Harem Karem

Harem Karem PhD | Books: "The Qandil File" | "Cyberdemocracy: Transforming Politics" | Information Disorder | Digital Transformation | Elections.

زیاتر لە حەفتا پارلەمانتاری پارتە جیاوازەکان داوا لەحکومەتی بەریتانیا دەکەن پشتگیریی ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت.
10/02/2026

زیاتر لە حەفتا پارلەمانتاری پارتە جیاوازەکان داوا لەحکومەتی بەریتانیا دەکەن پشتگیریی ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت.

30/01/2026

ئەوەی لەمەیداندا بەدەست دێت لەسەر مێز دەدۆڕێنرێت. سەد ساڵە لەم بازنەیەدا دەخولێینەوە.

21/10/2025

بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی بەبێ ڕکابەرێکی ڕاستگۆ و بەهێز، بەبێ میدیای سەربەخۆ، بەئاسانی بەسەر خەڵکدا تێدەپەڕێت:

١) بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی ئێراق دەکەن، بەڵام پڕۆژە سەرمایەگوزارییەکانی کۆمپانیاکانی خۆیان لەکوردستان بەخەڵک دەفرۆشنەوە.

٢) بەهیچ جۆرێک باسی بەتایبەت کردنی کەرتی گشتی و ڕوتاندنەوەی هاووڵاتیان ناکەن، بەتایبەتی تەندروستی، پەروەردە، کارەبا، نەوت و غاز، داگیرکردنی موڵکی گشتی، ڕاوڕوت و قاچاخچێتی مەرزەکان، بێکاریی.

٣) بۆچی باسی قەیرانی دارایی و کەڵەکەبونی قەرز لەسەر حکومەت ناکەن، لەکاتێکدا سەرانی حیزبی و کۆمپانیاکانیان بەردەوام لەدەوڵەمەندبوندان؟

٤) لە چوارساڵی ڕابردودا، بەشێکی بەرچاوی پۆستەکانی بەغداد لای ئەوانبووە، بەڵام نەیانتوانیوە کێشەی بودجە و مووچەی خەڵک چارەسەر بکەن.

٥) بۆچی لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی حکومەتی ناوەند بەنزین بە ٤٥٠ دینارە، لەکوردستان بە ٩٠٠ دینارە؟ بۆچی نرخی نەوت لێرە دوو هێندەی ئەوێیە؟

٦) بۆچی حیزب مامەڵە بەداهاتی ناوخۆوە دەکات؟ وەزارەتی دارایی ئیشی چییە؟

٧) لەیەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە فەشەلیان هێناوە، دوو ئاسایش و دوو دژەتیرۆر و دوو دەزگای هەواڵگری و دەیان هێزی تایبەت کە فەرمان لە خەڵکانی جیاواز وەردەگرن.

٨) چوار هەڵبژاردن لەمەوپێش بڕیاربو دادگاکان سەروەربن، ئێستا بڕیاری دادگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لەهەولێر و دهۆک ناخوات، ئەوانەی ئەوێش لەملا ناخوات.

٩) بەو هەمو پۆستەی بەغدادەوە نەیانتوانی بەرگری لەجوتیارانی ناوچەی ١٤٠ بکەن، هەتا ئێستا پەیکەری پێشمەرگەکەی کەرکوک ئاڵای ئێراقی لەدەستدایە.

١٠) بڕیاری چەک داماڵین فەشەلی هێنا، خورشید هەرکی و عەشایەرەکانی پشدەر ئەوەیان سەلماند. تەنانەت نەیانتوانی دادگاییشیان بکەن.

١١) لەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەدا ئەوەی باس ناکرێت، عودەی و قوسەیەکان ئەو سەدان ملیۆن دۆلارەیان لەکوێ بو؟ لەکاتێکدا سەدان هەزار گەنجی بێ ئیش هەیە لەم وڵاتەدا.

