PUK Forum دیداری یەکێتی

PUK Forum دیداری یەکێتی بەم زووانە یەکێتی دووەمین دیداری خۆی سازدەکات What is the PUK Forum?

دیداری یه‌كێتی... چییه‌؟
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ بنه‌ڕه‌تدا پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵه‌ رۆشنبیرێكی سیاسیی گه‌له‌كه‌مان بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی واقعی پڕ نائومێدیی كوردستان دوای ساڵی ١٩٧٥. ئه‌وكات سیاسه‌تمه‌داره‌ رۆشبیره‌كانمان به‌ دیدێكی نوێ و سه‌رده‌میانه‌ وه‌ڵامی كێشه‌ و پرسیاره‌كانی ئه‌وسای كۆمه‌ڵگای كوردستانیان دایه‌وه‌، وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه‌ بووه‌ هۆی به‌رپاكردنی .شۆڕش و سه‌ره‌نجام راپه‌ڕ

ین و گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌مان به‌ئازادی ورزگاربوون له‌ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری به‌عس

به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌ له‌ به‌رپاكردنی شۆڕش و هه‌وه‌ها زیاتر له‌ ٣٠ ساڵ به‌سه‌ر به‌ر‌پاكردنی راپه‌ڕین، كۆمه‌ڵگای كوردستان گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، له‌ ئێستادا قۆناخی نوێی سیاسی-كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بووه‌ كه‌ پێویستی به‌ خوێندنه‌وه‌ی نوێ و پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نوێ هه‌یه‌. هه‌ر قۆناخێكی سیاسی جیاوازیش پرسیاری نوێ و داخوازی جیاواز دێنێته‌ كایه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌پێی قۆناغه‌كان وه‌ڵامی یه‌كێتییانه‌مان بۆ ئه‌رك و هه‌لومه‌رج و پرسیاره‌ نوێكان گه‌ڵاڵه‌ بكه‌ین‌‌.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌، له‌ گۆشه‌نیگای هه‌ستكردنی قوڵمان به‌ ئه‌ركی نوێی مێژوویی و به‌رده‌وامی یه‌كێتی، به‌ پێویستمان زانی بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی دید و سیاسه‌ت و وه‌ڵامی نوێی یه‌كێتییانه‌ بۆ پرس‌ و كێشه‌ نوێكان و ئه‌و پرسیارانه‌ی كه‌ رۆژانه‌ ڕووبه‌ڕووی كادیرانمان ده‌بنه‌وه، گفتوگۆیه‌كی فراوانی هه‌ڤاڵانه‌ ده‌ستپێبكه‌ین كه‌ تیایدا سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كانی كۆڕی تێكۆشان و بونیادنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێستای كوردستان بخه‌ینه‌ به‌ر باس و توێژینه‌وه‌، كه‌ ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی له‌ دیدارێكی چه‌ند رۆژیدا هێڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی دید و سیاسه‌ت و پڕۆژه‌كانی یه‌كێتی بۆ گه‌شه‌پێدانی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری كۆمه‌ڵگای كوردستان و عێڕاق ده‌ستنیشان بكه‌ین.

ئه‌م دیداره‌ بانگه‌وازێكی هه‌ڤاڵانه ‌و نیشتمانییانه‌یه‌ بۆ تاوتوێكردن و خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ واقعی ئێستای یه‌كێتی، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گوتاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌پێدانی دنیابینیه‌كه‌ی، هەتا بتوانین به‌‌ دیدگایه‌كی نوێوه‌ په‌ره‌ به‌ ئه‌ركی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و خاكی كوردستان بده‌ین.
له‌م چواچێوه‌یه‌دا( دیداری یه‌كێتی) ده‌یه‌وێ چه‌ندین ته‌وه‌ری جێی بایه‌خی ئێستا و ئاینده‌ی حیزبه‌كه‌مان، پێداویستی و كێشه ‌و پێشهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و ئه‌زمونی سیاسیی گه‌له‌كه‌مان تاوتوێ بكات، چونكه‌ پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگە و سه‌رده‌م له‌ ئاستی كوردستان و ده‌ره‌وه‌شدا ئه‌م هه‌وڵ و كۆششه‌ تازه‌یه‌ ده‌خوازێت، یه‌كێتیش وه‌ك هه‌میشه‌ گرنگه‌ سه‌رقافڵه‌ و ده‌سپێشخه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ بێت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چه‌ندین لیژنەی تایبه‌ت به‌ ته‌وه‌ر و پرسه‌ سه‌ره‌كییه‌ پێویستییه‌كان دروست كراوه‌ و له‌ ڕێی سه‌ردان و دیدارو كۆبوونه‌وه‌ ڕاوبۆچونی هه‌ڤاڵان و دۆستانی یه‌كێتی وه‌رده‌گیرێ و كۆده‌كرێنه‌وه‌ و رێكده‌خرێنه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت و پلان بۆ دیداره‌ گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی، تا هه‌ڤاڵانی به‌شدار له‌م دیداره‌ به‌ گیانێكی به‌رپرسانه‌ و بە ئامانجی ده‌ستنیشانكردنی كێشه ‌و كه‌موكوڕییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان به‌شداری جددی و كاریگه‌ر بكه‌ن له‌ چاره‌نوسی ئێستا و ئاینده‌ی یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان. The Patriotic Union of Kurdistan (PUK) was a project initiated originally by a group of our nation's political intellectuals in response to Kurdistan's reality which was overshadowed by a huge despair after 1975. At that time, our enlightened politicians addressed the Kurdish society's challenges and problems with a novel and modern vision, in a way leading to starting the revolution and eventually the uprising through which our nation achieved freedom and liberation from the Ba'athist dictatorial authority. Since the onset of the revolution almost half a century ago and the uprising more than three decades ago, the Kurdish society has witnessed significant social, political, and economic changes. Accordingly, a new sociopolitical era has started which requires new analysis, queries, and responses. As each, and given that different political phases result in new issues and diverse demands, the PUK is required to develop responses to the new duties, circumstances, and issues. In this sense, based on the perspective of our in-depth realization of the novel historical and perpetual duty of the PUK, we concluded that it was necessary for the purpose of reformulating PUK visions, policies, and new responses on new issues and challenges as well as the enquiries which our members face every day, to embark on a comprehensive forum to discuss the current issues and ways to further develop the Kurdish society. The eventual outcome of such a forum is expected to be developing key outlines for PUK's perspective, policies and projects for both Kurdistan and Iraq's societies' political, economic, social, and cultural development. The forum is a collegial and patriotic appeal to discuss and review PUK's current reality, to review its political and social discourses and enhancing its perception in order to be able, by adopting new perspectives, to improve fulfilling the duty of serving the people of Kurdistan and their homeland. In this context, the PUK Forum seeks to discuss our party's current and future crucial topics alongside our society's needs, problems, and changes as well as the political experience of our nation as the developments and changes of modern society and contemporary era across the world including Kurdistan require this new strive and effort. In addition to that, it is always important for the PUK to be the forefront leader and initiator of such changes. For this purpose, multiple competent committees on essential key topics and issues have been formed. Furthermore, PUK comrades' opinions will be received, collected, and considered through visits, gatherings and meetings for drafting reports and developing plans for the PUK's main forum, so that comrades participating in this forum will have a serious and effective engagement with a sense of responsibility and the aim of identifying problems and gaps along with proposing solutions and contributing in reshaping the position of the PUK and our nation at present and in the future.

