بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی, Community Service, Bakrajo, As Sulaymaniyah.

لە چوارچێوەی زنجیرە ڕاهێنانە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان، و لەلایەن ڕێکخراوی ئاسودەوە، سیمینارێکی تایبەت لە ماڵی ساو...
10/06/2026

لە چوارچێوەی زنجیرە ڕاهێنانە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان، و لەلایەن ڕێکخراوی ئاسودەوە، سیمینارێکی تایبەت لە ماڵی ساوایان بۆ بەڕێز (د. عالیە) ڕێکخرا لەژێر ناونیشانی «ڕێگاکانی دەربڕینی خۆشەویستی».
​ئەم سیمینارە بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی هۆبەی پلان بەڕێوەچوو، تێیدا تیشکخرایە سەر گرنگی لایەنی دەروونی و سۆزداری بۆ منداڵان، و چۆنیەتی دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروست و پڕ لە خۆشەویستی بۆ گەشەکردنیان.

بەڕێوەبەرایەتیمان وێڕای دەستخۆشی لە (د. عالیە)، سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی ئاڕاستەی ڕێکخراوی ئاسودە دەکات بۆ ڕێکخستنی ئەم سیمینارە و بەردەوامی هاوکارییەکانیان لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و پەرەپێدانی تواناکانی کارمەندانمان.

گرێبەستێکی نوێی دابینکردنی خۆراک بۆ ماوەی شەش مانگ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە تێیدا کۆمپانیای (موڤ) پابەند دەکرێت بە...
09/06/2026

گرێبەستێکی نوێی دابینکردنی خۆراک بۆ ماوەی شەش مانگ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە تێیدا کۆمپانیای (موڤ) پابەند دەکرێت بە دابینکردنی سێ ژەمی خواردنی ئامادەکراو بۆ سەرجەم ماڵەکانی منداڵان، بەساڵاچووان، ژنانی داڵدەدراو و دایەنگە حکومییەکان.
​بۆ ڕێگریکردن لە هەر کێشەیەک، ئەمڕۆ سێشەممە
۹ــی حوزەیرانی ۲۰۲٦، بە سەرپەرشتی بەڕێز ژیلوان عادل شکور، بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمپانیای موڤ ئەنجامدا.
​بەڕێوەبەری گشتی بە توندی جەختی کردەوە کە هێڵی سووری ئەوان تەندروستی و کوالێتی ئەو خواردنەیە کە پێشکەش بەو توێژانە دەکرێت و ڕایگەیاند: "چاوپۆشی لە هیچ کەموکوڕییەک ناکەین."
​ تەواوی ڕێکارەکان بۆ لیژنەکانی چاودێری و بەرپرسی ماڵەکان ڕوونکرایەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی مەیدانی و بەردەوام لەسەر هێڵ بن بۆ چاودێریکردنی جۆر و بڕی خۆراکەکان .
گرنگترین بڕیار و خاڵەکانی کۆبوونەوەکە:
​ لەلایەن مافپەروەر [هیوا ڕەحمان] لێپرسراوی یاسای و
[هێمن محمد] جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سەرجەم بڕگە یاساییەکانی گرێبەستەکە و ئەرکی لایەنەکان ڕوونکرانەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر سستییەک.
​ لیژنەکانی بەدواداچوون و بەرپرسی ماڵەکان ڕاسپێردران کە بە شێوازی ڕۆژانە و بەردەوام چاودێری کوالێتی، بڕ و پاکوخاوێنی ژەمەکان بکەن. هەروەها
​ گفتوگۆیەکی چڕ لەسەر کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم دایەنگە و ماڵەکان کرا بۆ ئەوەی خشتەی سێ ژەمی خواردنەکە بۆ ماوەی ئەم شەش مانگە بە بێ کەموکوڕی جێبەجێ بکرێت.
​ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی ، بەرپرسیارێتی پاراستنی سەرجەم سوودمەندانی ناوەندەکانمان بە ئەرکی لەپێشینەی خۆمان دەزانین و ڕێگە بە هیچ ساردبوونەوەیەک نادەین.