١٢) لەبەڵێنەکانی پێشویاندا هەلی کار و ئارامیی و خزمەتگوزارییان بارزکردبو. هیچیان جێبەجێ نەکرد. لە هەلی کارەوە بۆ تیرۆرکردنی چایچی و شاری ئارامەکانی خۆیان و نەبونی خزمەتگوزاریی گشتی.

١٣) دوای پێنج مەرسومی سەرۆکایەتی و دووساڵ دواکەوتنی هەڵبژاردن، لەمانگی ١٠ی ٢٠٢٤دا هەڵبژاردن کراوە، هەتا ئێستا نەیانتوانیوە حکومەت پێکبهێنن. کاتێک خۆیان پڕۆسەی دیموکراسی بێئەرزش دەکەن، خەڵک مافی خۆیەتی بایکۆتیان بکات.

١٤) چ گەرەنتییەک هەیە لەشکرکێشیی ناوشارەکان و تۆقاندنی خەڵکی مەدەنی کۆتایی پێبێت؟

١٥) لەبەر چاوچنۆکی بەرپرسان، چینی جوتیار هەژارترین چینی کۆمەڵگەن. بیست ساڵە بەڵێنیان پێدەدەن ڕێگریی لەهاوردەی بەروبومی بیانیبکەن و بازاڕیان بۆ دروستبکەن، فەشەلیان هێنا. ئەو کێشەیە بە ناردنی دوو لۆری هەنار و پەتاتە بۆ دەرەوە چارەسەرناکرێت.

١٦) گۆڕانکاریی ژینگەیی و وشکەساڵی تەنگی بەخەڵکی کوردستان هەڵچنیوە، بەڵام پارتی ویەکێتی بێباکن لەوپرسە، هیچ هەنگاوێکی کاریگەریان نەناوە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو کێشەیە.

١٧) گەندەڵی دارایی و ئیداریی ئەم کۆمەڵگەیەی داڕزاند، پێمان بڵێن هەتا ئێستا چەند کەستان لەسەر پرسی گەندەڵی دادگایی کردووە؟

هەرێم کەریم

09/10/2025

بۆچی پێویستە بایکۆتی هەڵبژاردن بکرێت؟

هەڵبژاردن وەک یەکێک لە میکانیزمەکانى دەستەبەرى دیموکراسى یەکێکە لە پرۆسە گرنگەکان، بەو مەرجەى پرۆسەیەکى تەواو شەفاف و متمانە پێکراوبێت و دەنگدەر خاوەنى بڕیاری خۆی بێت و نوێنەرەکانیش دەستى دوو و سێى ئەملاو لا نەبن و نوێنەرایەتى راستەقینەى میلەت بکەن و بڕیاریی زۆرینە حکوم بکات نەک کەمینە. جگە لەمەیش چەندین رێکاری تەکنیکى و سیاسیی هەیە کە هانمان بدات بۆ بایکۆتکردنى هەڵبژاردن وەک هەڵوێستێکى سیاسیی روون دژ بە لەکەدارکردنى برۆسەى دیموکراسی لە هەرێمى کوردستاندا.

