16/06/2026
ڕاهێنانی وەڵامدانەوەی کۆمەڵگا( CRT)
لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی هۆشیاری و بەرەوپێشبردنی سیستەمی وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی توانای وەڵامدانەوە، بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای سلێمانی (SDMCR )بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان JCC بەهەوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی کوردستان فاوندەیشن( Kurdistan Foundation) هەڵسان بەکردنەوەی خ*لی "وەڵامدەرەوەی کۆمەلگا( Community Responder Training )بۆ ژمارەیەك مامۆستای زانکۆی سلێمانی.
خ*لەکە لە ڕۆژی دووشەممە ٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦ تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ۱۱ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بەردەوام بوو، کە تێیدا ۳٤ مامۆستای زانکۆی سلێمانی بەشدابوون، بەشداربوان سوودمەند دەبن لەبارەی چۆنیەتی وەڵامدانەوە و بەهاناوەچوون لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکان، وەهەروەها بەشداربووان ئاشنا دەکرێن به "چۆنیەتی ئەنجامدانی بەهاناوەچوونی خێرا، ڕزگارکردن و وەڵامدانەوە، چۆنیەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی، چەندین بابەتی دیکە".
شایەنی باسە ئامانجی ڕاهێنانەکە کارکردنی پێکەوەییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زانستییانەی قەیرانەکان و ڕێگریکرن لە کارەساتەکان.