ئنستیتیوتی کەلەپوری کورد
له‌ساڵى 2003 دا وه‌كو ڕێكخراوێكى NGO دامه‌زراوه دوو بنكه‌ى سه‌ره‌كى له شارى سلێمانى و دهۆك و نوێنه‌رایه‌تى له كه‌ركوك و هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان هه‌یه .
ئامانج : پێك هێنانى ئارشیفى كه‌لتورى و كه‌له‌پوورى زاره‌كى كوردستان "هه‌موو كه‌مایه‌تى ئاینى و ڕه‌گه‌زى" به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد و هه‌موو كه‌مایه‌تیه‌كانى كوردستان كه مێژووى هاوبه‌شیان ل
ه‌كوردستاندا هه‌یه.
بۆ گه‌یشتن بۆ ئه‌م ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه ئنستیتیوت له‌چه‌ند به‌شێكدا خه‌باتێكى سیستماتیكى ده‌ست پێكردووه :
1) كۆكردنه‌وه‌ى كه‌لتوورى زاره‌كى هاوڵاتیانى دانیشتووى كوردستان .
2) پاراستن و ئاماده‌كردنیان بۆ سود وه‌رگرتنى وه‌كو سه‌نته‌رێكى لێكۆڵینه‌وه‌و داهێنانى كه‌لتوورى.
3) گه‌شه‌پێدانى كه‌لتوورى گه‌لى كوردستان به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه بۆ نه‌وه‌كانى داهاتووى گه‌له‌كه‌مان .
تێكۆشانى ئنستیتیوت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانى له‌م به‌شانه‌دا چڕ ده‌بێته‌وه :
كتێبخانه :
كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو كتێب و نوسراوه و به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌رباره‌ى كه‌لتوور و كه‌له‌پوورى كوردستان , ئه‌م كتێبخانه‌یه بۆ سودى گشتى پێك دێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى زانستى بۆ ئه‌م كتێبخانه‌یه, ئێستا زیاتر له (١٢٠٠٠) كتێب به‌زاراوه جۆربه‌جۆره‌كانى كوردى , زمانى عه‌ره‌بى , ئینگلیزى , فارسى و توركى و زمانه‌كانى تر و سه‌دان گۆڤار و به‌ڵگه‌نامه له خۆ ده‌گرێت.
ئارشیفى ده‌نگ و ڕه‌نگ :
له‌م به‌شه‌دا, كه‌لتوور و هونه‌رى ره‌سه‌ن و فه‌رهه‌نگى كوردستان له‌شێوه‌ى ده‌نگ و ڕه‌نگ و وێنه كۆده‌كرێته‌وه. ئه‌م ئه‌رشیفه به شێوه‌ى دیجیتاڵ ده‌بێت و نه‌ته‌نیا بۆ هه‌میشه پارێزراو ده‌بێت به‌ڵكو سه‌رچاوه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یى ده‌بێت بۆ گه‌شه‌پێدانى هونه‌ر و فه‌رهه‌نگى گه‌له‌كه‌مان له داهاتوودا.
له‌م ئه‌رشیفه‌دا هه‌موو ئه‌و ده‌نگ و ڕه‌نگانه كۆده‌كرێنه‌وه كه له (100) ساڵى ڕابردوودا تۆمار كراون.
لێكۆڵینه‌وه و چاپ و بڵاوكردنه‌وه :
ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئه‌م به‌شه كۆكردنه‌وه و به‌ده‌ست هێنانى هه‌موو ئه‌و كه‌لتوور و داب و نه‌ریتانه‌یه كه تا ئێستا نه‌هاتونه‌ته ئارشیفى گه‌له‌كه‌مان و ڕزگاركردنیانه له فه‌وتان و له بیرچوونه‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمه‌ڵێك شاره‌زا و نوێنه‌ر له هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان دا, به‌دوادا چوونى بۆ ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ى تواناى مادى و مه‌عه‌نه‌وى كه‌ره‌سته‌كان كۆده‌كرێته‌وه و به پێى جۆریان ده‌چێته ئه‌رشیفى تایبه‌ت و ده‌پارێزرێت. وه‌یان له‌شێوه‌ى كتێب و بڵاوكراوه ئاماده ده‌كرێت و ده‌خرێته‌به‌ر دیدی هاوڵاتیان.
