مەکۆی پشدەر

مەکۆی پشدەر پەیجى فەرمى مەکۆى پشدەرى بزوتنەوەى گۆڕان

ئەنجومەنی قەزای پشدەر کۆبووەوەئەمڕۆ شەممە،(٢ی٥ی٢٠٢٦)، کۆبونەوەی ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی باژێ...
02/05/2026

ئەنجومەنی قەزای پشدەر کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە،(٢ی٥ی٢٠٢٦)، کۆبونەوەی ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی باژێڕوانی مەکۆی پشدەر و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لەئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەکە بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە چەندپرسێكی گفتوگۆ کرد و جگە لە دۆخی سیاسی و ئاڵنگاری و پێشهاتەكان و دۆخی گوزەرانی هاوڵاتییانی سنوورەكە و ئاستی خزمەتگوزاریەكان، دۆخی ناوخۆیی و ڕێکخراوەیی بزوتنەوەکە و ئامادەكاریەكان بۆ قۆناغی نوێ و ناوەڕۆك و ڕاسپاردەی جڤاتی نیشتمانی تاوتوێكران.
هاوكات جەختکرایەوە لەسەر پێویستی بیناکردنەوەی دامەزراوەکان و بەهێزکردنی ئۆرگانەکان بە جۆرێک کە لەگەڵ خواستەکانی قۆناغەکەدا بگونجێن و سیاسەتی نوێی گۆڕان ڕەنگدانەوەی خواست و داواكاریەكانی خەڵك بێت.

لای خۆیانەوە هەڵسوراوان دووپاتیان کردەوە کە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە هەماهەنگی زیاتر و کارکردنی جدی هەیە بۆ چاکسازیی ڕاستەقینە لە دامەزراوەکاندا و ئامادەییشیان نیشاندا بۆ هەر ئەركێك كە خزمەت بە بەرنامەی سیاسی گۆڕان و خەڵك بكات.

26/04/2026
24/04/2026
بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبونەوەبزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دۆخی سیاسی هەرێمی كورد...
06/04/2026

بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبونەوە

بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیەكانی هەردولا و دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكان و دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن و جەخت لە پێویستی یەكڕیزی و پاراستنی هەرێمی كوردستان لە ئاڵۆزیەكان دەكەنەوە.

لە چوارچێوەی زنجیرە سەردانەکانیان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە (٦ی٤ی٢٠٢٦)، شاندی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كە پێکهاتون لە (دلێر عەبدولخالق، شاخەوان ڕەئوف بەگ، چۆمانی محەمەد و ڕۆڤان سەروەت) سەردانی بارەگای یەكگرتووی ئیسلامیان كرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن شاندێكی مەكتەبی سیاسی كە پێكهاتبون لە مستەفا عەبدوڵا، عوسمان كاروانی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و د. ئەمجەد محمد بەرپرسی مەكتەبی كارگێڕی و مەهدی مەحمود كارگێڕی مەكتەبی حكومەت و پەرلەمان پێشوازیان لێكرا.

دوای كۆبونەوەكە، عوسمان كاروانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و چۆمان محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا ئامانج و ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیان خستەڕوو.

هەردولا گرنگی پتەوكردنی پەیوەندیەكانیان و یەكگڕیزی نێوان لایەنە سیاسیەكان دووپاتكردەوە و جەختیان لە پێویستی كاری پێكەوەیی و یەكخستنی گوتاری نیشتمانی كردەوە بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان لە شەڕ و ئاڵۆزیەكان.

لای خۆیەوە، چۆمان محەمەد ڕایگەیاند: "لە درێژەی سەردانەکانمان بۆ لای هێز و لایەنە سیاسییەکان، بیروڕامان لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی ئاڵوگۆڕ کرد سەبارەت بەو مێژووە پرشنگدارەی کە پێکەوە لە سەنگەری ئۆپۆزسیۆندا هەمانبووە، لە ڕابردوودا بەهۆی دروستبوونی بەرەیەکی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان لەلایەن (گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو)ەوە، توانرا هیوایەک بۆ شەقامی سیاسی و خەباتی پەرلەمانی بگەڕێندرێتەوە، ئامانج لەم سەردانەش هەوڵدانە بۆ دروستکردنی کارێکی پێکەوەیی و هەنگاونان بە دیدگا و نەخشەڕێگایەکی نوێوە بۆ قۆناغی داهاتوو.

