21/09/2026
نوێترین ڕاپرسی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سبه‌ی، كه له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ و به به‌شدار (1,161) كه‌س ئه‌نجامدراوه، چه‌ندین ده‌ركه‌وته‌ی سه‌رنجڕاكێش ده‌خاته ڕوو، به تایبه‌ت له پرسه‌كانی تایبه‌ت به متمانه‌ی هاوڵاتیان به دامه‌زراوه ده‌ستووری و سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
بۆ نموونه؛ لە ڕووی شیکاریی سیاسییەوە، ڕاپرسییەکە دەریدەخات، کە تەنها فاكته‌ره ئابوورییەکان هۆکار نین بۆ دیاردەی "نامۆبوونی سیاسی و بێباکیی سیاسی" بەڵکو ڕیشەی قەیرانەکە پەیوەستە بە "لاوازی متمانەی دامەزراوەیی"یەوە. له‌م باره‌یه‌وه ٥٧٪ی بەشداربووان ده‌ڵێن: هیچ متمانەیەکیان بە پەرلەمانی کوردستان نییە، و زۆرینەشیان بڕوایان وایە نوخبەی سیاسی گرنگی بە پێداویستییەکانی ڕای گشتی نادەن. ئەم دۆخەش وایکردووە بەشداربووان دابەش ببن بەسەر دوو ئاراستەدا: گرووپێک، کە لە پرۆسەی سیاسی بێهیوا بوون، و گرووپێک، کە هەست بە پەراوێزخستن و بێکاریگەریی سیاسی دەکەن.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی ڕاپۆرتەکە بە زمانی کوردی، سەردانی ئەم بەستەرە بکە:
https://sbeyresearch.com/reports/11
#ڕاپرسی