22/08/2026
پرس و ڕاوێژ لەگەڵ سوودمەندان
بۆ وەرزی داهاتووی كار و پڕۆژەكانی ڕێکخراوی کورد-ماد لە مانگەكانی ٩-١٢ ی ٢٠٢٦ كام لەم خوول و ڕاهێنانانە گرنگن كە ئەنجامی بدەین؟
یەكەم- بەرنامەی پڕۆژەكەت دەست پێبكە.
دووەم- بەرنامەی بیرۆكەی پڕۆژەكەت دروست بكە.
سێیەم- بەرنامەی پڕۆژەكەت باشتر بكە.
چوارەم- بەرنامەی پەروەردەی دارایی.
پێنجەم- بنەما گرنگەكانی چاوپێكەوتنی كار.
شەشەم- بنەما سەرەكییەكانی نووسینی سیڤی.
حەوتەم- خوولی هۆشیاریی ژینگەیی.
هەشتەم- خوولی هۆشیاریی بەشداریی سیاسی.
نۆیەم- خوولی هۆشیاریی قانونیی.
دەیەم- خوولی ڕاهێنانی بنەماكانی كشتوكاڵی ئەندامیی.
یازدەهەم- خوولی گەشەپێدانی توانای مامۆستایان.
دوازدەهەم- خوولی ڕاهێنان لەبارەی پەیوەندی (Communication).
سیازدەهەم- خوولی فریاگوزاریی سەرەتایی لە شوێنی كار.
چواردەهەم ـ خوولی بەکارهێنانەکانی زیرەکیی دەستکرد.
كام لەم خوول و ڕاهێنانانە بۆ تۆ پێویستن، ئەوا:
دەتوانی لەڕێگەی پەیجەوە ناوی سیانی خۆت و ژمارەی پەیوەندی و شوێنی نیشتەجێبوونت بنێریت هەتا لەكاتی ئەنجامدان چالاكییەكان ئاگاداربكرێیتەوە.
#ڕاهێنان
#كارامەیی