رێکخراوی هۆشمەندی خود

رێکخراوی هۆشمەندی خود Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from رێکخراوی هۆشمەندی خود, Nonprofit Organization, As sulaimanyah, As Sulaymaniyah.

14/07/2025

ت(شێت خەتەر نییە ،شێتەزا خەتەرە)
سی هەزار کەس بەدیار مەرێکەوە دانیشتوون کاوێژ ئەکات و خاوەنی لایڤەکە خەوتووە!!😁..........................................
ئەڵێن بودا بەلای گوندێکدا تێپەڕی ، ئافرەتێک کەمندکێشی قسەکانی بوو ، بانگهێشتی کرد بۆ مالەکەی خۆی ، ئەویش قبوڵی کرد ، وەختێک بوودا بەڕێکەوت بەرەو مالەکە ، خەڵکی چونە بەردەمی بوودا و گوتیان ئەزانی تۆ بۆ کوێ ئەچیت ؟ ئەو ئافرەتە خراپەکار و داوێن پیسە !!

بودا یەکێک لەگوندشینەکانی بانگ کرد و گوتتی دەستتم بەرێ ! ئەنجا گوتی ئێستا بە دەستەکەی ترت چەپڵەیەکی توند لێبدە ، کابرا سەری سوڕما گوتی (هیچ کەسێک ناتوانێت بە تەنها دەستێک چەپڵە لێبدات)

ئەنجا بودا بزیەکی کرد و گوتی (هیچ ئافرەتێک بە تەنها ناتوانێت خراپەکاربێت ، مەگەر ئەوەی کە ژمارەیەک لە پیاوانی گوندەکەش خراپە کار و داوێن پیس بن ) پیاوان و پارەکانیان ، ئەم ژنە و هەژارییەکەی بەکار دەبەن و داوێن پیس و خراپەکارێکی لێدروست دەکەن.................................
کورد ئێژێت (شێت خەتەر نییە ، شێتەزا خەتەرە) شێتەزا ، لەسەر وەزنی برازا ، خوشکەزا ، خاڵۆزا ، لە یاسادا (ئەصڵ و فەرع) هەیە ، فەرع ڕێگری بەردەم زۆرێک لە ئەسڵەکانە ، دەتوانێت کێشەی بۆ دروست بکات و دەتوانێت بیشیسەپێنێت.

شێت کێییە ؟ داوێن پیس کێیە ؟ زمانپیس کێییە ؟ ئەگەر هەژارییەک ، هاندانێک ، چەپڵە لێدانێک ، دەستخۆشییەک ، چێژێک ، بیمارییەک، لایکێک ، کۆمێنتێک لە ئێمە و ئەوانی تردا نەبێت

*نزیکەی (دوو ملیۆن و هەشت سەد هەزار کەس) لایکی پەیجێکیان کردووە ، بێ ئەوەی کابرا هیچ هونەر و زانستێکی هەبێت ،تەنها کابرا بەسەر دیوارا سەر ئەکەوێت و لەودیو دێتە خوارەوە پرسیارەکە ئەوەیە دوو ملیۆن و هەشسەد هەزار کەس کێیە ؟

**تازەترین ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانی عێراق دەڵێت کۆمەڵگای ئێمە نزیکەی (شەش ملیۆن کەسین) لەم شەش ملیۆنە ، بەشێکی مندالە ، بەشێکی زیندانە ، بەشێکی نەخۆشە ، بەشێکی لەخانەکانی پیری و بێ سەرپەرشتاندایە ، بەشێکی کاسبی ناوبازار و گەڕیدەی دوای نانە ، هەر نایپەرژێتە سۆشیاڵ میدیا ، کەواتە ئەو ملیۆنان بینەرە کێیە ؟ ئەگەر زۆرینەمان نەبێت

**بەتەنها شەڕی دوو شاجوان و مۆدێلیست لە پێشی ئوتومبێلدا لەسەر ، تەسریحە و ریکلامی مارکێت و جۆرەکانی سووراو موتوو موورو نزیکەی (هەشت ملیۆن) بینەری تێپەڕاندووە ، پرسیارەکە ئەوەیە هەشت ملیۆن بینەر کێیە ؟ ئەگەر هەموومان یان بەشێکی زۆرمان نەبین

**بەتەنها شەڕە جنێوی نێوان دوو هونەرمەند لە گەعدەیەکدا (١٠٠ ملیۆن) بینەری تێپەڕاندووە ، پرسیارەکە ئەوە نییە ئەوان چیان بە یەکتری گوتووە ، بەقەد ئەوەی پرسیارەکە ئەوەیە ئەو سەد ملیۆن بینەرە کێیە ؟