سەبارەت بە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان، هۆشداری دا لەوەی کە هەرێمەکە لەبەردەم مەترسیی گەورەدایە و وتی: "ئەو هێرشانەی ئێستا دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان لە هەولێر و سلێمانی و ناوچەکانی دیکە، دژی هەرێمی کوردستان و قەوارەکەیەتی، بۆیە ئەولەویەتی کاری ئێستامان دەبێت بۆ ئەوە بێت چۆن بتوانین قەوارەی هەرێمی کوردستان بپارێزین."

لە کۆتاییشدا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵیی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبگرن بۆ ڕێگریکردن لەو دەستوەردان و پەلامارانەی دەکرێنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان.

گۆڕان و یەكێتی كۆدەبنەوەبۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق، وەفدی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ...
04/04/2026

گۆڕان و یەكێتی كۆدەبنەوە

بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق، وەفدی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبونەوەدان

گۆڕان سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە دەکاتهاونیشتمانیانی کوردستان..کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان..بە توندی ئیدانەی ئ...
24/03/2026

گۆڕان سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە دەکات

هاونیشتمانیانی کوردستان..
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان..

بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە موشەکی و درۆنییە ناڕەوایە دەکەین، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی لە سنوری قەزای خەلیفان کردە ئامانج و بوەهۆی شەهیدبونی شەش پێشمەرگە و برینداربونی ژمارەیەک لە پارێزەرانی نیشتمان.

وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و هیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکان، جەخت دەکەینەوە، کە هەرێمی کوردستان پەیڕەوی سیاسەتی ئاشتخوازانەی کردوە و نەبوە بەشێک لە ئاڵۆزی و ململانێکان. هەربۆیە داوا لە حکومەتی فیدراڵ و نوێنەرانی کورد لە دامەزراوە فیدڕاڵیەکان دەکەین، بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان لە پاراستنی سەروەریی خاکی هەرێم و، گیانی هاوڵاتیان و هێزەکان لە ئەستۆ بگرن و سنورێک بۆ ئەو دەستدرێژیانە دابندرێت.

بۆ ناوخۆیی هەرێمی کوردستانیش، ئەم پەرەسەندنە پێویستە بە یەکگرتویی و یەکگوتاری هێزە سیاسیەکان و ئامادەکاری زیاتر هەیە بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەکی کوردستانی و پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی هاوسەنگ و ڕەوا.

بزوتنەوەی گۆڕان
٢٤ی ئازاری ٢٠٢٦

مەکۆی پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان؛ رێز لە شەهیدانی کیمیابارانی هەڵبجە دەگرێتئەمرۆ دووشەممە (١٦ی٣ی٢٠٢٦)ئەنجومەنی قەزای پشدەری ...
16/03/2026

مەکۆی پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان؛ رێز لە شەهیدانی کیمیابارانی هەڵبجە دەگرێت

ئەمرۆ دووشەممە (١٦ی٣ی٢٠٢٦)ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان لە (٣٨)هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، ساتێک بەپێوە وەستان بۆ رێزلێنان لەروحی شەهیدان.

گۆڕان سەرەخۆشی لە گەلی ڕۆژئاوای کوردستان دەکاتپرسەنامەیەک لە گۆڕانەوە..بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سەرک...
11/03/2026

گۆڕان سەرەخۆشی لە گەلی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

پرسەنامەیەک لە گۆڕانەوە..

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سەرکردەی دیاری ڕۆژئاوای کوردستان و هاوسەرۆکی پێشوی پەیەدە، ساڵح موسلیم-مان پێگەیشت.

سەرکردەی خوالێخۆشبو، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرێکی دڵسۆز بو، کە هەمو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلی کورد تەرخان کرد. بە جۆرێک، نەک تەنها سەرکردەیەکی سیاسی بو، بەڵکو سیمبولی خۆڕاگری و قوربانیدان بو، ئەو وەک باوکێکی شەهید ئازار و مەینەتییەکانی گەلەکەی بە قوڵی هەست پێکرد و بە خوێنی خۆشەویستانی و هەڤاڵانی خەباتی ڕزگاری نیشتمانی پیرۆزتر کرد.

کۆچی دوایی ساڵح موسلیم خەسارەتێکی مەزنە بۆ بزوتنەوەی کوردایەتی بە گشتی و ڕۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی. ئەو بە درێژایی ژیانی، نموونەی پاکی و دڵسۆزی و لەخۆبردوویی بو لە خەباتکردن بۆ ئازادی و سەربەرزی گەلەکەمان. ڕۆڵی لە قۆناغە هەستیارەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا، هەمیشە بە پیتی زێڕین لە مێژویی گەلەکەماندا دەمێنێتەوە.

