سازمان پناهندگان ایرانی در عراق

سازمان پناهندگان ایرانی در عراق رێکخراوێکی فەرمییە و مۆڵەتی کارکردنی لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢٠١٣ وەرگرتووە.

رێکخراوى پەنابەرانى ئێرانى لەعێراق، رێکخراوێکى سەربەخۆى ناحکومییە،کە بەمۆڵەتى فەرمى ژمارە (169)لەبەروارى 4/4/2013 ولەژێر رۆشنایى هەردوو ماددەى ( 10 و 11 ) لەیاساى ژمارە (1)ى ساڵى 2011ى پەرلەمانى کوردستان، تایبەت بە رێکخراوە ناحکومییەکان لەهەرێمى کوردستان. بۆیە بەپێویستمان زانى هەوڵى کۆکردنەوەى پەنابەران بدەین، لەژێر چەترى رێکخراوێکدا، کە بەرگرى لە مافەکانیان بکات و پرسەکانیان بخاتەروو.
ئامانجى ئەم

رێکخراوە، داکۆکیکردنە لەمافى پەنابەرانى ئێرانى بە پشتبەستن بە یاساى پەنابەران و بنەماکانى مافى مرۆڤ. هەوڵدەدات بەهەماهەنگى لەگەڵ رێکخراوە ناوخۆیى و نێودەوڵەتییەکان داکۆکی لەمافى پەنابەرانى ئێرانی بکات، لەسەر بنەماى دابینکردنى ژیانێکى خۆشتر و ئاسودەتر بۆ پەنابەران بە لەبەرچاو گرتنى بارودۆخى سیاسى، کۆمەڵایەتى و ئابورى. هەروەها بەدەستهێنانى هەلى کار و پێدانى رەگەزنامە لەکاتى تەوابوونى وادەى یاسایى و لەچوارچێوەى یاسادا.
هەروەها هەوڵدان بۆ باشترکردن و بایەخدان بە تەندروستى و بارى دەرونى پەنابەران، کە لەژێر گوشارە جیاجیاکاندا توشى دێن.
هەموو پەنابەرانى ئێرانى و ئەو بەڕێزانەش کە دەیانەوێت داکۆکى لە مافى پەنابەران بکەن، بەبێ جیاوازى بیر و ڕاى سیاسى و ئایینى و مەزهەبى و رەگەزى، دەتوانن ببنە ئەندامى ئەم رێکخراوە بەپێى پەیڕەوى ناوخۆى رێکخراوەکە. داواکارین لە هەموو رێکخراوە ناحکومى و مرۆڤدۆستەکان و رێکخراوەکانی مافى مرۆڤ، هاوکارمان بن لە پێناو باشکردنى رەوشى ژیانى پەنابەران.

Address

`Ankawah

Telephone

+9647504258511

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سازمان پناهندگان ایرانی در عراق posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to سازمان پناهندگان ایرانی در عراق:

Share