26/11/2023
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان بە ئەو پەڕی شانازیەوە چوار ساڵ پێش ئێستا یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری کوردستان هاتە بون ,ئەم پڕۆژە گەورەیە ساڵی ٢٠١٦ نوسرایەوەو پاش چەندین جار هەوڵدان بە هۆی بونی دەیان بەربەستەوە نەتوانرا لەو کاتەدا خەونەکەمان بکەینە ڕاستی، دواجار بە هەوڵ و ماندو بونی تەواوی کۆمپانیاکان و بە تایبەت ژمارەیەکی دیاریکراو لە هاوڕێیان و دۆستان، یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری دامەزرا و لە ماوەی ڕابردودا چەندین کاری گرنگ ئەنجام درا لەوانە (چەندین گەشتی بازرگانی خاوەن کۆمپانیاکانی دابەشکاری بۆ پێشانگا جیهانیەکان،ڕێگەپێدانی تایبەت بە کارکردن لە کاتی کۆرۆنادا ،چارەسەکردنی چەندین کێشەی نێوان بازرگانان و کۆمپانیاکانی دابەشکاری،سەرپەرشتی کردنی کێشەی ڕۆشتنی چەندین مارکێت کە مافی کۆمپانیاکانیان بردبو،وەرگرتنی مافی چەندین کارمەندی کۆمپانیاکان لە کۆمپانیاکانیان،پێدانی چەندین پڕۆژە بە حکومەت و لایەنە پەیوەندی دارەکان، وەرگرتنی وەکالەتی چەندین براند بۆ کۆمپاناکان، دابین کردنی کارمەند و دامەزراندنی چەندین گەنج لە بەشی هەلی کار و دەیان کار و چالاکی تر......) لە ماوەی دوو خولی سەۆکایەتی کردنی ئەم دامەزراوەیەدا توانرا بە ماندو بون و لە خۆ بردویی خۆبەخشانەی هاوڕێیانم لە دەستەی کارگێڕی بناغەیەکی بەهێز بۆ یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری دابنرێت،وە لە پێناو سەرخستنی زیاتری پڕۆژەکەو بەرەو پێش بردنی زیاتر, ئەم ئەرکە لە هەڵبژاردنێکی ئازادانەدا ڕادەستی ژمارەیەک لە دۆستان و هاوڕێیان و خاوەن کۆمپانا دەکەین کە ناسراون بە خەم خۆری و بەتوانایی بەو هیوایەی گڕی مەشخەڵی یەکێتی کۆمپاناکان بەهێزتر بکەن وە ئەو بناغە بەهێزەی یەکێتی کۆمپانیاکانی لەسەر دامەزراوە بینای زیاتری لەسەر بکرێت و وەک هەمیشە چەترێک بێت بۆ کۆکردنەوەی دابەشکاران و مارکێتەکان .
لە کۆتاییدا سوپاسی یەک بە یەکتان دەکەم هاوکارم بون لە بنیادنانی ئەم ماڵە بۆ دابەشکاران بەهیوام کارێکم کردبێت سودی گشتی تێدابێت وە خزمەتێک بێت بۆ دابەشکاران.
سەرکەوتنی ئەم دامەزراوەیە وابەستەیە بە پابەند بونی دابەشکاران بەم ماڵەوە و داواکارم بە گوڕوتینەوە بەشداری هەڵبژاردنی چاوەڕوانکراو بکەین.
بەرزان سەید محمد
سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری