11/04/2026
الحمد لله رب العالمين
ئەم ساڵ لە کاتی مانگی رەمەزانی پیرۆز دا، بانگێشت کرام وەک ناوبژێوی سەرەکی کێبەرکێی خوێندنەوەی قورئانی مەزن لە مزگەوتە گەورەی شاری شەفیڵد.
لە ٥٠ قوتابی قورئان بەشی من ٢٥ قوتابی بوو، تەمەنی ١٢ ساڵ ومنداڵتر لە "بەشی عم".
دیارە زۆر لە ماڵانی کورد بەدڵەوە منداڵەکانیان قورئان فێردەکەن، بەڵام بۆ ئەوەی ئاستی بەرزتر بەدەست بهێنن، پێویستە بەشداربن لەو جۆرە جالاکییانە تا زیاتر لەبەرکردنییان بچەسپێنن و ترسی خوێندنی قورئان بشکێنن بەرامبەر بینەران و هەروەها پەیوەندی باوک و دایک و منداڵ وەک یەک تێپ پێکەوە کارکەن لەماڵ.
دڵم زۆر خۆشتر ئەبێت ئەگەر منداڵانی کورد بەشداربن لە ساڵانی داهاتوو.
د سونبول ع. پەریمان
٢٠٢٦/٤/١١