دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، دامەزراوەیەکە لە ڕووی نەتەوەیی و کلتوورییەوە، کار بۆ ناساندن و پاراستن و ئەرشیفکردنی ژیان و هزر و خەباتی سەرۆک مام جەلال دەکات .
بنکەی سەرەکی دامەزراوەکە لە سلێمانییە و لە سەرجەم شارەکانی تری هەرێمی کوردستان و چەند شارێکی عێراقیشدا بنکەی دەبێت.
دامەزراوەکە لە پاڵ کۆکردنەوە و ناساندنی بیری سەرۆک مام جەلالدا، چەندین کار و چالاکی
تری ئەکادیمی و کۆمەڵایەتیش دەکات، وەک پەرەدان بە توێژینەوەکان و کاردکرن بۆ بەرەوپێشبردنی پرسەکانی مافی مرۆڤ و پرسە جێندەرییەکان لە کوردستان و عێراقدا.
بە گشتی دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال لە پاڵ ئامانجە سەرەکییەکانیدا، کار بۆ بەرزکردنەوە ئاستی ڕۆشنبیریی تاک دەکات لە کوردستان و عێراقدا.
ئەم دامەزراوەیە هەوڵێکی جددی و ڕاستەقینەیە بۆ بڵاوکردنەوە و ناساندنی ئایدیاکانی سەرۆک مام جەلال، کە بە دڵنیاییەوە دەبێتە ڕووبەرێک بۆ چەسپاندنی ماف و ئازادییەکانی هاوڵاتییان لە ناوچەکەدا و پێشخستنی کۆمەڵگە لە ڕووی زانستی و فەرهەنگییەوە. President Jalal Talabani Foundation:
President Jalal Talabani Foundation, works towards nationally and culturally
introducing, preserving, and archiving the life, intellect, and struggle
of President Jalal Talabani. Alongside collecting and introducing
President Jalal Talabani’s mindset and psyche, the foundation will have
academic and social activities, including but not limited to, developing
research and studies, working on human right issues, and the subject of
gender in Kurdistan and Iraq. In general, President Jalal Talabani Foundation, along with working
towards achieving its main missions, it seeks to raise the level of awareness
and intellect in society’s individuals. This foundation is a serious
attempt to introduce and spread President Jalal Talabani’s ideas, which
will undoubtably be a space for the consolidation of people’s rights and
freedoms, and the scientific and educational progress of society.