گەشتێکی پڕ لە زەردەخەنە بۆ کونە ماسی​کاتێک مرۆڤایەتی و دڵسۆزی تێکەڵ دەبن، جوانترین ساتەکان بۆ ئەو دڵانە دەخوڵقێنرێن کە ت...
08/06/2026

گەشتێکی پڕ لە زەردەخەنە بۆ کونە ماسی
​کاتێک مرۆڤایەتی و دڵسۆزی تێکەڵ دەبن، جوانترین ساتەکان بۆ ئەو دڵانە دەخوڵقێنرێن کە تەمەنێکە ماندوون...
، گەشتێکی تایبەت و کاتێکی پڕ لە ئارامی بۆ دایک و باوکانی خۆشەویستمان بۆ هاوینەهەواری دڵڕفێنی کونە ماسی ڕێکخرا.
​لەم ڕۆژەدا، دایک و باوکانمان لە کەشێکی خێزانیی گەرمدا، چەندین ساتی شاد و جیاوازیان بەسەربرد. ئامانجی سەرەکی ئەم بەسەرکردنەوەیە، بەخشینی وزەیەکی نوێ و نەهێشتنی ڕۆتینی ڕۆژانە بوو، تا هەمیشە هەست بەو سۆز و ڕێزە بکەن کە شایستەیەتی.

​بۆ ئەم کارە مرۆڤدۆستانەیە، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی بە پێویستی دەزانێت پڕ بە دڵ سوپاس و ستایشی تایبەتی ئاراستەی بەڕێوەبەری ماڵی بەساڵاچوان و یەک بە یەکی کارمەندە میهرەبانەکان بکات کە لەم گەشتەدا هاوشانی دایک و باوکان بوون.
​"ئێوە تەنها فەرمانبەر نین، بەڵکو کچ و کوڕی دڵسۆزی ئەم تەمەنە پڕ بەرەکەتەن. ماندووبوون و شەونخونیی ئێوە لە پێناو بەختەوەریی ئەواندا، گەورەترین سەرمایەی مرۆییە."
​دووبارە دەستی ماندووبوونی هەموو لایەک دەگوشین؛ تەمەندرێژی بۆ دایک و باوکانمان و بەردەوامی بۆ دڵسۆزیی ئێوەی ئازیز. ❤️

کۆبوونەوەیەك  دەربارەی پلانی پشووی هاوینە و چالاکییەکانی ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتیئەمڕۆ یەك شەمە  ۷ــی٦ــی۲۰۲٦​بەمەبەس...
07/06/2026

کۆبوونەوەیەك دەربارەی پلانی پشووی هاوینە و چالاکییەکانی ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی
ئەمڕۆ یەك شەمە ۷ــی٦ــی۲۰۲٦
​بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی هاوین و ڕێکخستنی چالاکییەکان، بەشی پلان لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی، کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبرد لەگەڵ لێپرسراوانی ماڵەکانی منداڵان و نەوجەوانان.
​تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە،
​پلانی پشووی هاوینە و تاوتوێکردنی چۆنیەتی بەڕێکردنی کاتی پشووی هاوینەی منداڵان و نەوجەوانان بە شێوازێکی بەسوود و بەرهەمدار.
​هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکان و ڕێکخستنی ئەو چالاکی و پڕۆژانەی کە لەلایەن ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە پێشکەش دەکرێن، بە ئامانجی پەرەپێدانی تواناکانی سودمەندان.
​پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی کەشێکی گونجاوی پەروەردەیی، ڕۆشنبیری و کات بەسەربردن بۆ سودمەندانی ناو ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی لە ماوەی سێ مانگی هاویندا.
لەکۆتاییدا، ئامادەبووان کۆک بوون لەسەر داڕشتنی بەرنامەیەکی گشتگیر کە تێیدا لایەنی دەروونی، جەستەیی و فێربوونی منداڵان و نەوجەوانان ڕەچاو بکرێت، بە جۆرێک کە پشووی هاوینە ببێتە دەرفەتێک بۆ گەشەپێدانی بەھرەکانیان.

​ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی

سوپاس و پێزانینێکی قووڵ بۆ ئەوانەی زەردەخەنەیان خستە سەر لێوی منداڵانمان​بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی، بەناوی بەڕێو...
06/06/2026

سوپاس و پێزانینێکی قووڵ بۆ ئەوانەی زەردەخەنەیان خستە سەر لێوی منداڵانمان
​بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی،
بەناوی بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندان و منداڵانی ئازیزی ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی ، باڵاترین سوپاس و پێزانین و ڕێزی خۆیان ئاڕاستەی تیمی مرۆڤدۆست و دڵسۆزی کلینیکی پزیشکیی دکتۆر چێنەر و تەواوی ئەو پزیشک و پسپۆڕە دڵسۆزانە دەکات کە لەم کارە پیرۆزەدا هاوکار بوون.
​ئەم تیمە پزیشکییە بەخشندەیە، بە ماندووبوون و خزمەتە ئێجگار گەورەکانیان، پشکنین و چارەسەری پێویستیان بۆ منداڵانی ماڵەکانی سەربەبەڕێوەبەرایەتیمان ئەنجامدا و سەلماندیان کە مرۆڤایەتی و پیشەکەیان لە لوتکەی دڵسۆزیدایە.
​پێزانینی تایبەتمان بۆ یەکە یەکەی ئەم ناوە درەوشاوانە:
​د. چێنەر عمر علی – پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و کۆرپە
​د. مهدی خلیل فتاح – پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست
​د. سەنار ئاراس جمال – پزیشکی گشتی
​پۆلیکلینیکی ددانی هەڵگورد
​کلینیکی دەروونی د. فەهمی علی عزیز
​کلینیکی چاوی د. کانی علی عمر
​کلینیکی نەشتەرگەری منداڵانی د. ئاوس احمد
​کلینیکی ئێسک و شکاوی د. میران توانا کەمال
​د. لونا بێستون حسێن – پزیشکی دەرمانساز
- ​تاقیگەی فلۆ
د. کۆسار علی عمر
هەوڵ و دڵسۆزی ئێوەی بەڕێز تەنها پێشکەشکردنی چارەسەری پزیشکی نەبوو، بەڵکو بەخشینی هیوا و دڵنیایی بوو بەم منداڵە ئازیزانە. پاداشتی ئەم چاکەیەتان تەنها لای خوای گەورەیە.
​دەستی ماندووبوونتان دەگوشین و هەمیشە سەرکەوتوو و سەرفراز بن لە کاروانە مرۆییەکەتاندا.

لێرەدا ڕاپۆرتی پوختەی کارەکانی کلینیکی منداڵانی د.چێنەرعمرعلی دەخەینە ڕوو
لە بەرواری ٢٤\٩\٢٠٢٥ تا ١٢\٣\٢٠٢٦، کە بە تێکرای هەر ٥ خانەکانی سەربە چاودێری کۆمەڵایەتی ٥٨ منداڵیان بینیوەو پشکنینیان بۆ کردووە. لە ماڵی ساوایان واتە 0 بۆ ٤ ساڵ ١٤ منداڵ بینراوە ، لە ماڵی کوڕانی منداڵان واتە تەمەن ٤ بۆ ١٢
١٢ منداڵ بینراوە ماڵی کوڕانی نەوجەوانان واتە تەمەن ١٢بۆ١٨ ساڵ ١٥ منداڵ بینراوە، ماڵی منداڵانی کچان واتە تەمەن ٤بۆ١٢ ساڵ ٩ منداڵ بینراوە و ماڵی نەوجەوانانی کچانی واتە تەمەن ١٢بۆ١٨ ٨ منداڵ بینراوە

لە سەردانی کردنیاندا، کێش و باڵایان بۆ گشت منداڵەکان کردووە و پشکینی منداڵەکان کراون بۆ کێشەکانی پێست و قژ و نینۆک و قورگ و لوت و گوێ و ددان و سک و سنگ و دڵ و شوێنی دایبی و هەستیار. مێژووی پزیشکی و دەرمانی منداڵەکان وەرگیراون لە چاودێرەکانیان بە پێی پێویست بۆ باشترهەڵسەنگاندی پێداویستی پزیشکی منداڵەکان و پرسیار لە منداڵەکان کراون بۆ هەر کیشەیەکی پزیشکی وەکو ئازار و ناڕەحەتی شوێنێک.

