PAK Organization

PAK Organization ڕێکخراوێکی سەربەخۆی خۆبەخشە، ئامانجی پاراستن و خزمەتکردنی ئاژەڵانی بێلانەی کوردستانە.

16/03/2026

هیچ چیرۆکێک هێندەی چیرۆکی برسێتی و تینووێتی بەئازار نییە! دوێنێ ئەندامێکی ڕێکخراوەکەمان ئەم سەگە جوان و ئاقڵەی تێر کردووە، ئەویش یەکسەر وەفای خۆی نواندووە و بووەتە هاوڕێ و پاسەوانی.
لەگەڵ ئاژەڵان و ژینگەی کوردستان میهرەبان بن.

14/03/2026

ئەوانەی دەست و پێی ئەم پشیلە بێتاوانەیان لەبندا بڕی، ئەوانەی ڕۆژانە تاوان بەرانبەر خۆمان و ئاژەڵان و ژینگە و داروبەری ئەم دونیایە دەکەن دایک و باوک، خوشک و برا، کوڕ و کچی خۆمانن؛ هاوڕێمانن، دراوسێمانن، هاوشار و هاودین و هاوزمانی خۆمانن، ڕۆژانە تەوقەمان لەگەڵ دەکەن و موجامەلەمان، لە ترافیک و ڕیزە جۆربەجۆرەکاندا لە تەنیشتمانەوە دەوەستن، منداڵ دەخەنەوە و بەبێ ئەوەی ئەلفوبێی ئەخلاق و پەروەردەیان فێر بکەن دەیانکەنەوە بە دڕەندەی وەک خۆیان و ئینجا لە کۆڵان و حەوشەی قوتابخانەکاندا بەریان دەدەنە منداڵەکانی ئێمە! بۆیە دەبێت باسیان بکەین، کارەکانیان نیشان بدەین و بیاندۆزینەوە! ئەوان شەرم لە تاوانکردن نەکەن، نابێ ئێمە شەرم لە باسکردنی تاوانەکانیان بکەین!

ئەگەر پێتان وایە خۆتان و خێزان و کۆمەڵگەتان لە دەست ئەم مرۆڤانە پارێزراو و سەلامەتن، هەڵەن! چونکە ئەم مرۆڤانە بەبەرچاومانەوە سووکایەتی بە درووستکراوە بێتاوانەکانی خودا و شکۆی ئێمە و شارەکەشمان دەکەن و کەسیش نایانبینێت!

ئەو شوێنەی لە لەیلەتولقەدردا ئەم تاوانەی لێ کراوە هەمووی کامێرایە و دۆزینەوەی تاوانباران مەحاڵ نییە. داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین ئەم تاوانبارانە بدۆزنەوە، ئاشکرایان بکەن و سزایان بدەن. ئەمە کاریگەرییەکی ئێجگار گەورەی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ئەم تاوانانە و دڵی شکاوی خەڵکیش دەداتەوە. تاوانەکە هەر بەئەنقەست بەوپەڕیی دڕندەیی و ئازارەوە بۆ مەبەستێکی قێزەون کراوە!

ڕێکخراوی پاکۆ بۆ پاراستنی ئاژەڵانی کوردستان

10/12/2025

ئەم سەگە دایکەیە بەهۆی باران و لافاوەکەی دوێنێوە یەکێک لە بەچکەکانی لەدەست دابوو، پاش ئەوەی بەڕێزێک پەیوەندی بە ڕێکخراوەکەمانەوە کرد سانا و لاس چوون بە هانای دایک و بەچکەکانەوە و شوێنێکی گەرم و سەلامەتیان بۆ دروستکردن و ئیتر ئەمشەو دایک و بێچووەکان ئارام دەخەون.

ئاژەڵیش بە هەمان شێوەی مرۆڤ هەست دەکات،هەست بە گەرما و سەرما، هەست بە ترس و لەدەستدان و هەست بە خۆشەویستیش! بۆیە ئێوەش هاوکاریانبن و بیرتانبێت کە ڕەحم بە بوونەوەرانی سەر زەوی بکەن تا خوای گەورە ڕەحمتان پێبکات.

English:
This mother dog lost one of her puppies to the floods, but she never stopped fighting for the rest of them. Our volunteers built her a safe home and rushed her hypothermic puppy to the vet for emergency care. Today, they’re all warm, safe, and together again.
Animals feel, love, and grieve — just like us.
Please don’t forget them, especially in these hard days of rain and flooding.
A little kindness can save a life. ❤️
— PAKO Organization

Arabic:
هذه الأم فقدت أحد جرائها بسبب الفيضانات، لكنها لم تتوقف عن حماية الباقي. متطوّعونا بنوا لها مأوى آمن، وأخذوا جروها الذي كان يعاني من انخفاض الحرارة إلى الطبيب البيطري للعلاج. واليوم عاد الجرو إلى أمه… دافئًا وآمنًا مع إخوته.
الحيوانات تشعر وتحب وتحزن مثلنا تمامًا.
لا تنسوهم في هذه الأيام الصعبة مع الأمطار والفيضانات.
لمسة رحمة قد تنقذ حياة. ❤️