به‌شى به‌رهه‌م هێنان :
له‌م به‌شه‌دا كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌م له‌شێوه‌ى ده‌نگ و ڕه‌نگ و فیلم و كتێب ئاماده‌ده‌كرێت, كه‌به‌رهه‌مى ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى ئه‌رشیفى ئنستیتیوته و له‌بازاڕ و میدیادا بڵاو ده‌كرێته‌وه. خه‌بات و تێكۆشانى دیكه‌ى وه‌كو پێشانگاى وێنه و كۆنسیرت و فیستیڤاڵ و یان ڕێكخستنى كۆڕ و سیمینارى كه‌لتوورى, ئه‌ركى تایبه‌تى ئه‌م به‌شه ده‌بێت. كه تائێستا زیاتر له(150) كتێب به‌زمانى كوردى سۆرانى , كرمانجى , عه‌ره‌بى , ئینگلیزى و زاراوه‌كانى تر‌ى هه‌ورامى , ماچۆ, زازاكى , كه‌لهورى چاپ و بڵاو كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌موو ساڵێك كۆنسیرت و فیستیڤاڵى موزیك و پێشانگاى فۆتۆ یان كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ى بۆنه كه‌لتووریه‌كان ئاماده و به‌ڕێوه ده‌چێت.
گه‌شه‌پێدان :
له‌گه‌ڵ پاراستنى كه‌لتوور و كه‌له‌پوورى زاره‌كى كوردستان له ئه‌رشیف و بڵاوكراوه‌كاندا, ئنستیتیوت تێده‌كۆشێت تا زانستى ئامێره‌كانى ئه‌لكترۆنى و ته‌كنیكى پێشكه‌وتووى ئه‌مڕۆ بخاته گه‌ڕ بۆ گه‌شه‌پێدانى كه‌لتوورى گه‌له‌كه‌مان. بۆ نموونه شمشاڵى پیره شوانى گوند (قاله مه‌ڕه) له‌گه‌ڵ ئوركیستراى ژێدار Compose ده‌كرێت تاكو مه‌وداى ئاواز و میلۆدى كوردى له قاڵبێكى زانستیدا پێشكه‌ش بكرێت.
ئنستیتیوت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه گرنگى داوه به كارى ده‌نگ و ڕه‌نگ له‌م تۆمارگه‌یه‌دا و ده‌یان به‌رهه‌مى كه‌لتوورى و كارى گه‌شه‌پێدانى تێداكراوه و له‌شێوه‌ى CD و DVD و فیلم كه له میدیاكانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه یان له ڕێگاى بازاڕه‌وه كه‌وتۆته به‌رده‌ست هۆگرانى هونه‌ر ى ڕه‌سه‌نى گه‌له‌كه‌مان.
وێبسایتى ئنستیتیوت :
وێبسایتى ئنستیتیوت په‌یوه‌ندى ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موان له‌هه‌ر لایه‌كى جیهاندا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. له‌م سایته‌دا هه‌موو ئه‌و خه‌بات و تێكۆشانه‌ى به‌شه جۆربه‌جۆره‌كان و پڕۆژه‌كانى ئنستیتیوت ده‌رده‌كه‌وێت و له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئێمه و بینه‌رانمان سود و یارمه‌تى وه‌رده‌گرین له‌یه‌كتر, به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا خه‌ریكى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌لتوورین له‌ڕێگاى وێبسایته‌كه‌وه ئاسانكاریان بۆ كراوه.