Civil Development Organization

Directions Website Contact the organization

Civil Development Organization CDO is an independent non-profit organization CDO was founded in the
interest of defending the human rights of the marginalized.

رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت - CDO:
رێكخراوێكی ناحكومــیی، قازانج نه‌ویســــتی ســـه‌ربه‌خۆیه‌، ســـــــاڵی (1999) به‌ پشتیوانیی رێكخراوی (دیاكۆنیا)ی سویدی دامه‌زراوه‌. سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی (2) ساڵ له‌ژێر چه‌تری (ناوی) ئه‌و رێكخراوه‌دا كاری كردووه‌.
له‌ ساڵی (2001)ه‌وه‌ وه‌ك رێكخراوێكی ناحكومی (NGO) مۆڵه‌تی ره‌سمی كاركردنی به‌ ژماره‌ (پ/ 719) له‌ وه‌زاره‌تی هاوكاریی و مرۆڤایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌.
رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت - CDO كارده‌كات له‌ پێناو:
· گه‌شه‌دان به‌ ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ كوردستان و عێراقدا.
· به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی ژنان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی توندوتیژیی دژ به‌ ژنان و به‌هێزكردنی پێگه‌ی ژن له‌ نێو ژیانی سیاسیدا.
· بنیات نان و به‌هێزكردن و به‌گه‌ڕخستنی توانای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
· چاندنی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و گیانی یه‌كتر قبوڵكردن له‌نێو بیری خه‌ڵكیدا، له‌پێناو · ده‌سته‌به‌ركردنی هاوكاریی یاسایی بۆ گروپه‌ په‌راوێزخراوه‌كان
گۆڕینی كه‌لتوری توندوتیژیی و په‌راوێزكردنی یه‌كتر به‌ دیموكراسییه‌ت.d

Civil Development Organization (CDO) is an independent non-
governmental
and non-profit organization. Since 1999 CDO has been one of the most
active NGOs in the Kurdistan Region of Iraq cooperating with local NGOs,
being involved in regional and international networks and working in
partnership with international organizations. Accordingly,
CDO has directed its efforts towards assisting mainly Syrian and
Iranian refugees, internally displaced persons (IDPs), host communities,
minorities, people with disabilities and the most vulnerable in
society. Moreover, CDO focuses on reducing the gender gap by fighting
societal exclusion for women and violence against women. By reaching
wide CDO aims to ensure welfare and to develop a society in which all
are entitled to basic rights.

فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بێرمینگهام سوپاسی ڕێکخراوی CDO دەکات سلێمانی، ئەندامانی بۆردی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بێرمینگهام دا...
28/10/2026

فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بێرمینگهام سوپاسی ڕێکخراوی CDO دەکات

سلێمانی، ئەندامانی بۆردی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بێرمینگهام دارۆ ئەزیز و سەردار خەلیل سەردانی ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO یان کرد و لەلایەن بەختیار ئەحمەد سەرۆکی ڕێکخراو پێشوازیان لێکرا.

لە کۆبونەوەیەکدا خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەشی ڕێکخراو کرد لە پای هاوکاریکردنی خولی یەکەمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بێرمینگهام، دواتر باس لە چالاکییە کولتووری و هونەرییەکانی دەرەوەی وڵات کرا و هیوای سەرکەوتن بۆ خولی دوەمی فێستیڤاڵ کرا.

لە بەردەوامی پێشکەشکردنی خزمەتکوزاریەکانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO لە قوتابخانەی خەباتی بنەڕەتی کوڕان هەستان بە ...
27/10/2026

لە بەردەوامی پێشکەشکردنی خزمەتکوزاریەکانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO لە قوتابخانەی خەباتی بنەڕەتی کوڕان هەستان بە ئەنجامدانی سیمیناری یاسایی تایبەت بە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، بە مەبەستی زیاتر هۆشیارکردنەوەیان سەبارەت بە ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و روننکردنەوەی ئەو یاسایانەی کە دانراون لە دەرئەنجامی خراپبەکارهێنانیان و وە خۆپاراستن لێیان.

بە وێنە، مەراسیمی ناساندنی کتێبی (لە زیندانەکانی بەعسەوە بۆ شاری بوخم لە ئەڵمانیا) لە نوسینی  تانیا محەمەد ئەحمەد ڕەشان....
26/10/2026

بە وێنە، مەراسیمی ناساندنی کتێبی (لە زیندانەکانی بەعسەوە بۆ شاری بوخم لە ئەڵمانیا) لە نوسینی تانیا محەمەد ئەحمەد ڕەشان. داوای لێبوردن لەو میوانانە ئازیزانە دەکەین کە لەبەر ژمارەی زۆری میوانان نەتوانرا کتێب بۆ هەموان دابین بکرێت.

