31/07/2026
كوردی |EN
چوارشەممە ٢٩/ ٧/ ٢٠٢٦ گرووپی کاری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی، کۆبوونەوەی ئاسایی و مانگانەی خۆی لە ئۆفیسی کاروباری ژنانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە بە هاوبەشی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیریی ژنان، بە بەشداریی نوێنەری ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد و ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و چالاکوانانی ژنان بەڕێوەچوو.
لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی کۆمەڵێک خاڵی کرداری و ئامادەکاری بۆ پلانی شەش مانگی داهاتوو کرا، بەتایبەت داڕشتنی بەرنامە و چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و یادی ٢٥ی نۆڤەمبەر هەروەها تێڕوانین و بەدواداچوونی پێویست کرا بۆ ڕەوشی ماڵەکانی داڵدەدانی ژنان لە سلێمانی و گەرمیان بە مەبەستی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانیان.
On Wednesday, July 29, 2026, the Gender-Based Violence (GBV) Working Group held its regular monthly meeting at the Office of Women’s Affairs within the Office of the Deputy Prime Minister of the Kurdistan Regional Government in Sulaymaniyah.
The meeting was jointly organized by the General Directorate of Social Care and Development in Sulaymaniyah and the Women's Media and Cultural Organization, with the participation of a representative from the Khanzad Cultural and Social Organization, alongside several civil society organizations and women's rights activists.
During the meeting, discussions focused on several practical key points and preparations for the upcoming six-month plan, particularly the outline of programs and activities for the 16 Days of Activism against Gender-Based Violence and the commemoration of November 25. Additionally, the necessary assessments and follow-ups were conducted regarding the status of women's shelters in Sulaymaniyah and Garmian to enhance their services.