20/02/2026
خ*لی "فریاگوزاریی سەرەتایی" بەڕێوەچوو..
•سوپاس بۆ ڕاهێنەرمان م.اسماعیل نبی
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەئامادەبوونی بەڕێزان (سروود حاتەم)، دامەزرێنەری سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری ڤاڵا، “ئاشنا ئەمیر” بەرپرسی لقی سۆرانی سەنتەر، سەفەری خالد، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سۆران، ئارەزوو عەبدوڵڵا، بەرپرسی بنکەی ئازادی، خ*لی "فریاگوزاریی سەرەتایی" بەهەماهەنگیی (بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران) و ڕێکخراوی (زینک) بۆ تەندروستی، بۆ کارمەندانی ئەمنی بەڕێوەچوو.
شایانی باسە، خ*لەکە لەلایەن ڕاهێنەر (د. ئیسماعیل نەبی) بەڕێوەبردرا. کە تیایدا، گرنگترین پرەنسیپەکانی خزمەتگوزاری و فریاکەوتنی خێرای پێویست بەکار شیکرانەوە و بڕوانامەی خ*ل پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
ڕاگەیاندنی سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەری ڤاڵا
ڕێکخراوی زینگی بۆ تەندروستی و خزمەت ZOHS Organizations