لە مانگی ئۆکتۆبەری پەمەییدا؛ ڕێکخراوی CDO سیمینارێکی هۆشیاری و پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمکی لە ماڵی داڵدەدانی ژنانی...
25/10/2026

لە مانگی ئۆکتۆبەری پەمەییدا؛ ڕێکخراوی CDO سیمینارێکی هۆشیاری و پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمکی لە ماڵی داڵدەدانی ژنانی سلێمانی بەڕێوەبردا.

سلێمانی ٢٠٢٦/١٠/٢٥ لە چوارچێوەی چالاکییەکانی مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک (ئۆکتۆبەری پەمەیی) و بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی و پشتگیریکردنی ژنان، ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO سیمینارێکی تایبەتی لە (ماڵی داڵدەدانی ژنانی سلێمانی) ئەنجامدا.

لە سەرەتای سیمینارەکەدا، تیشک خرایەسەر گرنگیی ناسینی نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک و بایەخی گەورەی پشکنینی پێشوەختە وەک کلیلی سەرەکی بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم نەخۆشییەدا و پاراستنی سەلامەتیی ژیان. هەروەها ڕێنمایی پزیشکی و تەندروستیی پێویست پێشکەش بە ئامادەبووان کرا سەبارەت بە چۆنیەتیی چاودێریکردنی تەندروستیی گشتی و پشکنینی خانەیی.
بەسوپاسەوە سیمینارەکە لەلایەن خاتوو سارا سامان پێشکەشکرا.

بانگهێشتنامەڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO , زانکۆی سلێمانی و حزبی شیوعی کوردستان-عێراق بانگهێشتی بەڕێزتان دەکەن بۆ مە...
25/10/2026

بانگهێشتنامە

ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO , زانکۆی سلێمانی و حزبی شیوعی کوردستان-عێراق بانگهێشتی بەڕێزتان دەکەن بۆ مەراسیمی ناساندنی کتێبی " لە زیندانەکانی بەعسەوە بۆ شاری بوخم لە ئەڵمانیا" چیرۆکی ژیانی من "تانیا محەمەد ئەحمەد ڕەشان"
لە مەراسیمەکەدا دکتۆر سامان ئەحمەد خوێندنەوە بۆ کتێبەکە دەکات کتێبەکە بە دیاری دەبەخشرێت بە ئامادەبوانی مەراسیمەکە

دوو شەممە ٢٠٢٦/١٠/٢٦
کات: ٣ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: باخچەی ڕێکخراوی CDO
ناونیشان: سلێمانی-چوار ڕێیانی ئەمنە سوورەکە

پەروەردەیەکی دروست، بناغەیەکی پتەو بۆ داهاتووی منداڵان خولێکی ڕاهێنانی تایبەت بۆ پەرەپێدانی تواناکانی توێژەرانی کۆمەڵایە...
23/10/2026

پەروەردەیەکی دروست، بناغەیەکی پتەو بۆ داهاتووی منداڵان

خولێکی ڕاهێنانی تایبەت بۆ پەرەپێدانی تواناکانی توێژەرانی کۆمەڵایەتی و مامۆستایانی دایەنگەکان ئەنجامدرا.

بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی چاودێری و پەروەردەی منداڵان، ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی / بەشی دایەنگەکان، خولێکی ڕاهێنانی تایبەتی بە ناونیشانی "بنەماکانی گەشەی منداڵ و بەڕێوەبردنی ڕەفتاریان لە دایەنگەدا" بۆ توێژەرانی کۆمەڵایەتی و مامۆستایانی دایەنگەکان بەڕێوەبرد.

ئەم خولە تیشکی خستە سەر شێوازە زانستی و سەردەمییەکان بۆ تێگەیشتن لە گەشەی دەروونی منداڵان، ناسین و چارەسەرکردنی گرفتە ڕەفتارییەکانیان، هەروەها بەکارهێنانی ڕێبازە گونجاوە پەروەردەییەکان لە قۆناغی هەستیاری تەمەنی دایەنگەدا.