** لە گەڕانێکی خێرادا بەناو یوتیوب و فەیسبووک بەتەنها جگە لە پلاتفۆرمەکانی تر ، نزیکەی (٣٠) هەزار کەس بەدیار سورکردنەوەی هێلکەو ڕۆنەوە دانیشتوون ، (٣٨٠٠) کەس بەدیار شێوازی گوڵە بەڕۆژە تورکاندنەوە دانیشتوون ، نزیکەی (٥ هەزار کەس) بەدیار کورسیەکی منداڵانەوە دانیشتوون ، شوانێک خەوی لێکەوتووە لە کاتی لایڤ کردنەوە نزیکەی (٣٠ هەزار) ئینسان بەدیار کاوێژی مەرەکەوە دانیشتوون ، ئەرێ هەر بەڕاست حەق نییە بپرسین (شێت خەتەرە یان شێتەزا) ، ئەرێ بەڕاست کە هەموومان گلەیمان هەیە ، ئەو ژمارانە کێن ؟ ............................
دز کاتێک (گا)یەک ئەدزێت ، کلک یان شاخی دەبرێت بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە ، خەریکە ناناسرێینەوە ، کلک و گوێ و زەین و ژیان و جوانیمان بڕدراوە ، ئەوەندە گوێمان لە شتی پووچ گرتووە خەریکە ئەوەشی کە فێری بووین و دەیزانین بیرمان دەجێتەوە.

ئەمڕۆ بە ئاستەم مرۆڤ بوێری ئەوە ئەکات باسی (کتێبێک) یان شاکارێکی گەورەی سینەمای و مۆسیقا و تێکستە گەورەکان بکات ، کەس تاقەتی نییە بیخوێنێتەوە ، زۆرجار ئەڵێن بابەتەکە درێژە ، کورە ئەم (کەرە هەر خەریکی کتێبە) ، بەڵام ئامار و داتا و لۆگاریتمی ناو مۆبایلەکانمان پێمان دەڵێن کە هەفتانە بە دەیان سەعات بە دیار (شەڕ و سوراو و خەو و مەڕ و کورسی و جنێو و جۆرەکانی جڕت و سوکایەتییەوە دادەنیشین) بێ ئەوەی بەکەس بلێین درێژە ، ئازار دەرە ، ئەرێ هەر بەڕاست حەق نییە بپرسین (ئەوان شێت و ترسناکن) کە وان ، یان ئێمە ؟

حەمدی ئەڵێت :-
(تەربیە و تەعلیم ئەباتە ریزی ئینسان وەحشیان
بێ عیلم ئینسان لە ژێر بارا خەریکی میحنەتە )

زانست ، پەروەردە ، شێرێکی ترسناک و دڕندەش نەرم و نیان ئەکات ، بێ پەروەردە و زانست ، مرۆڤیش دەبێتە دڕندە و خراپە و ترسناک ، ئەگەر جارێک لەوان بپرسینەوە ، حەق نییە سەدان جار لە خۆمان پرسین ئەرێ ئەو ژمارانە کێن ؟

(بەچکەی مەلەوانیش لە ئاودا ئەخنکێ) ، باخۆمان مەلەوانێکی باش و زاناش بین ئەوەی بکەوێتە ناو ئەو ژمارانەوە ئەخنکێ ، لە منداڵمان ، لە دەرونمان ، لە خێزانمان ، لە ئارامیمان.

باسی نالی و مەحوی و سالم و کوردی و حەمدی و خانی بکە ، گاڵتەت پێئەکەن و مەجلیسەکە و نوسینەکە تێدەپەڕێنن ، بەڵام بڵێ فڵان وا ئەڵێت نیوسەعات شەن و کەوی ئەکەن و ئەڵێن ئا لینکەکەیم بۆ بنێرە

کابان لە کەوگیریدا دیارە و بیماری ئێمەش لە ژمارەکان.

ئاگر هەرگیز ناکرێتەوە ، ئەگەر ئۆکسجینێک نەبێت ،کاڵایەک نافرۆشرێت ئەگەر مشتەری و کڕیارێکی نەبێت ، خراپەکارییەک هەرگیز ناکەوێتەوە ، ئەگەر بینەر و بیسەر و لایک و کۆمێنت و تەماشاکاری نەبێت

نوقتە سەری دێڕ ..............................................................
(اوصیکم ونفسی) یەکەمجار رووی دەمم لە خۆمە پاشان لە خەڵکی تر کە هەڵوێستەیەک بکەین

*یەک ملیۆن و سێ سەد هەزار کەس بۆ ماوەی (٤ خولەک) سەیری خانمە مۆدێلێکیان کردووە کە ددانی ئاسایی خۆی گۆڕیوە بۆ شێوازی (ئەڕنەبی) لە کاتێکدا درێژترین وتاری نوسراو سێ خولەک ناخایەنێت ، هەر بەڕاستی شێت خەتەرە یان شێتەزا ؟

هێمن عبدالقادر.....

گرووپی گەشەپێدانی هزری تاک.....

Address

As Sulaimanyah
As Sulaymaniyah
964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when رێکخراوی هۆشمەندی خود posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share