بە تێکرای هەر ٥ خانەکە ئەم پشکنینانە کراون:
• ١٥٩ فەحسی خوێن.
• ٢٦ فەحسی میز.
• ٣ سۆنەری گون و حەوز.
• ١ ئیکۆی دڵ.
• ١ سۆنەری سەر.
• ٢ سۆنەری سک.
• ١ پشکنینی ئاوی پشت.
• ١ پشکنینی زەرعی خوێن.
• ١ ڕاپۆرتی پزیشکی.
• ٢ داغل بوون لە نەخۆشخانە.
• ١ نەشتەرگەری.
• ٣ دەم و چاو پاک کردنەوە.
• ٤ چاویلکەی چاو دابینکراوە.
• ٦ چارەسەری کلۆری ددان.
• ١ چارەسەری سروشتی بۆ ماوەی ٢ مانگ.
• ٣٦ منداڵیش ٦٩ جار لەلای پسپۆری تایبەت راوێژکاری کراون ، کە لە دکتۆری پسپۆری منداڵان و پێست و چاو و ددان و دەرونی و نەشتەرگەری منداڵان پێکهاتبوون.

بە تێکڕای هەر ٥ خانەکە ٢٠٨ پاکەت دەرمان دابین کراون کە پێکهاتبوون لە ٦٧ جۆری جیاواز.

سەرجەم منداڵەکان بە باشترین شێوە پشکنینی گشتی و خوێن و میز و سۆنەر و ئیکۆ و پشکنینی ئاوی پشتی بۆ کراوە بە باشترین کواڵتی و زووترین کات و بە بڕی پێویست چارەسەریان بۆ کراوە. زانیاری پێویست لەسەر چارەسەرەکانیان و دەرمانەکانیان و ڕێنمایی پێویست بە تەلەفۆن و نامەی دەنگی و نامەی نوسین و بە ڕوو بە ڕوو دراوە بە خۆیان و چاودێرەکانیان.

سەرجەم ئەم خزمەتگوزاریانە لە پشکنینی گشتی و خوێن و سۆنەر و ئیکۆ و پشکنینی ئاوی پشت و هاتوچۆ و دەرمان بە تێکڕای لە ئەستۆی تیمەکەیان دابوە و خۆبەخشانە کراون.

کۆی تێچووی گشت پشکنینەکانی تاقیگە= ٢،٤٢٧،٠٠٠ د.ع
کۆی تێچووی گشت ئیکۆو سۆنەرەکان= ١١٥،٠٠٠ د.ع
کۆی تێچووی داغڵبوون و نەشتەرگەری= ١،٦٦٠،٠٠٠ د.ع
کۆی تێچووی دەم و چاو پاکردنەوە ودابینکردنی چاویلکەی چاو= ٣٩٠،٠٠٠ د.ع
کۆی تێچووی کاری دەم و ددان= ٢،٥٠٥،٠٠٠ د.ع
کۆی تێچووی سەردانی کلینیکەکان پاش سەردانی خانەکان = ٩٦٥.٠٠٠ د.ع
کۆی تێچووی گشت دەرمانەکان = ٢،١٢٤،٠٠٠ د.ع
کۆی تێچووی چارەسەری سروشتی = ٢٤٠،٠٠٠ د.ع
کۆی تێچووی کۆکراوە = ١٠،٤٢٦،٠٠٠ د.ع

واتا کۆی گشتی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکانیان بۆ خانەکان لە ٦ مانگی ڕابردوو بڕی (١٠،٤٢٦،٠٠٠ دینار/ دە میلیۆن و چوارسەد و بیست و شەش هەزار دینار) تيچوە. کە سەرجەم تێچووەکەی لە لایەن تیمەکەیانەوە دابین کراوە.