رێکارە تەکنیکییەکان:
1- مەرجى دەنگدان:
هەڵبژاردنەکانى رابردووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و پەرلەمانى کوردستان ئەوەیان سەلماندووە کە نە پەرلەمان و نە حکومەتە پێکهێندراوەکان نەیانتوانیوە نوێنەرایەتى زۆرینەى هاوڵاتییان بکەن، بە جۆرێک لە هەڵبژاردنى خولى چوارەمى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقدا رێژەى بەشدارییکردن 44% بوو لە خولى پێنجەمدا رێژەکە دابەزى بۆ 41% و ئەمەیش ئەوە دەردەخات کە کەمى بەشداریی نیشانەى هۆشیارییەکى گەورەیە بەرامبەر بە هێزە قۆرخکارەکانى دەسەڵات متمانە نەبەخشینە بە پرۆسەیەکى حکومرانى ئیفلیج کە نەیتوانیوەو ناتوانێت وەڵامدەرەوەى خواست و داواکارییەکانى هاوڵاتییان بێت.
ئەگەر لەلایەک بایکۆتى هەڵبژاردن وەک هەڵوێستێکى جدى و نیشانەیەکى هۆشیاریی دەنگدەران سەیربکەین، لەلایەکى تر یاساى هەڵبژاردنەکان و رێکارەکانى کۆمسیۆن بە دانانى مەرجى کارتى بایۆمیترى بۆ دەستەبەرکردنى مافى دەنگدان رێگرى لە چەندین دەنگدەر دەکات لە بەشداریکردنیان لە پرۆسەى دەنگدان و ئەو ژمارەیەش لە تەواوى عێراقدا نزیکەى حەوت ملیۆن دەنگدەرن و ملیۆنێک زیاتریان لە چوار پارێزگاکەى هەرێمى کوردستاندان.
بەتایبت ئەگەر ئێمە سەرنجمان لەسەر هەرێمى کوردستان بێت، کە ژمارەى دانیشتوانەکەى نزیکەى شەش ملیۆن و پێنجسەد هەزار کەسە، لەو ژمارەیەش نزیکەى چوار ملیۆنیان مافى دەنگدانیان هەیە و تەمەنییان لە سەروو هەژدە ساڵییەوەیە، بەڵام بە هۆى رێکارەکانى کۆمسیۆن و مەرجى کارتى بایۆمیترى کەمتر لە سێ ملیۆن دەنگدەر دەتوانێت دەستەبەرى مافى دەنگدان بکات.

2- سانتلیگۆى هەموارکراو
لەیاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقدا، سیستمى سانتلیگۆى هەموارکراوى 1.7 کراوە بە پێوەر بۆ دابەشکردنى کورسییەکانى ئەنجومەنى نوێنەران بەسەر لیستە براوەکانى هەڵبژارندا، ئەمەیش جارێکى تر دەستگیرۆیی هێزە سیاسییە گەورەکانى عێراقە بۆ بردنەوەى کورسی چونکە بە پێوەرى سانتلیگۆى هەموارکراوى 1.7 هێزە سیاسییە بچوکەکان و کاندیدە تاکەکەسییەکان دەکرێنە دەرەوەى هاوکێشەکەو ئەستەم کورسی پەرلەمانى بەدەست بهێنن. وێڕای ئەمانەش، ئەم سیستەمە پڕۆسەی دیموکراسی بەرتەسک دەکاتەوە بۆ ناوەندی شارە گەورەکان، نوێنەری قەزا و ناحییەکان ئەستەمە بچنە ئەنجومەنی نوێنەران و دادپەروەریی لە هەڵبژاردندا بەرجەستە ناکات.

بنەما سیاسییەکان
1- بنەماى زۆرینە و کەمینە
بوونى کورسی زۆر لە پەرلەماندا ماناى دەستەبەرکردنى دیموکراسی زۆرینە نییە لە کۆمەڵگەدا، وەک لە پێشەوە ئاماژەمان پێدا نە پەرلەمان و نە حکومەتى پێکهێندراو ناتوانێت نوێنەرایەتییەکى زۆرینەى کۆمەڵگە بکات و رێکارەکانى هەڵبژاردنیش بەجۆرێک دارێژراوە کە خزمەت بە هێزە قۆرخکارەکانى دەسەڵات دەکات، وێڕای ئەمانەش، دیموکراسی بەمانا سەرەتاییەکەی، واتا حوکمی زۆرینە (50+1)، کاتێک کەمتر لە 50%ى دەنگداران بەشداریی دەکەن و پارتێکى سیاسیی 25%ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت و حوکومەت پێکدەهێنن، ئەمەیش بە ماناى حوکمى کەمینە دێت لە دیموکراسیدا نەک زۆرینە.
لەپەیوەند بە هەڵبژاردنى ئەمجارەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، بەشداریکردن و دەنگدانەوە بە یەکێتى و پارتى هێندەى تر هەیمەنەى ئەم دوو هێزە پاوانخوازە زاڵدەکات و رەنگە دۆخى ژیانى هاوڵاتییان بەراورد بە رابردوو خراپتربێت.

2- ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن
حیزبەکانى ئۆپۆزسیۆن پەرتەوازەن، لەجیاتی بەرژەوەندی گشتی کۆمەڵگە و کۆدەنگی، شیروتیر لەیەک ئەسون، هەندێکیان ئیش لەگەڵ لایەنە بیانییەکانی هاوئاوازی خۆیان دەکەن دوور لەبەرژەوەندی نیشتیمانی. هاوکات، هیچ گەرەنتییەک نییە کە دوای هەڵبژاردن کورسییەکانیان نەفرۆشن بە یەکێتی و پارتی. وێڕای ئەمانەش، هیچ ڕوئیایەکی ڕوونیان نییە بۆ چمکی حوکومڕانی، جگە لەکاردانەوە و دژایەتی کردن. بەروونى دیارە ئەمانیش کار لە سەر ئەجێنداى جیاواز دەکەن، ئەجێنداى ئێرانى ، تورکى، حەشدى شەعبى کە لە ئەنجدامدا هەموو ئەکتەکانیان دەچێتەوە خزمەتى هێزە پاوانخوازەکان، لەمبارەیشدا، بایکۆتکردنی هەڵبژاردن واتا سزادانی ئۆپۆزسیۆن لەپای خزمەتکردنیان بەدەسەڵات.

بۆچى بایکۆتکردن گرنگە
لەسەر بنەماى ئەم روونکردنەوانەى سەرەوە، بایکۆتکردن لە هەڵبژاردندا بە ماناى شەرعیەت نەدانە بە کەمینەیەکى پاوانخواز، هەڵوێستێکى هۆشیارانەیە بۆ رێگەنەدان بە بازرگانیکردن بە دەنگى دەنگدەرانەوە، کۆتایی هێنانە بە خزمەتکردن بە ئۆپۆزسیۆنى هەلپەرست و نۆکەرى بێگانەوە.

Over the past several weeks, I had the privilege of meeting with representatives from both the Kurdistan and Iraqi Parli...
28/09/2025

Over the past several weeks, I had the privilege of meeting with representatives from both the Kurdistan and Iraqi Parliaments, as well as the respective Ministries of Social Affairs, to present and discuss our BASIC Research report on legislative reform. The discussions were highly constructive, with senior officials affirming the accuracy of our findings and openly recognising both the existing legal gaps and the pressing need for reform. Building on this momentum, we will continue to advance policy dialogue and engage with the relevant authorities to help drive the reforms that are urgently required.

تێکەڵەیەک لە واقیع و کۆمیدیا
16/09/2025

تێکەڵەیەک لە واقیع و کۆمیدیا

تێکەڵەیەک لە واقیع و کۆمیدیا

15/09/2025

لەبارەی جەنگ و هاوڕێیەتییە

15/09/2025

ڕۆمانی "فایلی قەندیل" بە ئینگلیزی بڵاو دەبێتەوە

ئەم ڕۆمانە لەلایەن "هەرێم کەریم"ـەوە نووسراوە و لە دوتوێی 300 لاپەڕەدا بڵاو کراوەتەوە. ئەم ڕۆمانە هەوڵ دەدات بە شێوەیەکی نزیک لە ئەدەبیاتی "زانستی-خەیاڵی" وێنای جەنگ، هاوڕێیەتی و خیانەت بکات. نووسەری ئەم کتێبە کە خۆی پسپۆڕیی لە بواری (سایبەر)ـیدا هەیە، پێشتر بە زمانی ئینگلیزی کتێبێکی دیکەی بە ناونیشانی "سایبەردیموکراسی؛ گۆڕینی سیاسەت" لە دەزگای پاڵگرەیف مەکمیڵیەن بڵاو کردووەتەوە، هەر بۆیە لەنێو ئەم ڕۆمانەشدا کاریگەریی جەنگی سایبەری، دەزگای هەواڵگری و تەکنەلۆژیای نوێی جەنگی بەدی دەکرێت.
ئەم ڕۆمانە دەچێتە ڕیزی ئەو دەیان ڕۆمان و کتێبانەی بە زمانی ئینگلیزی نووسراون، تاوەکوو خوێنەرانی بیان بتوانن لە کولتوور و کۆمەڵگەی کوردی تێبگەن.