ئامانج لەم هەماهەنگی و ڕاهێنانە، پەرەپێدانی تواناکانی کارمەندان و دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی تەندروست، سەلامەت و دڵنیابەخشە؛ ژینگەیەک کە ماف و پێداویستییەکانی منداڵان بپارێزێت و یارمەتییان بدات بناغەیەکی بەهێز بۆ گەشەی دەروونی، ڕەفتاری و کۆمەڵایەتییان دابنێن.

ناساندن و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەک سەبارەت بە زیادبوونی ڕێژەی تاوان لە کۆمەڵگەدا.ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO و  دە...
22/10/2026

ناساندن و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەک سەبارەت بە زیادبوونی ڕێژەی تاوان لە کۆمەڵگەدا.

ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی، لە مەراسیمێکدا توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی «زیادبوونی ڕێژەی تاوان لە کۆمەڵگەدا؛ پاڵنەر و هۆکارەکان (٢٠٢٠–٢٠٢٤)» ناساند و بڵاو کردەوە.
لە بەشێکی مەراسیمەکە هەڵشۆ عبدالفتاح کاکە ناوەڕۆک و تەوەرە سەرەکییەکانی توێژینەوەکەی خستە ڕوو.

تیشکی عیرفان لە لوتکەی شاهۆوەسلێمانی، ٢١/١٠/٢٠٢٦ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO، بە هاوبەشی ئەنجومەنی باڵای ساداتی پیر...
21/10/2026

تیشکی عیرفان لە لوتکەی شاهۆوە

سلێمانی، ٢١/١٠/٢٠٢٦ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO، بە هاوبەشی ئەنجومەنی باڵای ساداتی پیر خدری شاهۆ، کۆڕێکی ڕۆشنبیری بە ناونیشانی «تیشکی عیرفان لە لوتکەی شاهۆوە» بۆ دکتۆر نادر کەریمیان سەردەشتی، سەبارەت بە ژیان و ڕێبازی سەید محەممەد زاهیدی، ناسراو بە پیر خدری شاهۆ، بەڕێوەبرد.

٣٩٣ خوێندکار بۆ ژینگەیەکی پاکتر و سەوزتر!لە چوارچێوەی چالاکییەکانی خوێندنی نافەرمی، چالاکییە پەروەردەیی و هۆشیارییەکانی ...
21/10/2026

٣٩٣ خوێندکار بۆ ژینگەیەکی پاکتر و سەوزتر!

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی خوێندنی نافەرمی، چالاکییە پەروەردەیی و هۆشیارییەکانی پاراستن و سەوزکردنی ژینگە لە قوتابخانەکانی کانی بەردینە و سیتەکی بنەڕەتی تێکەڵاو ئەنجام دران.

٣٩٣ خوێندکار لە ڕێگەی یاری، گفتوگۆ و چالاکییە پەروەردەییە جۆراوجۆرەکانەوە باسیان لەسەر گرنگی پاراستنی ژینگە، پاکوخاوێنی، سەوزکردنی دەوروبەر و بەرپرسیارێتیی تاکەکەسی و کۆمەڵ کردەوە.

پاراستنی ژینگە، بەرپرسیارێتیی هەموومانە!

بانگهێشتنامەڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی بانگهێشتی بەڕێزتا...
21/10/2026

بانگهێشتنامە

ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی بانگهێشتی بەڕێزتان دەکەن بۆ خستنە ڕووی ناوەڕۆکی توێژینەوەی "زیادبوونی ڕێژەی تاوان لە کۆمەڵگەداپاڵنەر و هۆکارەکانی (٢٠٢٠-٢٠٢٤)" ئامادەکردنی "دکتۆر دالیا شێرکۆ" لە مەراسیمەکەدا "هەڵشۆ عبدالفتاح کاکە" توێژینەوەکە دەخاتە ڕوو

توێژینەوەکە بەدیاری دەبەخشرێت بە ئامادەبوانی مەراسیمەکە

پێنج شەممە ٢٠٢٦/١٠/٢٢
کات: ٣ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: هۆڵی کۆنفرانسەکانی ڕێکخراوی CDO
ناونیشان: سلێمانی-چوار ڕێیانی ئەمنە سوورەکە

Address

92 Khak Street
As Sulaymaniyah
46

Opening Hours

Monday 08:30 - 16:00
Tuesday 08:30 - 16:00
Wednesday 08:30 - 16:00
Thursday 08:30 - 16:00
Sunday 08:30 - 16:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Civil Development Organization posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Civil Development Organization:

Shortcuts

Share