گەشتی کوڕانی نەوجەوانانی ( خاوەن پێداویستی تایبەت) بۆ سەیرانگای واژە​ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی​خزمەتک...
04/06/2026

گەشتی کوڕانی نەوجەوانانی ( خاوەن پێداویستی تایبەت) بۆ سەیرانگای واژە
​ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی
​خزمەتکردنی مرۆڤەکان گەورەییە، بەڵام کاتێک دەبیتە سێبەر، خەمخۆر و پاڵپشتی منداڵێکی خانەکان کە هاوکات خاوەن پێداویستی تایبەتیش بێت، ئەوە ئیتر تەنها ناو نانرێت فەرمانبەرێتی، بەڵکو لوتکەی مرۆڤایەتی، بەخشین و پیرۆزییە.
​لە پێناو گۆڕینی کەشوهەوا، بەرزکردنەوەی ورەی دەروونی و ڕەخساندنی ژینگەیەکی پڕ لە شادی لە دەرەوەی چوارچێوەی ناوخانە، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان گەشتێکی تایبەتی بۆ کوڕانی نەوجەوانانی ئازیزمان ڕێکخست بۆ سەیرانگای واژە.

​ئەم گەشتە تەنها پیاسەیەک نەبوو لە ناو سروشتدا، بەڵکو تابلۆیەکی پڕ لە جوانی بوو کە تێیدا چاودێرە دڵسۆز و خەمخۆرەکانمان سەلماندیان کە دڵسۆزترین و نێزیکترین کەسی ئەم سودمەندانەن. چاودێرە بەڕێزەکانمان بە کڕنۆشێکی پڕ لە خۆشەویستییەوە، بە شانی ماندووی خۆیان و بە دڵێکی فراوانەوە، سات بە ساتی گەشتەکەیان تەرخان کرد بۆ خزمەتکردن، گواستنەوە و دڵخۆشکردنی ئەم منداڵە کەمئەندامە چاوگەش و ئازیزانەمان.
​ ڕێز و پێزانینی بەڕێوەبەرایەتی:
ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی، لە ناخی دڵمانەوە و بە قووڵترین شێوازی پێزانین، سوپاسی یەکە یەکەی ئەو چاودێرە ماندوونەناس، دڵسۆز و خەمخۆرانە دەکەین کە شەو و ڕۆژ کات و نوقمی خۆشەویستی خۆیان دەکەنە قوربانی لە پێناو ڕاگرتنی ئەم منداڵانەدا.
​ئێوە نەک تەنها ئەرکی پیشەیی خۆتان، بەڵکو ئەرکێکی باوکانە و مرۆیی زۆر مەزن جێبەجێ دەکەن کە هیچ وشەیەکی سوپاسگوزاری ناتوانێت هاوسەنگی ماندووبوونی ئێوە بێت. دەستەکانتان دەگوشین و هەمیشە شانازیتان پێوە دەکەین.
​بەردەوامین لە پێشکەشکردنی باشترینەکان بەم توێژە نازدارە، بە هیوای ئەوەی هەمیشە خەندە لەسەر لێوی ئەم منداڵە ئازیزانەمان بمێنێت.

02/06/2026

سوپاس بۆ دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی لەگەڵ ڕێکخراوی ئاسودە کۆبونەوە..​سلێمانی | ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦​ئەمڕۆ، بە مەبەستی...
02/06/2026

