سروشتناسی - Naturalism

سروشتناسی - Naturalism سروشتناسی ڕێکخراوێکی ناحکومی سەربەخۆی بێ لایەنە، ئەم ڕێکخراوە کاردەکات لە پێناو پتەوکردنی توانای گەنجدا

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647508210221

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سروشتناسی - Naturalism posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to سروشتناسی - Naturalism:

Share

سروشتناسى بناسە !

سروشتناسی بە مۆڵەتی فەرمی ڕێکخراوێکی ناحکومی سەربەخۆی بێ لایەنە، ئەم ڕێکخراوە کاردەکات بۆ بەدیهێنانی بەرنامە تێروتەسەلەکانی کە لە پێناو پتەوکردنی توانای گەنجدا خۆی دەبینێتەوە، بەرنامەی کارەکانی سروشتناسی بريتيه له برەودان به تواناكانى گەنج له ڕووى زانستى فيزياوه و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردنى توانا زانستيیەكان تاوەکو ژيانێكى بەرهەمدار بۆ گەنجان فەراهەم بهێنێت و بيانكاتە پێشەنگ له بواره جياجياكانى زانستدا.

بێگومان بە تێپەڕبوونی کات، سروشتناسی تەشەنە دەکات و ڕەهەندی کارەکانی فراوان دەبێت، لەگەڵ کرانەوەی هزردا لقی نوێی سروشتناسی پەلدەهاوێتە بوارە جیاجیاکانی تری ژیان کە لە ڕووی زانستییەوە ڕاڤە دەکرێن و تیشک دەخاتە سەر پرس و ڕووداوە سەیر و هەنووکەییەکانی ڕۆژگار. ئەم ڕێکخراوە، پلانی هەیە لە داهاتوودا بە ناوازەترین و پێشکەوتووترین بیرۆکەوە بەشی نوێی لێ ببێتەوە و بەردەوام بێت.

ئەم پرۆژە قازانج نەویستە بۆ هەموو گەنجێکی زانست خوازە، وە بۆ هەموو ئەوانەی کە خولیای زانستن، خاوەن پرۆژە و داهێنانن، گرنگترین ڕەگ و بناغەی ئەم پرۆژەیە ئەوەیە کە خزمەت دەکات لە هەموو ڕەهەندێکدا بەدەر لە بابەتی سیاسی و دینی.