#کوردسات #ڕۆمان #کوردستان

خۆرەهەڵاتی ناوڕاست ئاڵۆزتربوهێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر قەتەر، لە ڕوی سیاسی و ئەمنییەوە ڕوداوێکی گەورەیە، بومەلەرزەیەکی بەهێزە...
10/09/2025

خۆرەهەڵاتی ناوڕاست ئاڵۆزتربو

هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر قەتەر، لە ڕوی سیاسی و ئەمنییەوە ڕوداوێکی گەورەیە، بومەلەرزەیەکی بەهێزە لە ناچەکە. کۆمەڵێک پرسیار و گومان بەدوای خۆیدا دەهێنێت:

فڕۆکە ئیسڕائیلیەکان چۆن گەیشتن بە قەتەر؟ ئایا (١) سعودییە و ئیمارات ڕێگەیاندا ئاسمانی وڵاتەکەیان بەکاربێت؟ (٢) یان لەڕێگەی ئاسمانی ئوردون، ئێراق و کوەیتەوە فڕۆکەکان گەیشتنە قەتەر؟ یان (٣) لەڕێگەی میسر و دەریای سور و عومانەوە؟

یەکەمیان ئەستەمە بەڕێککەوتن بوبێت، بەڵام ئەگەر فڕۆکەی (F15 یان F35ی ستێڵس)ی بەکارهێنابێت کە ڕادار ئاشکرای ناکات، ئەتوانێت ئەو ١٨٠٠ کیلۆمەترە ببڕێت بەبێ پێداویستی بەنزین تێکردنەوە لەئاسماندا. لە هەردوو ئەگەرەکەدا سعودییە و ئیماراتیش پەلکێشی ناو هاوکێشەکە دەکات.

دووەمیان ئەگەر ڕێگەی ئوردون، ئێراق، کوەیتی بەکارهێنابێت، فڕۆکەکان پێویستیان بە بەنزین تێکردنەوەیە لە ئاسمان. ئیسڕائیل تەنکەری بەنزینتێکردنەوەی ئاسمانی نییە. چ وڵاتێکی تر تەنکەرەکەی بۆ دابینکرد؟ کاردانەوەی ئەو وڵاتانە چی دەبێت بەرامبەر ئیسڕائیل؟ کاردانەوەی قەتەر چی دەبێت بەرامبەر ئەو وڵاتانە؟

سێیەمیان زۆر دوورە و هاوشێوەی دووەمیان فڕۆکەکان پێویستیان بە تەنکەری بەنزینە لەئاسمان. کاردانەوەی میسر و عومان چی دەبێت بەرامبەر ئیسڕائیل؟ کاردانەوەی قەتەر چی دەبێت بەرامبەر میسر و عومان؟

وڵاتەکانی کەنداو ساڵانە سەدان ملیار دۆلار لەبەهێزکردنی هاوپەیمانێتییەکانیان لەگەڵ ئەوروپا و بەریتانیا و ئەمەریکا خەرجدەکەن. وەک دورگەی ئارامیی و دیپلۆماسی لەخۆرهەڵاتی ناوڕاستدا خۆیان ناساندووە، دەروازەی بازرگانی جیهانین. هێرشێکی لەم جۆرە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە خۆرئاوا، لەپێناو ئیسڕائیلدا هەمو شتێک بەرامبەری هاوپەیمانەکانیان دەکەن.