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی لەگەڵ ڕێکخراوی ئاسودە کۆبونەوە..
​سلێمانی | ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
​ئەمڕۆ، بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی کاروباری ژنان، هەریەک لە بەڕێزان خاتوو (ژیار جەلال)، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، و خاتوو (تریفە محەمەد)، بەڕێوەبەری ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەرەشەلێکراو، سەردانی ڕێکخراوی ئاسودەیان کرد و لەلایەن بەڕێز (خانم لەتیف)، سەرۆکی ڕێکخراوەکەوە پێشوازییان لێکرا.
​لە دیدارێکی هاوبەشدا، گفتوگۆیەکی چڕوپڕ کرا سەبارەت بەو ئاستەنگ و بەربەستانەی کە ڕووبەڕووی پڕۆسەی پشتگیریکردنی ژنان و کچان دەبنەوە لە هەرێمەکەدا. بەتایبەتی تیشک خرایە سەر:
​چۆنیەتی باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە ژنانی لێقوماو دەکرێن. ئاسانکاری و ڕێکخستنەوەی میکانیزمەکانی پاراستنی یاسایی و کۆمەڵایەتی. لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، لەلایەن شاندی بەڕێوەبەرایەتییەوە داواکاری ئاراستەی ڕێکخراوی ئاسودە کرا بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بە خانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی. خۆشبەختانە، لەلایەن سەرۆک و ستافی ڕێکخراوەکەوە دەستبەجێ ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکان دەربڕدرا و چوونە بواری جێبەجێکردنەوە، کە ئەمەش نیشانەی دڵسۆزی و پەرۆشی ئەوانە بۆ سەرخستنی ئەم کارە مرۆییە
​لەکۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی، پەرەپێدانی هاوکاری دووقۆڵی، و پێکەوەشاندنی قۆڵ بۆ کارکردنی هاوبەش کردەوە، بە ئامانجی خوڵقاندنی ژینگەیەکی ئارامتر و پشتگیریکەر بۆ ژنان.

ڕاگه یاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی

بۆنەیەک بۆ پیرۆزبایی و چاندنی هیوا؛ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خەندە دەبەخشێتە منداڵانی ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی...
01/06/2026

بۆنەیەک بۆ پیرۆزبایی و چاندنی هیوا؛ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خەندە دەبەخشێتە منداڵانی ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی
​منداڵان پاکترین پەڕەی ژیان و گەشاوەترین ئومێدی داهاتووی نیشتمانن. بەبۆنەی ١ی حوزەیران، ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە، گەرمترین و قووڵترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم منداڵانی کوردستان دەکەین، بەتایبەتی منداڵانی ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی کە شایستەی باڵاترین ئاستی سۆز، پشتگیری و میهرەبانین، بۆ ئەوەی پێیان بڵێین: خەونەکانی ئێوە خەونی ئێمەن و ئێوە هەرگیز تەنها نین.
​وەک درێژەپێدەرێک بۆ ڕێچکە مرۆیی و باوکایەتییە کەم وێنەکەی ڕێبەری کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئامێزی خۆشەویستی بۆ سەرجەم منداڵان و نەوجەوانانی ماڵەکانمان (لە قۆناغەکانی ساوایان، کچان،و کوڕانی منداڵان و و نەوجەوانانی کچان کوڕان ) کردەوە. لەم چوارچێوەیەدا، دامەزراوەکە نیوەڕۆخوانێکی شایستە و دیاریی تایبەت و هاندەری پێشکەش بەم کچ و کوڕە چاوگەشانە کرد، بەو هیوایەی ئەم یادە جیهانییە بکاتە چرکەساتی چاندنی زەردەخەنە لەسەر لێویان.
​ئەم بەسەرکردنەوە مرۆییە، بە ئامادەبوونی
فەرمیی باڵیۆز د. محەمەد سابیر (سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی)، خاتوو ژیار جەلال (بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی)، بەڕێز هێمن محەمەد (جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی) و ژمارەیەک لە میوانانی هاوسۆز بەڕێوەچوو.
​لە پای ئەم ئاوڕدانەوە و پیرۆزباییە پڕ لە مانایەدا، ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی، بە پەیامێکی کاریگەر و لێوانڕێژ لە پێزانین، ڕایگەیاند: "لە کاتێکدا جیهان یادى ئەم ڕۆژە دەکاتەوە، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەلماندی کە باشترین پیرۆزبایی، بەخشینی سۆز و نەمانی جیاوازییەکانە. ئێوە تەنها دیاریتان پێشکەش نەکردن، بەڵکو پەنجەرەیەکی پڕ لە هیوای زێڕینتان لەبەردەم دڵی ئەم منداڵە ئازیزانەدا کردەوە. سوپاسی بێپایان بۆ ئەم سێبەرە میهرەبانەی هەمیشە لەپشت خەونەکانی ئەم منداڵانەوە دەیکێشن."
​ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی

١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦

Address

Bakrajo
As Sulaymaniyah

Telephone

+9647700472020

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی:

Share