لەم کاتە سەختەدا، بزووتنەوەی گۆڕان بە قووڵترین خەم و پەژارەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خێزان و بنەماڵە بەڕێزەکەی، بزوتنەوەی کوردایەتی، گەلی خۆڕاگری ڕۆژئاوای کوردستان و هەموو دۆست و هاوڕێیانی دەکات. داواکارین لە خوای گەورە گیانی خوالێخۆشبو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری و ئارامی بە هەموان ببەخشێت.

بزوتنەوەی گۆڕان
١١ی ئازاری ٢٠٢٦

https://gorran.net/Details.aspx?jimare=1270

پرسەنامەبەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (ئایشە ئەحمەد مەحەمەد) دایکی هاورێمان عمر گیرەیی، کارگێری ئەنجومەنی...
02/03/2026

پرسەنامە
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (ئایشە ئەحمەد مەحەمەد) دایکی هاورێمان عمر گیرەیی، کارگێری ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕانمان پێگەیشت.

كۆچی دوایی خوالێخۆشبو، ئایشە خان، لە دڵەوە نیگەران و خەمباری كردین، بۆ ئەم كۆستە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەكەیان دەكەین.

داواكارین لە خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێ.

انا لله و انا الیه راجعون

ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان
٢ی٣ی٢٠٢٦

پرسەنامەبەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ( قادر مەحەمەد قادر ) هەڵسوراوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان و کەسایەتی چا...
16/01/2026

پرسەنامە
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ( قادر مەحەمەد قادر ) هەڵسوراوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان و کەسایەتی چاکەخوازی دەڤەری پشدەرمان پێگەیشت.

كۆچی دوایی خوالێخۆشبو، قادر محمد، باوکی هاورێمان م.خالید لە دڵەوە نیگەران و خەمباری كردین، بۆ ئەم كۆستە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەكەیان دەكەین.

داواكارین لە خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێ.

انا لله و انا الیه راجعون

ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان
١٦ی١ی٢٠٢٦

بزوتنەوەی گۆڕان بایكۆتی هەڵبژاردن دەكاتجڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا لەسەر ئاستی پارێزگ...
03/11/2025

بزوتنەوەی گۆڕان بایكۆتی هەڵبژاردن دەكات

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم، بایکۆتی هەڵبژاردن بکرێت و ئەنجام و ئاکامەکانی بخرێتە ژێر پرسیارەوە، بەڵام لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان، وەک بەرپرسیارێتیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی، هانی دەنگدەرانی دەدات بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.

ئەمڕۆ دوشەممە (٣ی ١١ی ٢٠٢٥) لە مەكۆی سەرەكی لە سلێمانی كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو، تێیدا دانا ئەحمەد مەجید تیشكی خستە سەر دواین پەرەسەندنەكان و دۆخی ناوخۆیی و ئەنجامی ئەو ڕاپرسیەی لەناو هەڵسوڕاوان و كەسایەتیەكان و وەرگرتنی رای رۆشنبیران و دڵسۆزانی كراوە و دواتر لەلایەن ژوری توێژینەوەكانەوە ئەنجامی راپرسیەكان خرایەڕو، هاوكات پشت بەستن بە ئەنجامی ڕاپرسی ناو گۆڕانخوازان و وەرگرتنی بۆچونی ژمارەیەک کەسایەتی دیار و ڕاسپاردەکانی کۆبونەوەی جڤاتی گشتی بڕیاری بایكۆت دراوە و لە چوار خاڵدا هۆكاری بڕیارەكەی روونكردوەتەوە و بانگەواز لە هەموو لایەنە سیاسیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و دەستەبژێری سیاسیی و ئەکادیمی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی شارستانیش دەکات: پێکەوە بەرەی بایکۆت پێکبهێنین، لەو ڕێگەیەوە نوێنەرایەتی «بەرەی بایکۆت» بکەین.

دەقی راگەیەندراوی کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

هاوڵاتیانی بەڕێز..
هاونیشتمانیانی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان..
هەڵسوڕاوان و دەنگدەرانی گۆڕان..
رۆژی دووشەممە (٣ی ١١ی ٢٠٢٥)، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسیی و بڕیاردان لە هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

بە پشت بەستن بە ئەنجامی ڕاپرسی ناو گۆڕانخوازان و وەرگرتنی بۆچونی ژمارەیەک کەسایەتی دیار، هاوکات ڕاسپاردەکانی کۆبونەوەی جڤاتی گشتی، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بڕیاردرا لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم، بایکۆتی هەڵبژاردن بکرێت و ئەنجام و ئاکامەکانی بخرێتە ژێر پرسیارەوە. لەبارەی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانیش، وەک بەرپرسیارێتیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی، هانی دەنگدەرانمان دەدەین بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بەو کاندیدە کوردانە بدەن، لەپێناو کوردستانیەتی ئەو ناوچانە و بەرگریکردن لە مافە نەتەوەییەکان خەباتی پەرلەمانی دەکەن.

ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان بڕوای نەگۆڕمان بە ھەڵبژاردنە دیموکراتییەکان هەیە، چونکە ھەڵبژاردن بنەمای دامەزراندنی دامەزراوەکان و سیستەمی دیموکراتییە لە هەر وڵاتێک، بەڵام بەهۆی چەند هۆکار و دۆخێکی سیاسی و یاسایی و واقعى، زەمینە و ژینگەیەکی لەبار نەڕەخساوە، کە ھەڵبژاردنێکی ڕوون و پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت و ئیرادەی دەنگدەران بپارێزێت، لەبەر ئەم واقعە و بە ڕەچاوکردنی ئەم هۆکارانە بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەین:
یەکەم:
هەڵبژاردنەکە ڕەنگدانەوەی خواستی ڕاستەقینەی دەنگدەران نییە، بەتایبەت، کە پارە و چەک و پەیوەندییە ئیقلیمییەکان، ڕۆڵی یەکلاکەرەوە لە ڕەنگڕێژکردنی ئەنجامەکان دەبینن، ئەمەش بەردەوام ئاڵوگۆڕی ڕووکەشانەی دەسەڵاتی سیاسیی لێکەوتووەتەوە. لەو ڕوانگەیەوە، ئەزمونی دیموکراسی و هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبەردەم شکست و بێ متمانەیی دەنگدەرە.
دووەم:
لە ئەزمونی (٢٢) ساڵەی حوکمڕانی عێراقدا، بەردەوام مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت مافی خاک و ناوچە دابڕاوەکان، نەوت و گاز، بودجە و شایستە داراییەکان زیاتر پێشێل کراون و خەڵکی کوردستان بوونە قوربانی بێباکی و خەمساردی دەسەڵاتدارانی بەغدا و هەرێمی کوردستان، ئەمەش قۆناغ بە قۆناغ بەهێزبونەوەی دەسەڵاتی مەرکەز و پاشەکشێی حوکمە فیدڕاڵیەکانی لێکەوتووەتەوە، کە بێگومان ئەم سیاسەتە دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی کوردستانە.
سێیەم:
هەروەکچۆن ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن مانای لەدەستدانی ڕەوایەتی یاسایی و دەستوری دەگەیەنێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پڕ لە ساختەکاری و دیزاینکراویش مانای بەدەستهێنانەوەی ڕەوایەتی سیاسیی ناگەیەنێت، کە بەداخەوە ساختەکاری و گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەردەوام بووەتە مۆتەکەی هەڵبژاردن و یاریکردن بە ئیرادەی هاوڵاتیان.
چوارەم:
لە ڕابردودا، نوێنەرانی کورد لە جومگەکانی حوکمڕانی بەغدا، نوێنەرایەتی خواستی حزبی و کەسیی خۆیان کردوە، ئاواتەکانی خۆیان هێناوەتەدی و داخوازییە ڕەواکانی خەڵکیان بێ وەڵام هێشتووەتەوە. بەتایبەتیش لە پرسی چاودێریکردنی حکومەتی ئیتحادی و پێشێلکردنی مافە دەستوری و داراییەکانی هەرێم و موچە و قوتی فەرمانبەران.

لەبەر ئەو هۆکارانەی ئاماژەمان پێدا، داوا لە دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان و هاونیشتمانیان دەکەین، بەشداری هەڵبژاردن نەکەن، ئەم هەڵوێستەش گوزارشتە لە واقعێکی تاڵ لەشکستی پڕۆسەی سیاسی و نەمانی متمانەی گشتی، کە پێویستی بە هێنانەدی شێوازێکی نوێی کاری سیاسی هەیە.

بەدیوێکی دیکەدا، بۆئەوەیە چیتر «هەڵبژاردن» نەبێتە شانۆگەری سەرکەوتنی کاستی دەسەڵاتدار و نائومێدی زیاتر بۆ بەرەی ناڕازی و خەڵک؛ بانگەواز لە هەموو لایەنە سیاسیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و دەستەبژێری سیاسیی و ئەکادیمی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی شارستانی دەکەین، پێکەوە بەرەی بایکۆت پێکبهێنین، لەو ڕێگەیەوە نوێنەرایەتی «بەرەی بایکۆت» بکەین.

بزوتنەوەی گۆڕان
٣ی ١١ی ٢٠٢٥

زانیاری زیاتر:
https://gorran.net/Details.aspx?jimare=1223

فۆتۆ: بڕیار نامیق

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647503612804

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مەکۆی پشدەر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share