Directions

17shubat لەرێگای ئەو لینکەوە دەتوانن لایکی سۆشیال میدیاکانی رێکخراوی ١٧ی شوبات بکەن
https://linktr.ee/17shubat

17/10/2026

16 ئۆکتۆبەر داگیرکاری حەشدی شەعبی و خیانەتی نیشتمانی یەکێتی و پارتی دژی خاک و خەڵکی کوردستان !

ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ گردبوونەوەیەکی گەورەی ئەنجام دا لە بەرواری ١٥/١٠/٢٠٢٦ ڕۆژی پێنج شەممە بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەر لە شاری نیوکاسڵ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانان و ڕەوەندی کوردی لە شاری نیوکاسڵ .

ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ.

17/10/2026

شانزەی ئۆکتۆبەر خیانەتێکی لەبیر نەکراو !

ئەندامانی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ و ژمارەیەک لە چالاکوانان و ڕەوەندی کوردی لە ووڵاتی بەریتانیا و لە شاری بێرمینگهام لە بەرواری ١٥/١٠/٢٠٢٦ لە سەنتەری ئەو شارە کۆبوونەوە بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەر
لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادەبووان ڕایانگەیاند کە بۆ ئێمە شانزەی ئۆکتۆبەر ڕۆژێکی لەبیر نەکراوە و خیانەتێکی مێژووییە بۆیە داوای بە دادگایی کردن و بە سزا گەیاندنی هەموو ئەو کەسانەیان کرد کە دەستیان لەو کارەدا هەبووە کە بووە ، هۆی کوژران و ئاوارە بوونی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی کورد و سوتان و تاڵان کردنی ماڵ و خانووەکانیان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی عێراق و حەشدی شەعبیەوە .

16/10/2026

خیانەتکارانی شانزەی ئۆکتۆبەر دەبێت دادگایی بکرێن

ئەندامانی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ و ڕەوەندی کوردی لە بەرواری ١٥/١٠/٢٠٢٦ لە شاری لەندەن و لەبەردەم نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە و شارە گردبوونەوە بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەر .
لەو کردبوونەوەدا بەشداربووان داوایی دادگایی کردنی خیانەتکاران و ئەنجامدەرانی شانزەی ئۆکتۆبەریان کرد .

16/10/2026

شانزەی ئۆکتۆبەر خیانەتێکی لەبیر نەکراو !

ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ نۆیەمین ساڵیادی خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەر کردوە لە بەرواری ١٥/١٠/٢٠٢٦ ڕۆژی پێنج شەممە لە سەنتەری شاری گلاسگۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانان و ڕەوەندی کوردی لەو شارە .

لە ١٦ کۆکتۆبەردا یەکێتی و پارتی کەرکوکیان فرۆشت !بەپێ هەواڵێک کە لە دبلۆماتیک پریس دا بڵاو کراوەتەوە لیوا( ایوب یوسف) بە...
16/10/2026

لە ١٦ کۆکتۆبەردا یەکێتی و پارتی کەرکوکیان فرۆشت !

بەپێ هەواڵێک کە لە دبلۆماتیک پریس دا بڵاو کراوەتەوە لیوا( ایوب یوسف) بەرپرسی پێشووی هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند کە یەکێتی و پارتی لە ١٦ کۆکتۆبەردا کەرکوکیان فرۆشت بە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار .

16/10/2026

16 ئۆکتۆبەر داگیرکاری حەشدی شەعبی و خیانەتی نیشتمانی یەکێتی و پارتی !

ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ گردبوونەوەیەکی گەورەی ئەنجام دا لە بەرواری ١٥/١٠/٢٠٢٦ ڕۆژی پێنج شەممە بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەر لەبەردەم قونسڵخانەی عێراق لە شاری مانچستەر بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانان و ڕەوەندی کوردی لەو شارە .

ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ.

16 ی ئۆکتۆبەر ساڵیادی داگیرکاری حەشدی شەعبی و خیانەتی نیشتمانی یەکێتی و پارتی !ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ ئە...
15/10/2026

16 ی ئۆکتۆبەر ساڵیادی داگیرکاری حەشدی شەعبی و خیانەتی نیشتمانی یەکێتی و پارتی !

ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ ١٥/١٠/٢٠٢٦ ڕۆژی پێنج شەممە لە پێنج شاری بەریتانیا نۆیەمین ساڵیادی خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەری کردوە لە هەر یەک لە شارەکانی( لەندەن ، مانجستەر ، بێرمینگهام ، نیوکاسڵ ، گلاسگۆ)
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانان و ڕەوەندی کوردی لەو شارانە .
لەو یادەدا لە هەر یەک لە شارەکان سەرەتا ووتاری ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات خوێندرایەوە بە زمانی کوردی و عەرەبی.
هەروەها دواتر ووتار و پەیامی بەشدار بوان و چالاکوانان خوێندرایەوە و چەندین و ووتار و دروشم پێشکەش کرا .
دژی داگیرکاریەکانی گروپە چەکدارەکان و حەشدی شەعبی کە لەو ڕۆژەدا بوونە هۆی داگیر کردنی نیوەی خاکی کوردستان و شەهید کردن و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کوردی ئەو ناوچانە و سوتان و تاڵان کردنی ماڵەکانیان بە تایبەت لە شاری کەرکوک و دووزخورماتوو.
بە هەمان شێوەی دروشم و ووتاریان دژی هەر دوو حیزبی دەسەڵاتداری یەکێتی و پارتی کە بە ڕێکەوتنی ژێر بە ژێر لەگەڵ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هێزی پێشمەرگەیان لەو ناوچانە کشاندەوە و خیانەتیان لە خاک و خەڵکی کوردستان کرد .

ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ.

شانزەی ئۆکتۆبەر ئەنجامدەرانی و لێکەوتەکانی !نۆ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شانزەی ئۆکتۆبەردا ئەم ڕۆژە ڕۆژێکی خەمناک و لەبیر نەکر...
13/10/2026

شانزەی ئۆکتۆبەر ئەنجامدەرانی و لێکەوتەکانی !

نۆ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شانزەی ئۆکتۆبەردا ئەم ڕۆژە ڕۆژێکی خەمناک و لەبیر نەکراوە لە هزر و هۆشی هەر تاکێکی کوردا .
لەم ڕۆژەدا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزە چەکدارەکانی عێراق بە پاڵپشتی سوپای عێراق گەڕانەوە بۆ ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان کە دووبارە توانیان نیوەی خاکی کوردستان داگیر بکەن .
ئەم ڕووداوە گفتوگۆ و مشتومڕی زۆری لەسەرە کە کام حیزبی کوردی لە یەکێتی و پارتی ئەم ڕێکەوتنەی ئەنجامدا لەگەڵ حەشدی شەعبی و خیانەتی کرد و خەڵک و خاکی کوردستانیان فرۆشت .
هەروەها لێکەوتەکانی ئەم خیانەتە جی بوو لە هەموو ئەو ناوچە کوردستانیانەی کە جارێکی تر حەشدی شەعبی و سوپای عێراق داگیریان کرد .
بەش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ راپۆرتێکی ووردیان لەسەر شانزەی ئۆکتۆبەر ئامادە کردووە بە هەر دوو زمانی کوردی و ئینگلیزی کە تێدا زۆر بە لایەنی ئەنجامدەرانی ئەو خیانەتە و لێکوتەکانیان دیاری کردوە .
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڕاپۆرتەکە و خوێندنەوەی تەواوی ڕاپۆرتەکە دەتوانن سوود لەم لینکانەی لای خوارەوە کە بە هەر دوو زمانی کوردی و ئینگلیزی دانراوە .

ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ.

https://drive.google.com/file/d/1jnsisHN0Y-T0xD_K3urVjPusreD2DZvW/view?usp=drivesdk

https://drive.google.com/file/d/1FBJwkke_kGhuVFs0NDUVhl8UpIYp3h8s/view?usp=drivesdk

لە ساڵیادی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەردا نوسینی / ئاراز عبداللە ئێمە وەک و چالاکوانان لە ڕێکخراوی ١٧ شوبات ساڵانە یادی ئەو ڕۆژە ...
13/10/2026

لە ساڵیادی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەردا

نوسینی / ئاراز عبداللە

ئێمە وەک و چالاکوانان لە ڕێکخراوی ١٧ شوبات ساڵانە یادی ئەو ڕۆژە پڕ لە نەهامەتیە دەکەینەوە کە بەسەر کوردستاندا هات و بووە پەڵەیەکی ڕەش بەناوچاوانی دوو سەڵاتە مافیایەکەی کوردستان .
خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ساڵی ٢٠١٧ ئاماژەیە بۆ ڕووداوە سەربازی و سیاسییەکانی لە شاری کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان، کە تێیدا هێزەکانی حکومەتی ناوەندیی عێراق و حەشدی شەعبی کۆنترۆڵی شارەکەیان کردەوە و هێزەکانی پێشمەرگە پاشەکشەیان کرد. ئەم ڕووداوە بووە هۆی ئەوەی کە لە زۆربەی وڵاتان یادی ئەو ڕۆژە پڕ لە ئازارە بکرێتەوە .
چەند خوێندنەوەیەک بۆ ئەو ڕووداوە دەکرێت، پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشێک لە هێزە سیاسییەکان پێیان وایە، باڵێک لە ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە نهێنی لەگەڵ بەغدا و ئیتلاعاتی ئێران ڕێککەوتوون بۆ چۆڵکردنی سەنگەرەکان. لەم ڕوانگەیەوە، ئەم پاشەکشەیە بووە هۆی لەدەستدانی ٪٥١ خاکی هەرێمی کوردستان، سەرچاوە نەوتییەکانی کەرکووک، و شکستپێھێنانی دەرئەنجامەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی.
ڕوانگەی دووەم بەرپرسانی تۆمەتبارکراوی یەکێتی بەسەرپەرشتی لاهوڕ شێخ جەنگی جەخت دەکەنەوە کە بەراوردی هێزەکان ناهاوتا بوو و بەرگریکردن دەبووە هۆی کوژرانی هەزاران پێشمەرگە. هەروەها ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە کەرکووک بە بێ ڕەچاوکردنی ئاگادارییە نێودەوڵەتییەکان و پشتگوێخستنی هاوپەیمانانیان بە هۆکاری سەرەکیی ئەم
ڕووداوە زانی .
لە دەرئەنجامدا، ١٦ی ئۆکتۆبەر بووە هۆی گەڕانەوەی دەسەڵاتی بەغدا بۆ ناوچە جێناکۆکەکان، سڕکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆم کە لەلایەن مەسعود بارزانییەوە سەرپەرشتی دەکراو ناچار بەدەست لەکارکێشانەوە کرا .
١٦ ئۆکتۆبەر پەڵەیەکی ڕەشە بە ناوچەوانی دەسەڵاتی جووت بنەماڵە، کە بووە هۆی کوژرانی چەندین پێشمەرگە و لەدەستدانی ٪٥١ خاکی کوردستان. ئێمە و نەوەی داهاتوو تا مردن دەبێت باجی بێ عەقڵی ئەو دوو بنەماڵەیە بدەین. ئەوان هەمیشە لە پێناو مانەوەی خۆیاندا یان خاکی کوردستانیان فرۆشتووە یان لایەنێک ڕێکەوتنی کردوە لەگەڵ دووژمن بۆ زاڵبوون بەسەر ئەوەی تردا .

ئامادەکاریەکانی ئەندامانی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ لە هەریەک لە شارەکانی ( لەندەن  ، مانجستەر ) بۆ چالاکی ...
13/10/2026

ئامادەکاریەکانی ئەندامانی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ لە هەریەک لە شارەکانی ( لەندەن ، مانجستەر ) بۆ چالاکی نۆیەمین ساڵیادی خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر .
بڕیارە ١٥/١٠/٢٠٢٦ ڕۆژی پێنج شەممە ئەنجام بدرێت لە پێنج شاری ووڵاتی بەریتانیا .

Address

Newcastle Upon Tyne

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when 17shubat posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share