Radoz Organization

Radoz Organization نیشتیمانمان کوردستانە، گەنجان ئایـندەمانە.

سوپاس و پێزانین بۆ ڕێکخراوە جوانەکاتان 💜
20/05/2026

سوپاس و پێزانین بۆ ڕێکخراوە جوانەکاتان 💜

پێشكەشكردنی خەڵاتی سوپاس و پێزانین بۆ نوێنەری (ڕێکخراوی ڕادۆز )لەبەرامبەر هاوکاری وپاڵپشتیان لە ڕابردودا بۆ خانمانی کەمئەندام

#چاردۆز

11/05/2026

هەنگاوە بچووکەکان، گۆڕانکاری گەورە دروست دەکەن. 🌱
​پڕۆژەی نوا تەنها چاندنی دار نەبوو، بەڵکو گۆڕینی بیرکردنەوەی نەوەیەک بوو. بینینی ئەم هەموو وزە و دڵسۆزییە لە چاوی قوتابییەکاندا، گەورەترین دەستکەوتی ئێمەیە.
​کوردستان بە دەستی نەوەکانی سەوز دەبێتەوە💜

08/05/2026

هەموو شتێک بە نەمامێکی بچووک و ئیرادەیەک بۆ گۆڕانکاری دەستی پێکرد.

​لە پڕۆژەی نووادا، خوێندکارمان فێری ئەوە کرد کە ژینگە تەنها درەخت نییە، بەڵکو داهاتووە، فێرمانکردن کە درەخت تەنها چاندن نییە بەڵکو ئاگالێبوون و پاراستنە، لە قوتابخانەوە لەگەڵیانبووین تا زانکۆی سلێمانی، ئێمە تەنها سەوزاییمان زیاد نەکرد، بەڵکو نەوەیەکمان دروست کرد کە پارێزەری خاکەکەی بێت و عاشق بە سەوزایی و ژینگەبێت.

​ئەمە تەنها سەرەتایە بۆ کوردستانێکی سەوزتر، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بوونە بەشێک لەم گۆڕانکارییە، پێکەوە کوردستان سەوز دەکەین. 💜

چیرۆکی پڕۆژەی نووا لە پۆلەکانی قوتابخانەوە دەستی پێکرد💜​چەند مانگێک لەمەوبار، نەماممان سپاردە دەستی خوێندکارانی چاوگەش، ...
04/05/2026

چیرۆکی پڕۆژەی نووا لە پۆلەکانی قوتابخانەوە دەستی پێکرد💜

​چەند مانگێک لەمەوبار، نەماممان سپاردە دەستی خوێندکارانی چاوگەش، ئەو خوێندکارانە تەنها نەمامیان وەرنەگرت، بەڵکو بەڵێنی چاودێریکردنیان دا، دوای چەند مانگێک لە خەمخۆری و پەروەردەکردنی نەمامەکان، دواجار گەیشتینە وێستگەی کۆتایی لە زانکۆی سلێمانی.

​ئەمڕۆ ئەو خوێندکارانە بە دەستە ڕەنگینەکانی خۆیان، نەمامەکانیان گەیاندە خاک و چاندیان، ئێمە تەنها کوردستان سەوز ناکەین، بەڵکو نەوەیەک پێدەگەیەنین کە عاشق و پارێزەری سروشت بن. 💚☀️❤️

​بۆ بینینی گەشتەکەمان لە قوتابخانەوە تا زانکۆ، وێنەکان بگۆڕە، یاخود سەردانی سایتی ڕێکخراوی ڕادۆز بکەن.
www.radozorganization.org

هەنگاوێکی نوێ لە ڕادۆزەوە بۆ خزمەتی گەنجان 💜بە شانازییەوە ڕادەگەیەنین کە وێبسایتی فەرمی ڕێکخراوی ڕادۆز بە ڕووکارێکی نوێ ...
18/04/2026

هەنگاوێکی نوێ لە ڕادۆزەوە بۆ خزمەتی گەنجان 💜

بە شانازییەوە ڕادەگەیەنین کە وێبسایتی فەرمی ڕێکخراوی ڕادۆز بە ڕووکارێکی نوێ و پڕۆفیشناڵەوە کەوتە گەڕ، لێرەوە دەتوانن بینەری سەرجەم پڕۆژە و چالاکییەکانمان بن و ئاگاداری دوایین گۆڕانکارییەکان بن، بینەری جیهانی ڕادۆزبن بە یەک کرتە.