ئایا هاوشێوەی حوسییەکانی یەمەن چۆن سعودییەیان هێنایە سەرچۆک و بەچەند هێرشێک بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی ئارامکۆ، ناچاریان کردن هێرشەکانی سەر یەمەن ڕاگرن، لەدوای ئەم هێرشەی ئیسڕائیل، وڵاتەکانی کەنداو ناچار دەکرێن هاوکاریی ئیسڕائیل بکەن لەبەدەستهێنانی ئامانجەکانی؟

ئێستا ڕوونە، بێدەنگیی وڵاتە عەبەرەبییەکان بەرامبەر ئیسڕائیل لەجەنگی غەزە بەتەنها نایانپارێزێت لەهێرشی ئیسڕائیل و تێکدانی سەقامگیریی وڵاتەکانیان. بەم هێرشە، ئیسڕائیل پێیان دەڵێت هێڵی سێیەم و بێلایەنی بونی نییە، یان دۆستن یان دوژمن، خۆتان یەکلایی بکەنەوە.

پەیوەست بە بونی حەماس لە قەتەر، لە ساڵی ٢٠١٢وە کە دۆخی سوریا تێکچو، ئەمەریکا داوای لەقەتەر کرد کە بیانگرێتە خۆی، هاوشێوەی باڵە سیاسییەکەی تاڵیبان. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو سەرکردانەی حەماس لەهەمانکاتدا ئۆفیسیان لە تورکیایە و بۆ تاووتوێکردنی پرسی ئاشتی لەقەتەر کۆبونەوەکەیان ئەنجامداوە. ئایا ئیسڕائیل جورئەتی ئەوە دەکات لەدوای قەتەر هێرش بکاتە سەر تورکیا؟

هەرێم کەریم

ملف قنديل رواية ساخرة كتبت بلغة إنكليزية عالية وبتقنية قوية. مزج الكاتب الحقيقة بالخيال عبر سرد جريء من كوردستان واختار ...
02/09/2025

ملف قنديل رواية ساخرة كتبت بلغة إنكليزية عالية وبتقنية قوية. مزج الكاتب الحقيقة بالخيال عبر سرد جريء من كوردستان واختار قنديل لرمزية الجبل الذي بقي عصيا على الاحتلال على مر العصور. وقد استطاع الكاتب ربط الفساد الممنهج في كردستان بقضايا عالمية في ظل سيطرة تكنلوجيا التواصل والذكاء الصناعي.
تدور احداث الرواية في منطقة يسيطر عليه جار يستخدم جواسيسه وطائرات مسيرة مقاتلة تحوم ليل نهار في سماء القرى والجبال.
ينجو بطل الرواية زاغروس من هجوم بطائرة مسيرة، ولكن يفقد ذاكرته، فيصبح ممزقا بين ماض مجهول وحاضر صعب الادارك، ينظم بطل الرواية الى مجموعة من المتمردين الذي يقودون ثورة إعلامية مضادة تعتمد على تسريبات، تمتاز بالسخرية والفكاهة المرة لفضح المستور وكشف اسرار عميقة مدفونة في الجبل. بالمقابل ترد السلطات على الحملة باجراءات عبثية كتغيير أسماء الوزارات وحملات دعائية بهدف محو الذاكرة الجمعية وخلق واقع بديل موالي لسطته.
تتميز الرواية بحبكة ذكية متشابكة ذات سلالة في بايقاع سريع في الانتقال بين المشاهد والحوارات الساخرة والعميقة المدلول في ان واحد.
ملف قنديل ليس رواية ساخرة فحسب، بل شهادة فنية وسياسية في ان واحد. كتبها الكاتب الموهوب هريم كريم، لتصبح مرآة ساخرة لزمن مرتبك.

حسین الطالبانی

https://a.co/d/due8D53

21/08/2025

Address

101 Shoresh District
As Sulaymaniyah
40001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Harem Karem posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Harem Karem:

Share