Address

Salm
As Sulaymaniyah
964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ٨ی مارس / 8th March posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share