01/11/2025

زۆر ئاسانە مرۆڤ بیر لە دەرەنجامی کارەکانی بکاتەوە!
بۆ نموونە کاتێک تۆ پەتێک دەکەیتە ملی بێچووە سەگێک یاخوود ملوانکەیەک و دواتر بەهەر هۆکارێکبێت بەرەڵای دەکەیت، دەبێت بیرتبێت ئەم سەگە بە بچوکی نامێنێتەوە و دواتر گەورە دەبێت و ملی دەبڕدرێت یاخود لە هەندێک حاڵەتدا دەخنکێت.
ئێمە وەک پاکۆ توانیمان هاوکاری ئەم سەگە بکەین و ژیانی ڕزگارکەین. بەڵام دڵنیاین کە سەدان سەگی تر هەن بەدەست ئەم حاڵەتەوە دەناڵێنن.
با پێکەوە هەوڵبدەین ئەم دیاردەیە نەهێڵین.

سوپاس بۆ نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری مێرسی کە هاوکاربوون لە چارەسەرکردنی.

هاوکارمانبن تا هاوکاری ئاژەڵی زیاتر بکەین.

Fastpay:07711519909

15/10/2025

ئەمە تەنها ڤیدیۆی ئازاردانی سەگێک نییە، ئەمە فێرکردنی منداڵێکیشە بۆ کووشتن و ئازاردان، باوکێک یا کەسێکە کە لەبەر 3000 ژیانی منداڵەکەی و خۆشی دەخاتە مەترسییەوە
ئەمە ڤیدیۆی بەشێکی کەمە لە هەزاران دیمەنی بەم جۆرە کە ڕۆژانە لەم شارەدا بەهۆی نا شارەزایی و خەمساردی چەند شوێنێک ئەم ڕێگە نامرۆڤانە پڕ مەترسی و بێ ئەنجامە دەگیرێتەبەر بۆ چارەسەری کێشەیەک کە سەدان جار ووتومانە و دەیڵێین کە بەمە چارەسەر نابێت.
ئەمە ڤیدیۆیەکە کە پیشانی دەدات لە کوردستان و لە ساڵی ۲۰۲٥ چۆن مامەڵە لەگەڵ ڕۆحێک دەکرێت و بۆ هەتا هەتایە وەک پەڵەیەکی ڕەش لە مێژوودا بۆ لایەنەکان و کەسەکانی بەرپرسن لەم بابەتە هەڵدەگیرێت، چونکە ژیان بەم جۆرە نابێت و لە داهاتوودا نەوەیەکی هۆشیار و میهرەبان پەروەردە دەکرێن کە هەرگیز ئەم کردارانە قبووڵ ناکەن و ناهێڵن دووبارە ببێتەوە!

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی مژدەخان خێزانی کاک جەلیل و خوشکی د. ئاڤێستا و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر...
27/09/2025

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی مژدەخان خێزانی کاک جەلیل و خوشکی د. ئاڤێستا و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پاکۆ ڕادەگەیەنین.
مژدە خان یەکێک بوو لە کەسە هەرە میهرەبان و ئاژەڵدۆستەکان کە ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی ئاژەڵانی بێلانە تەرخانکردبوو و بە هەموو جۆرێک هاوکاری دەکردن.
سبەی ۲٨/٩/٢٠٢٥ یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی و پرسەی ژنان و پیاوان لە مزگەوتی شێخ فەریدە لە سلێمانی.

انا للە و انا الیە راجعون
ڕێکخراوی پاکۆ بۆ پاراستنی ئاژەڵانی کوردستان

28/06/2025

"بە ئازادی. بڕۆ... بڕۆ گیانەکەم؛ خواحافیزت بێ. بەخێربێی سەرچاو، هەرچیشت خواردبێ، عافێتت بێ."

ئەمانە بەشێكن لە قسە قووڵ و جوانەکانی پیاوێکی میهرەبان بە ناوی مام ساڵح گەڵاڵەیی، کە ڕێوییەک؛ ڕووحێکی بێتاوان و بێزمان ئازاد دەکات. ئەمە ڕێک ئەوەیە کە دەبێت هەموومان چاوی لێ بکەین. مام ساڵح نایەت بێچووە ڕێوییەکی بێدەسەڵات ئەشکەنجە بدات، بسووتێنێت، هەڵبواسێت- بەداخەوە وەک لە چەندین مرۆڤی ترمان بینیوە- تەنیا لەبەر ئەوەی ڕێوییە و سرووشتی ڕێوییانەی خۆی دەژی. ئەمەی مام ساڵح دەیکات تێگەیشتنێکی قووڵە لە ژیان و سرووشت و خواداش پێی خۆشە.

ڤیدیۆکەمان لە پەیجی ڕووداو وەرگرتووە.

07/03/2025

چیرۆکێک پڕ لە مڕەمڕ و خۆشەویستی

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 09:00 - 23:00
Tuesday 09:00 - 23:00
Wednesday 09:00 - 23:00
Thursday 09:00 - 23:00
Friday 09:00 - 23:00
Saturday 09:00 - 23:00
Sunday 09:00 - 23:00

Telephone

+9647711519909

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when PAK Organization posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to PAK Organization:

Share