07/10/2025
06/10/2025
30/08/2025

پیرۆزە سەرۆکم؛
هەڵبژاردنی سەرۆک بافڵ، وەک سەرۆکی هاوپەیمانیی حیزبە سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی، بۆ من دووجار جێگەی دڵخۆشی و شانازییە، یەکەم وەک برایەکی گەورە و دووهەم وەک سەرۆکی حیزبەکەم.

گەیشتنی سەرۆک بافڵ بەم لوتکە بەرزە لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم و عێراق و ناوچەکە، سەرەڕای ئاڵنگارییەکان، دەرخەری توانا و حەکیمییەتی لەئاست رووداوەکان و گرفت و کێشەکان.

سەرۆکم؛ هیچ ئاستەنگییەک و پیلانگێڕییەک نابێتە بەربەست لەبەردەم سەرکەوتنەکانت، بەردەوام بە. دووبارە پیرۆزە و وەک هەمیشە لەپشتت دەبین تا دواهەناسە…

بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆتایی بە قەیرانی مووچە هێنا
17/07/2025

بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆتایی بە قەیرانی مووچە هێنا

ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی کادیران کرایەوەلەبەر رۆشنایی یەکەمین دیدار و راسپاردەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشت...
12/05/2025

ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی کادیران کرایەوە

لەبەر رۆشنایی یەکەمین دیدار و راسپاردەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا، ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی کادیران لە رێورەسمێکی شایستەدا کرایەوە.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە

لەبەر رۆشنایی یەکەمین دیدار و راسپاردەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک (بافڵ جەلال تاڵەبانی) بە ئامانجی پەروەردەکردنی کادیری گەنج و بەتوان...

24/04/2025

وتەی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری گشتی دیداری یەکێتی لە کۆتایی دووهەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



https://forum.kurdpuk.org

کۆبوونەوەکانی لیژنەکانی  دووهەمین دیداری یەکێتی
24/04/2025

کۆبوونەوەکانی لیژنەکانی دووهەمین دیداری یەکێتی

کۆبوونەوەکانی لیژنەکانی دووهەمین دیداری یەکێتی بەردەوامە
24/04/2025

کۆبوونەوەکانی لیژنەکانی دووهەمین دیداری یەکێتی بەردەوامە

پەیامی سەرۆک بافڵ تایبەت بە دیداری یەکێتیبۆ خوێندنەوەی تەواوی پەیامەکە سەردانی وێبسایتی فەرمی دیداربکە لەولینکەی خوارەوە...
23/04/2025

پەیامی سەرۆک بافڵ تایبەت بە دیداری یەکێتی

بۆ خوێندنەوەی تەواوی پەیامەکە سەردانی وێبسایتی فەرمی دیداربکە لەولینکەی خوارەوە

https://forum.kurdpuk.org/2025/04/23/2069/

یەکێتییە سەربەرزەکان، هەڤاڵانی سەرۆک مام جەلال و قوتابخانەکەی یەکێتی و شۆڕشی نوێی کوردایەتی. ئەمڕۆ بە شانازی و رۆحیەتی بەرزی یەکێتییانەمانەوە، دووهەمین دیداری یە....

پەیامێک لەسەرۆک بافڵەوە
23/04/2025

پەیامێک لەسەرۆک بافڵەوە

Address

Sulaymaniyah, Iraqi Kurdistan Region
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when PUK Forum دیداری یەکێتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to PUK Forum دیداری یەکێتی:

Share