سەردانمان بکەن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە:
www radozorganization.org

هیوا و ئیرادەی ڕادۆز 💜​ئەم وێنانە تەنها ساتەوەختی پێدانی بڕوانامە نین، بەڵکو گوزارشتن لە کۆتایی مانگێک پڕ لە ماندووبوون،...
16/04/2026

هیوا و ئیرادەی ڕادۆز 💜

​ئەم وێنانە تەنها ساتەوەختی پێدانی بڕوانامە نین، بەڵکو گوزارشتن لە کۆتایی مانگێک پڕ لە ماندووبوون، شەونخونی و بەخشینی بێبەرامبەر.
خێزانە جوانەکەمان لەم کەمپەینەدا سەلماندیان کە بە یەکگرتوویی دەتوانین گەورەترین ئاستەنگەکان ببڕن و زەردەخەنە بخەیە سەر لێوی ئەو خێزانانەی چاوەڕێی دەستی هاوکاری بوون.

​سوپاسی بێپایان بۆ سەرۆک تیمە ماندو نەناسەکان، سپۆنسەرە دڵسۆزەکان و یەک بە یەکی ئەو خۆبەخشانەی کە بەبێ ماندووبوون بوونە پردی گەیاندنی خێر و شکۆ بۆ کۆمەڵگەکەمان، ئەم بڕوانامانە کەمترین وەفای ئێمەیە بۆ ئەو هەڵوێستە مەردانەیەی ئێوە.

​شانازیتان پێوە دەکەین و پێکەوە، بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە، بەرەو پڕۆژەی گەورەتر و خزمەتی زیاتر هەنگاو دەنێین. 💜

#ڕادۆز #کوردستان #خۆبەخش #سلێمانی

21/03/2026

نەورۆز لە هەموو گولی خۆشەویستی کوردستان پیرۆزبێت ❤️☀️💚

#نەورۆز #کوردستان

21/03/2026

دوای مانگێک لە ڕۆژوو و عیبادەت و نزیکبوونەوە لە خودا لە ساتە خۆشەکانی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزاندایت، جەژنتان پیرۆزبێت و هەموو ڕۆژێکتان شاددی و کامەرانیبێت انشاءاللە، بیتان نەچێت سەردانی گەورەکان بکەن 💜🤲

#جەژن #ڕەمەزان #سلێمانی

بەناوی ڕێکخراوی ڕادۆز و سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوەکە گەرمترین جەژنە پیرۆزەی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان و مسوڵما...
20/03/2026

بەناوی ڕێکخراوی ڕادۆز و سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوەکە گەرمترین جەژنە پیرۆزەی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان و مسوڵمانانی جیهان دەکەین، هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ میلەتەکەمان، خودای گەورە و میهرەبان ڕۆژو و پاڕانەوەی هەموو لایەکی قبوڵکردبێت انشاءاللە.💜🤲

#جەژن #سلێمانی #کوردستان #ڕەمەزان

18/03/2026

بە هاوکاری خێرخوازێک توانیمان سەبەتەی خۆراکی بەسەر ٥٠ خێزاندا دابەش بکەین، خودا خێری هەموو لایەک بنوسێت 💜🤲

#خێرخوازی #خواردن #سلێمانی

Address

Tuymaleek
As Sulaymaniyah
46002

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Radoz Organization posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Radoz Organization:

Share